سەرکوتکردنی
ئازادیی دەربڕین و رێگرتن لە هەر جۆرە میدیایەک تەنانەت
میدیایەکی وەک ''رووداو''یش کە دەزگەیەکی سیخوڕیی (میتی
تورکیای داگیرکەر و پاراستنی پارتی)یە رەفتارەکی ستەمگەرانە و
دژ وە ئازادییە سادە و سەرەتاییەکانی مرۆڤە تەنانەت ئەگەر
دەسەڵاتدارانی رۆژاوای کوردستانیش ئەنجامیان دابی یان ئەنجامی
بدەن، لێ پێویستە ''رووداو'' پێش ئەوەی
هێرش بکاتە سەر هیچ لایەک با قسە لەسەر ئەو هەموو
سەرکوتکردن و توندوتیژییانە بکا کە
حیزبەکەیان (خێڵی بارزانییەکان) دژ وە میدیاکاران و نووسەران و
تێکڕای ئازادییخوازان ئەنجامیان دەدەن، ئەوەتە لەمێژ نییە
چەندین رۆژنامەنووسی ئازادییخوازی وەک سۆران و سەردەشت و کاوە
لە ژێر سایەی دەسەڵاتی حیزبەکەیان تیرۆرکران و وە
سەتان و هەزارانیان وە دڕندانەترین
شێوە ئەشکەنجە دران و شاربەدەر کران و پەڕاگەندەی وڵاتان کران..
تەنانەت ئێستاکەش هەر رۆژنامەنووس و ئازادییخوازەکی بندەستی
حیزبەکەیان ئەگەر لە لایەن حیزب یان لایەنەک پشتگیریی
لێ نەکرێ ئەوە ناتوانی دوو وشەی ئازاد دەرببڕی.. ئەوە
بێجگە لەوەی ئەوانەی کە ئاوارەی وڵاتان کرانە ئەگەر
وڵاتەکانیان پشتگیرییان لێ نەکەن یان بێدەنگیی هەڵنەبژێرن ئەوە
ناتوانن وە سەردانیش بگەڕێنەوە کوردستان، ئەوە راستە کە ئێستا
حیزبەکان - وە تایبەتییش پارتی - لە ژێر گوشاری جەماوەر دان و
ناتوانن و ناوێرن وەک پێشان راستەوخۆ و وە ئاشکرایی خەڵک تیرۆر
بکەن و توندوتیژیی لە بەرانبەریان ئەنجام بدەن و دامودەزگە
میدیاییەکان دابخەن.. لێ هێشتا وە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و
نهێنیی و لە رێی چاو لێ سۆرکردنەوە
و ئەشکەنجەدان و نانبڕین و پەراوێزخستن و داد و داگەرییە
پاشداما و حیزبییەکەیان
رۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان و تێکڕای
ئازادییخوازان سەرکوت دەکەن کەچی کارمەندانی ''رووداو'' چونکە
دەرباری خۆیانن وەک کۆیلەگەلەکی زۆر ملکەچ فزەیان لێو نایێ و
تەنانەت ناوێرن پێیان بێژن لە پشتی
چاوتان دوو برۆ هەیە!
|