١١\٧\٢٠١٠
ئایکۆنی حیزب و
باجه‌کانی.

سه‌عید عارف باپیر
(ئه‌گه‌ر نانێک هه‌یه، با
وه‌ک یه‌ک بیخۆین ، ئه‌گه‌ر نیشه، با هه‌موو برسی بین)
سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی
له‌م ماوه‌یه‌دا ، دوو بابه‌تی خوێندنه‌وه
سه‌رنجی ڕاکێشام ، هه‌ردوکیان له‌سه‌ر ، ئیراد و ڕه‌خنه گرتن ، له
دوو شاعیر ی سه‌رده‌می به‌دوایه‌ک داهاتوون. یه‌کێکیان به‌رگی نوسینێک(*)
بوو له‌سه‌ر هه‌ژاری شاعیر له‌لایه‌ن شێرکۆی کوڕی هه‌ژاره‌وه ، ئه‌وی
تریان بابه‌تێکی هوروژێنراوی چه‌ند ووتار و نوسینی بڵاوکراوه‌ی سه‌ر
ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه ، له‌سه‌ر ده‌زگای په‌خش و بڵاوکردنه‌وه‌ی( سه‌رده‌م)
نوسراوه له‌م ماوه‌یه‌دا ،که
( شێرکۆ بێکه‌س)ی شاعیر سه‌رپه‌رشتی ده‌کات و ، ڕووی زۆری نوسینه‌کان
له‌و ده‌کات .
جۆرێک په‌یوه‌ندی له‌نێوانیان هه‌ردو بابه‌ته‌که‌دا هه‌بوو ، به‌وه‌ی
هه‌ریه‌کێک له‌و دوو شاعیره ، وه‌کو سامانێکی مه‌عنه‌وی ده‌بینرێن بۆ
هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان ، هه‌رچه‌نده به‌جیاوازی ئه‌وه‌ی
یه‌کێکیان له ژیان دانه‌ماوه و به‌ره‌ی نه‌وه‌کانی پێش شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی
پێشووه ، وه‌کو هه‌ژار . ئه‌وی تریان ، وه‌کو ( شێرکۆ بێکه‌س) به‌ره‌ی
شه‌سته‌کانی هه‌مان سه‌ده‌یه و له گوڕی به خششی ژیان دایه ، به‌ڵام
هه‌ریه‌که‌یان بووه به سیمبولی ئه‌ده‌بی و ئایکۆنێک بۆ ئه‌و دوو
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستانی باشوور .
له ژێرخانی دوو بابه‌تی باسه‌که‌ی مندا ، هه‌ردوو ناوبراو باجی ئه‌و
به‌ئایکۆن کردنه حیزبیه دهبژێرنهوه . خۆ ئه‌گه‌ر وانیه( هێمن)ی
شاعیر ، هاوته‌مه‌ن و هاوه‌ڵی خه‌بات و شیعره له‌گه‌ڵ( هه‌ژار)دا به‌ئارامی
ناو ناوبانگی خۆی به‌ڕێ ده‌کات و گۆڕێ دووره له‌هه‌ر هه‌ڵگرتن و دانان
و نه‌فره‌تێک ، یان هاوه‌ڵه شاعیره‌کانی تری (شێرکۆبێکه‌س) ، وه‌کو(
عه‌بدوڵا په‌شێو) ئه‌وانی تری که‌له ژیان دا ماون به‌هه‌مان ئارامی (هێمن)ی
شاعیره‌وه ،ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌ڕێده‌که‌ن .
لێره‌دا من نامه‌وێت ، بابه‌ته‌که بچوک بکه‌مه‌وه بۆ ئیره‌یی و لێک
هه‌ڵپژان و به‌ین تێکچونی که‌سانێک له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو شاعیره ئایکۆنیهدا
.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من له‌هه‌ردوو بابه‌ته‌که‌دا به‌یه‌کگرتوویی، بابه‌تی
یه‌کسانی و عه‌داله‌تی دابه‌ش کردنی نانه بۆ هه‌موان .
ئه‌گه‌ر سه‌یری قۆناغه‌کانی ژیانی هه‌ر یه‌ک له‌و دوو شاعیره ئایکۆنیه
بکه‌ین ، هه‌ندێک له یهکچونیان هه‌یه ، به‌وه‌ی له قۆناغێک دا توشی
نه‌بونی و ده‌سته‌وخواری بوون و به هۆی خهباتکاریهوه توشی سزا بون
، دواتر هه‌رسیاسه‌ت و لایه‌نگیری حیزبه‌کانیان له‌و تۆغیانی ده‌ستکورتی
و نه‌بونیه ده‌ری هێناون و به جۆرێک له ده‌سه‌ڵات و سامانی دنیایی
گه‌یاندوون ، جگه له‌سامانه مهعهنهویهکهیان . باوه‌ڕم وایه
هیچیشیان به‌خیل نه‌بوون به‌رامبه‌ر براده‌رو ناسیاو ده‌ورو به‌ریان .
به‌ڵام نه‌ش بوون به ( حاته‌م ) ێک ئه‌سپه‌که‌ی ژێر خۆشیان ، سه‌رببڕن
بۆ میوانێکی نه‌ناس .
کێشه‌ی هه‌ردوکیان له وێوه ده‌ستی پێ کردووه ، کاتێک بوون به که‌سی
نزیک له سه‌رۆکی حیزبه‌وه ، به بێ په‌رده وهیچ حیجابێک ،
توانیویانه له هه‌موو کاتێک دا ، به‌یه‌که‌م فه‌رمانڕه‌وای حیزب بگه‌ن
و هه‌رچی ویست و داخوازیه‌کی هه‌یان بووه . به‌بێ پێشه‌کی به ڕوههڵ
ماڵراوی به سه‌رۆکیان گه‌یاندووه و به شێوه‌کی مسۆگه‌ریش جێ به‌جێ
کراون .
تا ئێره ئه‌وان وه‌کو که‌سی تاکی خۆیان له بنه‌مای هه‌وڵه‌کانی پله
بڕینی ژیان دا هیچ گوناحێکیان نیه ، ته‌نها ئه‌وه‌یه به‌هره‌ی شیعر
نوسین بووه به بازی نگین و به‌سه‌ریانه‌وه نیشتۆته‌وه .
به‌ڵام ناعه‌داله‌تی حیزب وای کردووه ، ده‌بێت ئه‌م دوو شاعیره
ئایکۆنیه باجه‌کانی بده‌ن ، له گه‌ڵ جه‌بری ژیانی خۆیان دا ، به‌وه‌ی
ئه‌مانیش ده‌بنه هۆی ئارایشت و جوانکاری ، بۆ ڕوی ناعه‌داله‌تیه دزێو
گه‌نده‌ڵیه‌کانی حیزب له ، بێ گومان ئه‌و شه‌ریکایه‌تیه قهدهریهی
حیزب و ئه‌وان ، توشی خه‌وشێکی کردوون ، ده‌بێت که‌فاره‌تی گوناهه‌که‌ی
بده‌ن ، کۆبونه‌وه‌ی جوان له‌گه‌ڵ ناشیرین ، ده‌بێت له‌سامانی جوانی
خۆیان به‌ده‌ن به شه‌ریکه ناشیرینه .
به‌شێکی تری ئه‌وه‌یه، ئه‌و پله‌و نانه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌واندایه نه‌یانتوانیوه
، به له‌تی یه‌کسان دابه‌ش بکرێت و بۆ هه‌موولایه‌ک بێت ، ئه‌وه‌ش
گوناهێکی تریان ده‌خاته ئه‌ستۆ .
ئه‌وان به‌مردوویی بێت یان به‌زیندووی له حه‌وشه‌ی حیزبدان ، بۆ که‌سانێک
که له‌ده‌ره‌وه ڕا ، ده‌ڕوانن بۆ حه‌وشه‌و حه‌ساری حیزب ، هه‌ڵبواردنی
ئه‌و دووشاعیره ئایکۆنیه گران دهکهوێتهوهبۆیان ، به‌وه‌ی له
دوای هه‌ڵڕژانی سامانێک به‌سه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌دا له‌حه‌وشه و حه‌ساره
قۆرغکراوه‌کانی حیزبه‌وه سه‌یری برسی نه‌بووه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن ،
پڕ به‌پێستی ووشه‌و واتا ، کلاس و چین ، ته‌یمانی خۆی جیاکردۆته‌وه بۆ
ــ ئێمه و ئه‌وان ــ . له‌کاتێک خه‌باتی شاخ و ڕاپه‌ڕینیش هاته ئه‌نجام
، له کۆمه‌ڵگای کوردستانی باشوردا ، سنور‌و ته‌یمانێکی له بابه‌تی چین
وتوێژ بونێکی به‌رچاوی له‌م جۆره‌ی نه‌بوو .
بێ گومان ، له‌توانای (هه‌ژار)ی کۆچ کرد‌و ، (شێکۆبێکهس)ی زیندوودا نیه
کۆنترۆڵی ته‌یمان شکاندنی چین و ناعه‌داله‌تیه‌کانی حیزب بکات ، ته‌نها
شتێک بۆیان کرابێت ، بریتی بووه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌سکه‌وته
قۆرغکراوهکهی حیزبیان بۆ سه‌ندراوه دوای به‌شی خۆیان به‌شی که‌س
وبراده‌رو هاوپیشه‌ی نزیکی خۆیانی لێ بده‌ن ، له‌وه بترازێت توانای
پێشه‌وایه‌کی مه‌یدانی ڕیفۆڕمیستیان نه‌بووه ، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکیان
له‌وانه له‌بیر چوبێت یان به‌هه‌ر هۆیه‌ک پاش گوێ خست بێت ئه‌وا وه‌کو
مرڤێکی ساده باجی ده‌ده‌نه‌وه له‌سه‌ر خۆیان و لهمایهی هونه‌ری
خۆیان .
چونکه ئه‌مان وه‌کو ئایکۆنێکی جوانی به پێشی حه‌وشه‌و حه‌ساره‌کانی
حیزب دا هه‌ڵواسراون بۆ داپۆشینی عه‌یبی درز‌و که‌لێنه ناقۆڵایی
دیواره‌کانی حیزب .
مشت وماڵ کردنی که‌سایه‌تی یه ڕهخنهکارو ئیراد گره‌کانی هه‌ژارو
شێرکۆبێکه‌س ، شتێکی لاوه‌کیه بۆ ئه‌م نوسینه و له گیانی گشتی ووتاره‌که‌م
دوور ده‌خاته‌وه . که بابه‌تی نانه که‌ی( سه‌مه‌دی به‌هره‌نگی)ه .
له‌ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌ک له ئاستی کایه‌یه‌کی نوسین و هونه‌ردا
به‌ڵکو له کایه‌ی هه‌مووژیان دا ، نانێک هاتووه بۆ میلله‌تێکی موسته‌حه‌ق
.
نانه‌که حیزب قۆرغی ده‌کات بۆ خۆی ، بهدهسندهش ده‌یدات به‌وانه‌ی
که مه‌رجی خزمه‌تکاری و گزیری کردنیان لێ وه‌رده‌گرێت .
ئه‌گینا له‌وێدا ڕه‌نگبێ ئه‌و دوو شاعیره به به‌رهه‌می هونه‌ری
خۆیانه‌وه جۆرێک ژیانی تایبه‌تی شایسته به‌خۆیان بژیانایه ، دوور له
هه‌ر ناوزڕانێک ، زۆر ئارام و شایسته تربوایه له‌م ژیانه ئایکۆنیهی
ئێستایان. ( شێرکۆبێکه‌س)له‌م ژیانه‌ی دا به سه‌رۆک ده‌زگایه‌ک ،
کارمه‌ندی ده‌زگاکه‌ی له هه‌ستی ناعه‌داله‌تی پله‌و نانێکه‌وه لێی
دێته گۆ . وه‌لێ (هه‌ژار) به‌هۆی ناڕاستی ئایکۆنکردنهیه وه ، له‌و
خراپ تر کوڕی خۆی ڕقی مه‌غدوری پێ ده‌ڕێژێت .
حیزب هه‌رکه‌سێک بکاته ئایکۆن ،نه‌ک به‌زیندووی ، ئه‌گه‌ر به‌کۆچ
کردوییش بێت ، له ناموسی مێژوی که‌سه ئایکۆنیهکه باجه‌که‌ی
ده‌سه‌نرێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (بارزانی باوک)یش بێت ، نه‌ک هه‌ژاری
شاعیری بارزانی خودان .
له‌وێدا که‌سی( ئایکۆن) باجێکی گران ده‌دات .
زۆر گرانه، خه‌تایه‌ک ، له نێوان (حیزب ) و که‌سه( ئایکۆن) کراوه‌که‌ی
دا دابه‌ش بکه‌ین .
وه‌لێ ئاسان ترێکه بزانین ، هه‌موو ئه‌وانه ، خه‌تای نایه‌کسانی دابه‌ش
کردنی نانه‌که‌ی سه‌مه‌ده .
- ئه‌گه‌ر نانێک هه‌یه باهه‌مومان وه‌ک یه‌ک
بیخۆین ، ئه‌گه‌ر نیشه بادیسان به‌یه‌که‌وه برسی بین !!!
__________________________________________
* (هه‌ژاری
مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری) له‌نوسینی شێرکۆ هه‌ژار ، نوسینێکه له بابه‌ت
شیکاری کردنی ژیانی هه‌ژاری شاعیر له دیده‌گای شێرکۆی کوڕی هه‌ژاره‌وه
به‌پشت به‌ستن به هاوژیانی نوسه‌ر له‌گه‌ڵ باوکی دا‌و هه‌روه‌ها ، به
به‌راوردی تێکستی (چێشتی مجه‌ور) کهبیوگرفیای هه‌ژاره له بنچینه‌دا
بۆ (خانی ) کوڕیکی تری خۆی نوسیوه.
8\7\2010
saidaraf@hotmail.com
|