٢٤\٢\٢٠١٥
ئاین و حیزب
-
چه‌پی کورد و تراژیدیی!؟

برایم فەڕشی
واتیکان تەنیا شوێنێکی ئاینی نییە،
ناوه‌ندێکی گرنگ له سیستمی سیاسی و ماڵی جیهانه. ئەم وڵاتە بە ٤٤
هەکتار ڕووبەر و ٩٠٠ کەس دانیشتوو و ٢ میلیارد و ٢٤٠ ملیۆن ئەندام،
خاوه‌نی ٧ بلیۆن دۆڵاره. سامانی ماڵی کلیسا له شارێکی وه‌ک کۆڵن له
ساڵی ٢٠١٤ گه‌یشتۆته ٢ میلیارد و ٣٠٠ ملیۆن ئویڕۆ، کلیسا له ئاڵمان
خاوه‌نی ٢٧٠ میلیارد ئویڕۆ سه‌رمایه‌ی ماڵی و ٨٢٥٠ کیلۆمەتری چوار
گۆشه زه‌ویه. کلیسا له حاند هیچ ناوەندێکی جیهان و هیچ دەوڵەتێک
بەرپرسیار نییە و لێپرسینەوەی لێ ناکرێ!
مزگەوت ١ میلیارد و ٦١٠ ملیۆن موسڵمان لە خۆی دەگرێ، کە سەروەت و سامان
و داهاتیان لە هیچ وڵاتێک ڕوون نییە. بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٣ ڕێژەی
پەیڕەوانی ئاینی هیندوو یەک میلیارد و ٥٠ ملیۆن، بودیسم ٤٩٠ ملیۆن،
سروشت ئاین ٤٢٠ ملیۆن و موسایی ١٤ ملیۆنە. ژمارەی بێ دێن و بێ خوداکان
یەک میلیارد و ١٢٠ ملیۆن کەسە و ئەم گرووپە نە شوێنی وەک کلیسە و
کەنیسە و مزگەوتیان هەیە و نە بە ناوی بێ‌خودایی پارە کۆدەکەنەوە!
ژمارەی موسڵمان و مەسیحی لە سەر یەک دەگاتە ٣ میلیارد و ٩١٠ ملیۆن کەس،
پەیڕەوانی ئاینەکانی تر ژمارەیان یەک میلیارد و ٩٧٤ کەسە. بەمجۆرە ٥
میلیارد و ٨٨٤ ملیۆن کەس، واتە ٨٠ لە سەدی خەڵکی جیهان بە پێی غەریزە،
عادەت و فەرهەنگی کۆنی ئاینی هەڵسوکەوت دەکەن. ئەم تایبەتمەندییە
باشترین زەمینەیە بۆ داسەپاندنی دیکتاتۆری و دەستەڵاتی دەزگاکانی
سیاسی، حیزبی، تیجاری، تەبلیغاتی و میدیا!
کلیسای تێکچڕژاو لە گەڵ سیستمی سیاسی، خۆی لە گەڵ نۆرمەکانی سەردەم،
ڕادەهێنێ و ته‌نانه‌ت ده‌ست له بنەما سەرەکییەکانی مەسییحیەت
وه‌رده‌دا . به‌ڵام کلیسا لە گەڵ جیابوونەوەی خەڵک ڕووبوڕوە. ڕێژەی
ئەندامانی کلیسا لە دەیەی پەنجای زایینی ٩٧ لە سەد بوو، ئەم ڕێژەیە لە
ساڵی ٢٠١١ بۆ ٨٠ لە سەد، دابەزیوە. واتە لە ماوەی ٦٠ ساڵدا کلیسا ١٧
لەسەدی ئەندامانی خۆی لە دەست داوە، به‌ڵام دەستەڵاتی ماڵی و سیاسی و
ئابووری و ئاینی کلیسا، لە جێی خۆی ماوەتەوە.
موسڵمانەکان بە پێچەوانەی مه‌سیحییه‌ت، دژی نۆرم و فۆرمەکانی سەردەم
دەوەستن و بۆ گەیشتن بە دەستەڵاتی سیاسی، نیزامی و ئابووری و گەڕانەوە
بۆ سەردەمی سەدری ئیسلام، پەنا بۆ تووند و تیژی دەبەن. کلیسا به پێی
سه‌رده‌م خۆی ده‌گۆڕێنێ و مزگه‌وت به پێچه‌وانه، حەولی گۆڕینی سەردەم
دەدات!
حیزب
به وه‌رگرتنی دەستەڵاتی سیاسی، چارەنووسی خەڵک دیاری ده‌کا، که به
بێ پاڵپشتی دەزگاکانی ئاینی که گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی هه‌ر وڵاتێکه،
سه‌ر ناگرێ. سەرجەم ئەندامانی هەموو حیزبەکانی ئاڵمان دەگاتە یەک ملیۆن
و ٣٠٠ هەزار کەس، بە پێی بەراوەرد سەرجەم ئەندامانی کلیسا له‌و وڵاته
دەگاتە ٦٠ ملیۆن. لە وڵاتێکی وەک سویس کۆی هەموو ئەندامانی حیزبەکان
٣٧٠ هەزار کەسە، کۆی ئەندامانی کلیسا له سویس دەگاتە ٥ ملیۆن. ئاڵمان
٨٠ ملیۆن و سویس ٨ ملیۆن نفووسی هەیە. ڕێژەی ئەندامانی حیزبەکانی
وڵاتانی ئوروپا، لە نێوان ١،٥ هەتا ٥ لە سەدە. ژمارەی دانیشتووانی
وڵاتانی ئوروپای هاوبەش ٥٠٠ ملیۆن کەسە و بە پێی بەراوەرد ڕێژەی
ئەندامانی هەموو حیزبەکان لە سەر یەک لە باشترین حاڵەتدا ٢٥ ملیۆن
کەسە، بەڵام ڕێژەی ئەندامانی کلیسا بە پێی بەراوەرد ٣٦٠ ملیۆن کەسە.
گەر شێوەی رێکخراوەیی و سامان و دەستەڵاتی ماڵی کلیسا، تێکەڵبوونی
کلیسا و حیزب لە بەر چاو بگرین، نفوزی سیاسی کلیسا لە سیاسەتدا ڕوونتر
دەردەکەوێ، به تایبه‌ت گه‌ر بزاندرێ که زۆرینه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی
پارله‌مانی ئوروپا له چنگی حیزبه‌کانی ئاینی - سیاسی دایه!
دارایی حیزبەکان بە پێی ڕێژەی ئەندامان لە ئوروپا ڕوونە، بۆ وێنە
داهاتی هەموو حیزبەکانی ئاڵمان لە ساڵدا بە شێوەی ڕەسمی دەگاتە ٥.٤٣٣
میلیۆن ئۆیڕۆ، بەڵام سەرمایەی ماڵی کلیسا هەر لەو وڵاتە دەگاتە ٢٧٠
میلیارد ئۆیڕۆ، واتە سەرمایەی کلیسا لە ئاڵمان ٦٢٣ جار زۆرترە لە
سەرمایەی حیزبەکان. ئەوەش شاراوە نییە کە زۆرێک لە بەرپرسانی کلیسا،
ئەندامی حیزبەکانن و حیزب و کلیسا لە زۆر لایەنەوە تێکچڕژاون. بەشێکی
زۆر لە پارەی دەوڵەت بە ناوی باجی کلیسا و یارمەتی، دڕژێتە ناو
حسابەکانی بانکی کلیسا. هەروەها بەشێکی تری پارەی دەوڵەت بە شێوەی
ڕەسمی دڕژێتە ناو حسابی بانکی حیزبەکان، بەتایبەت ئەو حیزبانەی لە
پاڕلەمان بەشدارن. واتە دەوڵەت لە ئوروپا بە شێوەی ڕەسمی و قانوونی ئەو
باجەی کە لە خەڵکی وەردەگرێ، بەشێکی دەڕژێنێتە گیرفانی کلیسا و
حیزبەکان. حیزب و کلیسا و کەنیسە و مزگەوت، گەر لە ڕواڵەتدا وەک یەک
نەچن لە دەستەڵات و بەکارهێنانی مێتۆد وەک یەک دەچن و لە ڕاستیدا حیزب
لە پێشینەی فەرهەنگی و مێژوویی و مێتۆدەکانی ئاین کەڵک وەردەگرێ.
ئاین کۆنترین دەزگای تێگەیشتنی مرۆڤە لە جیهان، کە ڕەنگدانەوەی لە
هەموو بەشەکانی ژیاندا هەیە. حیزب دەزگایەکی نوێیە و مێژووی کۆنترین
حیزبی سیاسی - ئاینی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ١٦ و ١٧ لە ڕۆم، بەڵام
کۆنترین حیزبی سیاسی- ئاینی کە ئێستاش ماوەتەوە و ٦٠٠ ئەندامی هەیە،
حیزبێکە بە ناوی Deutsche Zentrumspartei
"حیزبی ناوەندی ئاڵمان" کە وەک حیزبێکی کاتۆلیک، ساڵی ١٨٧٠
دامەزرێندراوە.
کۆنترین حیزبی چەپ کە پێشینەی دەگەڕێتەوە بۆ جوڵانەوەی کرێکاری ساڵی
١٨٤٨ ، حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمانە کە ساڵی ١٨٦٣ بۆ پارێزگاری لە
مافی کرێکاران و دابینکردنی عەداڵەت و مافی مرۆڤ دامەزراوە و ئێستاش
وەک هاوپەیمانی حیزبی دێموکرات مەسیحی، بەشدارە لە دەوڵەتی ئاڵمان.
ئەمڕۆ ئەو حیزبە وەک زۆر حیزبی چەپ، لە بنەما سەرەکییەکانی سیاسی و
فکریی خۆی دوور کەوتۆتەوە.
سه‌روتارنووسی مانگنامه‌ی "سه‌رده‌می نوێ"[Die Neue
Epoche] ئاوا باس له حیزبەکانی کمۆنیست دەکات : "له به‌ر
یه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوڤیه‌ت له ده‌ستپێکی ده‌یه‌ی ٩٠ نیشانی دا که
جوڵانه‌وه‌ی ناونه‌ته‌وه‌یی کۆمۆنیستی، پاش سه‌د ساڵ به‌زی، به‌ڵام
هێشتا حیزبی کۆمۆنیستی چین له ژیاندا ماوە و ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر
یه‌ک له پێنجی دانیشتووانی جیهاندا هه‌یه، پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا
له چین کۆمۆنیسمی راسته‌قینه له گۆرێ دایه؟".
له چینی ئه‌مرۆدا ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ٩٤ ساڵه
باوه‌ریان به کۆمۆنیست نه‌ماوه. حیزبی کمۆنیستی چین، سه‌رمایه‌ی
خسوسی ئازاد کردووە و دەوڵەت بازاری بورسی ئازاد به‌رێوه ده‌با و
سه‌رمایه‌دارانی جیهانی بەشداری لە پرۆژەکانی سەنعەتی و ئابوری چین
دەکەن، به‌ڵام بوروکراسی و کۆنترۆلی دانیشتووانی وڵات، لە جێی خۆی
ماوەتەوە. قانونی بنه‌ره‌تی چین ساڵی ٢٠٠٤ گۆڕدرا، به‌ڵام دان به
چه‌ند نه‌ته‌وه‌بوونی وڵات و پلۆڕالیسم، نەهێندراوە و دیکتاتۆری حیزب و
ئیدئۆلۆژی مارکسیست-لینینست، مائۆ، ده‌نگ شیائۆپینگ وه‌لا نندراوە.
حیزب بۆ درێژەدان بە کۆنترۆڵی وڵات وخەڵک لە جێی خۆی ماوەتەو. حیزبی
کمۆنیستی چین و ڕابەرانی، کەسایەتییەکی ئاینیان لە حیزب و لە خۆیان ساز
کردووە، کە بە پێی ئەم جەدوەلە عەمەل دەکات:
١ |
فۆرمی سه‌ره‌تایی ئاین |
فۆرمی حیزبی |
٢ |
بوونی کلیسا، پلاتفۆرمی کلیسایی |
کۆمیته‌ی حیزب له هه‌موو ره‌ده‌کاندا،
پلاتفۆرمی هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی حیزب و میدیا دیاریی دەکات
کە له لایه‌ن حیزبه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێ |
٣ |
ده‌رس و ئامۆژگاریی |
مارکسیسم له‌نینیسم، ئیدئۆلۆگی مائۆ تسه‌تونگ،
ده‌نگ شیائۆپینگ و یانگ تسیمین، سترۆکتۆری حیزب |
٤ |
سوێندخواردن کاتی باوەڕهێنان بە ئاین |
بەشداری لە ڕێوڕەسمی بوون بە ئەندام و
سوێندخواردن بۆ وه‌فادارمانەوە به حیزب |
٥ |
بەجێ هێنانی ئەرکەکانی ئاینی لە پێناوی باوەڕ
بە ئاین |
بەجێ هێنانی ئەرکەکانی حیزبی لە پێناو باوەڕ بە
حیزب |
٦ |
قه‌شه، ره‌به‌ن، ئوسقۆف، پاپ |
ئه‌ندامانی رابه‌رایه‌تی، به‌رپرسانی حیزب،
سه‌رۆکی حیزب |
٧ |
خوایی بوون |
حیزبی بوون کە خۆی لە خوایی بوونی حیزب‌دا
دەنوێنێ |
٨ |
مه‌رگ، گه‌یشتن به به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ
|
مەرگ لە ڕیگای گەیشتن بە ئامانجی مارکس
|
٩ |
پیرۆزبوونی کتێبی ئاینی |
پیرۆزبوونی تێئۆری و کتێبەکانی ئیدئۆلۆژیکی
حیزب و ڕابەران |
١٠ |
ئامۆژگارییه‌کان |
کۆبوونه‌وه‌کانی حیزبی، وتاردانی رابه‌ران و
کادره‌کانی حیزب |
١١ |
کتێبی ئاینی و فێربوونی نووسراوه‌کانی ئاینی |
فێربوونی ڕیبازه‌کانی سیاسی حیزب و چالاکی
حیزبی |
١٢ |
سرودگه‌لی ئاینی |
سرودگه‌لی حیزبی |
١٣ |
حه‌قی ئه‌ندامه‌تی، باجی ئاینی یارمه‌تی ماڵی |
حه‌قی ئه‌ندامه‌تی، یارمه‌تی ماڵی
|
١٤ |
ته‌مبێ کردن |
دیسپلینی حیزبی، ته‌نبێی حیزبی، به‌ربه‌ندکردن
له ماڵه‌وه، ده‌رکردن له حیزب |
ئەوەی حیزبی کمۆنیستی چین خۆی لە دەزگایەکی
ئاینی ئاسادا ببینێتەوە، هەر ئەو ئاکامەی لێدەکەوێتەوە کە کینگ فینگ
باسی دەکات. کینگ فینگ نووسه‌ری چینی له ژێر ناوی "که‌سایه‌تی سێکت
ئاسای حیزبی کۆمۆنیستی چین"، گه‌ڵێک له لایه‌نه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی
چین باس ده‌کات، ئەو به‌و ئاکامه ده‌گات که حیزبه‌کانی کۆمۆنیست بە
درێژایی سه‌د ساڵ، ژیانی به‌شێک له خه‌ڵکی جیهانیان تووشی نه‌هامه‌تی
سیاسی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی کردووە. ئه‌و باس له گۆڕینی فه‌رهه‌نگی ناو
کۆمه‌ڵگا، پوچه‌ڵ کردنی فه‌رهه‌نگی چینی دەکات و فه‌رهه‌نگی ناو حیزب
وه‌ک فه‌رهه‌نگی ئاینێکی دواکه‌وتوو هەڵدەسەنگێنێ، کە دیکتاتۆری و تاک
په‌ره‌ستی، کاکڵی سەرەکی فه‌رهه‌نگه‌که پێک دەهێنێت.
دوکتور تیل کۆسلێر له وتارێکدا ئاوا باس له حیزبی کۆمۆنیستی ئاڵمان و
نفوزی له ناو یه‌کیه‌تی کرێکاران و شورای به‌رێوه‌بردنی کارخانه‌کاندا
ده‌کات: "له ساڵانی پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م قورسایی حیزبی کۆمۆنیست
له ناو یه‌کیه‌تیه‌کانی کارگه‌ران و سه‌ندیکا و شورای کارخانه‌کان،
زۆر بوو. به‌شێکی زۆر له ئه‌ندامانی شوراکان، به‌رپرس و رییسی
کارگه‌ران و یه‌کیه‌تی و سه‌ندیکاکان ئه‌ندامانی ئەو حیزبە بوون. له
ئیاله‌تی نوردراین ویشتڤالن له نێوان ساڵی ١٩٤٦ هه‌تا ١٩٤٨ ، ٣٠ له
سه‌دی ئه‌ندامانی شورای سه‌نعه‌تی ئاسن، ئه‌ندامانی ره‌سمی حیزبی
کۆمۆنیستی ئاڵمان بوون. له ساڵی ١٩٤٨ یه‌ک له سێی سه‌ندیکاکانی
ناوچه‌یی ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئاڵمان بوون.".
دەوری حیزبه‌کانی کمۆنیست له بواری فه‌رهه‌نگی و بایخ دان به
ئه‌رزشه‌کانی ئینسانی و هۆمانیسم گەلێک له دەوری حیزبه‌کانی چه‌پی
شێوه سوسیال دێموکرات و سوسیالیست و دێموکرات، زۆرتر بوو. ناودارانی
بیر و فکر و هونه‌ر و وێژه و ئه‌ده‌بی رۆژئاوا، ئه‌ندامانی ره‌سمی
حیزبەکانی کمۆنیست و حیزبه‌کانی سوسیال دێموکرات بوون، که‌سانێکی وه‌ک
برێشت، برتراند راسل و سه‌دان نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهان،
کە باوه‌ڕیان به عه‌داڵه‌ت خوازی و هۆمانیسم و فه‌رهه‌نگی چه‌پی حیزبی
هه‌بوو، دەوری کاریگەریان لە دروستکردنی فەرهەنگی هۆمانیستی و
عەداڵەتخوازانە لە هەموو جیهان هەبوو. پاشگەزبوونەوەی ئەو حیزبانە لە
بنەما سەرەکییەکان، هەموو بیرمەندان و فەرهەنگسازانی چەپی لەو حیزبانە
تاراند، ئەمڕۆ حیزبی کۆمۆنیستی ئاڵمان بۆتە حیزبێکی بچکۆلانەی تەریک
کەوتوو، حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان کە سەردەمێک بە تەنیا حیزبی
دەستەڵاتداری ئاڵمان بوو، ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنەکاندا ٢٥ لە سەدی دەنگ
دەهێنێتەوە!
"حیزبی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان له حیزبێکی شۆرشگێڕی کرێکارییه‌وه،
که ئه‌ندامه‌کانی له لایه‌ن حکومه‌تی بیسمارکه‌وه به بیانووی بێ
نیشتمانی راوده‌نندران، بۆته حیزبێکی تێکەڵ و ئه‌وه‌ش له پرۆگرامی
ئابوری "گۆدسبێرگ" په‌سه‌ند کراوه. حیزب سه‌رئه‌نجام به‌ره‌و ناوه‌ند
خزاوە، بۆ ئه‌وەی داواکارییه‌کانی جیهانیبوون له به‌رچاو بگرێ.
ئه‌مرۆ که‌متر هه‌ستی نزیک بوونەوە له ئه‌ندامانی ساده‌ی حیزب کە
سەردەمێک، زۆرتر به جیدی ده‌گیران، هەیە. پراگماتیسم ڕێگای بۆ
هەرچەشنە سەرەڕۆیی و لارێییەک و دەرچوون لە بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب،
خۆش کردووە. ئه‌و کەسانەی که پایه‌ی حیزب پێک ده‌هێنن سه‌ره‌رای
سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنەکان، کە بەرهەمی کاری ئەوانە،پشت گوێ
دەخرێن. بایخه‌کانی سوسیال دێموکراسی که دامه‌زرێنه‌رانی حیزب وەک
بێبل و لاسال باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لەو حیزبەدا دەمێکە لەبەر چاو
ناگیرێن.".
حیزبی سه‌وزەکان که خۆیان به چه‌پ،لایه‌نگری ژینگه، عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی و دژ بە شەڕ دەزانی و بەرهەمی جوڵانەوەکانی دەیەی ٦٠ و
٧٠ی زایینی بوون، بە ڕەچاوکردنی سیاسەتی پڕاگماتیستی هەنگاو بە هەنگاو
لە بنەما سەرەکییەکانیان دوور کەوتنەوە. حیزبی سه‌وزه‌کانی ئاڵمان،
خۆیان باس له‌وه ده‌که‌ن که پراگماتیسم و کاری هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی
له گه‌ڵ سوسیال دێموکراته‌کان، هه‌م زیانی به حیزبەکەیان
گه‌یاندووه، هه‌م بنه‌ما فکرییه‌کانیان خراوەتە ژیر پرسیار.
سه‌وزه‌کان هەم دوچاری قه‌یران هاتن و هەم هۆوییەتی سیاسیان دووچاری
ئالۆزی بوو، ئەوان بۆ مانەوە له ده‌سته‌ڵات، بوونە ملکەچی سیاسه‌تی
پراگماتیستی سوسیال دێموکراتەکان، سه‌وزه‌کان له سه‌رده‌می به
جه‌هانی بووندا، نەیانتوانی ڕێبازی سیاسی، ئابوریی و کەسایەتی فکریی و
فه‌رهه‌نگی خۆیان بیپارێزن و ڕێگایەکی جیاواز لە سیستمی زاڵی
کاپیتالیسم بگرنە بەر. تئۆریسێنە سەرەکییەکانی حیزبی سەوزەکانی ئاڵمان،
پاش داکەوتن لە دەستەڵات، بوونە ڕاوێژکار و سمیناردەری ئەنستیتۆ و
دانشگاکان و کلوبەکانی ماڵی و سیاسی ئامریکا و وڵاتانی تر!
فریدریش میلکه، له وتارێکدا له ژێر ناوی ئه‌مریکاییه‌کان شانازی به
مێژووی خۆیان ده‌که‌ن ده‌نووسێ:
"شه‌ره‌فی بوش نیشانه‌یه بۆ بوونی بایخه‌کانی محافزه‌کاران، که
بریتین له تاک گه‌رایی، ئازادی ئه‌خلاقی، ئاوابوونی زۆری ده‌وڵه‌تی،
نیشتمانپه‌روه‌ری،ئاین گه‌رایی و لایه‌نگری له نیزامی گه‌ریی.
محافزەکار ئه‌و که‌سه‌شه که مێژووی ئامریکا پۆزیتیف ده‌بینێ. دوور
له‌وه‌ی که کێ محافزه‌کاره و کێ لیبراڵه، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئامریکا
مێژووی وڵاته‌که‌یان خۆش ده‌وێ.".
ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی چه‌پ چه‌نده ملکه‌چ و به‌شدار و هاوپه‌یمانی
سیاسه‌ت و ستراتێژی محافزه‌کاران له ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی بوون،
که گرێدراوی ئاین و ئاینگه‌رایی و کلیسا هه‌ن، سیاسه‌تی
پراگماتیستییان ده‌ریده‌خات.
فریدریش میلکه پاش ئاوردانه‌وه له مێژووی ئامریکا و خه‌ڵکه‌که‌ی بەم
چەشنە باس له ناسیۆنالیست و مه‌زهه‌بی بوونی ئه‌مریکایه‌کان دەکات:"
زیاره‌تی شاری واشینگتۆن بۆ ئامریکاییه‌کان وه‌ک زیاره‌تی مه‌که وایه
بۆ موسڵمانه‌کان. خه‌ڵکانی ئامریکا له مه‌زهه‌بی ترین خه‌ڵکانی
جیهانن، ژماره‌ی ئاین و ئاین زاکان و کلیسا و مزگه‌وت و که‌نیسه و
شوێنه‌کانی ئاینی زیاترن له ژماره‌ی خویندنگه و نه‌خۆشخانه‌کان.
فه‌رهه‌نگی زۆربه‌ی خه‌ڵک بنه‌مای ئاینی هه‌یه و بیر و هزری ئینسانی
ئه‌وان له ئاین هه‌لهینجێنراوه"
جۆرج دابلیۆ بوش، به پێی ناسینی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی، پاش روداوه‌که‌ی
١١ سپتامبری ٢٠٠١، جەختی لە سەر دوو ڕەگە لە کەسایەتی خەڵکی ئامریکا
کردەوە "خاچ پەرەستی ، ناسیۆنالیسمی ئامریکایی" . راستی جیهانی ئێمه
ئه‌وه‌یه، که مرۆڤ لە ڕابووردووی خۆی جیا نەبۆتەوە و ٨٠ لە سەدی
خەڵکی جیهان بە پێی باوەڕی ئاینی، ئیتنیکی و غەریزی دەژین و هەر بەم
پێیەش، بەشداری لە کێشەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی دا دەکەن!
لە سەردەمی ئێمە، وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاتر لە هەر سەردەمێکی تر، لە دوو
دیاردەی "ئاین و ناسیۆنالیسم" بە سوودی سەرمایەی جیهانی، کەڵک
وەردەگرن. حیزبەکانی چەپ بە چۆڵکردنی مەیدان و خۆگونجاندن لە گەڵ ڕەوتی
زاڵ، چارەنووسی ئینسان و هزری ئینسانی زەمینیان، گەڕاندەوە ده‌ست
ده‌سته‌ڵاتدارانی ئاینی و خاوه‌نه‌کانی سه‌رمایه! چۆڵکردنی گۆڕه‌پانی
سیاسی له لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی جیهانه‌وه، لایه‌نێکی
دیکه‌ی چۆڵکردنی مه‌یدانە له لایه‌ن هێزه‌کانی چه‌په‌وه!
پاش شورشی ئۆکتۆبری ١٩١٧ ی روسیه، حیزبەکانی کمۆنیست و چەپ لە
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی عەڕەبی، ئێران و تورکیا، سەریان هەڵداو و
کوردەکانیش تێکەڵ ئەم ڕەوتە بوون و بەرهەمی فکریی، هونەریی، ئەدەبی و
سیاسی هونەرمەند و نووسەر و بیرمەند و سیاسی کورد، تێکەڵ بیری
کمۆنیستی، ماتریالیستی و مارکسیستی، لەنینیستی کرا، تەنانەت دەوری
کوردەکان لە پێکهێنان و ڕابەری ئەو حیزبانە لەم وڵاتانە، گەلێک بەرچاو
بوو. ئاکامی حیزبەکانی چەپ و کمۆنیستی ئەم وڵاتانەش جیاواز لە
تاقیکردنەوەی ڕۆژئاوا نەبوو!
حیزبەکانی کوردی سەر بەم ڕەوتە، هەموویان وەک پرسیاری بێ وڵام
ماونەتەوە و داهاتووی کوردستان کە لە دەست ئەوان ئەستێندراوە و بە
ئیسلامیەکانیش نەسپێردراوە. چه‌پی کورد پاش ستراتێژییه‌کی سه‌ت ساڵه‌ی
تێکشکان، قیبله‌نماکانی له مه‌داری بازنه‌ی "ئاین و ناسیۆنالیسم"ی
نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رده‌ستی ناوچه و ڕۆژئاوادا، ده‌خولێته‌وه، به بێ
ئه‌وه‌ی خۆی خاوه‌نی ستراتێژی بێت! چه‌پی بێ ستراتێژی، خۆی له ستراتێژی
بەرانبەرەکەیدا دەبینێتەوە، تراژیدییەک کە چەپی کورد خووی پێگرتووە!
رێبەندانی ٢٠١٥
ماڵپەڕی
برایم فەڕشی
|