ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌گه‌ریی.
جه‌لال ده‌باغ
ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌گه‌ریی، وه‌ک به‌شێکی گرنگ و سه‌ره‌کی له‌ئازادییه‌دیموکراتییه‌کان، له‌گه‌لێک ساڵه‌وه‌گه‌لان به‌پێشڕه‌وێتی حزب و هێزه‌دیموکراتی و پێشکه‌وتنخوازه‌کان خه‌باتیان له‌پێناودا ده‌که‌ن و له‌و خه‌باته‌دا قوربانیی گرانبه‌ها پێشکه‌شده‌که‌ن. گه‌لی کوردستانی ئێمه‌ش یه‌کێکه‌له‌و گه‌لانه.
گه‌لی کوردستان به‌پێشڕه‌وایه‌تی حزبه‌کانی، له‌سه‌رده‌می هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌دیکتاتۆره‌کاندا، ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌گه‌ریی که‌بواری نه‌درابوو یان زۆر که‌مکرابۆوه‌کردبووه‌یه‌کێک له‌ئامانجه‌سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی، تا رژێمی ره‌فتارفاشیی به‌غدا له‌نیسانی 2003دا داڕمێنراو، گه‌لێک سه‌که‌وتنی گه‌وره‌له‌سه‌ر رێگای دیموکڕاسی وه‌ده‌ستکه‌وتن که‌یه‌کێکیان ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌گه‌رییه.
ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌گه‌وره‌نیوه‌ناچڵه‌هه‌روا به‌ئاسانی نه‌هاته‌دی، به‌ڵكو ژانی له‌دایکبوونێکی نوێی سه‌ختبوو، له‌سه‌رگه‌له‌که‌مان زۆرکه‌وت، تا ئه‌وکاته‌ی به‌یاسا جێگیرکرا، به‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا که‌پارتی و یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ده‌ست.
بێگومان کرۆک و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانبوو که‌ئێستاش زامنی یه‌که‌می پاراستنین، وێڕای هۆکاره‌گرنگه‌کانیتر. ئا لێره‌شه‌وه‌ده‌توانین جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه‌بکه‌ینه‌وه‌که‌ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌وانی، ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل پته‌وترو موکومتر ده‌کات.
هیچ ده‌سه‌ڵاتێک هه‌رچه‌نده‌هێزو توانای سوپایی به‌هێزبێت به‌بێ هه‌نگاوه‌کانیتر ناتوانێت بمێنێته‌وه، یه‌کێکیش له‌گرنگترین هه‌نگاوه‌کان هه‌روه‌کو جه‌ختمان له‌سه‌رکرده‌وه‌ئازادییه‌دیموکرتییه‌کانه‌به‌گشتی و ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌گه‌رییه به‌تایبه‌تی.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌لێرو دیموکراتی بیه‌و‌ێ بمێنێته‌وه‌و به‌هێزتربێ، ده‌بێ پشت به‌گه‌له‌که‌ی ببه‌ستێ. گوێڕایه‌ڵی ده‌نگ و بیر‌و بۆچوونی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌یبێت.
ئه‌م ده‌سه‌لآته‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان دۆست و دوژمنی زۆره، له‌شکری دۆستان و له‌شکری دوژمنانیش، تا راده‌یه‌کی زۆر لێک ئاشکران و نابێ به‌نابینایی ته‌ماشای هه‌ردوو لایان بکرێت.
دوژمنان ده‌یانه‌وێ و هه‌وڵده‌ده‌ن ئاوه‌که‌شێلو بکه‌ن و تابلۆکه‌بشێوێنن و سه‌رله‌ده‌سه‌ڵات وگه‌ل تیکبده‌ن، له‌ده‌ستکه‌وته‌کان بسره‌وێنن.
یه‌کێک له‌بواره‌کان وله‌و بابه‌تانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌رفه‌تیان لێوه‌ربگرن ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌وانییه..ئه‌وانیش له‌و ئازادییانه سوودمه‌ند ده‌بن و مافی خۆشیانه‌وه‌ک هاونیشتیمانی پیاده‌یانبکه‌ن.
ئالیره‌دا ئه‌م پرسیاره‌گرنگه‌دێته‌کایه‌وه: ئه‌ی چارچییه؟
ئاخۆ چارئه‌وه‌یه بواری ئازادییه‌دیموکراتییه‌کان به‌رته‌سک بکرێته‌وه؟
ئاخۆ چارئه‌وه‌یه‌ریگه‌له‌هه‌ندێ هاونیشتیمانی بگیرێت و بواریان نه‌درێ ئه‌و ئازادییانه، به‌ئازادیی مانگرتن و خۆپیشاندانیشه‌وه‌پیاده‌بکه‌ن، به‌و‌بیانووه‌ی ئه‌وانه‌نه‌یاری سیاسین یان دوژمن سوودیان لێوه‌رده‌گرن؟!
ئاخۆ چار ئه‌وه‌یه‌ته‌قه‌به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا بکرێ، یان به‌چه‌ک وه‌ڵامیان بدرێته‌وه؟ یان رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران شه‌ڵاڵی خوێن بکرێن؟
ئاخۆ چارئه‌وه‌یه‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان دابخرێن و، یان نووسه‌ران له‌کارده‌ربکرێن ونانبڕاوبکرێن و بدرێنه‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی جۆربه‌جۆر؟
یان ئه‌مه‌و ئه‌وه‌و ئه‌وه؟!
باشتره‌بزانرێ که‌دوژمنانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ده‌یانه‌وێ واو زۆرتریشبێ. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات به‌و رێبازه‌و شێوازی دڵره‌قانه‌تریشبێ.
ده‌یانه‌وێ که‌لێن و که‌له‌به‌رێکی گه‌وره‌بخه‌نه‌نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات تا دۆست و دوژمن هاواربکه‌ن : ده‌سه‌ڵات مافه‌دیموکراتییه‌کان و یاسای ژێرپێخستووه! هیچ دووریش نییه‌که‌سانی به‌ره‌ی دوژمنان له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا به‌ناوی دڵسۆزییه‌وه‌بۆ ده‌سه‌ڵات و گه‌ل به‌و چه‌شنه‌نادروسته‌ره‌فتاربکه‌ن ودووریشبن له‌لێپرسینه‌وه‌و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆیده‌رچن!
ئه‌ی که‌واته‌چارچییه؟
به‌بڕوای ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کان چار ئه‌وه‌یه‌که:
* ئازادیی گوتن و نووسین و رۆژنامه‌وانی پتر فراوانبکرێت. * ئازادیی پیاده‌کردنی مانگرتن و خۆپیشاندان به‌پێی یاسا‌و به‌ته‌واوی رێزی لێبگیرێت. * نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان رێزی ته‌واویان لێبگیرێت و ژیان و ئابڕوومه‌ندییان بپارێزرێت. * گوێگرتن و خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوون ورێزگرتنی بیروڕا له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان ودام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ته‌وه، له‌هه‌موو ئاستێک‌دا ئه‌رکێکی گرنگ و پێویسته. * به‌ربه‌ره‌کانیی به‌رده‌وامی بیرۆکراسی و تاکڕه‌وی وگه‌نده‌ڵی ومۆنۆپۆل له‌دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا. * لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌هه‌رکارێکی نایاسایی ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگاو فه‌رمانبه‌رانی دیکه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا نیمچه‌نهێنییه‌کان که‌وا راهاتوون جاروبار لاسایی رێبازه‌کانی رێژیمی گۆڕکراوبکه‌نه‌وه. * به‌دواداچوونی ماف و داخوازییه‌کانی رۆژانه‌ی گه‌ل وبه‌تایبه‌تی چینه‌ره‌نجده‌رو زه‌حمه‌تکێشه‌کان و، ته‌رخانکردنی پاره‌ی پێویست له‌بوجه‌دا بۆ ئه‌وکارانه.
ئه‌مانه‌و گه‌لێک بۆچوون و پێشنیازیتری نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنه‌کان و کاربه‌ده‌ستان و پسپۆڕانی ئه‌م بواره‌ی باسمان لێوه‌کرد رێگه‌چاره‌ی گونجاون و ده‌بێ په‌یڕه‌وبکرێن.
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی گه‌لێرو دیموکراسی و هه‌ڵقوڵاوی ناو ریزه‌کانی گه‌ل به‌رپرسی یه‌که‌مه‌له: پاراستن و پیاده‌کردنی یاساکان، پاراستنی گیانی هاوڵاتییان، پیاده‌کردنی ئازادییه‌دیموکراتییه‌کان، دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی ره‌شه‌کوژی (إغتیالات) وگه‌یاندنیان به‌سزای یاسایی تا ده‌زگاو که‌سایه‌تییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ولایه‌نه‌کان تومه‌تبار نه‌کرێن.
به‌داخه‌وه‌وا هه‌ستده‌کرێ جاروبار کارمه‌ندان و ده‌زگا به‌رپر‌سه‌کان رۆڵی ته‌ماشاکار ده‌بینن نه‌ک به‌رپرس! ئه‌مه‌ش شایانی سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه‌یه. بۆچی ده‌بێ وابێ؟ بۆچی نابێ گومان له‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌بکرێ که‌دوورنییه‌له‌ناو ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و شوێنه‌کانیتریشدا خۆیان مه‌ڵاسدابێ، بۆ ئه‌وه‌ی بدۆزرێنه‌وه‌و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن؟!.
تێرۆرکردنی رۆژنامه‌نووسی لاو سۆرانی مامه حه‌مه له‌که‌رکوک و چه‌ندانیتر له‌پێش ئه‌وداو هه‌ڕه‌شه‌کردنی به‌رده‌وام له‌نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان، ئه‌رکێکی به‌په‌له‌و ره‌وا ده‌خاته‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت وده‌زگا به‌رپرسه‌کانی که‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه‌بدۆزنه‌وه.
له‌هه‌ندێ وڵاتی دیکه‌دوای چه‌ندان ساڵ تاوانبارانی له‌و چه‌شنه‌ده‌دۆزرێنه‌وه، چونکه‌به‌دواداچوونیان تا دۆزینه‌وه‌ی تاوانباره‌کان درێژه‌ی ده‌بێ.
ئه‌ی ده‌بێ بۆچی له‌کوردستان ئه‌وجۆره‌تاوانانه‌په‌رده‌پۆش و فه‌رامۆش بکرێن و دوای تێپه‌ڕبوونی چله‌ی شه‌هیده‌کان ئیتر که‌س له فایلی تاوانه‌کان نه‌کۆڵێته‌وه؟
هه‌رهێنده به‌سنییه‌بنووسرێ و بگوترێ تێرۆریستان ئه‌م تاوانانه‌ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵکو ده‌بێ تا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌کان به‌دواداچوون کۆتایی نه‌یه‌ت.
ده‌یان رووداوی تێرۆر‌و ره‌شه‌کوژی هه‌ن چه‌ندان ساڵه‌پشتگۆێخراون و لیکۆڵینه‌وه‌یان فه‌رامۆشکراوه‌و، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌خه‌ڵکی دێنه‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌ئه‌و تاوانانه‌له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ئه‌نجامدراون که‌پێگه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتدا به‌هێزه!.
جه‌ماوه‌ری گه‌ل که‌پشتگیریی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ده‌که‌ن چاویان بڕیوه‌ته‌ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو بواره‌کاندا رێبازێک بگیرێته‌به‌ر جیاوازبێ له‌رێبازی رێژیمه‌دیکتاتۆره‌کان. رێبازێک که‌ته‌نانه‌ت له‌له‌شکری نه‌یاران و دوژمنانه‌وه‌خه‌ڵکی بۆ به‌ره‌ی گه‌ل رابکێشێت، نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. ناکۆکیی ناو ریزه‌کانی گه‌ل به‌ئاشتییانه‌چاره‌سه‌ر بکات نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌هه‌واڵه‌کان وایڕاده‌گه‌یه‌نن که‌ده‌زگا تایبه‌تییه‌کانی لای ئێمه‌ش خه‌ریکن پۆلیسی تایبه‌تی بۆ کوژاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و کۆتایی پێهێنانی به‌زۆری مانگرتنه‌کان، به‌قه‌ڵغانی تایبه‌تی و به‌بۆمبی فرمێسک و دووکه‌ڵ، مه‌شق پێبکه‌ن. ئه‌مه‌ش لاسایی کردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌رژێمه‌سه‌رمایه‌داره‌دڕنده‌کان و دیکتاتۆره‌کانی هه‌رێمه‌که‌مانه‌و، له‌گه‌ڵ ره‌وتی رژێمه‌گه‌لێرو دیموکراته‌کاندا یه‌کناگرێته‌وه.
با زیاتر گوێ له‌ده‌نگی گه‌ل بگیرێت! با زیاتر بواری دیمکراتیی راسته‌قینه‌بدرێت! با زیاتر پشت به‌تواناو لایه‌نگیریی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ببه‌سترێت! ئه‌وکاته‌سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له‌که‌مانه‌و ژێرکه‌وتن و به‌زینیش بۆ تێرۆریستان و دوژمنانی گه‌ل.
|