ئازاد ئارمان:
ره‌وتی نیولیبرالیزم ره‌وتێکی کۆنه‌پارێزه و ناتوانێ
هیچ گۆران
و
گۆرانکارییه‌ک بکات به قازانجی خه‌ڵکی هه‌ژار و
به‌شمه‌ینه‌ت.
سازدانی: گۆڤاری نێوه‌ند
نێوه‌ند: وەک
بینیمان لەم چەند ساڵەی دواییدا بزووتنەوەی چەپ وسۆسیالیستیی
لەکوردستان بەتەواوەتی پاشەکشەی کردووەو مەیدانەکەی بۆ بزووتنەوە
نەتەوەیی وئاینییەکان بەجێهێشتووە، لەکاتێکدا لەرابردوودا چەپ
لەکوردستان خاوەنی هێزێکی تاراددەیەک حیساب بۆکراو بوو، ئایا هۆکاری
سەرەکیی ئەم پاشەکشەیەی بزووتنەوەی چەپ لەچیدا دەبیننەوە؟ ئاخۆ
گرێدراوە بەپاشەکشەی جیهانیی بزووتنەوەکەو هەرەسی سۆڤێتەوە یاخود
پەیوەستە بۆ ناواقیع بینی چەپ وبارودۆخی نەڕەخساوی ناوخۆی
کوردستانەوە؟. بەکورتی ئەو فاکتۆرە سترۆکتۆرییانە چین ڕەوتی چەپیان
لەکوردستان سست وپەڕاوێزخستووە؟.
ئازاد
ئارمان: دیاره چه‌ندین هۆکاری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی هه‌ن
ده‌وریان بینیووه له لاواز کردن و هه‌لکشان وداکشانی بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ و سۆسیالیستی له کوردستان. لێره‌دا به‌پێی توانا ده‌ست نیشان و
راڤه‌ی هه‌ندێک له‌م هۆکارانه ده‌که‌ین که ده‌وریان بینیووه له
لاواز کردنی بزووتنه‌وی چه‌پ و سۆسیالیستی له کوردستاندا. یه‌کێک له
پایه بنچینه‌یی یه‌کانی دروست بوون و به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ
له کوردستان و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
له به‌رامبه‌ر داگیرکاری وڵاته ئیمپیریالیستی یه‌کانی وه‌کو
به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسادا شکلی گرتووه، بووه به بزووتنه‌وه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ری به‌هێز له زۆرێک له وڵاتانه‌دا بۆ نموونه ده‌ورو
کاریگه‌ری حیزبی شیوعی عێراق له چله‌کان و په‌نجاکانی سه‌ده‌ی
رابردوودا گه‌یشته لوتکه. ئه‌م ره‌وته سیاسیه ی که ئه‌م
ده‌وره‌یه‌ی بینیووه به ره‌وتی ستالینی یان بلۆکی سۆسیالیستی
ده‌ناسرێته‌وه هه‌یمه‌نه‌ی ته‌واوی هه‌بووه به سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست هه‌ر وه‌کو کوردستانیش به‌شێکه له‌م.
کاتێ رژێمه ستالینی یه‌کان (سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی) یان رژێمه
هاوپه‌یمانه‌کانیان له ڕوسیا و ئه‌وروپای رۆژهه‌لات ، تووشی نووچدان و
شکست دێن ، ئه‌وه به دڵنیایی یه‌وه شکستی ئه‌مان کاریگه‌ری گرنگ
داده‌نێت له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و سۆسیالیستی .که من پێم
وایه ئه‌مه یه‌کێکه له هۆکاره ده‌ره‌کی یه‌کانی لاواز بوون و
شکستی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستاندا. هۆکارێکی تری ئه‌م لاوازیه
ئه‌وه‌یه دوای روخانی رژێمه ستالینی یه‌کان ، ئیمپریالیزمی ئه‌مریکا
ده‌وری تاکه زلهێزی ده‌بینی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دا له
سه‌پاندنی ئابلووقه‌ی ئابووری یه‌وه بگره تاوه‌کو هه‌لگیرسانی جه‌نگی
یه‌که‌م و دووه‌می که‌نداو. ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆییانه‌ی ئه‌مریکا
به ته‌واوی هێز و توانای چینی کرێکارانی عێراق و کوردستانی له هه‌موو
روویه‌که‌وه لاواز و بێ توانا کرد. هه‌روه‌ها له باری سیاسی و
ئایدیۆلۆژی یه‌وه نیولیبرالیزمی بازاری ئازاد ی ئه‌مریکا هه‌یمه‌نه‌ی
کێشا به سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه هۆکاره
ده‌ره‌کی یه‌کانن ، با بزانین ئه‌ی هۆکاره ناوخۆیی یه‌کانی لاوازی و
نسکۆی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چی یه؟
بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستاندا به به‌رده‌وامی کاریگه‌ری
راسته‌وخۆی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی جیهانی و ناوچه‌یی به‌سه‌ردا زال بووه
هه‌ر له بزووتنه‌وی ستالینی یه‌وه تاوه‌کو ماویزم و له کۆتایی دوو
ده‌یه‌ی رابردووش‌دا ره‌وتی کۆمۆنیزمی کرێکاری . دیاره به شکست و
نسکۆی هه‌ر یه‌کێک له‌م بزووتنه‌وانه راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ
کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی داناوه له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و سۆسیالیستی
له کوردستاندا.
له دوای شکستی رژێمه ستالینی یه‌کان ناسراو به بلۆکی سۆسیالیستی ،
راسته‌وخۆ بالی سیاسی رێکخراوه‌یی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له کوردستان
شکستی خۆی راگه‌یاند و ئاوات و ئامانجه‌کانی خۆیان گرێدایه‌وه به
نیولیبرالیزم و بازاری ئازادی ئه‌مریکاوه . به کرده‌وه‌ش له ماوه‌ی
بیست سالی رابردوودا به‌شێک بوون له پرۆژه‌ی ئه‌مریکا له عێراق و
کوردستاندا ، هه‌روه‌ها بیست ساڵیشه له گه‌ل ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ل و
مشه‌خۆری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن .
له راپه‌رینی ئازاری ١٩٩١ دا بزووتنه‌وه‌یکی جه‌ماوه‌ری تازه سه‌ری
هه‌لدا و گه‌شه‌ی کرد . که به بزووتنه‌وه‌ی شورایی ده‌ناسریته‌وه .
به ته‌واوه‌ی جیاواز و سنووربه‌ندی بوو له گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی
چه‌کداری و سونه‌تی ناسیولیستی دا. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌لقولاوی ناو
بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری شاره‌کان بوو . که پێچه‌وانه‌ی سونه‌تی
خه‌باتی چه‌کداری و پێشمه‌رگایه‌تی بوو.به‌لام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
ئه‌م بزووتنه‌وه‌ش تووشی نه‌خۆشی زه‌هنگه‌رایی چه‌پره‌وی منالانه بوو
که له باری سیاسی ریکخراوه‌یی یه‌وه ره‌وتی کۆمۆنیزمی کریکاری بالی
زالی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوو. به بۆچوونی من سه‌ره‌رای رادیکالی ئه‌م
ره‌وته. له به‌رامبه‌ر ره‌وتی ستالینی و ماویزم دا . به هۆی
ناواقیعی بوونی تیورییه خۆله‌مێشی یه‌کانی ئه‌م ره‌وته، بزووتنه‌وه‌ی
سۆسیالیستی له کوردستان تووشی چه‌ندین نسکۆی سیاسی و رێکخراوه‌یی
کردووه هه‌ر له بزووتنه‌وه‌ی شورایی یه‌وه بگره تاوه‌کو یه‌کێتی
بێکاران و رێکخراوه‌ی ژنان و تا ده‌گاته شکسته یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی حیزبه‌که‌شیان . حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له نزیک به دوو
ده‌یه‌ی رابردوودا ،ده‌وری سه‌ره‌کی بووه له لاواز کردنی پێگه‌ی چه‌پ
له کوردستاندا. سه‌ره‌رای بوونی هۆکاره ده‌رکی و بنچینه‌یی یه‌کان.
ناتوانین ته‌نها یه‌ک لایه‌نی سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین .
مه‌سه‌له‌که دوولایه‌نه‌یه هه‌م هۆکاره ده‌ره‌کی یه‌کان کاریگه‌ری
نه‌گه‌تیڤیان بووه هه‌م هۆکاره ناوخۆیی یه‌کان.
نێوه‌ند:
دوای ئەم قەیرانە داراییەی لەئەمەریکاوە جیهانی
گرتەوە،یان راستتر بڵێین سیستمی سەرمایەداریی هاوچەرخی گرتەوە، وا باس
دەکرێت رەنگبێ رووکردنەوە سیستمی سۆسیالیستی پەرەسەندن بەخۆوە ببینێ،
ئایا پێتوایە لەکوردستان بزووتنەوەی چەپ لەدۆخێکدایە بتوانێت لەسەر
ئاستێکی بەرین ولەسەر شانۆی سەرەکیی سیاسەتی کۆمەڵگە رۆڵێکی کاراو دیار
بگێڕێ؟ ئایا ئاسۆی بزووتنەوەکە لەکوردستان رووی لەکوێیە، ئاخۆ تووشی
پاشەکشەی زیاتر دەبێت یانژی لەم بارودۆخە پڕ قەیرانەی سیستمی
کاپیتالیستی جیهانیی وشکستی سەرمایەداریی لۆکاڵیی، بزووتنەوەی چەپی
کوردستان رووی لەگەشانەوەو زیندووبوونەوەیە؟.
ئازاد ئارمان: دیاره به پێی زۆرێک له
بیرمه‌ندانی راست و چه‌پ ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی تووشی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری بۆته‌وه . ئه‌زمه‌یه‌کی رووکه‌ش و ده‌وره‌یی نییه
یاخود ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن ئه‌زمه‌ی بانک و خانووبه‌ره وه‌کو به‌شێک
له بیرمه‌ندانی راست پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن. ئه‌م ئه‌زمه‌یه
په‌یوه‌ندی هه‌یه به سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و به گه‌وره‌ترین
ئه‌زمه‌ی ئه‌م سیسته‌مه ده‌ژمێردرێت دوای ئه‌زمه‌ی سالانی ١٩٢٩ ی
سه‌ده‌ی رابردوو. ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌دا
به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌دی ده‌که‌ین؟ به پێی راگیریه‌کان له
ئه‌مریکادا رێژه‌ی له سه‌دا سی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌م
ئه‌زمه‌یه‌دا سیسته‌می سۆسیالیستی به ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌زانن ئه‌مه
خۆی له خۆیدا مانایی ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ روو له هه‌لکشانه
. هه‌روه‌ها هاتنه‌مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی تازه له شێوه‌ی ده‌ست
به‌سه‌رداگرتنی کارگه و کارخانه‌کان له لایه‌ن کرێکارانی ئه‌مه‌ریکا
و به‌ریتانیا نیشانه‌ی هه‌نگاوێکی به‌ره‌و پێش و دلخۆشکه‌ره بۆ
داهاتوو. سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ش بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌نتی
سه‌رمایه‌داری له ئه‌مریکا و ئه‌وروپادا له چه‌ند سالی رابردوودا له
دژی نیولیبرالیزم و بازاری ئازاد هیوایه‌کی گه‌شبینه بۆ بزووتنه‌وه‌ی
چه‌پ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به کوردستانیشه‌وه.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ بنه‌چه‌ی پرسیاره‌که‌ی ئێوه له سه‌ر
داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردستان به‌ره‌و کوێ ده‌چێت؟ به
بۆچوونی من زۆر هۆکار ده‌ور ده‌بینن له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. وه‌کو له
سه‌ره‌وه‌ش باسمان کرد ، بزووتنه‌وه‌یه‌کی هیوا به‌خش به‌دی ده‌که‌ین
له ئاستی ئه‌وروپادا. به‌ڵام ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌یکی ئاوا له کوردستان
بوونی نیه. به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه ره‌ت ناکاته‌وه که له
چه‌ند ساڵی رابردوودا بزووتنه‌وه‌یکی ناره‌زایه‌تی خۆرسک له کوردستان
هه‌ست پێ ده‌که‌ین له دژی ده‌سه‌لاتی چه‌وسێنه‌رانه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستاندا . ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر چی له شوێنێکدا
چه‌په‌کان توانیبیتیان کاریگه‌رییان هه‌بێت به‌سه‌ریدا به‌ڵام به گشتی
بزووتنه‌وه‌یکی په‌رش و بلاوه‌و تیاری لیبرالی و ئیسلامی ده‌یانه‌ویت
به قازانجی خۆیان لخاوی بکه‌ن. نموونه‌ی زیندووش له هه‌لبژاردنی ئه‌م
ساڵدا به ئاشکرا ده‌بینرا به تایبه‌تی له لیستی نه‌وشیروان
مسته‌فادا ، تا راده‌یه‌ک توانی له مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردندا ئه‌م
ده‌نگه نارازی یانه به قازانجی ئه‌م لیسته بشکێنێته‌وه. به‌ڵام
دلنیام له داهاتوودا ئاوات و ئارمانی جه‌ماوره‌ری ئه‌م ده‌نگه نارازی
یانه ناتوارێت خامۆش یاخود ده‌سته‌مۆ بکریت له لایه‌ن ته‌یاری
لیبرالی یه‌وه. چونکه ئه‌م ڕه‌وته له ته‌واوی دونیا دژ به خواست و
داواکاری یه کانی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و به‌شخوراوانه. ره‌وتی
نیولیبرالیزم ره‌وتێکی کۆنه‌پارێزه و ناتوانێ هیچ گۆڕان
گۆڕانکارییه‌ک بکات به قازانجی خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌ت.
ئه‌وه‌ی به بزووتنه‌وه‌ی چه‌پیش ده‌گه‌ریته‌وه به هه‌موو
ره‌وته‌کانی یه‌وه ئه‌وه‌یه به ته‌واوی دوور که‌ونه‌وه له کار و
چالاکی سیکتاریستی رێکخراوه‌یی ، له هه‌ولی یه‌کانگیری دا بن له گه‌ل
ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ری یه‌کان که ده‌یه‌وێت شێوه‌یه‌کی
رێکخراوه‌یی به خۆوه بگرێت . به بۆچوونی من ئه‌گه‌ر چه‌پ و
سۆسیالیسته‌کان بتوانن له سه‌ر پلاتفۆرمێکی سیاسی هاورا بن و کار
بکه‌ن پێم وایه له داهاتوودا بتوانن ئه‌م ده‌وره ببرن و له په‌رش
وبلاوی رزگاریان بێت. سه‌نگێکیان هه‌بێت له مه‌یدانی سیاسی
کوردستاندا. له کۆتایشدا پێم وایه هه‌موو تاکێکی چه‌پ به‌رپرسه له‌م
قۆناغه ناسکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پیایدا تێده‌په‌رێت. ئه‌م وته‌یه‌ی
رۆزا لۆکسمبۆرگ که سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێستا کردی به‌رامبه‌ر به
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که گوتی : دونیا له به‌رامبه‌ر دوو ریانێکدا
یه ، سۆسیالیزم یاخود به‌ربه‌ریزم.
____________________________________________
ئازاد ئارمان:
له به‌رواری ١/٧/١٩٦٥- له
هه‌ولێر له دایک بووم. مێژووی کار‌و چالاکی سیاسیم: له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان
ده‌ست پێده‌کات : یه‌که‌م ڕێکخراوه‌ی سیاسی له‌گه‌ل کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی
کوردستان / باڵی چه‌پ (که به عێراقچییه‌کان ناسراوبوون) . دواتر له
ساڵی ١٩٨٤ له گه‌ل ڕێکخراوی (ئاڵای شۆڕش). یه‌کێک بووم له هه‌لسووراوان
و بنیاتنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی له ساڵی ١٩٩١ له کوردستان. له
ساڵی ١٩٩٣ دا یه‌کێک بووم له پێکهێنه‌رانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق . له ساڵی ١٩٩٧دا وازم له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی هیناوه و
ئێستاش زیاتر له ١٠ ساڵه ئه‌ندامی ڕێکخراوی سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کانم
له ئوسترالیا که له ٣٠ ولاتی دونیا لقی هه‌یه له‌وانه به‌ریتانیا
فه‌ره‌نسا ئه‌لمانیا هۆله‌ندا، ئه‌مه‌ریکا که‌نه‌دا، میسر ،تورکیا ،پاکستان
،لوبنان ...هتد. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری سایتی (سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان)م.
www.kurdistansocialists.org
Kurdistansocialists.org@gmail.com
|