په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١٠\٢٠١٤

    ئاین.

فه‌رهاد مازێ

سەوزە بزە
ماچ فرۆشتن
شمشێر پەرتووک
ژیان کوشتن
خونچە گرین
درەخت سووتن.
  *  *  *
رووخانە
ئاڤێستا بمرێ
زەردەشتیش بیرچێتەوە،
دۆڕانە
نەمریی بۆ بتپەرستیی و
یادی شمشێر بکەیتەوە
بە دار و دی بخەوی و
بە وەهم هەلستیەوە
کوللە خۆر
شمشێرت پێ بدا و
نیشتمان ببڕیتەوە
(بیری چاک، گوتەی چاک، کردەوەی چاک)
*
وانەمان بوو
شمشیر هات و سڕیەوە!

_________________

* گوتەیەکی (زەردەشت)ە.

 

بەهاری ٢٠٠٦ - ئەریزۆنا

    تەیرە ئەبابیلە.
هەنگاوەکانم، راوی دەستم دەنێن
دەستەکانم، دوای هەنگاوم غاردەدەن
گەڕاپێچەی کەوەڕێییم بۆ کوێ ببەم؟
جەستەیەکم، دەست و قاچم لێکتر غەریب و لێک جیان:
پەرت ببوون بە کۆڵانەکانی رەوشت و گەڕەکی میهرەبان
چەقۆكێش بوون تەیرەکان
گوناهیان بە گۆڕێ وەرکرد
تاوان خڕکەوە فیڵی نەگبەت
گەورەیەک خوێنی رشت:
پەرت بوون تەیرە ئەبابیلە
دروشم شمشێر
خەونیان کوشت
دەستنوێژ لە خوێن
پاکیی بە تاوان
ئاشیی بە بەرد
ریش سوو لە گوو:
پەرتبوون هاوار و ناڵەی فیلەکان
خوا شەرمەزار، هزری ترشاو
ئازادیی باوەڕ گان
شەهادە فیڵ
لەو رۆژەوە دەست و قاچیش بوون بە تەیرە ئەبابیل!

 

بەهاری ٢٠٠٥ - کالیفۆرنیا

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد مازێ


 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک