٢٩\۴\٢٠١٠
ئازادی به مه‌رجی
پاراستنی ده‌سه‌ڵات !
سه‌ردار عه‌بدوڵا
حه‌مه
سه‌ره‌نجام حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ره‌سمی رایگه‌یاند که سه‌رکوتی
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بکرێ . به پێ ی هه‌اوڵێک که که‌وته
به‌ر ده‌ست میدیاکان ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مری
کردوه به هێزه‌کانی ئاسایش و دژه تیرۆر که سه‌رکووتی خۆپیشاندان و
ناره‌زاتیه‌کانی خه‌ڵکی بکرێ به ناوی ئه‌وه‌ی له کاتێکا خۆپیشاندانه‌کان
ره‌وتی خۆیان گۆری .
با له‌وه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین له مۆدیلی دیموکراتی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستاندا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بیانه‌وێ خۆپیشاندان بکه‌ن ده‌بێ مۆڵه‌ت وه‌ر
بگرن ، ئه‌م جۆره مۆدێله مه‌گه‌ر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جمهوری
ئیسلامی ئێران‌دا په‌یدا بکرێ که دووه‌مین ووڵاتی دۆنیایه له ئیعدام
کردنی خه‌لکدا.
مۆڵه‌ت وه‌رگرتن زۆر جار ده‌بێته هۆی نه‌کردنی خۆپێشاندانه‌کان و کۆسپ
نانه‌وه له به‌رده‌م ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکدا، چۆنکه کاتێ ده‌سه‌ڵاتی
تاڵان بڕۆ بزانێ خۆپیشاندانه‌کان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که تاڵان برۆی
ده‌سه‌لاتداران وچاوچنۆکه بۆرژواکان که‌م بکاته‌وه ، یا کاتێ بزانن
خۆپیشاندانه‌کان ده‌بنه هۆی قازانجی که‌متر بۆ سه‌رمایه‌داران ، یا
کاتی بزانن خۆپیشاندانه‌کان به‌ره‌و شوێنێ ده‌روا که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتییان
که‌مکاته‌وه ، یا کاتێ بزانن خۆپێشاندانه‌کان ده‌بنه هۆی ڕیسواکردنی
ره‌فتار و بریارو یاساکانی ده‌سه‌ڵاتداران ....هتد . ئه‌وه ئیتر مۆڵه‌ت
نیه بۆ ئه‌م خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تیانه . به راستی ئه‌مه گاڵته
کردن نیه به دیموکراتی واقیعی یا به مانایه‌کی تر به ئازادی ، یا
ئایائه‌مه دیموکراتی نیه به مه‌رجی پاراستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ له
کوردستان ؟ بێ گومان ئه‌مه وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڵێیه .
مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ خۆپیشاندان مانگرتن له کۆمه‌ڵگای رۆژائاوادا نه‌ک
هه‌ر مۆدێل نیه به‌ڵکو جێگای گاڵته جاڕیشه.
نموونه نه یه‌ک و نه دووه به‌لکو به سه‌دانه له سه‌رکوت و
خوێناوی کردنی خۆپیشاندان وناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردستان له
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کورده‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان
نیه ، که دواترینیان سه‌رکووتی خۆپیشاندانه‌کانی خوێنداکارانی
قوتابخانه ئاماده‌یه‌که‌نی سلیمانیه که نه‌ک ته‌نها لێدان و ئه‌شکه‌نجه
دان و ده‌سگیر کردنی خۆپیشانده‌رانی گرته‌وه به‌ڵکو چه‌ندین رۆژنامه
نوسیشی گرته‌وه که سه‌رو که‌لله‌یان درایه به‌ر شه‌ق و بۆکس وزلله‌وه
قۆناخه تفه‌نگی ئاسایشه‌کان ، کامێراکانیان لێ سه‌نراوه ، بۆشیان نه
گه‌راونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یه مۆدێلی دیمکراسی له کوردستاندا که ده‌سه‌ڵاتدارانی
ناسیونالست بانگه‌وازی ووڵاتانی تر ده‌که‌ن که چاو له‌م مۆدێله
دیمۆکراتیه بکه‌ن!!!!!!
ئێمه کۆمۆنیستاکانی کوردستان زۆر ده‌مێکه هێچ خۆشباوه‌ریه‌که‌مان نه‌ماوه
به‌وه‌ی که ناسیونالیزم بتوانێ ئازادیخواز بێ یا هه‌ڵگری په‌یامی
دیموکراتی واقیعی بێ، ئه‌گه‌ر نیمچه ئازادیه‌ک هه‌یه له کوردستان ئه‌وه
به‌ری ره‌نجی خه‌باتی کۆمۆنیسته‌کان وئازادیخوازانی کوردستانه . هه‌ر
به درێژه‌دان به‌م خه‌باته‌یه ده‌کرێ ملی ناسیونالیسته‌کان شۆڕبکرێ و
ئازادییان به سه‌ردا بسه‌پێنری تا گه‌یشتن به ئازادی بێ قه‌ید و
مه‌رجی سیاسی و خۆپیشاندان و مانگرتن ، وه پاشه‌کشه بکرێ به ئه‌حزابی
ناسیونالیستی به‌وه‌ی چیتر (ئازادی به مه‌رجی پاراستنی ده‌سه‌ڵات )
واز لێ بێنن .
26/4/2010
ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
|