په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٤\٢٠١٥

    ئای لە داخی وشەی کوفر.

هیوا ناچار

ئای لە داخی وشەی کوفر
زۆرم لێیەتی رق و قەهر

هەموو دونیای کرد بە ئاگر
بەنجی کردین هۆش و بیر

کوفر هەرچەند بڵێی ترسێنەر
لە ئاست تانە و رەخنە تۆقێنەر

کورد پیرۆزی کرد گەمژانە
لەگەڵ کەلتوورمان هەژارانە

هەر شتێ نەبێ بە کەیفی ئیسلام
ئیدی کوفرە بە بێ قسە و کەلام

تۆقاندمان هەموو هەست و نەستمان
پڕمان کرد لە رزو ترس لە مێشکمان
 
داماننا وەکو هێڵی سوور
بۆ سروشتی جوان بە سنوور

ئیسلام کردی کوفر بە دەستوور
بۆ مرۆڤ بە سزا و ئاگری تەنوور

گەر بزانن وشە کوفر
چەندم لێیەتی رق و قەهر

ئەوەی کوفر کردی لەگەڵمان
خراپتر لە بەزمی شەیتان

کەلەپچەی کرد دەستوپێمان
ئازادی وشک کرد لە قوڕگمان

بە خەونی تۆپیو هێنایان بۆمان
لە بیابانی رەشەوە بۆ کوردستان

ئێستاش زۆر هەیە لە کوفر ناپرسێ
پاساوی ئیسلامە و عەقڵی پێ ناشکێ

ئێ کوفر تەنها وشەیەکی عەرەبی
بوو بە کابووسی ئەرز لە زمانی کوردی

هەر کەسێ بکا نوقە لە ئاستی
دۆزەخ داخراوە لە سەردەستی

یەک پیتی کوفر گوناحی نییە
گێلیی خۆمانە ناپرسین چیە

لەوەتەی کوفر بەیاساکراوە
هەرچی جوانییە قەدەغەکراوە

تێرمان خوارد لە حوکمی کوفر
وەختی نوسینیەتی لە پشتی بەفر

پرسیم بۆ کوفر هەیبێ ئەم دەسەڵاتە
گوتیان فەرمانی جەللادی بەهەشتە

تاکەی بنۆشین بە کوفر ئەم ئازارە
کێ هەیە رقی نەبێ لەم وشە بێزارە

ئیدی ملکەچی بۆ وشەی کوفر بەسە
تا بە سروشتیی بدەین گیان و هەناسە

کوفر با چیدی نەگێڕێ ئەم ئاشی نەزانە
بکەن حەرف بە حەرفی بە پەندی زەمانە.


١٣\٢\٢٠١٥

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک