په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٨\٢٠١٢

ئازادیخوازیی لە شۆڕشی ئیسپانیدا.*

                                                                                                            

نووسینی: دانییال غرین                                                                                          و. له‌ عه‌ره‌بییه‌وه: ‌سه‌لام عارف

 

سەرابی سۆڤیەتی.


دواکەوتنی ھۆشمەندی خۆیی، لەچاو واقعی بابەتیدا یەکێکە لە نەگۆڕاوەکانی مێژوو.

سەرکەوتنی یەکەم شۆڕشی پرۆلیتاریا، لە یەک لەسەر شەشی زەوی، بەجۆرێک کاریکردبووە سەر بزوتنەوەی کرێکاران، ئازادیخوازەکان و کەسانی دیش ھەرچییەکیان بگوتایە دەربارەی مەرگەساتەکانی١٩٢٠ و دواتریش، کەس گیۆی لێ نەئەگرتن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش کۆڕە کرێکارییەکان زۆرتر ئەبون، نەک ھەر لە (ئیتالیا) بەڵکو لە (ئەلمانیا) و (ھنگاریا) و (نەمسا)ش، لە (ئەلمانیا) مەسەلەی کۆڕە کرێکارییەکان کرایە بابەتێکی سەرەکی پرۆگرامی (سپارتاکۆس) (ڕۆزا لوکسمبوغ)
** و (کارل لیبنیخت).***

ساڵی ١٩١٩ لە (میونیخ) دوای کوژرانی وەزیر و سەرۆککۆماری (باڤاریا) واتە دوای کوژرانی (کورت ئیزنر) جاڕی کۆماری سۆڤیەتی دراو نوسەری ئازادیخواز (گوستاڤ لانداوەرGustave Landaur) بوو بە سەرۆککۆمار، بەڵام ھێندەی نەبرد پێشەواکانی شۆڕش ئەویشیان کوشت دواتر (موھسام) بوو بە سەرۆککۆمار (موھسام) برادەری سەرۆککۆماری پێشوو بوو، شاعیرێکی ئازادیخواز بوو، سروودی کۆڕەکان یەکێک بوو لە شاکارەکانی (موھسام) لەو سرودەدا، داوا لە کرێکاران دەکات خۆیان پڕچەک بکەن، نە بۆدروستکردنی مەڵبەندە سەربازیەکان، بەڵکو بۆ دروستکردنی کۆڕە کرێکاریەکان لە چەشنی ئەوانەی (نەمسا) و (ھنگاریا) بۆ کۆتاییھێنان بە کۆیلەیی، بە کۆمونیزمکردنی کۆڕەکرێکارییەکان لە ھەڵوێستی ئازادیخوازی کۆمەڵەی
**** بەرھەڵستکاری ئەلمانییەوە سەرچاوەیگرتبوو، دواتر (موھسام) ئەو ھەڵوێستەی کردە بیانووی وازھێنانی لە حزب و دواتر (حزبی کۆمونیستی کرێکاری ئەلمانی) دروستکرد، ئەودەمە بزوتنەوەی سیاسی (ھۆڵەند)یش پەنا ئەباتە بەر ھزری کۆڕەکرێکارییەکان و دەیکاتە نەخشەی کارکردنی خۆی (ھرمان گۆترHerman Goter) و (ئەنتۆن پانەکۆک Anton panoekoek) لەو بوارەدا ڕۆڵێکی بەرچاویان بینی (گوتر) لە دەمەدەمێیەکدا لەگەڵ سەروەری ھەڵەنەناس (لینین) وتوویەتی" لە ئێستادا ئێمە ھەرخەریکی گەڕانین بەدوای ئەو جۆرە کەسانەدا کە خوازیاری ئەوەنین دەستبگرن بەسەر جەماوەردا و دواتریش خیانەتی لێبکەن، بەڵام جارێ نەماندۆزیونەتەوە، تا ئەوکاتەی ئەیاندۆزینەوە، ئێمە گەرەکمانە، کە ھەموو شتێک لەخوارەوە بۆ سەرەوە دەستبخرێت، لە ‌ڕێگەی دیکتاتۆریەتی خودی جەماوەر خۆیەوە دەستبخرێت، گەر من لە شاخێک بم و چاوساغێکم لەگەڵ بێت بمخاتەخوارەوە وای بەباشتر ئەزانم تاکو تەنھا بم" (ئەنتۆن پانەکۆک)یش وتوویەتی"کۆڕەکان بەشێوازی خۆبەڕێوەبردن کاردەکەن و جێگەی حکومەتە کۆنەکان و دیکتاتۆریەتی بەلشەفی دەگرنەوە" (ئەنتۆن) وێنەی (گرامشی)بووە، ھیچ جیاوازییەکی نەبینیوە لە نێوان حکومەتە کۆنەکان و دیکتاتۆریەتی بەلشەفیدا لەھەموو جێگەیەک، لە ئەلمانیا بەتایبەتی لە ‌(باڤاریا)***** و لە ھۆڵەندا ئازادیخوازەکان ڕۆڵێکی مەزن و کاریگەر ئەبینن لە گەڵاکردنی تیۆریی و پراکتیزەکردنی سیستمی کۆڕەکاندا لە (ئیسپانیا)ش وێنەی ھەموو جێگەکانی دی ئازادیخوازە سەندیکالیستەکان کەوتبونە ژێر کاریگەری شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە، کاریگەریە لەو ئاستەدابوو، چۆن کیژێکی جوان خۆی پێشکەشی ئەو کەسە دەکات، کە خۆشی دەوێت، ئەوانیش ‌ھەروەھا (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) لە ‌١ تا ٢٠ کانونی یەکەمی١٩١٩ لە مەدرید کۆنگرەی خۆی بەست، ھەرچەندە لەو کۆنگرەیەدا چەند دەنگێکی ناڕەزا ھەبوو، بەڵام کۆنگرە گیۆی نەدا بەو دەنگانە، بڕیاری ئەوەیدا، کە بەشێوەیەکی کاتی بچێتە ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیزمەوە، ئەو دەنگە ناڕازییانە لەوەوە سەرچاوەیانگرتبوو، کە شۆڕشی ڕوسی زۆر دورە لەوەوە کە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بێت ، ئەو شۆڕشە شۆڕشێکی سیاسییە کۆنفدرالی نوێنەرایەتیەکی نارد بۆ ڕوسیا، ئەرکی سەرەکی ئەو نوێنەرایەتیە ئەوەبوو ،کە داوای بەستنی کۆنگرەیەکی جیھانی بکات بۆ داڕشتنی بناغەکانی دروستکردنی ئەنتەرناسیۆنالیزمێکی شۆڕشگێڕی کارگەران، ھەر لەسەرەتای ناردنی ئەو نیۆنەرایەتییە، ئەو پەیمانی خۆشەویستیە شلوشلۆق بوو، چونکە ھەست بەوە کرابوو، کە ھوروژاندنی مەسەلەی ئەنتەرناسیۆنالیزمی شۆڕشگێڕی سەندیکالیزم لە ئارادایە، نوێنەری سەندیکالیزمی ئیسپانی، ئەوەی دەربڕی، کە قێزی دێتەوە لە گرتنی دەسەڵات و دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا و پەیوەندیە ئۆرگانیەکەی نێوانیان، ھەروەھا ناڕەزایی خۆی خستەڕوو دژی ملکەچپێکردنی سەندیکاکان و نوێنەرایەتیکردنیان لەلایەن حزبە کۆمونیزمەکانەوە، لە کۆبونەوەکانی ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیزمدا، چاوەڕوان ئەکرا ئەنتەرناسیۆنالیزمی (سوور) دروستبکرێت، دژی ئەوەش وەستایەوە، چونکە باش دیاربوو، کە دەکرێتە دارشەقی ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیزم (ئەنل پستانا) دوای کورتە باسێک لە بیروبۆچون و تێگەیشتنی ئازادیخوازی دەربارەی شۆڕشی کۆمەڵایەتی وتی"ئەوەی حزب ئەتوانێت بیکات کودەتایە ،کودەتاش شۆڕش نییە ،پێمان دەڵێن بەبێ حزب شۆڕش ڕونادات ،بەبێ شۆڕشیش ڕزگاری بونی نییە ،بەبێ دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریاش بۆرژوازی لەناونابرێت 'ئەو قسانە ھەموو پوچەڵن".

لەبەرامبەر ڕەخنە ‌و تێبینیەکانی (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) کۆمونیستەکان وەھایان پیشاندا و بەڵێنی ئەوەشیاندا، کە چاودەگێڕنەوە بە دەقەکەدا، بەتایبەتی مەسەلەی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا، بەڵام بەڵێنەکەیان بە درۆ دەرچوو دواتر (لوسوڤسکی Losovsky) بەبێ دەستکاری دەقەکەی وەک خۆی بڵاوکردەوە (پستسانا) دوای بەسەربردنی ئەو چەند مانگە لە ڕوسیا ، لە ٦ی ئەیلولی ١٩٢١ ڕوسیای بەجێھێشت چوو بۆ (بەرلین) لەوێ سەردانی (ڕودۆلف ڕۆکر)ی کرد، واباسی ئەو گەشتەی (پستانا) ئەکرێت، ھێندە مەترسیداربووە، وەک چۆن کەسێک لە نووقمبوونی کەشتییەک ڕزگاری ئەبێت، قوتاربوونەکەی ئەویش وەھابووە.

ھاوینی ١٩٢١ نوێنەرایەتیەکی نوێی (کۆنفدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) بەشداریکرد لە کۆنگرەی سێھەمی ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیستی، ھەروەھا کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنتەرناسیۆنالیزمی سەندیکا (سوورەکان) لەناو ئەو نێراوانە چەند گەنجێک ھەبوون، کە لە لایەنگرانی بەلشەفی بوون بۆ نموونە ‌(جواکین مورینJoaquin Maurin) و (ئەندرێس نینAndrés Nin) ‌ھەروەھا ئازادیخوازێکی فەرەنسی ھەڵوێست ڕەقی سەرسەخت بە ناوی (گاستۆن لوڤالGaston Leval) لەڕاستیدا ئەو بەشداریکردنە سەرچڵی بوو، چونکە (گاستۆن) بەوە تاوانبارکرابوو، کە گەمەی دەستی بۆرژوازییە ‌و یاریدەدەری دوژمنانی شۆڕشە، ئەویان بەو چەشنە تاوانبار کردبوو، چونکە دەمی خۆی نەئەگرت ھەنووکە دەیگوت"ئەبێت ئەوە لە جەماوەر نەشارێتەوە، ئەوەی لە ڕوسیا مایەپوچ بووە دەوڵەتە ، نەک شۆڕش، دەوڵەتێک لە پشت شۆڕشەوە خۆی مەڵاسداوە خەریکی ئیفلیجکردنی شۆڕشە و داویەتە بەر خەنجەر، ئەو بەبێ ترس و لەرز ئەو بیروبۆچوونانەی خۆی لە ڕۆژنامەی (لیبێرتەر Libairter)دا بڵاودەکردەوە، ئەو کاتێک، کە گەڕایەوە بۆ ئیسپانیا وتی " ھیچ یارمەتی گۆڕنەوەیەکی ڕێزدارانە لەگەڵ بەلشەفیک ئەنجام نادرێت" ، داواشی لە ‌(کۆنفداسیۆنی نیشتمانی) کرد، کە لە ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیستی بێنتە دەرەوە، (پستانا)ش، ک لەگەڵ نوێنەرایەتیەکەدا بوو، دوای ئەو کەسە، کە بەر لەو قسەی خۆی کرد (پستانا) بڕیاری ئەوەیدا، کە ڕاپۆرتەکەی و تەواوکاری ڕاپۆرتەکەی خۆی بڵاوبکاتەوە ‌و تا ئەتوانێت ڕاستی بەلشەفیزم بخاتە ڕوو، دەریخست کە ئەو بیروباوەڕ و ئامرازانەی، کە شۆڕش و حزبی کۆمونیست بەکاریان ئەھێنن لەیەک ناچن و دژ بە یەکترن(...) حزبی کۆمونیست دوای ئەوە کە بووە سەروەری ڕەھا بڕیاریدا، ئەو کەسەی کۆمونیستانە بیر ناکاتەوە پێویستن ناکات بیربکاتەوە ‌"کۆمونیزم بەشێوازەکەی ئەو بخوێنەرەوە" واتە مافی ئەوەی نییە بیر بکاتەوە، حزبی کۆمونیست ئەو مافە پیرۆزەشی بڤەکرد، کە شۆڕش بەخشیبووی بە پرۆلیتاریا" دواتر (پستانا) گەیشتە ئەو بڕوایە، کە ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیستی درێژکراوەی حزبی کۆمونیستی ڕوسیە، ھەر لەبەرئەوەشە، کە ناتوانیێت دەربڕی پەرژەوەندیەکانی پرۆلیتاریای جیھان بێت، (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) لە حوزەیرانی ١٩٢٢ لە (سرقسگە
****** Saragosse) کۆنگرەیەکی بەست، کۆنگرە بڕیاری ئەوەیدا، کە لە ئەنتەرناسیۆنالیزمی کۆمونیستی و سەندیکای سوور بێتە دەرەوە نوێنەرایەتیەکیش بنێرێت بۆ کۆنگرەی سەندیکالیزمی ئازادیخواز ، کە لە کانونی یەکەم لە (بەرلین) بەڕێوە ئەچوو، لەو کۆنگرەیەدا ئەنجومەنی ئەنتەرناسیۆنالیزمی کارگەران دروستکرا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ئەنتەرناسیۆنالیزمە، تەنھا تارماییەک بوو، چونکە لە ئیسپانیا نەبێ لقی بە ھێزبوو، لە وڵاتەکانی دی لە وڵاتەش کە ھەبووبێ ژمارەیان کەمبووە.*******

ئەو پەیوەندی بچڕانە بووە سەرەتای دروستبوونی ڕقوکینەیەکی زۆر لە مۆسکۆ دژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئیسپانی (جواکین مۆرین) و (ئەندرس نین) وازیان ھێنا لە (کۆنفیدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کار) دواتر حزبی کۆمونیستی ئیسپانیان دروستکرد، ئایاری ١٩٢٢ (مۆرین) نامیلکەیەکی دەرکرد بۆ ھێرشکردنە سەر ھاوڕێ دێرینەکانی، ھەر لەو نامیلکەیەدا وتوویەتی"تەفروتوناکردنی ئازادیخوازی، ھەروا کارێکی ئاسان نییە بەتایبەتی لە وڵاتێکی وەک ئیسپانیا، کە بزوتنەوەی کرێکاری ھەڵگری داوا ئازادیخوازەکانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە ھەر لێیان دەبەینەوە ‌و سەکەوتن بەدەستئەخەین"
_________________________________________________
پەڕاوێز:
* سەرچاوە کتێبی"التحرریە من العقیدە الی الممارسە" ... ئەم وتارە بە بەراوردکردنی لەتەک دەقە فەرەنسییەکەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
** رۆزا لوکسمبورگ سۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕی ئەلمانی بوو، بە ڕەچەڵەک جویەکی پۆلۆنی بوو(١٨٧١-١٩١٩) زۆر لە نووسینەکانی باسی دەستپێشخەری خۆبەخۆیی پرۆلیتاریا دەکات، لەگەڵ (کارل لیبنخت) کۆمەڵەی سپارتاکۆس دروستئەکات، دوای ئەوەی لە بەندیخانە دێتە دەرەوە، بەشداری ڕاپەڕینی سپارتاکیزم (١٩١٩)دەکات دواتر ١٥ی کانونی دوەمی (١٩١٩) ھێزە داپڵۆسێنەرە ڕاستڕەوەکان تیرۆری دەکەن-و-ع.
*** کارل لیبنخت سۆسیالیستێکی ئەلمانی بوو، لەگەڵ رۆزا لۆکسومبورگ کۆمەڵەی سپاتاکۆسیان دروستکرد، دواتر پارتی کۆمونیستی ئەلمانی، ئەویش وەک ھاوڕێکەی تیرۆریان کرد-و-ع.
**** لە نیسانی ساڵی ١٩٢٢ئەو حزبە لەگەڵ بەرھەڵستکارە ھۆڵەندی و بەلجیکیەکاندا (ئەنتەرناسێۆنالیزمی کۆمونیستی کرێکاران)یان دامەزراند-و-ع
***** باڤاریا – بایەر ھەرێمێکە لە خوارووی خۆرھەڵاتی ئەلمانیای خۆراوایی، پایتەختەکەی (میونیخ)ە -و-ع.
****** سرقسگە شارێکی ئیسپانییە لە ڕۆژئاوای بەرشەلۆنە.
******* لە فەرەنسا برادەرەکانی (پێر بنار) لەوانە ، کە دەرکرابوون لە( کۆنفدرالی گشتی کاری یەکگرتووC.G.T.U) ساڵی ١٩٢٤ (کۆنفدرالی گشتی بۆ کاری سەندیکالیستی شۆڕشگێڕ C.G.T.S.R.
 

ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک