|
٢٤\٦\٢٠٢٥
چیڕۆک بۆ منـداڵان:
ئـازادیخـوازێـک.

رەزا سـاڵح
سـروودێکی
نیـشـتمانیم نووسی، بـۆ ئازادی و بۆ ئاشتی، دژی ستەمکاری و زۆرداری. لە
وەرزی بەهـار، لەناو باخچەیەکی گـشتیی شار، کە پـڕبوو لە گـوڵ و لە
پەپـوولە، لە بولـبوول و لە چـۆلەکە. لەسەرخـۆم، بە دەنگێکی بەرز
سروودەکەم خوێـندەوە. هەموو گـوڵەکـان و پەپـوولەکـان و چـۆلەکەکـان و
بولـبوولەکـان، گـوێیان لە سروودەکەم گرت. کە تەواوم کرد دەستخۆشییان
لـێمکرد. داوای دووبارە کردنەوەیان کرد. بۆیانـم دووبارە کـردەوە.
بـولـبوولـێکی زیـرەک، دەقـی سـروودەکـەمی لەبـەرکـرد. ئـاوازێـکی خـۆش
و بەجۆشی بۆی دانا. بە دەنگە زوڵاڵەکەی بۆمانی چـڕی. چەپـڵەیەکی
درێژمان بۆی لێدا.
سـروودەکەم لەسەر زاری ئەو بولبـوولەوە، کەوتە سـەر زاری بە سـەدان
بـولـبوول و بە هەزاران چۆلەکە و کەو و باڵـندەی تر. کەوتە سەر زاری بە
هەزاران منداڵ و لاو و گەورەساڵان. لە دەیان شار و شارۆچکە و گونـدا
بڵاوبـووەوە. گەیـشتە ئەو شارەی کە پاشای ستەمکار و زۆرداری لـێبوو.
لەوێش کەوتە سەر زاری هەموو خەڵکی شارەکە.
رۆژێـک پاشا و سەرۆکی وەزیـران و سـەرۆکی پاسەوانەکانی و تـیـپـێکی
ئەسپسواری پاسەوانەکانی، بەنـاو شەقامەکانی شارەکەدا گەڕان. روویان لە
هـەر شوێـنێک دەکـرد، گـوێیان لە سـروودەکەی مـن بـوو. پاشا بە
تـووڕەییـەوە بەسـەر سـەرۆکی وەزیـرانـدا هـاواریکـرد.
پاشـا: جەنـابی سـەرۆکی وەزیـران. بـۆ هـێـشتان ئـەم سـروودە لە شاردا
بـڵاوبـێـتەوە؟
سـەرۆکی وەزیـران: پاشـای گـەورەم، دەمی کێ بـگـریـن. منـداڵان و لاوان
و گەورەی شارەکەمان، ئـەم سـروودە دەچـڕن.. چی بـولبـوول و چـۆلەکە و
کـەو و باڵـندە هـەیە، ئـەم سـروودە دەچـڕن! دەمی کـێـیان بگـریـن؟
پاشا: دەبێت هەر ئەمـڕۆ، بە دوای نووسەری سروودەکە و ئاوازدانەرەکەیدا
بگەڕێـن و بیـان دۆزنـەوە و بیـانگـرن. بە دەست بەستراوی بیـانهـێـنن
بـۆ کـۆشکەکـەم. خـۆم دەزانـم کە چـۆن فـەلاقـەیـان دەکـەم و چ
سـزایـەکی قـورسـیان دەدەم.
سـەرۆک وەزیـران: پاشـای مـەزنـمـان، کـێ بگـریـن؟ دەڵـێـن
بـولـبوولـێک ئـاوازی سـروودەکەی دانـاوە. لە ئـێـستادا بە سەدان
بـولـبوول دەیچـڕن.. چـۆن بـزانـین کام بـولـبـوولە و لە کـوێ دایـە؟
چـۆن بـیگـریـن؟! دەشـڵـێـن ئـەو هـۆنـراوەنـووسەی کە ئەم سروودەی
داناوە، نـاوی راستیی خـۆی نەنـووسیوە، تەنهـا لەژێـر سروودەکەیـدا
نووسیوێتی (ئازادیخـوازێک) ئێمە چـۆن بـزانین ناوی راستیی دانەرەکـەی
چـییە و لە کوێـدا دەژی؟ هەمـوو خەڵکی وڵاتەکەشـمان ئازادیخـوازن. کێ
بگـرین؟ یان کێ ناڵـێت سـرووددانەرەکە، لە تـرسی گـرتـن و بەنـدکـردن،
سەری خـۆی هـەڵـنەگـرتـووە و ئەم وڵاتـەی بەجـێـنەهـێـشـتووە؟
پاشـا: بێـدەنـگـبە و لـەمـە زیـاتـر مـەڕێــسە، ئـەم قـسانە بە
گـوێـمـدا ناچـن. لە هـەر شـوێـنـێکی دنیـادا بـن، بیـانگـرن و
بیـانهـێـنـن.. ئەگـیـنا سـزای قـورسـتان دەدەم.
لەو رۆژەوە تا ئەمـڕۆ، بە دوای منی سـرووددانەر و بە دوای بـولـبوولی
ئاوازدانەری سـروودەکـەمـدا، دەگـەڕێـن و.. دەگـەڕێـن.. بـەڵام
نامـانـدۆزنـەوە و.. نامـانـدۆزنـەوە.
٢٠٢٦
- دوبـەی
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|