٢٠\٤\٢٠١١
(ئازادی.. ئازادی)ی
دوێنی و (ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر..
ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر)ی ئه‌مڕۆ!!

ئاواره ئه‌مین
پێویسته ئازادیخوازه‌کانی دوێنێ و ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ڕه‌کانی ئه‌مڕۆ
خۆیان یه‌کلایی بکه‌نه‌وه، مرۆڤ پێویسته یه‌ک ئاراسته بگرێت ئه‌و
ئاراسته‌یه‌ش زۆر به ڕاشکاوانه باسی لێوه بکات، ئه‌وه به‌و منییه
نییه ئاراسته‌یه‌ک بگره‌و دژایه‌تی ئاراسته‌که‌ی تریان بکه، به‌ڵکو
به‌و منییه‌دێت ڕاست و ڕه‌وانی له سیاسه‌ت یان له پێنووسی
په‌نجه‌کان، کاتێک مرۆڤ باس له ئازادی بکات فرمێسکی تیمساحی بۆ هه‌ڵبڕێژێت
و له ناخیشدا هزرێکی پێچه‌وانه‌ی بنچینه‌کانی دیموکراسی و ئازادی خۆی
مات دابێت ئه‌وا ئاینده‌یه‌کی گه‌ش چاوه‌ڕوانی ناکات.
ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ ده‌یانگوت
(ئازادی ئازادی) به‌ڵێ بۆ یه‌کسانی، ئه‌مڕۆ ئه‌و ئازادی ئازادیه
بووه به (ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ڕ ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر)
که‌چی خۆیان بڕوایان به‌و وشه‌یه نییه به‌ڵام بۆ چه‌واشه‌کردنی گه‌ل
و گرتنه‌ده‌ستی کورسیه‌کی* شاکاو * ئه‌مڕۆ ئاماده‌ن هه‌موو کارێک بکه‌ن
به‌ڵکو ئه‌و ئازادیه کۆڵه‌ی ئه‌مڕۆش بفرۆشن به‌و کۆنه‌په‌رستیه‌ی که
له نیشتیمانی عه‌ره‌بیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه! من وه‌ک خۆم دژی مه‌لاکان
نیم و دژی ئاینی ئیسلام نیم به‌ڵام ئه‌گه‌ر رۆشنبیره‌کانی
به‌رده‌رکی سه‌را چاوێک به رابردووی
خۆیاندا بخشێننه‌وه ئه‌وسا بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕۆنده‌بێته‌وه ئاخۆ تا
چه‌نده ڕاسته ئه‌و ئازادیه و دیموکراسیه‌ی
باسی لێوه‌ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت به‌رقه‌ره‌راری بکه‌ن و بیچه‌سپێنن یان
ته‌نها چه‌مکێکه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانی
پێپڕده‌که‌نه‌وه و له ڕاستیشدا بوونی
نه‌بێت.
گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و هێنانه‌کایه‌وه‌ی حکومه‌تێکی نیشتیمانی و هێنانه‌دی
مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستان و پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ی چه‌ندین
ساڵه کاره‌کانی حکومه‌تی په‌ک خستوه به بڕوای من ئه‌ڵته‌رناتیڤ له
ده‌ستی شه‌قامی کوردیه و شه‌قامی کوردی ده‌توانێت
بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی وڵات بدات به پێچه‌وانه‌وه (گۆڕان و ئیسلامی
سیاسی) هیوایه‌کیان پێوه دیار
نییه که بتوانن جێگره‌وه‌یه‌کی باشتربن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ
چو‌نکه زۆرینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ناوده‌به‌ن
تا دوێنێ له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات بوون و پۆستی باڵایان هه‌بووه له ناو
حیزب و حکومه‌ت ، ئه‌گه‌ر ئامانجیان له گۆڕانکاریه ده‌بووایه ئه‌وکاته‌ی
ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست دابوو گۆڕانکاریان کردبووایه وه ئه‌و
گۆڕانه‌ی ئێستا گۆڕانێکه به‌ته‌نها له ڕه‌نگێکه‌وه بۆ ڕه‌نگێکی تر و
له بینییه‌که‌وه بۆ بینییه‌کیتر گۆڕاون به‌ڵکو تاوه‌کو ئێستا هه‌مان
سیاسه‌تی ڕابردوویان په‌یڕه‌وده‌که‌ن هێشتا ده‌سه‌ڵاتیان نه‌گرتۆته ده‌ست
هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی که سه‌ربه‌خۆیان نه‌بێت بۆی
نییه پێ بنێته به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و وه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵات
کامێرای ڕۆژنامه‌نوس ده‌شکێنێت ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه هێرشده‌که‌نه
سه‌ر نه‌یارانیان و له رۆژنامه‌نووسانی
سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن لایه‌نگرێکی ده‌سه‌ڵات بۆی نییه بچێته ئه‌و
ناوه ئه‌گه‌ر به هه‌وای ئه‌وان گوتاف نه‌ڵێت.
وه‌ک چۆن ئه‌وه‌ی ده‌ڵێین ده‌بێت حیزب له حکومه‌ت جیابکرێته‌وه ده‌بێت
(دین و حکومه‌تیش) له‌یه‌ک جیابکرێته‌وه چو‌نکه دین له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی
کۆمه‌ڵگادا سه‌دان ڕێگری له‌به‌رده‌م چۆنییه‌تی ژیانی هاوڵاتیان داده‌نێت
به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاسای مرۆڤ وه‌ک خۆی بنوسرێته‌وه ئه‌وا شوێنی دینداره‌کان
دیاری ده‌کات به پێچه‌وانه‌وه‌ش شوێنی بێدینه‌کان دیاری ده‌کات ئه‌گه‌ر
وا نییه ڕۆشنیره‌کان وه‌رن وه‌ڵامم
بده‌نه‌وه!
به هه‌موو ماناکانیه‌وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی هه‌رێمی کوردستان رێڕه‌وی چه‌ندین
ساڵه‌ی رابردووی بگۆڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌و مافانه‌ی زه‌وت کراون و گێرانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی
یاسا و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوورێکی
نیشتیمانی که هه‌موو چین و توێژێک له باوه‌ش
بگرێت به ڕاست و چه‌پیه‌وه. خاڵی سوور ده‌بێت له‌و که‌سانه
بسه‌نرێته‌وه که ره‌خنه‌گرتن له‌لایه‌ن
رۆژنامه‌نووس یان
هاوڵاتیه‌کی ساده ببێته هۆی ئه‌شکه‌نجه‌دانی و گرتن و زیندانی کردن،
چوونه‌ده‌ره‌وه له ژێر سێبه‌ری ئاڵای
نیشتیمان ده‌بێت ببێت به خاڵی سوور و ده‌ستووریێکی
نه‌ته‌وایه‌تی دابڕێژرێت له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد و هیچ مرۆڤێک نابێت خاڵی سوور ببه‌خشێت به که‌سێکی تر
و سه‌رۆک و سه‌رکرده وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ساده له یاسادا ده‌بێت
ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ بکرێت، ئه‌وانه هه‌مووی کاری مرۆڤی
رۆشنبره و پێویسته ئه‌وانه‌ی تادوێنێ به‌رگریکارێکی
سه‌رسه‌ختی کۆمه‌ڵگا بوون بۆ به جیهانگیری کردنی کۆمه‌ڵگای کوردی و ده‌ربازکردنی
له کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ست له
چۆنییه‌تی بڕیاردان له‌سه‌ر ژیانی و به‌ستنه‌وه‌ی به کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کانی
جیهان و دورخستنه‌وه‌ی گه‌نجان له تاریکی، به
داخه‌وه نه‌یانتوانی ئه‌و کاره بکه‌ن به‌ڵکو گه‌نجانی خوێنگه‌رمی
سه‌رده‌م فێری ئه‌وه‌یانکردن به وشه‌ی ئه‌ڵاهو ئه‌کبه‌ر
خۆپیشاندان بکه‌ن و ده‌سه‌ڵات بڕوخێنن، من وه گه‌نجێک هه‌رگیز ده‌سه‌ڵاتێک
ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵیشبێت نایگۆڕمه‌وه به ده‌سه‌ڵاتێک که وه‌ک ئه‌وه‌ی
له نیشتیمانی عه‌ره‌بی دیکتاتۆره‌کان بڕوخێن و (ئیخوان موسلمین) ده‌سه‌ڵات
بگرێته ده‌ست.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی لافی ئازادیان به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا لێده‌دا
ئه‌مڕۆ له‌ژێر گوتافی حیزب و مه‌لاکان وه‌ک ماستی ماییان لێهاتوه ئه‌وه‌ی
حیزبی گۆڕان و حیزبه ئیسلامیه‌کان له ژوره تاریکه‌کاندا بڕیاری له‌سه‌ر
ده‌ده‌ن ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای سلێمانی ئه‌وه پێشکه‌ش به
خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر مه‌رامتان هێنانه کایه‌وه‌ی حکومه‌تێکی کارایه که له خزمه‌تی
هاوڵاتیاندا کاربکات وه‌رن بابه‌یه‌که‌و خواره‌کان ڕاستبکه‌ینه‌وه و (هه‌م
دین هه‌میش حیزب له حکومه‌ت) جیابکه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر واشنییه پێویسته
بڕوانامه‌ی فه‌لسه‌فه و دکتۆراتان فڕێبده‌ن
و بڕۆن له مزگه‌وته‌کان ببن به فه‌قێ و مجێو‌ر له‌وێوه بڕوانامه‌ی
خۆتان به‌ده‌ستبێنن!
بۆ من ئه‌وکه‌سه ڕۆشنبیره نه‌چێته ژێر
باری هیچ که‌سێک و هیچ لایه‌نێک وه کۆمه‌ڵگا به‌یه‌ک چاو سه‌یربکات ،
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ده‌یڵێم ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیرهه‌ن که سیاسه‌ت
وه‌ک کل به به‌ریچاویانه‌وه‌دیاره و سه‌رده‌می په‌تپه‌تێنی شه‌ڕی
ناوخۆم بیرده‌خاته‌وه که له کام لاوه سه‌رمایه
هه‌بووایه له‌وێ ده‌بوو به سه‌رباز!
ئه‌و ئازادیه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌لایه‌ک و ڕۆشنبیرێک له یه‌ک مینبه‌ر بانگی
بۆ ده‌ده‌ن وه‌ک ئه‌وه وایه که به پێچه‌وانه‌ی
(با ، شه‌ن بکه‌ن) ئه‌و پێچه‌وانه‌یه‌ش به بڕوای من به‌رله‌وه‌ی چاوی
خه‌ڵکی به ته‌پ و تۆزی شه‌نه‌که پڕبێت ئه‌وا بێگومانم چاوی خۆیان
پڕده‌بێت و خۆیان ده‌بێت ئه‌و باجه‌ش بده‌ن .
ئه‌وه هه‌مووی سێبه‌ری ئازادیه که‌وا ده‌کات
ڕۆشنبیره‌که‌ی دوێنێ که ده‌یگوت با (دین له
ده‌سه‌ڵات) جیابکرێته‌وه ئه‌وا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ دین یه‌کیانگرتووه‌و ده‌ڵێن
ده‌با بڕوخێ حکومه‌ت ! بۆیه ده‌ڵێم چه‌مکی ئازادی په‌یامێکه بۆ هه‌ردوو
دیوه باشه‌که‌ی و خراپه‌که‌ی به‌کاردێت، له وڵاته‌که‌ی من بوونی
ئازادی ته‌نها له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی کاغه‌زه‌کان ده‌نووسریته‌وه
تاوه‌ک و ئێستا نه‌ڕژاوه‌ته نێو کۆمه‌ڵگا به دیوه باشه‌که‌یدا.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان چاکسازییه و گۆڕانکاریی
ڕیشه‌ییه له وڵات‌دا ئه‌بێت له کاتی
بڕیارداندا به وردبینییه‌وه بڕیار بده‌ین
له پێناو ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر و حکومه‌تێکی کراوه‌تر و کردنه‌وه‌ی هه‌موو
په‌نجه‌ره داخراوه‌کان، دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی
ئێستامان به ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه نییه
بۆ ڕزگاربوونمان له‌و قیرانه ته‌نانه‌ت (یه‌ک
ڕا) وه‌ربگرین و بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین، هه‌ر
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ناتوانێت لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن فه‌راهه‌م
بکات له پێشهاته سیاسیه‌کان و ئه‌و چاکسازییه‌ی
بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کات، به پێچه‌وانه‌وه‌ش
ئۆپۆزسیۆنیش ناتوانێت گۆڕانکاری ڕیشه‌یی بکات به فه‌راهه‌مکردنی ده‌سه‌ڵات
و ئه‌و گوێ له‌یکنه‌گرتنه‌ش فاکته‌رێکی سه‌ره‌کییه
بۆ چه‌قوه‌ستانی خاڵی بنه‌ڕه‌تی گۆڕانکاریی
و چاکسازیی.
پرسیاری من بۆ رۆشنبیرانی به‌ر ده‌رکی سه‌رای
سلێمانی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ له ژێر گوتافی مه‌لاکان داده‌نیشن و
گوڵبارانیان ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌و مه‌لایه‌نه بوون که له وشه‌ی
(جێنده‌ر) تێنه‌ده‌گه‌یشتن و پێناسه‌یان بۆ وشه‌ی جێنده‌ر به مانای
ماره‌کردنی پیاو له پیاو ئافره‌ت له ئافره‌ت داده‌ناو له دژی وشه‌ی
جێنده‌ر کۆمه‌ڵێک گوتافی سه‌یر و سه‌مه‌ریان ده‌گوت که هه‌موومانیان
سه‌رسامده‌کرد و به پله‌ی یه‌که‌م ئێوه‌ی رۆشنبیران
بوون ڕه‌خنه‌تان له مه‌لاکان ده‌گرت و ده‌تانگوت کاری مه‌لا له مزگه‌وته
و پێویست ناکات کاتێک له وشه‌یه‌ک نه‌گه‌ن باس له (فه‌ساد)یی
کۆمه‌ڵگا بکه‌ن.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم بۆ من ئه‌و که‌سه
رۆشنبیره که گوێ له هه‌موو چین
و توێژێک ده‌گرێت به پێجه‌وانه‌وه ئه‌و
که‌سه بۆ من ڕۆشنبیر نییه که قسه
له‌سه‌ر هه‌موو توێژێکی ناو کۆمه‌ڵگا بکات به‌و واتایه‌ی (ڕۆشنبیر ئه‌و
که‌سه‌یه که گوێ بۆ هه‌موو که‌سێک بگرێت نه‌وه‌ک بڕیار
له‌سه‌ر هه‌موو که‌سێک بدات) چو‌نکه ئه‌و جۆره (ڕۆشنبیره
له کوردستاندا ته‌نها کاریان ئاخاوتنه و گوێناگرن بۆ که‌سانی تر)!
وه‌ک ئه‌وه‌ی له مینبه‌ره ئازادیه‌که‌ی خۆیانه‌وه داوایان له
خه‌ڵکی ده‌کرد که بایکۆتی راگه‌یانده‌کانی
ده‌سه‌ڵات بکه‌ن و گوێ له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان نه‌گرن وه‌ک ئه‌وه‌ی که
ڕێگه‌یان به هیچ ڕاگه‌یاندکارێکی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات نه‌دا که بچێت
رووماڵی خۆپیشاندانه‌کان بکات له به‌رده‌رکی
سه‌رای سلێمانی! کاره‌ساته‌که لێره‌دایه کاتێک رۆشبیر
خاوه‌نی دنیایه‌ک لێکدانه‌وه‌ی سیاسی ئابووری
فه‌رهه‌نگی بێت که‌چی تازه به تازه خۆیان ئاشکرا
ده‌که‌ن که ئه‌وانیش ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ی هه‌ڵیانگرتبوو له
چوارچێوه‌ی بازنه‌یه‌کی حیزبی بترازێ خاوه‌نی بۆچوونی
خۆیان نین تانه و ته‌شه‌نه‌ش له‌و که‌سانه
ده‌گرن که پشتیوانی له ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن.
awaraamin@hotmail.com
|