٣٠\٦\٢٠١٠
ئازادی له
منداڵییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا.
عه‌بدوڵا ئۆج ئالان

وه‌رگێڕانی له تورکییه‌وه: ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
- به‌شی
سێیه‌م -
له‌گه‌ل
براکهشمدا هه‌ر وابووم ، ترسی داگیرکردنی میراتمان لێی هه‌بوو ،
وابزانم له ئه‌نجامیشدا هه‌ندێ زیادی برد ، پێم وایه خۆدانه سه‌ر ئه‌و
برایه‌م ئێستا هه‌ستی پێده‌که‌م که له‌سه‌ر حه‌ق بوومه ، ئه‌و نه‌یده‌زانی
که به ڕێکوپێکیش سواری که‌ریش ببێت ، ئێمه دوو برا قاچهکهیمان به‌رز
ده‌کرده‌وه و سواری که‌ره‌که‌مان ده‌کرد ، زوو .. زوو خۆی نه‌خۆش ده‌خست
و ده‌یویست که خزمه‌تی بکه‌ین ، من ئه‌مه‌م پێ قه‌بوڵ نه‌ده‌کرا ،
دوای باسی شه‌ڕێکتان بۆ ده‌که‌م که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و کردوومه .
یاریم ده‌کرد ، به‌ڵام زۆر نا ، یاری به‌یه‌ک قاچ ، یاری عاشق بوون ،
هه‌ندێ جاریش زۆران بازی ، حه‌زم ده‌کرد له‌گه‌ڵ کچه‌کاندا یاری بکه‌م
، ده‌گێڕنه‌وه که حه‌زمکردووه له‌گه‌ڵ کچێکدا یاری بکه‌م به‌ڵام ئه‌و
زوو دابویان به‌شوو که دوای شوکردنیشی بینیومه‌ته‌وه گوایه پێم
گووتووه { وه‌ره با به‌یه‌که‌وه یاری بکه‌ین } هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه کچه‌که
گێڕایه‌تێوه من پێم وایه یادگاریه‌کی وام نییه به‌ڵام له‌وانه‌شه
پێم گوتوبێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌و ناڕه‌زاییه نه‌بوایه که نیشانم داوه به‌رامبه‌ر به
یاری نه‌کردنم له‌گه‌ل کچانی گوندا ئه‌م یاریه‌ی ئێستا بۆ ئازادیی له‌گه‌ل
کچاندا نهم ده‌توانی بهێنمه ناو ئه‌م شه‌ڕه‌وه ، مرۆڤ ده‌بێت به‌رامبه‌ر
به خۆی راستگۆبێت ، من گوته‌یه‌کم هه‌یه که ده‌ڵێم [ خیانه‌ت له
منداڵێتی نه‌کرێت ] ئایا ده‌زانن له راستیدا ناکۆکی گه‌وره‌کان چین ؟
ده‌ست پێکردنی قۆناغی گه‌وره‌بونه به خیانه‌ت کردنه‌وه به‌رامبه‌ر
به منداڵی ، من نامه‌وێت ئه‌م خیانه‌ته بکه‌م ، ئازادی به‌و شێوه‌یه
ده‌ست پێده‌کات ، هیوای منداڵی هیوایه‌کی پیرۆزه ، هیوایه‌کی ئاشتیانه‌یه
، پابه‌ند بوون به‌و ئاواته‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی پته‌وه .
له ڕاستیدا قه‌بوڵکردنی که‌سایه‌تیه‌کی ساده‌ی پیاوی کورد زۆر مه‌ترسی
داره ، من له کچان ئه‌م پرسه‌م پرسی { ئێوه چۆن پیاوانێکی واتان
پێقهبوڵه ؟ } ئه‌گه‌ر به زنجیریش بمبه‌ستنه‌وه ، ئه‌م په‌یوه‌ندیه
قه‌بوڵ ناکه‌م ، له گوندا کچێک‌یان دایه شوو ، گوێم لێ بوو ده‌یانگووت
، { بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌که له‌ماڵه‌وه ده‌رنه‌چێت به په‌ت به داره‌وه
به‌ستویانه‌ته‌وه ، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش ژنه‌که په‌ته‌که‌ی
پچڕاندووه و هه‌ڵاتووه } ، منیش حه‌زم ده‌کرد بزانم بۆچی ڕایکردووه
، هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌ڵاتن و ڕزگار بوونی من پێم وابوو که ده‌یانویست
هه‌موو ژنان به په‌ت ببه‌ستنه‌وه ، ئایا من چۆن ئه‌م خیزانه وه‌ک
خیزانێکی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا قه‌بوڵ بکه‌م ؟ .
کاتێک که ده‌ستم کرد به قۆناغی سه‌ره‌تایی فێری نووسینی ناوم و پاش
ناومیان کردم ، هێشتا له‌یادمه که بۆ یه‌که‌م جار هه‌ستام و چومه به‌رده‌م
ته‌خته ڕه‌شه‌که ، مامۆستا گووتی { بنوسه } نووسینی ناو و پاشناوم
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو ، زۆر به‌جوانی ووشه‌کانم ریز به‌ند کرد ،
هه‌ڵبه‌ت ناو و پاشناوم هه‌ندی درێژه به‌ڵام هه‌ر ڕیزبهندیانم کرد ،
وه‌کو گووتم یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌م به سه‌رکه‌وتوانه تێپه‌ڕاند .
هه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌تا قۆناغی سه‌ره‌تایی ناخۆش بوو ، کێشه‌ی نه‌زانینی
زمانی تورکیم هه‌بوو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ده‌رخ کردن ، زاته‌ن
خۆشییه‌کی ئه‌وتۆم له ماڵه‌وه نه‌دیبوو ، وه‌ک ده‌زانن ژیانی گوند
پڕه له زه‌حمه‌تی ، راستیکان ئه‌وه‌نده بێ به‌زه‌یین که ده‌ست به‌ردارت
نابێت تاکو به ئاسوده بژیت .
ئه‌و ده‌مه کێشه‌ی هاتوچۆ له گونده‌وه بۆ گوندێکی تر بۆ قوتابخانه
و ئامادهنهکردنت له‌لایه‌ن دایک و باوکه‌وه بۆ قوتابخانه و وه هیچ
دڵخۆشییه‌ک نه‌بینی به ڕوخساری ماڵه‌وه‌تان له‌کاتی چونت بۆ قوتابخانه
یاخود گه‌ڕانه‌وه ئه‌مه هه‌موو کێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه
بۆ منداڵان ، وه‌ک ئێستا نه‌بوو دایک و باوک زیاتر به هیوان و خاوه‌ن
بواری زیاترن و زیاتر به په‌رۆشن بۆ منداڵه‌کانیان ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش
دڵنیاییه‌کی زۆر به منداڵان ده‌به‌خشێت ، من هیچ دڵنیاییه‌کم نه‌بوو ،
ئه‌گه‌ر هه‌بووایه سودیکی باشی ده‌بوو ، له‌و ته‌مه‌نی منداڵییهمدا
خۆم دڵنیای خۆم بووم ، ئه‌گه‌ر پشتیوانیه‌کی باشم به خاڵۆ و باوک هه‌بوایه
، واهه‌ست ده‌که‌م به‌ره‌و ڕێڕه‌وێکی جیاواز ده‌ڕۆشتم ، ده‌توانم بڵیم
ئه‌مه سه‌ره‌تاترین هه‌نگاوی منه بۆ خاوه‌ن بوون به ڕێره‌وێک .
وه‌ک ده‌زانن مامۆستایان هه‌ندێک هه‌ستیارن ، ناوی مامۆستاکه‌م [ محه‌مه‌د
مایدانکاش ] بوو ، هه‌ندێک هێلکه و ماستم بۆ برد ، هه‌ڵبه‌ت نه‌ک ته‌نها
له‌به‌ر ئه‌م خه‌ڵاته به‌ڵکو ڕه‌فتاری من سه‌رنجی ڕاکێشابوو هه‌ربۆیه
بردمی بۆ ماڵی خۆیان ، من به‌مه زۆر دڵخۆش بووم چونکه شانازی بوو بۆ
من که مامۆستاکه‌م ده‌عوه‌تی منی کردبوو بۆ ماڵی خۆیان ، بووم به
باشترین قوتابی ئه‌و مامۆستایه ، به‌رده‌وام په‌ره‌م دا به ڕێزی
نێوانمان ، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆم دا به ناساندن ئه‌مه تاکو
ئێستاش هه‌روایه ، هه‌میشه رێزی ته‌واوی مامۆستای ڕاسته‌قینه‌م
گرتووه ، هه‌رگیز بێ ڕێزیم نه‌ده‌کرد ، هه‌رگیز نازم نه‌ده‌کرد و هه‌میشه
ویستومه که ببم به باشترین قوتابی ، ده‌توانم بڵێم ئه‌م شێوازه‌م هه‌ر
له منداڵییه‌وه ده‌ستی پێکردووه ، ئه‌مانه چی له کاتی قوتابێتی
بوونم و مه‌لایی بوونم و دوروێنه کردنیشمدا هه‌مان شت بووه .
ئایا بۆچی که‌سایه‌تی من به سانایی نادۆڕێت ؟ ، من ئه‌گه‌ر چی له‌کاتی
پێکهێنانی یاری منداڵیم و له شهڕکردنهکانیشدا ، له سه‌ره‌تایی
قوتابخانه‌م تاکو زانکۆش هه‌موو مامۆستاکان منیان به نمونه ده‌هێنایه‌وه
، به‌شێوه‌یه‌کی جدیانه فێربونهکانم ده‌خسته باری پراکتیکه‌وه ،
زۆر له‌و مامۆستایانه تاکو ئه‌مڕۆش له ژیاندان ، ڕێبه‌رایه‌تیه‌کی
سروشتیم هه‌بوو ، زۆر جیدیانه ده‌مویست فێر ببم و به‌رده‌وام هیچ له
ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و ڕێز گرتن له خۆم که‌مته‌رخه‌میم نه‌ده‌کرد .
له قۆناغی سه‌ره‌تایمدا ئیمامێکی باش بووم ، خووم دابۆوه دین و نوێژم
ده‌کرد و جدی بووم ، ماوه‌یه‌ک له‌م مه‌سه‌له‌یه چڕببومهوه ، ده‌توانم
بڵێم به‌رز بوومه‌وه که شان بده‌م له‌شانی مه‌لای مزگه‌وتی دێیه‌که‌مان
.
ده‌توانم بلێم .. ئایا شانسی من وابوو یان که خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ک
بووم که شیوازی ژیانیان وابوو ، باوکێک که خۆی نهگهیاندبۆوه ئاستی
به ده‌زگابوون له ماڵه‌وه و شێوازی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌جێ نه‌ده‌هێنا
، یان دایکێک که هێشتا به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دانه‌سه‌پاندبوو یان
له‌ناو خوشک و برایه‌ک که هێشتا گه‌شه‌یان به‌خۆیان نه‌دابوو من ئه‌وکاته
بواری سه‌رکێشی خۆمم به‌ده‌ست ده‌خست . رابه‌رایه‌تی تێکۆشانم له‌ناو
بنه‌ماڵه‌که‌ماندا به‌و شێوه‌یه ده‌ست پێ‌کرد ، له‌و شه‌ڕانه‌دا به هه‌زاره‌ها
ڕووداوی سه‌یر وسه‌مه‌ره‌ی تێدایه ، ده‌توانم بڵێم ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستا
به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورک به‌رێوه‌ی ده‌به‌م دژوارترین به‌شی ..
ئه‌وکاته به‌ڕێوه‌م ده‌برد ، ئه‌و سه‌رده‌مه دایکم له‌باره‌ی منه‌وه
قسه‌ی سه‌یری ده‌کرد ، شێوازی کارکردنمی ده‌بینی ، له‌یادمه ده‌یگووت
{ گه‌مژه هیچ که‌سێک ئه‌وه‌نده‌ی تۆ کار ناکات ؟ } ، ده‌یزانی که
جیاوازم .
گروبێکی بچوکی خوێندکار بووین ، ژماره‌مان هه‌ر 10 که‌سێک ده‌بوو ، هه‌وڵم
ده‌دا که من ئه‌وان به‌رم بۆ قوتابخانه ، ده‌توانم بلێم به‌باشی بهرێوهیانم
ده‌برد ، ته‌نانه‌ت توانیم نوێژ به هه‌موویان بکه‌م ، له هه‌ندێ
شوێندا باراو هه‌بوو له‌و شوێنه به‌و ئاوه ده‌ست نوێژم پێیان ده‌گرت
، پێش نوێژیانم بۆده‌کرد ، به‌م شێوه‌یه ئیمامیم بۆده‌کردن ، هه‌موو
ئه‌مانه به‌سه‌ر به‌خۆیی خۆم کردم که هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تایی
بووم ، ئه‌مه سه‌رده‌می فێر بوونم بوو ، زۆر گرنگه که هه‌رله‌خۆته‌وه
ببیت به ئیمام ، واتا به گوێره‌ی گوندنشینه‌کان که‌سێکی دیندار بووم
که ئه‌مه گرنگه بۆ ئه‌وان وه باشترینیان بووم ، له ته‌مه‌نێکی
منداڵیه‌وه ببیت به ئیمام کارێکه که هه‌روا به سانای پێکنایه‌ت .
هه‌وڵم ده‌دا گروپه‌که‌ی من قۆناغه‌کانیان ببڕن ، له‌م باره‌یه‌وه زۆر
هه‌وڵمدا ، به‌بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ک ئه‌م کارانه‌م ده‌کرد ، ئه‌م
کارانه‌م دایکم به گه‌مژه‌یی ناوزه‌ندی ده‌کرد ، ده‌یگووت { تۆ ئه‌و
هه‌موو کاره ده‌که‌یت ، ته‌ماشاکه که‌سیان وه‌ک تۆ کار ناکات } ، منی
تاوه‌نبار ده‌کرد و ئه‌ویش له‌چوار چێوه‌ی که‌سایه‌تی خۆیدا له‌سه‌ر حه‌ق
بوو ، هه‌میشه ده‌یگووت { هیچیان وه‌ک تۆ کارناکه‌ن } ، ده‌یویست پێم
بڵی گوایه کارێک ده‌که‌م که ئه‌قڵی نایگرێت ، له‌لایه‌که‌وه له‌باره‌ی
کارکردنم له چوارچێوه‌ی تارزی خۆم راستی ده‌کرد ، ئه‌و شێوازی
کارکردنه‌م ئه‌مڕۆش بێ نمونه‌یه .
hamawandi101@live.com
|