ئای له‌و کاره‌ساته، خه‌ڵکی به گێل بزانیت.
حاجی ئه‌نوه‌ر
مه‌به‌ستم له بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی(با چیتر ڕاستیه‌کانتان لێنه‌شارینه‌وه) ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بوو له به‌شێک له‌و کێشانه‌ی که توشی چاک بووه. تا له‌و ڕێگایه‌وه ڕۆشنبیرانی به‌ره‌ی گه‌ل و خه‌مخۆران، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕیگاچاره‌یه‌ک بده‌ن تا ئه‌م ڕێکخراوه‌یه‌ش به‌ده‌ردی ڕێکخراوه‌کانی تر نه‌چێ . له خاڵی 12 داوام له ئه‌ندامانی چاک و سه‌رپه‌رشتیار کردوه ڕه‌خنه‌و بێ پره‌نسیبیه‌کانی زۆرینه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌ر ده‌ستنیشان بکه‌ن تا به هه‌مومانه‌وه بتوانین ته‌واوی هۆکانی ئه‌م لێک دورکه‌وتنه‌وه‌یه‌ی که له‌چاکدا ڕوویداوه، ده‌ستنیشان بکه‌ین، ئه‌وکات ده‌توانین خۆمان له گه‌نده‌ڵی و ناڕێکخراوی ڕزگار بکه‌ین و یه‌کپارچه‌ی چاک بپارێزین .
یه‌که‌مین که‌سێک که هات و ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م کاک ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک به‌ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی و دڵسۆزانه‌ی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه به‌ڵکو له‌بری چاک و دۆسته‌کانی بڕیاری نادروست و پڕگومانی داوه که لێره‌دا به پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆم هه‌وڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی نوسینه‌که‌ی ئه‌ده‌م .
1 ــ من وه‌کو ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی سویدی ناوه‌ندی چاك زۆر له نزیکه‌وه وبه‌ووردی ئاگام له کێشه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌بووه بۆیه حه‌ز ده‌که‌م وه‌کو که‌سێکی بێ لایه‌ن باس له‌و قه‌یرانه بکه‌م و نه‌هێڵم هیچ که‌سێك له ودوو کۆتله‌یه ئێوه‌ی به‌ڕێز چه‌واشه بکات. ( کاک ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی . کوردستان پۆست ) ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک به‌ئا سته‌م ئاگاداری کێشه‌کانی ناو ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌بێت ده‌زانێت که کاک ڕه‌فعه‌ت نه‌ک بێلایه‌ن نیه به‌ڵکو به‌شێکه له کێشه‌کان و به جیاله له هه‌رکه‌سێکی ترله‌هه‌وڵی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌به‌سته‌کانی خۆیه‌تی له ڕێگای جۆراو جۆره‌وه. ئه‌و په‌رده‌یه‌ی کاک ڕه‌فعه‌ت خۆی له‌ژێردا شاردوه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده ته‌نک و ڕه‌نگ ئاوییه شتێک نه‌ماوه ده‌رنه‌که‌وێت . ئاخر که‌سێک ئه‌وه‌نده چاونه‌ترس بێت خۆی وه‌ک که‌سێکی بێلایه‌ن بناسێنێت ، له‌کاتێکدا چه‌ندین دۆکۆمێنت هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نداری ئه‌و به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی دیاری کراوه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئاڵۆزبونی کێشه‌کان هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی دا. به‌ڵام ڕۆژانی دواتر ده‌ریخست مه‌به‌ستی ئه‌و هه‌وڵانه ته‌نها ده‌رکه‌وتن و گه‌یشتنه به شوێنی بڕیار ، له‌م کاره‌شیدا سه‌رکه‌وتو بوو، وه جێگایه‌کی هه‌ڵبژارد که به‌ئاسانی ده‌توانێت مه‌به‌سته‌کانی جێبه‌جێ بکات و ئێستاش له‌و جێگه‌یه‌دا قسه‌که‌ر و به‌ڕێوبه‌ره .
نه‌هێڵم هیچ که‌سێك له ودوو کۆتله‌یه ئێوه‌ی به‌ڕێز چه‌واشه بکات . کاک ڕه‌فعه‌ت ڕاستی کرد که ڕێگای له هه‌ردوو جه‌مسه‌ر( به قه‌ولی خۆی ) ده‌گرێت که که‌س چه‌واشه‌نه‌کرێت، چونکه ئه‌و چه‌واشه‌کاریه‌ی به‌موڵکی خۆی داناوه و به‌کرده‌وه ئه‌وکاره‌ی کرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌شاره‌زایانه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌وره‌ی له کۆبونه‌وه‌ی گشتیدا ده‌یبینێ .
چه‌واشه‌کاریه‌کانی کاک ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی.
1 ــ ئه‌سڵی کێشه‌کان ده‌به‌ستێته‌وه بۆ ناکۆکی و کێشه‌ی شه‌خسی ، ئه‌م تێڕوانینه ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ لۆژیکدا نایه‌ته‌وه، له هه‌مانکاتدا سوکایه‌تیه و به‌گێل زانینی ئه‌ندامانی چاکه، که ده‌توانم بڵێم، هه‌رهه‌موو مرۆڤی هۆشیار وخاوه‌ن ئه‌زمونی کاری سیاسی و ڕێکخراوه‌ین و خوێنده‌واری پله به‌رزن، که چه‌ندین ئه‌ندام خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماجستێر و چه‌ندینی تریش خوێنکاری دکتۆران ، به چ لۆژیکێک ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ونه ژێرکاریگه‌ری ناکۆکیه‌کی دووکه‌سه‌وه که چه‌ندمانگ له‌وه و پێش هاوڕیی یه‌کتری بوون ؟ .
به‌ڵام کاک ڕه‌فعه‌ت بۆ واده‌ڵێت ؟ .
به‌ڕێزیان به‌سود وه‌رگرتن له‌وکێشه جۆراوجۆرانه‌ی که ده‌رگیری چاک بوه و زۆربه‌ی هاوڕێیانی بێزار‌و ماندوکردوه . ئه‌مڕۆ وه‌ک مرۆڤێکی ئاکتیڤی یاساناس و لێکۆڵه‌ره‌وی ناو ژووره‌کانی پاڵتاڵک ، بوه‌ته شۆڕه‌سواری مه‌یدان و به‌سود وه‌رگرتنیش له بێده‌نگی زۆربه‌ی هاوڕێیان. ئه‌و هاتوه هه‌مو هه‌وڵه‌کانی له دادگای فرانس ڤان ئه‌نرات و کۆششه‌کانی کۆمیته‌ی سویدا کۆکردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر چی ویستویه‌تی خۆی به‌و دێره بدزێته‌وه که ده‌ڵێت لێره‌دا ده‌رفه‌ت نیه بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزی باس بکه‌م .
ده‌بو لانیکه‌م یان باسی هیچ کۆمیته‌یه‌کی نه‌کردایه یان که‌باسی کردوه باسی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی بکردایه . به‌ڵام خۆ ئه‌مه به به‌ڕیکه‌وت نیه. ته‌نها باسی کۆمیته‌ی سویدی کردوه .
به‌ڕێزیان وه‌ک ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی سوید ده‌یویست وانیشان بدات که ئه‌وه ته‌نها کۆمیته‌ی سویده کار‌و هه‌ڵسوڕان ده‌کات و کۆمیته‌کانی تر ئاکتیڤ نین،به‌مه‌ش له‌لایه‌که‌وه چه‌پۆکی غه‌دارانه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته کۆمیته‌کانی تر و هه‌ندێک له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر، له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌م پاساو بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی بهێنێته‌وه که‌ده‌ڵێت جه‌مسه‌ری علی سیاسی له‌سه‌ر هه‌ڵدانی کێشه‌کانه‌وه تاکو ئێستا له‌چالاکی کردن نه‌وه‌ستاون وبه‌رده‌وامن به‌ڵام لاکه‌ی ترچالاکیان نه‌بووه یان زۆر ده‌گمه‌ن بووه هه‌م شه‌رعیه‌ت به‌و سوکایه‌تیه بدات که هاوڕێیانی کۆمیته‌کانی تر جه‌مسه‌ری علی سیاسین ، که له زمانی سیاسی و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا.( له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویسیم بۆ هاوڕێیانم له کۆمیته‌کانی چاکدا) به پیاو یان خزمه‌تکار ده‌درێته قه‌ڵه‌م .
موهاته‌رات که سیاسه‌تێکی دۆڕاوانه و ڕیسوای به‌دواوه‌یه و خۆزلکردنه‌وه‌ش که ئه‌نجامه‌که‌ی پوکانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر له هه‌رجێگه‌یه‌کدا کاریگه‌ری بوبێت، ئه‌وا له‌ناو چاکدا بێمانایه و ڕسوای ده‌که‌ین . کۆمیته‌ی سویسرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له ڕێگای گه‌نده‌ڵچی و ته‌که‌توله‌وه ده‌یان کێشه‌ی بۆ خوڵقێنرا، به‌ڵام له کار‌و چالاکی خۆی نه‌که‌وتوه و به‌رده‌وامیشه . ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی سویسرا جیاده‌کاته‌وه له موهاته‌راتچیه‌کان باوه‌ڕنه‌بونمانه به‌و فوکردنه‌خۆ و خۆزلکردنه‌وه ، هه‌ر کارێکیشمان کردبێت کاری ڕێکخراوه و ئه‌رکی ئنسانیمانه . پرۆتستۆکردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان که به‌شاهیدی دۆست ودوژمن که دوای به‌دادگای گه‌یاندنی بازرگانی مه‌رگ( ئه‌نرات ) کاریگه‌رترین کارێک بوه که چاک ئه‌نجامی داوه ، به‌ڵام نه‌هاتین ئه‌مه بکه‌ینه هه‌رایه‌کی ئیعلامی و خۆمانی پێوه‌بابده‌ین ( که‌مینه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ر له پرۆتستۆی په‌یماننامه‌ی شومی لۆزاندا ، له‌سه‌ره‌تادا په‌یمانی به‌شدارکردنیان دا به‌ڵام چه‌ندڕۆژ پێش 24/7 موقاته‌عه‌یا‌ن کردین) ، چه‌ندین کۆبونه‌وه و په‌یوه‌ندی دپلۆماسی له‌گه‌ڵ ڕێکخراو که‌سایه‌تیه بیانیه‌کانی دڵسۆز به کێشه‌ی کورد و به‌رده‌وام بونمان ڕێگایه‌کی دوورودرێژه و ده‌یان هه‌زار میلیش به‌هه‌نگاوێک ده‌ست پێده‌کات ، زۆرهه‌بوون لاف وگه‌زافیان لێده‌داو له هه‌نگاوه‌کانی سه‌ره‌تادا کۆڵیاندا و جێیان هێشتین . له چه‌ند مانگی داهاتوشدا که‌سانێک هه‌ن بای بای مان لێده‌که‌ن و ناویان بزرده‌بێت .
ا ــ ئه‌و هه‌رگیز بێلایه‌ن نیه ، چونکه بێلایه‌ن که‌سانێکن که ته‌ره‌ف داری هیچ لایه‌ک نه‌بن و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕێبێت بۆ نمونه هاوڕێ ڕووناک ئه‌حمه‌د نامه‌ی14 سێبتێمبر ( من بۆ خۆم له هه‌موو کۆبونه‌وه‌کانی به‌ره‌ی چاکسازیدا به‌شدارم و به‌ته‌واوی توانامه‌وه هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ئه‌ده‌م له‌پێناوی چاکسازیدا) . 2 ــ به‌ڕێزیان ده‌ڵێت باس له‌و قه‌یرانه بکه‌م و نه‌هێڵم هیچ که‌سێك له ودوو کۆتله‌یه ئێوه‌ی به‌ڕێز چه‌واشه بکات. ( کاک ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی . کوردستان پۆست ) .
کاتێک کاک ڕه‌فعه‌ت ووشه‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێزی به‌کار هێناوه ده‌بوو لانیکه‌م ڕێزی له‌و په‌یمانه بگرتایه که به‌رامبه‌ر خوێنه‌رانی بابه‌ته‌که‌ی داویه‌تی.
وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت جه‌مسه‌ری سه‌رپه‌رشتیار، که من پێموانیه ئه‌و که‌سانه خۆیان به جه‌مسه‌ری سه‌رپه‌رشتیار بزانن . چه‌ندین جارهاوڕێیان ئاگاداریان کردوم که ئه‌وان باوه‌ڕیان به کاک عه‌لی مه‌حمود نه‌ماوه و جارێکی تر هه‌ڵه‌ی واناکه‌ن ده‌نگی پێبده‌ن و وه‌ک مار بیئاڵێننه گه‌ردنی خۆیان( کاک عه‌لی خۆیشی هه‌ستی به‌وه‌کردوه و له چه‌ندین شوێنی جیاجیادا باسی کردوه که جارێکی تر خۆی کاندید ناکاته‌وه له‌هه‌مانکاتدا کاک ڕه‌فعه‌تیش هه‌موجارێک تآکید له‌وه‌ده‌کاته‌وه که کاک عه‌لی و قادرمان دورخستوه‌ته‌وه و هیچ ده‌ورێکیان نه‌ماوه) . به‌ڵام کاک ڕه‌فعه‌ت هاتوه ئیتر به‌هه‌رمه‌به‌ستێکه‌وه بووبێت که له‌داهاتویه‌کی نزیکدا ده‌رده‌که‌وێت ، وه‌ک زۆرینه ناساندونی ، له‌هه‌مان کاتدا زۆرینه‌ی وه‌ک که‌مینه ناساندوا جه‌مسه‌ری سالار سۆفی له که‌مینه‌ی ئه‌ندامانی چاك و 8 ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رپێك هاتووه که ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه‌ن .
1- سالار سۆفی جێگری سه‌رپه‌رشتیار 2- دلێر محمد کارگێڕ 3- چنوور صدیق کارگێڕ 4-تاهیر ڕه‌حیم کارگێڕ 5- صلاح گه‌رمیان کارگێڕ 6-حاجی ئه‌نوه‌ر کارگێڕ 7- ئه‌میر قادر کارگێڕ به‌ڵام ئیستیقاله‌شی داوه 8- هێمن ڕؤوف به‌رپرسی کۆمیته‌ی سویسرا
به‌داخه‌وه کاک ڕه‌فعه‌ت وه‌ک چۆن له لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ناو کۆمیته‌ی سویسرا فاشل بوو، له‌م مه‌ئموریه‌شیدا ڕاسب بووه . چونکه جگه له‌و 8 ناوه، ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی ده‌سته‌ی به‌ڕیوبه‌ر و به‌رپرسی گشتی دارای ناوه‌ند هاوڕێ جیهاد حه‌مه‌که‌ریمی له‌بیر چوه، که هێشتا له‌ژیاندا ماوه که‌چی وا چه‌ندین ڕۆژ به‌سه‌ر نوسینه‌که‌یدا تێپه‌ڕی و ئاگاداریشم کرده‌وه، به‌ڵام ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک یان داوای لێبوردنی نه‌کردوه . ئایا ئه‌مه چه‌واشه‌کاری نیه ؟ . ئایا به‌ڕێزیان هۆی چیه ئه‌و هاوڕێیه‌ی له‌بیر چوه ؟ وه‌ڵام بۆ کاک ڕه‌فعه‌ت به‌جێده‌هێڵم .
3 ــ جه‌مسه‌ری علی سیاسی.
ئائه‌مه کۆمیدیای سیاسی، ده‌بوایه کاک ڕه‌فعه‌ت جه‌مسه‌ره‌که‌ی علی سیاسی دیاری بکردایه تا بمانزانیایه کێن ئه‌و جه‌مسه‌ره! . ئایا ئه‌و که‌س وکۆمیتانه خۆیان به جه‌مسه‌ری کاک علی سیاسی ده‌زانن، به قه‌ولی به‌ڕێزیان ؟ . ئایا کاک ڕه‌فعه‌ت مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه له‌و که‌س و کۆمیتانه که به‌جه‌مسه‌ری کاک عه‌لی مه‌حمودیان بداته قه‌ڵه‌م ؟ . ئه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ئه‌و که‌س و کۆمیتانه دژ به‌و سوکایه‌تی پێکردنه‌ی کاک ڕه‌فعه‌ت هاتنه وه‌ڵام و وتیان ئێمه بۆ خزمه‌تکردن به دۆزی گه‌له‌که‌مان هاتوینه‌ته ناو چاک نه‌ک بۆ ناوزڕاندنمان و کردنمان به جه‌مسه‌ری ئه‌م و ئه‌و . ئایا نه‌یده‌زانی ئه‌ندامانی کۆمیته‌کان خۆبه‌خشانه و جیاوازتر له هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ند په‌رست هه‌وڵی و خه‌باتی خۆیان ده‌که‌ن ؟ . هه‌ڵوێستی جوامێرانه و دڵسۆزانه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری کۆمیته‌ی نه‌رویج و له داهاتوشدا کۆمیته‌کانی تر وه‌ڵامی ڕسواکه‌رانه‌ی هه‌رکه‌س و تاقمێک ئه‌داته‌وه که سوکایه‌تی به چاک و ئه‌ندامانی بکات و بیه‌وێت چاک بۆ مه‌به‌ستی شه‌خسی و وابه‌سته‌ی و به‌لاڕێدا ببات.
4 ــ جه‌مسه‌ری سالار سۆفی که کۆمیته‌ی سویسرا به‌شێك بوون له‌وان کێشه‌یه‌کی داراییان هه‌بوو که به‌رواره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌رهێنایانه ناوکێشه شه‌خصییه‌که‌وه‌و پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت ناوه‌رۆکی کێشه‌که‌ش دیار نه‌مانی نزیکه‌ی 1500 دۆلاره له‌نێوان به‌رپرسی دارایی وبه‌رپرسی کۆمیته‌ی پێشوودا که له که‌مپینێکدا کۆیان کرد بووه‌وه ئه‌ویش به شێوه‌یه‌کی که‌مته‌رخه‌میانه به‌بێ وه‌سڵ خه‌رجیان کردبوو. پرسیارێك له خوێنه‌رانی ئه‌م بابه‌ته و هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستانی چاک ده‌که‌م. ئایا کۆمیته‌ی سویسرا و هه‌ر کۆمیته‌یه‌کی تر مافی خۆیان نیه پرسیار له داهات و خه‌رجی کۆمیته‌که‌یان بکه‌ن ؟ .
ئایا حه‌رام بونی ئه‌و جۆره پرسیارانه مانای ته‌شه‌نه‌ی ئایدزی گه‌نده‌ڵی نیه له ڕێکخراودا ؟ .
ئه‌ی نه‌ده‌بو کاک ڕه‌فعه‌ت بیوتایه له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا کۆمیته‌ی سویسرا ده‌یان نامه و داواکاری و هانایان بۆ چاک بردوه تا کۆمه‌کیان بکه‌ن و له‌و کێشه شوره‌ییه‌ی گه‌نده‌ڵی ڕزگاریان بکه‌ن .
کاک ڕه‌فعه‌ت راست ده‌کات کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له سویسرا ڕوویداوه و سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 ساڵ له‌مه‌و به‌ر( نامه‌کانی 4/4 ــ 19/4 ــ 10/5 ــ 4/8 و ده‌یان ئێمایل ). به‌ڵام ئه‌ی بۆ لێره‌دا باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه کێشه‌کان بۆ چاره‌سه‌ر ناکرێن؟ .
له کاتێکدا دۆکۆمێنتی ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدا بوه ، داوتریش له‌ده‌ره‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که قسه‌یه‌کی تریان کردوه . ( به‌ڵگه‌ی قاتع هه‌یه که سکاڵا لێکراویان به پاره‌خۆر ناسیوه ووتیان ده‌بێت له چاکدا ده‌ربکرێت . به‌ڵام به‌هۆی ته‌که‌تول و پشتیوانی لێکردنیه‌وه، هه‌روه‌ک چۆن له‌ناو ینک و پ‌د‌ک دا ده‌کرێت و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو چاکیشی به‌هه‌مان گه‌نده‌ڵی ناو ینک و پ‌د‌ک وه‌سفکردوه) .
کاک ڕه‌فعه‌ت لێره‌شدا خۆی له‌ڕاستیه‌کان گێل کردوه و نه‌یتوانیوه نه‌ک وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌ک به‌ڵکو وه‌ک مرۆڤێکی ئازاد بگاته بڕیارێک . ئه‌و ده‌ڵێت نه‌مانی نزیکه‌ی 1500 دۆلار( 1500 دۆلار نیه به‌ڵکو زیاتره )، چ کاک ڕه‌فعه‌ت و چ هه‌ردوو ئه‌ندامه‌که‌ی تر( گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ی و هیشام ئاکرێی) که هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه کۆمیته‌ی سویسرا ناڕه‌زایه‌تیمان به‌رامبه‌ر شێوه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان و پشتیوانی له سکاڵالێکرا و خۆدزینه‌وه له ڕاستیه‌کان ده‌ربڕی و دواتریش بۆ جارێکی تر به نامه‌یه‌کی فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تیمان ده‌ربڕی17/9 . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێکی زۆریان دا که کێشه‌که به‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نده‌ڵچیه‌کان بشکێننه‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی و سه‌رئه‌نجام هه‌رسێکیان کاک ( ڕه‌فعه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌ی ــ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌ی ــ هیشام ئاکرێی) گه‌یشتنه ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که بڕی 2643 فرانکی سویسری ونبوه . به‌ڵام نه‌هاتن بڵێن کێ وونیکردوه !! چۆن وون بوه!! . داواکارم له کۆمیته‌ی سویسرا که‌یسی گه‌نده‌ڵی ناو کۆمیته‌که‌مان بخاته به‌رده‌ستی دڵسۆزانی به‌ره‌ی گه‌ل به ته‌واوی به‌ڵگه‌کانه‌وه( به بڵاوکردنه‌وه‌ی CDو نامه‌شه‌رمه‌زاری و تۆمه‌ت و دوکانی........... و شته‌کانی تریش) . تکاش له ئه‌ندامانی چاک ده‌که‌م هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه لایه بڵاوی بکه‌نه‌وه، تا ناوه‌ند به پاکی و جوانی و خۆبه‌خشی و یه‌کگرتو بهێڵینه‌وه .
6 ــ به‌ڕێزانه‌ی لای خواره‌وه تا به‌ستنی کۆنگره له به‌ر پرسێتی لاببرێن وچالاکی نه‌که‌ن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێشنیاره‌که په‌سه‌ند کرا . ( جه‌مسه‌ری علی سیاسی که علی وقادر) بوون ڕازی بوون به‌ڵام( جه‌مسه‌ری سالارسۆفی که) ( سالار‌و دلێرو تاهر وصلاح و حاجی ئه‌نوه‌ر ) بوون ڕازی نه‌بوون پێیان له‌سه‌ر خواسته‌کانی خۆیان داگرت .
ئه‌گه‌ر کاک ڕه‌فعه‌ت و ئه‌وانه‌ی له پشتی کێشه‌کانه‌وه‌ن له پێناوی دووله‌تکردنی چاک هه‌ریه‌که‌یان به مه‌به‌ستێکه‌وه ، پێیان وایه ئه‌م چه‌واشه‌کاریانه‌یان بۆ ده‌چێته‌سه‌ر، ئه‌وا به‌هه‌ڵه‌دا چوون .
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ک له ( kurdistanpost _ kurdistannet _ kurdistanan ) که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردنی به‌ره‌ی چاکسازی ناو چاک و ڕێگری له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان داده‌نێن به بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی نه‌ک بابه‌ته‌کانی ناوه‌ند به‌ڵکو هه‌تا نوسین و تێڕانینه شه‌خسیه‌کانیشمان و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه ئه‌وه بانگه‌وازه بکه‌ن که دنیا قابیلی گۆڕان نیه و ئه‌و چاکسازیه‌ی که ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان له هه‌موو قوژبنێکه‌وه بانگه‌واز بۆ ده‌که‌ن، خه‌یاڵی چۆله‌کانه‌یه و دنیا چۆن هاتوه هه‌ر واش ده‌ڕوات ، چاکسازیه‌که‌ی ناو ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ش جگه له خه‌یاڵ پڵاوی تینویه‌کی ناو بیابانێکی کاکی به‌کاکی زیاتر شتێکی دی نیه . بێمنه‌تین له‌هه‌ڵگرتنی سوژن و په‌ت بۆ دورینه‌وه‌ی ده‌ممان و موقاته‌عه‌کردنمان تا نه‌هێڵن ده‌نگمان بگاته هیچ گوێچکه‌یه‌که‌وه . خۆشبه‌ختانه تا ئه‌وانه‌ی کونێ‌کمان لێده‌گرن ده‌یان ده‌روازه‌ی تر ده‌کرێته‌وه . ئه‌گه‌ر چی ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کانی تر ( بروسک ــ بۆ پێشه‌وه ــ کڵاوڕۆژنه ــ ده‌نگه‌کان ــ ئه‌مڕۆ ........ و هتد) و هه‌ر ماڵپه‌ڕێکی تر که به‌ئه‌رکی ڕۆژنامه‌وانی خۆیان هه‌ڵده‌ستن، جێگه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین ئێمه‌ن که ده‌نگمان ده‌گه‌یه‌نن به ده‌ره‌وه . ناردنی ده‌یان ئێمایل بۆمان،له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌ی که چاره‌نوسی چاکیان لامه‌به‌سته و داوامان لێده‌که‌ن بۆ له ماڵپه‌ڕه‌کانی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه بڵاوتان نه‌کردۆته‌وه ؟ ئێمه بێ وه‌ڵامیمان هه‌ڵبژاردوه و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین کوردستان پۆست خۆی نه‌کاته ته‌ره‌ف له‌م کێشه‌یه‌دا .
گه‌یشتنی ده‌یان ئێمایلش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، که خه‌ڵک خوازیاری چاکسازیه . ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌مکوت بکرێن ، به‌ڵام تاسه‌ر نابێت و سه‌ری دنیاش به پوش نه‌گیراوه .
کاک ڕه‌فعه‌ت بۆ جارێکی تر هه‌وڵی چه‌وشه‌کردنێکی تر داوه، به‌ڵام له‌مه‌شیاندا هه‌ر وه‌خۆی له‌دوای ڕاپۆرتی لێکۆڵینه‌وه، پێی وتم پێم بڵی محققێکی فاشل ، فاشل بوه . ده‌بو سه‌یری کات و ڕۆژی پێنیاره‌که‌ی هاوڕێ هادی باباشێخ و وه‌ڵامی ڕه‌زامه‌ندیه‌که‌ی منی بکردایه، که ده‌موده‌ست ڕازی بووم ( نامه‌ی 8/6/2007)
7 ــ ئێستاش من وه‌کو رفعت هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ده‌ده‌م ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر له کوردستاندا له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حیزبه گه‌نده‌ڵه‌وه چه‌واشه کراوه ئیراده‌ی سه‌لب کراوه با ئێمه‌ش لێره‌وه چه‌واشه‌ی نه‌که‌ین وئه‌وه‌نده‌ی تر باریان گران نه‌که‌ین. هه‌روه‌کو ڕۆیشتوون جیابوونه‌وه‌تان هه‌ڵبژاردووه ئێمه ڕێگر نه‌بووین له‌به‌رده‌م کاروو چالاکیه‌کانتانا با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که به‌یه‌کتره‌وه خه‌ریك بین چالاکی بکه‌ین به‌ڕێزان هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌کارو چالاکیه‌کانتانا.هیوادارم توانیبێتم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کم گه‌یاندبێت به جه‌ماوه‌ری خێرله‌خۆ نه‌دیوو سته‌مدیده.
کاک ڕه‌فعه‌ت لێره‌دا ووشه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌کار هێناوه، ئه‌گه‌ر خۆی بیری چوه‌ته‌وه پشتیوانی له گه‌نده‌ڵی کردوه، کاسێتی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ماوه و خۆشبه‌ختانه ئه‌و ته‌نها یاساناس و دادوه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه نیه له ناو کوردا، به‌ڵکو ده‌یان که‌سی شاره‌زای ده‌رچوی زانکۆ جیهانیه‌کانمان هه‌یه . هیوادارم ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن و توشبوان به ئایدزی گه‌نده‌ڵی ناو ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ئاشکرا بکه‌ن .
ئاخۆ کاک ڕه‌فعه‌ت مه‌به‌ستی چی بێت ئه‌وه‌نده جیابونه‌وه‌ی پێخۆشه ؟ .
ئاخۆ به‌رژه‌وه‌ندیشی له‌و جیابونه‌وه‌یه‌دا چی بێت که ده‌ڵێت هه‌روه‌کو ڕۆیشتوون جیابوونه‌وه‌تان هه‌ڵبژاردووه . ؟
تۆ بڵێت له‌ئه‌نجامی جیابونه‌وه‌دا، شتێکی مسۆگه‌ر کردبێت ؟ .
یان وه‌ڵامه‌کانی ئێمه ، به ته‌هدید وسوکایه‌تی پێکردن بده‌ته قه‌ڵه‌م و به سکاڵاکردنێکی یاسای شتێکی مسۆگه‌ر کردبێت ؟
هیوادارم کاک ڕه‌فعه‌ت وه‌ڵامی بۆ هه‌مو پرسیاره‌کانم و قسه‌کانم هه‌بێت. به‌ڵام که‌سمان ئه‌نجامه‌کان به‌کارنه‌هێنین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی .ا
بۆ جارێکی دی داواکارم له مامۆستایانی به‌ڕێز و خوشک و برایانی ڕۆشنبیر و دڵسۆزان ، هه‌وڵ وکۆششی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ با ئاواتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردستان له‌بار به‌رین و چاک به چاکی و پاکی و خۆبه‌خشی و یه‌کپارچه‌یه‌وه بهێڵینه‌وه .
سویسرا 8/10/2007
|