په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١٩

ئازادیی بیروڕا بە مەرجی نەبەزاندنی سنووری پیرۆزییەکان!

سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه 


پێت دەڵێ تۆ ئازادی لە دربڕینی بیرو ڕای خۆت بە ڵام بەو مەرجەی لە سنوری خۆت دەر نەرچیت ھێرش نەکەیتە سەر پیرۆزیەکان ، بە رای من ئەو مەرجە یەکسا‌نە بەوەی کە تۆ ئازاد نیت ئیتر ئازادی دەبێتە درۆیەکی گەورە ئیتر ئازادی دەبێتە سەر کوت ودەم کوت ئەگەر ئەو شتانەی لای تۆی دەسەڵاتدار و فڵانە گرووپ و تاقم پیرۆزە لای من پیرۆز نیە ھەقی خۆمە ڕای خۆم بدەم لە سەریان . ھەموو دەسەڵاتە فاشیە دیکتاتۆرەکان ھەمان ئیدیعا دەکەن بۆ ئاازدی ڕادەربڕین مەرجیان داناوە بۆ ئەم ئازادیە مەرجی وەک گەل ، نیشتمان ،ئاڵا، سروود، دین ، مەزھەب ،سەرۆک ، سەرکردە ،ئیمام ، عەقیدەی زۆربە ی خەڵک…ھتد ئەگەر تۆ ڕەخنەت لە مانە ھەبوو ئیتر تۆ لە سنوور لاتداوە مەرجە کەت جێ بەجێ نەکردووە بۆیە تۆ مەحکومی جا حوکمە کە یا دسەڵاتەکە دەیدا بە سەرتا یا خەلکێک کە لایەنداری ئەم مەرجەیە.


لە کاتێکا ئازادی دەتوانێ مانای ھەبێ کە ھەموو کەس بتوانێ بیرورای خۆی بە ئازادنە دەربڕێت وە ھیچ سنورێکی بۆ دیاری نەکرێ لە ژێر ناوی سووکایەتی بە پیرۆزیەکانی خەڵک و بریندارکردنی شعوری خەڵک. ، ئازادی ھیچ مانایەکی نابێت کاتێ بۆت دیاری بکەن تۆ نابێ لە سەر فلانە ئایین و مەزھەب یا فلان حیزب وسەرکردە کەی یا فلان پیرۆزی ڕەخنە بگری ، .ڕەخنە ئەگەر زۆر یە توندیش ێی ھێشتا نابێ سنوری بۆ دانرێ بۆچی ؟ چونکە ئەو کەسە ی کە ڕەخنەکەی ھەیە بۆی ھەیە لە سەر ھەق بێ یا لە سەر ناھەق لەوانە یە پرسیارییشی ھەبێ بۆیە دەبێ وەڵام وەرگرێت بیسەلمێنە بۆی کە تۆ لە سەر ھەقیت نەک سەرکوتی بکەی ،یا تیرۆر ی بکەی یا ھەڕەشەی لێ بکەی ،یا تەمێی بکەێ بەوناوەی سوووکایەتی کردەوە ، کەسێک ڕەخنە ئەگرێ گومانی ھەیە دەکرێ ئەو گومانەی نەھێڵیێت ڕێگای لەیەک تێگەیشتن بگرە بەر.


لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا ئەوە بووەتە دەسکە و‌تی کۆمەڵگا کە ھیچ کەس نابێت سنوری بۆ دابنرێ بۆ دەربڕینی بیرو ڕای خۆی تەنانەت تا ئاستێکی زۆر توندیش ڕەخنە بگرە کەس پێت نالێ : بوەستە و سنوری خۆت بەزاند و سووکایەتیت کرد ئەمە یەکێکە لە دەسکەوتە گەورەکانی ڕێنسانس کە لە ٥٠٠ ساڵی ڕابوردووەوە دەستی پێ کردووە دەنا پێش ئەو سەردەمە کۆمەڵگاکانی ئەوروپاش لە ژێر کاریگەری کلیساو مەسیحیەتدا بووە مەرج و سنور بۆ دەربڕینی بیروڕا دیاری کراوە . لەو سەردمە دا چەندین زاناو بلیمەت کەوتوونەتە بەر ھەڕەشە ھەندێکیان وازیان لە فیکری خۆیان ھێناوە وەک( بریخت )باسی گالیلۆ دەکات کاتێ تەلیسکۆبی داھێنا سەیری ئەستێرەکانی پێ دەکرد ووتیان دەبێ لە سێدار بدرێ چونکە سنوری بەزاندووە دەیەوەێ خواوعیسا بە درۆ بخاتە وە بۆیە پەشیمان بویەوە لە کارەکەی . کەچی ئێستا زانست و تەکنۆلجیا ڕاست ودروستی کارەکەی گالیلۆی بە ھەزاران قات سەلماندوە ، پاشان لە بەر ئەم ھۆکاری سەرکوتەی کلیسا ،ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان جموجۆلیان کردو دەسەڵاتی کلیسایان نەھێشت بە سەر کۆمەڵگاوە مەودا بۆ ئازادی ڕادەربڕین ‌ فراوان بوویەوە . بەڵام کۆمەڵگای ئێمە بە تایبەت کۆمەلگای عێراق و کوردستان بە داخەوە ئێستا لەم قۆناخەی ئەوروپای پێش ٥٠٠ ساڵە ، بۆیە دەڵێم بە تایبەتی عێراق وکوردستان چونکە ھەندێ ووڵاتی عەرەبی و ڕۆژھەڵاتی ئەم قۆناخەیان تا ڕادەیەک بڕیوە بۆ نمونە لە دوای بەھاری عەرەبی چەند ووڵاتێکی وەک تونس ومیسر لە سوریاش بەشی کوردستانی ڕۆژئاوا مەودای ئازادی تیایاندا فراوانتر بوویەوە خەڵک دەتوانێ ڕەخنە لە ھەموو شت بگرێی چەندین کەناڵی تەلفزیۆنی و سۆشیال میدیا ھەن کە ڕەخنە لە پیرۆزیەکانیش دەگرن.


ئەگەر ئەوە راست ومەنتیق بێت لە ھەر کۆمەلگایەک زۆربەی خەڵکەکەی سەر بە کام ڕەوتی سیاسی و ھەڵگری کام عەقیدە بن دەبێ شعوری ئەو خەڵکە بریندار نەکرێ نابێت ھیچ کەس رەخنە بگرێ لە پیرۆزیەکانی ئەو خەڵکە ڕاو بۆچوونی خۆی دەربڕی؟! ھەر لە سەر ‌ر ئەم مەنتیقە ئەو کاتە ئەم مافەش بە کۆمەڵگاکانی تر بدرێت کە زۆربەی خەڵکەکەی کە وەک تۆ نین زۆربەشن تۆ کە کە مایە یتیت بۆت نیە نابێ تۆش بیرورای خۆت دەربڕی و شعوری ئەوان بریندار بکەیت چونکە دەبێتە ‌ دژایەتی کردنی پیرۆزیەکانی کۆمەلگاکەی ئەوان بۆ نموونە لە سریلانکا بودایی عەقیدەی زۆربەی خەلکەکە یەتی موسڵمانەکان لەوێ کە مایەتین ئایادەکرێ موسڵمانەکان ڕەخنەیان نە بێت لە سە دینی بوداێی ؟وە ئەگەر ڕەخنەیان گرت بیانکوژن یا سزایان بدەن ؟ یازیندانیان بکەن؟ ھەر وەک ‌ئێستا دەیبینین. لە وڵاتی چیک ٩١٪ی گەنجەکان باەڕیان بە دین نییە لە چین ٨٨٪ی خەلک باوەڕیان بە دین نییە لە سوێد ٨٠٪ی خەلک و لە بەرتانیا ٧٠٪ی خەلک باوەڕیان بە دین نیە کە ئەمانە زۆربەن ئایا راستە ئەگەر مەسیحیەکان یا جولەکەکان یا موسڵمانەکان رەخەنی خۆیان نەبێ لە بێ دینەکان وقسەی خۆیان نەکەن نەوەکا سنوی پیرۆزیەکان ببڕن؟ دواتر بیانکوژن یا ھەڕەشەیان لێ بکەن وتەمێیان بکەن وسزایان بدەن ؟ ئایا دەکرێ لە ووڵاتێکی وەک کەنەدا کە ڕیژەی ئیسلام تێیدا ٤٪ە موسڵمانەکان قسەی خۆیان نەبێت لە سەر کریستیان کە ٥٥٪ و یا لە سەر بێ دینەکان کە ڕێژەیان ٢٦٪ە؟


یا کاتێک بەھایەکان و زەردەشتیەکان وکۆمۆنیستەکان لە ئێران کە کە مایەتین نابێ ئازاد بن چونکە ئەوانە سووکایەتی بە عەقیدەی زۆربەی خەلک دەکە ن لە روانگەی ئێیسلامی دەسەڵاتداری ئەو ووڵاتەوە . ئەم عەقلە بۆ شیعەکانی باشوری عێراق بۆ ناسیونالیستەکانی کوردساتانیش نامنتیقیە کە نابیت ئینسان ئازاد بێت لە دەربڕینی رای خۆیدا چونکە سوکایەتی کردنە بە عەقیدەی زۆربە ی خەلک بەڕای ئەوان.


لە کۆتایدا دەلێم ھیج لایەنەێک وکەسێک بۆی نیە سنوور بۆ ئازادی ڕادەربڕین دیاری بکات لە ژێر ناوی بەزاندنی سنوری پیرۆزیەکان . ئەم مافە لە بەرنامەی جاڕدانی گەردوونی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکانیشدا ھاتووە کە ئازادی ڕادەبڕین سنوری نیە مافی ھەرکەسە ئازادانە ڕاوبۆچوونی خۆی دەر بڕێت ئەوە بە ھیچ جۆرەک سووکایەتی نیە بە لکو بیرو رایەکی پێچەوانەیە گەر ڕەخنە بگری لە رەوتێکی سیاسی دینی کۆمەڵایەتی تر بۆ من تەنھا یەک جۆر سووکایەتی ھەیە ئەویش ھەڵکوتانە سەر ژیانی تاکە کەس وشکاندنی کەرامەتی ئینسانی تاکی کۆمەلگایە ، سووکایەتی ئەوەیە کە ڕێگا نەدەی خەلکی جیاواز بیر بکاتەوە حوکمی مێژووش وایە کە کەس ‌ ناتوانێ ڕێگا بگرێ لە ڕەوتی بەرەو پێش چوونی کۆمەلگا بەرەو کۆمەلگایەکی ئازاد ومۆدێرن بەڵام دەبێ بە پراکتیکی پێشڕەوانی ئەم مەیدانە بەدی ھاتنی ئەم ئامانجە خێراتر بکرێ.

 

٢٦\٥\٢٠١٩

ماڵپه‌ڕی سه‌ردار عهبدوڵا حهمه
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک