په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\١٠\٢٠١١

ئازادیی لە ئەندێشه‌ی هابز و لاک.


ئامادەکردنی: محەمەد حەکیمی


مانای ئازادی ئینسان و سنوورەکانی، مافی دەستێوەردانی یاسای ئینسانی و سروشتی لە بەرانبەر ئازادی ئەو و شرۆڤەکردنی ئەم پرسە لە بیرۆکەی ئەندیشمەندان، دۆخی ئال و گۆڕی بۆ حکومەت و ئاستی سیاسەتی کۆمەڵگە، ئەوە نیشان دەدات کە زۆر جار شۆرش بە دژی دیکتاتۆریەت، مانایەکی تایبەت دەبەخشێت.


بە دەستپێکی قەرنی 17ی زایینی، بیرۆکەی مافی سروشتی، جێگەی بیرۆکەی مافی ئایینی گرتەوە و بە رۆخساری مانای کلیلی فەلسەفەی سیاسی مودرن دەرهات. بەو پێیە فەلسەفەی سیاسی مودرن، سیاسەتی بە پێی بەمانی جیهانی عەقل دارشت. بە پێی ئەم ڕوانینەی فەلسەفەی سیاسی مودرن، چییدی سیاسەت ڕەوتێکی سروشتی نەبوە، بەڵکوو کەرەسەیەک بوو کە دەبێ بدوزرێتەوە. بە تایبەتی ئەو فەیلەسووفانەی کە لە ژێر کارێگەری ئەم ڕوانینەدا بوون، سیستمە فەلسەفی سیاسی خۆیان دەربریی، توماس هابز و جان لاک بوون.


مرۆڤ ناسی هابز.


دەزگای فەلسەفەی سیاسی هابز لە سەر ئەو ڕێچکەیە کە جیهان پێکهاتوە لە کۆمەڵێک کەل و پەل و کەرەسە کە لە حاڵی جم و جۆڵدان. هابز لە نێوان کردەوەی خۆڕسک و کردەوەی نەخوازراو، سەرەرای رەد کردنەوەی ویستی ئازاد جیاوازی دادەنێت. لە ڕوانگەی ئەوەوە هەموو کردەوەکان پێویستیە، بەڵام هەموویان بە هۆکاری دەرەکی پێویستی بە کار هێنانی نابێت. ئازادی یان رزگار بوونی ئەو چەمکانەن کە لە گەڵ زۆری دەرەکی و ناوەکی ناتەبان.


لە ڕوانگەی هابز پرسی کۆمەڵایەتی ئەوەیە کە ئینسان بە هۆی بوون و سروشتی خۆی بە شوێن ئاسایش و رزگار بووندایە و هەر کات دوو دەروونی دوو جەستە بەرەو ئاراستەیەک برون، دەبنە دوژمنی یەکتر و ئەگەر بوون بە دوژمن، تێدەکۆشن بۆ ئەوەی یەکتر لە سەر رێگە لاببەن یان ئەوەی کە یەکیان دەبێت خۆ بە دەستەوە بدات. بە بروای هابز، ئینسانەکان لە بنەرەتدا وەدوای بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەکەون و بەم هۆیەشەوە لە گەڵ یەکتر کێبرکێ دەکەن. لەم‌ سۆنگەیەوەیە کە هابز بیر لەوە دەکاتەوە کە بشێوی کردەیەکی سروشتیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کۆمەڵگەی ئەمڕۆ، کۆمەڵگەیەکی ڕێکخراوەیی و دەستکردە.


دۆخی سروشتی لە ڕوانگەی هابز.


بە پێی بۆ چوونی هابز، دۆخی سروشتی پێش لەوەی مانایەکی مێژوویی هەبێت، کەرەسەیەکە بۆ لێکۆلینەوە. ئەو پێی وایە کە پێگەی مرۆڤ لە دۆخی سروشتی، بە کردەوە دۆخێک دەخۆڵقێنێت کە ئینسان لە هەولی دیاریکردنی شێوازی دەسەڵاتی سیاسی لە رێگەی ڕوونکردنەوەی مەترسیەکانی ئەو لە نەبوونی دەسەڵاتدایە. مانای دۆخی سروشتی هابز تەنیا ئەندیشەیەکی مێژوویی نیە، بەڵکوو توێژینەوەیەکی زانستیانەیە. هابز وشەی دۆخی سروشتی لە دوو مانای جیاواز بە کار دەهێنێت، یەکەم لە مانا گشتیەکەی کە ئاماژەیە بە نەبوونی هەر جۆرە کۆمەڵگەیەکی سەقامگیری مرۆڤایەتی و دووهەم، لە مانای تایبەتیەکەیدا بە شێوەیەکی ساکار ئاماژە بە نەبوونی دەسەڵاتی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات.


هابز پێیوایە لە دۆخی سروشتی، هەر کەسێک خاوەنی کۆمەڵێک بەرژەوەندیە کە لە گەڵ بەرژەوەندی کەسانی دیکە ناتەبایە. بەم پێی هەر کەسێک بۆی هەیە پێش لەوەی هێرش بکرێتە سەری بۆ خۆی هێرش بکاتە سەر دراوسێکانی.


هابز دەڵێت: مرۆڤەکان بە هۆی دەسەڵاتی عەقل کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی پێک دێنێت و لەم رێگەوە بە کەس و گرۆپەکان دەسەڵات دەبەخشێت. بەم پێیە دەتوانین بڵین: کە لە ڕوانگەی هابز دۆخی سروشتی بۆ مرۆڤەکان سروشتیە، بەڵام عەقلانی نییە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگە عەقلانیە، بەڵام سروشتی نیە، بەڵام دەتوانرێت ناتەبایی لە نێوان عەقل و سروشت چارەسەر بکرێت، چۆنکە مرۆڤ بوونەوەرێکی عەقلانیە. بەم پێیە، سروشتی ناعەقلانی مرۆڤەکان بە شێوەی بەردەوام ئەو بەرەو دۆخی سروشتی ڕادەکێشێت. هەر وەک توماس هابز خاڵی بەهێزی بیر کردنەوەی جان لاک، پرسی ئینسان خوازی گەراندنەوە بۆ بنەماکانی مرۆڤایەتیە، بەڵام ئاکامەکانی ئەو لە گەڵ هابز جیاوازە، لە بەر ئەوەی ڕەوشتی ئەندیشەی سیاسی ئەو هێمنانەترە لە راسپاردەکانی هابز.


مرۆڤ ناسی لاک.


بە بروای لاک مرۆڤەکانوەکوو پەڕەیەکی سپی پاک و بێگەر و خاڵی لە زانین لە دایک دەبن، بەو پێیە کە ئەزموونەکانی ئێمە سنووردارە، ناسینی ئێمەش سنووردار لەم بوارەدا دەبێت. ناسینی ئێمە هەرگیز تەواو و پڕ نابێت، بەم شێوە لە رێگەی خویندنەوەی سروشت و ئاوەزو بە یارمەتی وەرگرتن لە زانست دەتوانین بە سەر جیهاندا سەر بکەوین و هەست و ناسین لە جیهان وەدەست بێنین. بە پێی ڕوانگەی لاک، پەیوەندی مرۆڤ لە گەل سروشت زۆر پێچەلاوپێچە، چۆنکا پرسی دەسەڵات و کۆیلەیی و هەروەها داگیرکارییە. ئینسان وەکوو بوونەوەریەکی زیندوو ئەم هەلەی بۆ هەلکەوتووە کە لە رێگەی بەکاربردنی ئاوەزەوە خۆی ئەو دۆخانەی کە بۆیی دێتە پێشەوە، چارەسەر بکات. ئینسان لە ڕوانگەی لاکەوە، بوونەوەریەکە کە تەنانەت، دەتوانێ نەفسی خۆیی کونترۆل بکات و دەسەڵاتی ڕەها یان دەسەڵاتی ئازادی ناسنوورداری نیە.


دۆخی سروشتی لە ڕوانگەی لاک.


لاک لە مەڕ دۆخی سروشتی زۆر خۆشبین‌ترە لە هابزە. لاک بە پێچەوانەی هابز لە سەر ئەو باوەرەیە کە یاسای بوون و ڕەسەنی حاکم بە هەلس و کەوتی ئاکارەکان لە دۆخی سروشتییدا بوونی هەیە. هەروەها ناوبراو لە سەر ئەو باوەرەیە کە شەڕیەکی دەرمان نەکراو لە نێوان کەسەکان و بەرژەوەندی مرۆڤەکان لە دۆخی سروشتییدا حاکمە. ئەو گرنگی دڵۆڤانی و خۆشی و هەست کردن بە گەورەیی ڕەد ناکاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی هابز بەوان گرنگی تایبەت نادات. هەرچەن لاک دەڵێت ئەگەر لە دۆخی سروشتییدا شەڕ نیە، بەڵام ئاشتیش هیچ زەمانەتێکی نیە.


لاک ئاماژە بە دسپێکێک دەکات کە لەودا هیچ جۆرە حکومەت و رێکخراوێکی کۆمەڵایەتی بوونی نیە و مرۆڤەکان ئازادن، بە بێ ئەوەی گۆشاریەکی دەوڵەت یا یاسایان لە سەر بێت. لاک ئەم دۆخە بە دۆخی سورشتی ناو دەبات و دەڵێت: لە وەها دۆخێکدا هەموو شت ماڵی هەموو کەسێکە، بەڵام ئەم خاوەنداریەتیە نابێتە هۆی ئەوەی کە تاک نەتوانێ شتی تایبەت بە خۆیی هەبێت.


لەم حاڵەدا، کەس بۆی نیە بە ژیان، تەندوروستی و ئازادی کەسانی‌تر دەستدرێژی بکات و زیان بەو ژیانە بگەێنێت، چۆنکا هەموو ئینسانەکان بەرابەر و سەربەخۆن و هەموو کەس مافی سروشتی خۆیەتی کە لە مافێکی یەکسان کەلک وەرگرێت. بەو پییە مانای دۆخی سروشتی لە بیرۆکەی لاک لە بنەرەتدا ئەخلاقی و پێش مێژووییە، بەڵام لە ئەندیشەی هابزدا دۆخی سروشتی بە گشتی دەچێتە خانەی جێبەجێ کردن و ئاکارییەوە. ئەمە بەو مانایە کە لە ڕوانگەی لاکەوە، مرۆڤەکان تەنانەت لە مافی سروشتیشدا، ئخلاقەن وابەستەن بە یاسای سروشتی سەرەکی و ئایینی، بۆ مانەوەی خۆی و خەڵکانی دیکە. بە وتەێکی دیکە کەسەکان لە دۆخی سروشتییدا دەتوانن هەست بەوە بکەن کە چ شتێک هێنی ئەوانە و چ شتێک هێنی ئەوان نیە.


مانای ئازادی لە ئەندیشەی هابز و لاک.


لاک لە سەر ئەو باوەرەیە کە مرۆڤ لە دۆخی سروشتییدا ئازادە و دەتوانێت هەر کارێک بۆ ژیان و خۆشی خۆی ئەنجام بدات، بە بێ ئەوەی ئیزن لە کەسێک یان دەسەڵاتێک وەربگرێت بەو مەرجەی کە ئەو دەستدرێژی نەکاتە سەر سنووری یاسای سروشتی.


ئازادی مرۆڤ لە دۆخی سروشتی بە دوو جۆر خۆیی دەنوێنێت، یەکەم ئەوەی کە ئازادی سروشتی ئینسان وەکوو دەسەڵاتی ئازادی ئەو لە ئەنجامدانی هەر کارێک کە بۆ پاراستنی ژیان و خۆشی تاک پێویستە.


ئەم ئازادیە تەنیا لە لایەن یاسای سروشتیەوە تەنگ دەبێتەوە. دەسەڵاتی ئازاد و ڕەهای ئەو بۆ جێبەجێ کردنی ئەم یاسای سروشتیە.


مەبەستی لاک لە یاسای دۆخی سروشتی بریتیە لە حوکمی عەقلائی و ئەخلاقی کە هەموو مرۆڤرکان وەکوو یەک لە مافی سروشتی کەلک وەرگرن و کەس ناتوانێت بە هۆی بیانووی کەلک وەرگرتن لە ئازادی، ئازادی کەسێکی دێکە بخاتە مەترسیەوە.


لاک دروست کردنی کۆمەڵگەی سیاسی و حکومەت بە باشترین دەرمان بۆ کێشە و پرسەکانی دۆخی سروشتی دەزانێت، بەڵام ناوبراو لە سەر ئەو بروایە کە هیچ مرۆڤێک لە بنەرەتدا مەحکومی دەسەڵاتی ئینسانی یا گرۆپێکی‌تر نیە. لێرەدا لاک بەو ئاکامە دەگات کە دەسەڵاتی سیاسی دەتوانێت ئەو کەسانە بە ئیقناع بگەینێت کە لە نێو ئەو بازنەدان، بەو واتە کە تەنیا کەسانێک کە رازین بە دروست کردنی دەسەڵاتێکی سیاسی، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو لایەنە سیاسیەن، بەڵام ئەم ڕوانگەی لال دژی ڕوانگەی هابزە.


بە پێی ڕوانگەی بەلینی بنەرەتی سروشتی هەر کەسێک کردەوەیەکی کێبرکێکردن بۆ مانەوەی خۆیە، بەڵام ئەم بەلێنە، ناتوانێت هێندە کارێگەری هەبێت کە مرۆڤەکان هەمیشە لە دۆخی سروشتییدا بمێنێتەوە. لە ئاکامدا هەر کەسیک بۆ ئەندام بوون لە بەرژەوەندی هاوبەش و گستی و پەیرەوی کردن لە فەرمانەکان و دەستوورەکانی دەسەڵاتی هەیە. بە وتەیەکی‌تر، رزایەت لە رێگەی زۆرەوە وەدەست دێت و هەر کەسێک بەلینێکی سروشتی بۆ مل‌کەج بوونی دەسەڵاتی سیاسی هەیە.


جان لاک لە دوو رسالە لە مەڕ دەسەڵات دەنووسێت: هەموو ئینسانەکان لە بنەرەتدا ئازاد، بەرانبەر و سەربەخۆن. ناتوانین کەس لە دەرەوەی ئەم بازنەیە دابنێنن و یا بە بێ رەزایەت، ئەو بخەێنە ژێر دەسەڵاتێکی سیاسیەوە.


تەنیا ریگەیەک کە هەیە تا کەسێک خۆی لە ئازادی جیا بکاتەوە و لە سنووری ئازادی مەدەنی دابنێت، رێگەی گوفتمان و وتووێژە لە گەڵ خەڵکی دیکەدا بۆ پەیوەست بوون بە کۆمەڵێک یا ڕێکخراوێکی سیاسی، ئەویش بە مەبەستی ئاسایش، ئەمنیەت و پێکەوە ژیانی ئاشتیخوازانە و لە بارودۆخێکی ئەمن بۆ کەلک وەرگرتن لە داراییەکانی خۆ و بارودۆخێکی ئەمن‌تر بۆ کەسانێک کە لە گەڵ ئەودا نین.


مەبەستی مرۆڤەکان لە راگەیاندن و قەبوول کردنی دەسەڵاتێکی سیاسی، بە دەست هێنانی ئەو شتانەن کە مافی ئەوانە، بەڵام لێرەدا پرسیارێکی زۆر گرنگ دێتە ئاراوە و ئەو پرسیاترە ئەوەیە کە کەسێک کە دەسەڵاتێک قەبووڵ دەکات، خۆی لە چوارچێوە یاساییەکانی ئەودا قەتیس دەکات و ئەم قەتیس مانانە پێش لەوەی کە ئازادی ئەو دابین بکات، لە گەل ئەودا ناسازن. لاک بۆ تێپەرین لەم دۆخە دوو جۆرە ئازادی سروشتی و ئازادی مەدەنی لێک جیا دەکاتەوە و دابەشی دەکات.


لە ئەندیشەی هابز، ئازادی سروشتی بە مانای نەبوونی دەسەڵاتی دەرەکی لە ئەنجامی کارێکدایە کە تاک دەیەوێت ئەنجامی بدات و ئازادی مەدەنی بە مانای ئازادی ئەنجامدانی کردەوە گەلێکە کە لە لایەن دەسەڵاتەوە قەدەغە نیە.


جان لاک ئازادی سروشتی لە بارودۆخێکدا دەزانێت لە مرۆڤ لە هەر جۆرە دەسەڵاتێکی ڕەها لە سەر ئەم زەویە ئازاد بێت و لە بەندی هیچ ئینسانێکی‌تردا قەراری نەگرتبێت و ئازادی مەدەنی، ئازادی مرۆڤە لە کۆمەڵگەدا، بەو مەرجەی لە ژێر دەسەڵاتی هیچ کەسێکدا نەبێت، جگە لەو دەسەڵاتەی کە خۆی رەزایەتی پێی هەیە و رای پێداوە.


بەم شێوە، مرۆڤ لە راستییدا خاوەن دوو جۆرە ئازادییە، ئازادی سروشتی و ئازادی مەدەنی. بەڵام ناکرێت ئەم دوو ئازادیە هاوکات و پێکەوە بە کار ببردرێت. وێنەی بنەرەتی ئازادی، هەر ئەو ئازادی سروشتیە. لەم ڕووەوە ئازادی مەدەنی جێگیری ئازادی سروشتیە.


مرۆڤ ناچارە بە هۆی پیداویستیەکانی خۆی و نارەسانیەکانی کە لە دۆخی سروشتی بوونی هەیە، ئازادیەکانی سورشتی خۆی لە مەڕ ئازادی مەدەنی ئاڵ و گۆڕی بە سەردا دەهێنێت.


لەم ئاڵ و گۆرە دۆخێکی تایبەتی دەبێ بوونی هەبێت:


1- دەبێ دەسەڵات بە رەزایەتی ئەو کەسانە دروست بکرێت کە لە ژێر حوکمی ئەودان
2- یاسای دانراو لە لایەن دەسەڵات، دەبێ بەئاوات و ئامانجەکانی کە ئەو دەسەڵاتە بە پێی ئەو بونیاد نراوە، هاوخوێنی هەبێت.
3- دەسەڵاتێک کە خەڵک دەچنە ژێر فەرمانی، بە پێی یاسای بنەرەتی بەریوە بچێت.
4- هیچ مرۆڤێک نابێ بچێتە ژێر دەستی مرۆڤێکی خۆبەزڵ زان.


کاتێ جان لاک لە ئازادی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگە و یا ئازادی مەدەنی قسە دەکات، هەموو ئەم چوار مەرجە و تایبەتمەندی‌تریش لە خۆ دەگرێت.


بە وتەی لاک، ئەو ئینسانانەی کە لە کۆمەڵگەیەکی دیکتاتۆرییدا ژیان دەکەن ئازادیەکان و مافی تاکەکان پێشێل دەکرێت، لەم ڕوەوە هاووڵاتیان نە تەنیا مافی خۆیانە بە دژی دیکتاتۆرەکاندا بچنەوە، بەڵکوو دەبێ ئەو کارە بکەن، چۆنکا مرۆڤەکان ئەو ئازادیەیان نیە کە چاو لە ئازادی خۆیان داپۆشن، هەروەها کە ئەم ئازادیەیان نیە کە نەوسی خۆیان لە بەین بەرن بۆیان نیە ئازادی خۆیانیش لە بەین ببەن.

______________________________________
سەرچاوە: roozna.com
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک