ئایندەى گەنج و
دەسەڵات بەرەو کوێ؟

هەردى شەفیق
محەمەد فارس قوتابى شەشى وێژەیی لە قوتابخانەى دواناوەندى سەید ێادق
ئاماژە بەوە دەکات جارێ دەسەڵات هیچى بۆ ئێمە نەکردوە ئەوەتا ئێمە
کۆمەڵێک قوتابین تەنانەت دەسەڵاتى حکومەتى هەرێمى کوردستان نەیتوانیوە
بچوکترین کێشەى ئەم وڵاتەلەژیانى گەنجدا چارەسەر بکات وئاماژە بەوەش
دەکات ئەگەر گەنجێک لەسەر دەسەڵات بێت و ئەو ئازارە کانى لەژیانى خۆیدا
چەشتبێت و ئەویش بەو مەرجەى دەسەڵاتیکى ڕەها ى هەبێت ئەو کاتەئەتوانین
بڵێن ئەتوانێت خزمەت بکات بۆ؟چونکە لەناو ئازارەکاندا ژیاوە.
ڕێبوار ڕۆستەم قوتابى پۆلى چوارەمى زانستیە ئەو ئاماژە بەوە دەکات ئەو
لە ژیانى خوێندنیدا تەنانەت حوکومەت داخلیەکى بۆ دابین نەکردون و لەسەر
گیر فانى خۆیان کەلاوەیەکیان گرتووە . لەدرێژەى قسە کانیدا ئاماژە
بەوەش دەکات جارێ حوکومەت بۆ خۆى هیچى بۆ گەنج نەکردوە داواى پرۆ ژەى
لێئەکات تۆ گەنجێکیت ئەگەر پەروەردەت نەکات وشتێک نەکەیت بەشتێک بۆ
ئایندە گەنج بەچى خزمەت بکات؟ من خوێندن تەواو نەکەم دواتر بەکام
مەعریفەوە ئەم وڵاتەبەرەو پێش ببەم ؟تەنانەت کارگەیشتوەتە ڕادەیەک
بچوکترین دەسەڵات وئازادى وماف لەلایەن مامۆستاو حیزبو باوک وحکومەت
و....هتد یەوە پێشێل ئەکرێت .من لەتۆ ئەپرسم ئەبێت چۆن ئایندەیەکمان
هەبێت.ئەمڕۆ کوڕى بەرپرسە کان سەیرکە غەرقى نازو نیعمەتن و و هەرچیەک
ئەکەن تەنانەت یاسا شکێنیش کەس ناڵێت پشتى چاوتان برۆیە بەڵام بۆ خەڵکى
هەژار ڕەزالەتەو یاساش تەنها بەوان دەوێرێ.
سەیوان حەمەرەحیم ى قوتابى ئەویش وەک خۆى دەڵێت: دەسەڵاتى کەڕەتى سفر
کردوە و هیچ ئومێدێکیشى نیە ئەم بارو دۆخەبەرەو باش بوون وگۆڕانکارى
بچێت .لەوەڵامى ئەو پرسیارە دا چى گەیاندویەتیە ئەو ڕادەى نائومێدیە؟
وتى:چونکە تائێستا هەمووشتێک هەرقسە بووە و وتن وکردنیش زۆر لێکترى
دورن .لەکاتێکیشدا دەتەوێت کۆچ بکەیت بەرەو ئەوروپا پێت دەلێن بۆ
جێیدێڵى ؟من گەنجێکم و ئەم وڵاتە کەوڵاتى ئایندەى گەنج نیە هەرلەکێشەى
نیشتە جێبوون وخوێندن وهاوسەر گیریەوە بیگرە تابێکارەبایی وخێزان و
....هتد ،ئەگەر سەیرى وڵاتانى ڕۆژ ئاوابکەین ئەوان لەپشت کۆمپیوتەرەوە
کار ئەکەن کەسەر چاوەى پێشکەوتنە ئێمەش تازەبەتازە بەدیار چراوە ئەبێت
سەعى بکەین ئاخر داواى چى پێشکەوتنو خزمەتکردنێک لەگەنج ئەکەن ؟
پۆڵا عوسمان کوڕوەرزشکارێکى شارى سەید ێادقە ئاما ژە بەوە دەکات
دەسەڵات وسیاسەت ئەمڕۆ تەنها پارە خواردنەو هیچى تر گەنجیش بووە
بەتەزبیحى کات بەسەر بردنى دەسەڵات. کاریش وابڕوات ئایندەیەکى ڕەش
چاوەڕێمان دەکات و ئاماژەش بەوە دەکات ئەمڕۆهەر گەنجێکیش بچێتە سەر
کورسى دەسەڵات بەپارە بێدەنگ ئەکرێت ئێ خۆ ئەمڕۆ گەنجیش زۆرە
لەدەسەڵاتدا وهیچیشناکەن بۆ گەنج ئەوەتا کوڕە بەرپرسەکان گەنجیشن و شەش
حەوت مۆنیکایان پێیە خۆ ئەتوانن لایەنى کەم بیکەن بەسیان وئەوتر ى
خەرجکرێت بۆ گەنجى نائومێد ى ئەم وڵاتە .
جوان هەڵەبجەیی یەکێکە لەو کچانەى تازەچووەتە ژیانى هاوسەرێتیەوە ئەو
پێى وایە گەنج تائێستا نەیتوانیوە بوونى خۆى بسەلمێنێ ئەمەش هۆکارەکەى
دەسەڵاتە ناهێڵێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێ ئەمەش وائەکات گەنجان یاسەرى خۆیان
هەڵبگرن یا نیشتیمانەکەى خۆیان بەوڵاتى خۆیان نەزانن تۆ ئەزانى ئەمەش
چەند ترسناکە؟؟.
|