٢٢\١٢\٢٠٢٣
ئازادیی
بەخـشین نییە و مافی هـەمـوو مرۆڤـێکە.

رەزا سـاڵح
زاراوەی ئازادیی لە رەچەڵـەکـدا بۆ وشەی (لـیـتەر)ی لاتـینی
دەگـەڕێتـەوە. کە واتـای تـوانـای مـرۆڤ بـۆ جـووڵەکـردن و کـردار و
ئەنجـامـدانی هـەر کارێـک، بە کەمتریـن سنووردارکـردن دەگـەیەنێـت.
ئازادیی پـیرۆزتـریـن و جوانـترین وشەیە، تەنیا وشەیەکی سەرپێی ناو
فەرهـەنگ نییە، بەڵکـو کـردارە ئـینجا وتـەیە.
ئازادیی لە پێـویستریـن
پێـویستیـیەکانی مـرۆڤ و هەمـوو گیانلەبەرەکانە.
ئازادیی و ژیـان یەکـن.
سەرەکیترین و یەکەمین کۆڵەکەی ژیان ئازادییە.
ئازادی لەگەڵ لەدایکبوونی مرۆڤـدا لەدایک دەبێت. بەنـرختریـن شتە لە
بـوونـدا، بەڵکو ژیـان بەبێ
ئازادیی هـیچ نـرخـێکی نییە. بۆیە نرخی
ئازادیی زۆر گرانە.
ئازادییش نادرێت بەڵکو وەردەگـیرێـت. (ڤـیکـتۆر
هـۆگـۆ) دەڵێـت:"
ئازادیی بـۆ مـرۆڤ نایـەتە خـوارەوە، پێویستە مـرۆڤ
بـۆی سەربکەوێـت".
چەنـدیـن راپـەڕیـن و شـۆڕش و جەنـگ، لە پـێـناوی
ئازادییـدا هەڵگـیرسان.
بە ملیۆنان
ئازادییخـواز لە پێناوی
ئازادییـدا، گـیانیان بەخـشی، چونـکە
هـیچ کەس و هـیچ گـەلـێکی ماف و
ئازادیی داگیرکراو، هەرگیز دەست لە
ئازادیی و لە سـەربەخۆیی و لە مافـەکانیان هەڵـناگرن و سازشیان لەسەر
ناکەن. لە پێناویانـدا سەرسەخـتانە خەبات دەکەن و رۆح و گیان و ژیانی
خۆیان دەبەخـشن. چەنـدین هـۆزانڤـان و چـیرۆکنووس و رۆمـاننووس و
شـانـۆنـووس، جـوانـتریـن هـۆنـراوە و شـاکـارتـریـن چـیرۆک و رۆمـان و
شانـۆیـان دەربـارەی
ئازادیی نووسـیون. چەنـدین هـونەرمەنـدی شـێوەکار،
جـوانـترین تابـلـۆیـان دەربـارەی
ئازادیی کـێشاون. چەنـدیـن کـەڵە
مـوزیکـژەن، پارچـە موزیکـیان دەربـارەی
ئازادیی ژەنیـون. چـەنـدیـن
سـروودچـڕی دەنـگخـۆش، سـروودی ئـازادیـیـان چـڕیـون. هـۆزانـڤـانی
نەتـەوەییمان، رەوانشاد (فـایـق بێـکەس) دەڵـێت:
داری ئازادیی بە خوێـن ئـاو نەدرێ قـەت بەرنـاگـرێ
سـەربـەخــــۆیی بێ فــیـداکـاری ئەبــەد سـەرنـاگـرێ
ئازادیی پێویستییەکی کەرامەت و شکۆمەندی و ئابڕومەندیی مرۆڤە، بەشێکی
سەرەکییە لە ژیانی خۆشی و بەخـتەوەری. (گـانـدی)
دەڵێـت:"ئازادیی رۆح و
هەناسەی مـرۆڤـە". (تـۆسیدیـدس) دەڵێـت:"مـرۆڤی ئـازاد مـرۆڤـێکی
دڵخـۆشـە، نهـێـنی
ئازادییـش ئازاییـە".
بە کـورتی پێـویـستی مـرۆڤ بۆ
ئازادیی، لە پێـویـستیـیەکانی مـرۆڤ بـۆ
هـەوای پاک و خـۆراکی بـاش و ئـاوی شـیـریـن و خـەوی خـۆش کەمـتر نیـیە.
ناشکرێت ئازادیی رەها و بەرەڵایی بێت. رێکنەخرێت و ئاراستە نەکرێت و
لێپێچینەوەی نەبێـت. چونکە
ئازادیی تاک لەوێـدا کۆتـایی دێت، کە
پێـشـێلی ئازادیی کەسانی تر بکات.
جیاوازییەکی زۆر لە را و بۆچـوون، لە نێـوان بیرمەنـدان و
بیرکەرەوەکـاندا، دەربارەی دیاریکردنی پێناسەیەکی گشتی بۆ
ئازادیی هەیە.
هەیانە دەڵێت:
ئازادیی نەبوونی پێوەندە. هەنـدێـکی کەیان: وا دەبـیـنن
کە ئازادیی توانای مـرۆڤـە لە کارکردنی ئەوەی دەیەوێـت. یان
ئازادیی
توانای بـڕیـاردانە لە لایەن خۆمـانەوە. ئـێـمە
ئازادییـن لە
بـیرکـردنەوە و لە دەربـڕینی بیـروڕاکانـمان.
ئازادییـن لە هەڵـبژاردنی
رێـگای ژیـانمان و لە دروستکـردنی ژیانی ناوازەمـان. هەربۆیە دەتوانین
لەگەڵ هەرکەسێک کە بمانەوێت پەیوەندی بکەین. هەندێکی کەش دەڵێن:
ئازادیی
نەبوونی رقە. ئەمانە و چەندین پێناسەی تری بۆ کراوە.
ئەوەی ئێمە لەم نووسینەماندا مەبەستمانە،
ئازادیی دەربـڕین یا
ئازادیی
گوزارشتکردنە.
ئازادیی رادەربـڕیـن و بیروڕا، مافـێکی بنەڕەتـییە و یەکـێکە لە مافـە
هەرە گـرنگەکانی هـەمـوو مـرۆڤـێک. بەبـێ بـوونی ئـەم مـافـە، هـەمـوو
مـافـەکـانی تـر لە مەتـرسـیـدان.
مافی ئازادیی دەربـڕیـن، پەیوەستە بە شکـۆمەندی و بە کەرامەتی مـرۆڤ.
رەخـساندنی دەرفەتە لەبەردەم هەر مرۆڤێک، بەپێی ئەقـڵ و لـۆژیکی خـۆی
بیربکاتەوە و ژیانی رێکـبخات. بە ئازادانە و ئازایانە بیـروڕا و
بۆچـوونەکانی ناخی خـۆی دەربـڕێت و ئەو پەیـامەی دەیەوێـت لە رێی
قـسەکـردن و نووسـینەوە، بە کەسـانی تـری بـگەیەنێـت.
ئازادیی دەربـڕین، بەردی بناغـەی دیموکـراتیە و پێگەیەکی باڵای جیهـانیی
لە مافەکانی مرۆڤـدا هەیە. هەمـوو کەسێک مافی ئەوەی هـەیە، کە بە
ئەوپـەڕی ئازادییەوە و بەبێ سانسۆر و رێگری و تەنگپێهەڵچنین و
هەڕەشەکردن و چاوسوورکردنەوە و تۆقانـدن و تـرس، بەبی چاودێری و
دەستێوەردانی دەسەڵاتی گشتی و سزای یاسایی، بەبێ گوێدانە سنوورەکان. را
و بۆچـوون و وەرگـرتـن و گەیانـدنی زانیـاری و بیـرۆکە و گەلێ مـافی
تری هـەیە. چ بە شێوەی گوزارشتی زارەکی بێـت، یان بە نووسـراو بێـت،
یان لە رێی میـدیـا و راگەیـانـدن و سـایتـە ئەلـیکـترۆنییـەکـان، یـان
لە رێی بـڵاوکـراوە و گـۆڤـار و پەرتـووکی چاپکـراوەوە بێـت. یا بە
شێوەی هـونەر وەک کـێشانی تابـلۆ و کاریکاتێر یا بە هەر هـۆکارێکی
دڵخوازی خۆیەوە بێـت. بە مەرجـێک پێشـێلی ئازادییـەکانی کەسانی تـر
نەکات و سووکـایەتی بە داب و نەریت و بە بەهـا پیـرۆزە
کۆمـەڵایەتییەکان نەکات.
لـۆژیکی بنچینەیی
ئازادیی دەربڕیـن و گوزارشتکـردن ئەوەیە، پێویستە
ئامرازێک بێت بۆ باشترکردن و پێشکەوتن و داهێنان و دۆزینەوەی فۆرمێکی
راستی لە رێگەی دیدی جیاوازەوە. گەر پەیڕەوی ئەم لۆژیکە نەکرێت، دەشێت
ئازادیی دەربـڕین بە پێچەوانەی بنەما دەستوورییەکانی مافەکانی
مـرۆڤەوەبێت، لە
ئازادیی و شکـۆمەنـدی و یەکـسانی.
(کـۆڵـن وڵـن)
دەڵێـت:"ئازادیی وێـرانکارییە، ئەگـەر بێـتو زانسـتی و
هەسـتکـردن بە بەرپـرسیارێـتی لەگەڵـدا نەبێـت".
بۆ دیسـپلـین و کۆنترۆڵکـردنی مافی
ئازادیی دەربـڕین و بە دروستی
بەکارهـێنانی ئەم پابەندبـوونـانە پێویستن:
١ـ پێویستە پارێزگاری لە ماف و
ئازادیی و ئابڕوومەنـدی و شکۆمەنـدی و
کەرامەتی کەسـانی تر بکـرێـت و رێـگـانەدرێـت بە زڕانـدنی
نـاوبـانـگـیان و زیـان گـەیـانـدن بە ژیـانیان و بە پێگەی کۆمـەڵایەتی
و ئەدەبیـیان.
٢ـ لێکۆڵینەوەی بابەتییانە و راستگۆیی و هەستکـردن بە ئەرک و بە
بەرپـرسیارێتی.
٣ـ دوورکەوتنـەوە لە هـانـدانی رق و تـاوان و لە کاری قـێـزەوەن و لە
پـۆرنـۆگـرافی.
٤ـ پاراستنی بەرژەوەندییەکان و بەهـاکان و پیرۆزییەکانی کۆمـەڵ رەوشتە
گشتییەکان.
٥ـ پاریـزگاریکـردن لە ئاسایشی نەتەوەیی و لەناوبـانگی گـەلی کوردمـان
و لە خاک و لە ئـاڵای کوردسـتانمان و لە شـیرازەی سیستەمی گشتتی.
مافی ئازادیی دەربـڕین، لەڕێی چەنـدیـن هـۆکاری تایبەت بە مافەکانی
مـرۆڤ، لەژێـر سایەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا زامنکراوە. لە لایەن
کۆمەڵەی نەتەوە یکگرتووکانەوە دان بەم مافەدا نـراوە، وەکو مافێکی
بنەڕەتی مـرۆڤ، لە بەنـدی (١٩) ی جاڕنامەی جیهانیی مافـەکانی مـرۆڤـدا
چەسپاوە. ئەمەش دەقی ئـەو بەنـدەیـە:
"هەموو مرۆڤـێک مافی
ئازادیی بیـروڕا و
ئازادیی دەربڕینی هـەیە. هەموو
مرۆڤـێک ئـازادە بەبـێ دەسـتـێـوەردان، لە هـەڵـبژاردنی بیـروڕا و
گـەڕان بـە دوای زانیـاری و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بـیروڕا
بەبێ گرنگیدان بە سنووری جوگرافی".
ئازادیی جـۆری زۆرە.
ئازادیی تاکەکەسی بـریتیە لە
ئازادیی قسەکـردن و
گوزارشکـردن لە را و بۆچوونەکانی ناخی کەسییەکان،
ئازادیی دەنگـدان و
خۆبەربـژیکـردن و
ئازادیی شـوێنی ژیـان و نیشتەجـێبوون،
ئازادیی
کارکـردن.
ئازادیی رادەربـڕین، لە رەهەنـدی کۆمەڵایەتیـدا، ئامـرازێـکە بۆ
ئاڵـوگـۆڕی بیـرۆکە و زانیاری لە نێوان مرۆڤەکاندا و پەیوەنـدی
جەماوەری. مافی هەرکەسیێکە کە هەوڵی گەیـانـدنی بیروڕا و بۆچوونەکانی
بە کەسانی دیـکە بدات. هەروەهـا مافی وەرگـرتنی بۆچـوون و هـەواڵی لە
کەسانی دیکە هـەیە.
ئازادیی قـسەکردن و رەخنەگرتـن لەسەر مەسەلە تایبەتی
و گـشتی و کۆمەڵایـەتی و کولـتـووری و سیاسی و ئابـوورییـەکان و لەسەر
بەڕێـوبـردنی دەسەڵات و گەنـدەڵـییەکان و...، بۆ سـوودی گـشـتی.
زۆر بەداخـەوە تا ئەمـڕۆش، لە زۆر لە دەوڵـەتـانی جیهـانـدا، بە
هەرچـوار دەوڵـەتە داگـیرکەرە دڕنـدەکانی کوردستانیـشەوە. لە سایـەی
دەسـەڵاتی دیکـتاتـۆری و رژیـمە کـۆنەپەرسـت و رەگەزپەرسـت و
سەرکـوتکەر و دەمکـورتکەرەکانـدا، مـافی
ئازادیی دەربـڕیـن، بە زەقی و
بە رەقی پێـشـێلکـراون و لەژێـر هـەڕەشـەدان یا هەر بوونیان نیـیە. بە
هـەزاران ئازادییـخـواز و دیمـوکراتـیخـواز، بە تـاوانی داواکاردنی
ئازادیی و دەربـڕینی
ئازادیی و دیمـوکـراتی خـراونـەتە زینـدانەوە.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|