١٢\٤\٢٠١١
ئازادیی له گۆشه‌نیگای
ناودارانه‌وه.
ره‌زا شـوان
*
مرۆڤ به ئازادیی له دایک ده‌بێت ، به‌ڵام له هه‌موو شوێنێکدا زنجیری
کۆیلایه‌تی به‌کێشده‌کات.
« جان جاک ڕۆسۆ »
* ژیان به‌بێ ئازادیی ، له‌شێکی
بێ گیانه.
« جوبران خه‌لیل جوبران »
* نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاڵای ئازادیی
و یه‌کێتیی بشه‌کێته‌وه ، هیچ کاتێک نانه‌وێت.
« ناپلیۆن »
* نازانم که‌سانی تر چی‌یان ده‌وێت
، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت یا ئازادیی یا مردنه.
« پاتریک هێنری »
* ئازادیی بۆ مرۆڤ نایه‌ته
خواره‌وه ، پێویسته مرۆڤ بۆی سه‌رکه‌وێت.
« ڤیگتۆر هۆگۆ »
ـ* ئه‌گه‌ر ئازادیی ڕه‌گ بکات ،
نه‌مامێکه خێرا ده‌ڕوێت.
« جۆرج واشنتۆن »
* ئه‌ی ئازادیی ، چه‌نده‌ها
تاوان به ناوی تۆوه ده‌کرێن.
« مه‌دام ڕۆلاند »
* ئازادیی مانای به‌رپرسێتییه
، بۆیه زۆر که‌س لێی ده‌ترسێ.
« جۆرج. بی . شا‌و »
* ئازادیی و ژیان یه‌کن.
« نۆرداڵ گرایک »
* هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری و
ئازادیی ، له دڵی هه‌موو کوردێکدا جێگیربووه و ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی
نییه.
« پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د »
* تا زه‌مانی کۆت و به‌ندی و ئه‌ساره‌ت
نه‌بینین ، هه‌رگیز هه‌ست به وشه‌ی ئازادیی ناکه‌ین.
« خۆزه سیلوا »
ـ* هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی به‌هێز
نه‌کات و، ئاماده نه‌بێت له پێناوی ئازادییی خۆیدا قوربانی بدات ، خۆی
ده‌دۆڕێنێت.
« مۆرا »
* ئازادیی شتێک نییه ، ته‌نها
ده‌رفه‌تێکه بۆ باشتربوون.
« کامۆ »
* من که له به‌ندیخانه‌دام ،
ده‌زانم ئازادیی و ئازادبوون چییه و تامی لێوه‌رده‌گرم.
« ڕیچارد لاولێس »
* که‌ی خه‌ڵکیتان به کۆیله
کرد ، که به ئازادیی له دایک بوون.
« عومه‌ری کوڕی خه‌تاب »
* ئازادیی نادرێ و ده‌سێنرێت ،
که سه‌ندیشت ده‌بێ بزانیت که چۆن به‌کاری ده‌هێنیت.
« دیمۆن دی‌سی »
* وازهێنان له ئازادیی
وازهێنانه له ژیان.
« جان جاک ڕۆسۆ »
* داری ئازادیی به خوێن ئاو نه‌درێ
قه‌ت به‌رناگرێ
ســه‌ربه‌خۆیی بـێ فیـــداکـاری ئه‌بـه‌د ســه‌رناگرێ
« فایق بێ که‌س »
* دوو ساڵ یه‌کێتیم بده‌نێ ، به
دوو مانگ ئازادییتان بۆ به‌ده‌ستده‌هێنم.
« مه‌هاتما گاندی »
* ئه‌و که‌سه‌ی نیشتمانه‌که‌ی
خۆش ده‌وێ ، خوێنه‌که‌ی تۆوێ ئازادیییه.
« تۆماس کامبل »
* پێوه‌نه‌کانم قورسن..
ئازادییش هه‌موو ئاواتێکمه.. هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌که‌م که به
گاگۆڵکێ بۆی ده‌چم.
« تاگوور »
* سه‌ره‌کیترین و یه‌که‌مین
کۆڵه‌که‌ی ژیان ئازادیییه ، ژیان به‌بێ ئازادیی نابێت.
« ئه‌حمه‌د لوتفی ئه‌لسه‌ید »
* له هه‌ر شوێنێکدا ئازادیی هه‌بێت
، نیشتمانیش له‌وێدایه.
« جان جاک ڕۆسۆ »
* هیچ کاتێک ئازادیی چاوه‌ڕێمان
ناکات ، به‌ڵکو ده‌بێ ئێمه درێغی نه‌که‌ین و به دڵ و به‌گیان داوای
بکه‌ین . له هیچ شوێن و مێژوویه‌کیشدا ، شک نابه‌ین ، ئازادیی و
دیموکراتی به سووک و ئاسانی ده‌ست که‌وتبن.
« ئه‌مه‌رسۆن »
* به ئازادییم وت: کوڕه‌کانت
له کوێن ؟ وتی: یه‌کێکیان له خاچ درا و مرد ، یه‌کێکی
تریان به شێتی سه‌ری نایه‌وه ، یه‌کێکی که‌شیان هێشتا له دایک نه‌بووه.
« جوبران خه‌لیل جوبران »
* ئه‌گه‌ر نه‌توانین به
ئازادیی بژین ، باشتر وایه باوه‌ش بکه‌ینه‌وه و پێشوازی له‌مه‌رگ بکه‌ین.
« مه‌هاتما گاندی »
* ئازادیی وه‌کو ئاسمان و شه‌و
و ده‌ریا وایه ، ڕازی نابێت به دابه‌ش کردن و لێ که‌مکردنه‌وه و
سازش کردن.
« نزار قه‌بانی »
* هه‌ر وه‌کو له ڕووی ئاسمانی
شین‌دا ، خۆرێک ڕووناکی ده‌دات .. لێره‌شدا خۆرێکی جوانتر که خه‌ریکه
له ئاسۆی مرۆڤایه‌تیدا گزنگ بدات ، ئه‌ویش خۆری ئازادیییه، هه‌ق
ڕووناکییه‌تی و خۆشه‌ویستیش گه‌رمییه‌تی.
« زیا کۆک »
* ئه‌گه‌ر ڕۆژێک هات و گه‌ل
ژیانی بوێت پێویسته ئاماده‌ی چاره‌نووسی بـێت هــه‌ر ده‌بــێت شـــــه‌و
ببــــڕێــــــــــته‌وه هــه‌ر ده‌بــێت پێــوه‌نـــیش بشـکـێت
« ئه‌بو قاسمی شابی »
* ئه‌وانه‌ی
دژی ئازادیین ، ئه‌ونان که خۆیان شایانی ئازادیی نین.
« ئه‌برهام لینکۆڵن »
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|