٢٨\١\٢٠١٣ ئازادیی پیاو لە ئازادیی ژنەوەیە.
من لێرە دا بەرگرى لە پیاو ناکەم بە ڵکو بەرگرى لە مرۆڤ دەکەم بە ژن و پیاوە من پێم وایە خەباتکردن لە پێناو ئازادى و یە کسانی و ژیانێکى ئاسودە وخۆشگوزەرانیدا خە باتێکى هاوبەشى ژ ن و پیاوە پێکەوە دژ بە سیستە مى پیاوسالاریی و فەرهەنگى کۆن و دواکەوتوانەى کۆمەڵگا وسەنگەرگرتنە لە کولتوورى پیاوسالاریی و لە دەسەڵاتداران و پارێزەرانى ئەو کولتوورە نە ک سەنگەرگرتنى ژن و پیاو لە یەکترى بە داخەوە ئێستا هەندێک پیاویش بۆ بە ناو بەرگریکردن لە ماف و ئازادیەکانیان دێن سەنگەر لە ژن دەگرن و خەبات لە دژى ژنان دەکەن و تەنانەت ڕێکخراوى پیاوانیشیان دروست کردوە و باس لە تووندوتیژى ژنان دەکەن دژ بە پیاوان و باس لە نەمانى هەیبەتى پیاو دەکەن بە داخەوە تا ئێستا زۆرێک لە مرۆڤەکان ڕیشە و سەرچاوە سەرەکیەکانى توندوتیژیی و نایەکسانى و ستەم و نابەرابەریی و بێ مافیەکان نازانن لە کوێوە بەرهەم دەهێنرێت و لە کوێ وە سەرچاوەى گرتوە یان دەزانن و خۆیان فریوودەدەن ئاشکرایە سەرچاوەى هەموو بى َ مافى و نایەکسانى و ستەم و جیاوازى و توندوتیژیی و هتد سەرچاوەکەى سیستەمى سەرمایەدارى و سیستەمى پیاوسالاریی و کولتوورى کۆن و دواکەوتوانەیە و ئەوانەى دەسەڵات و پارێزەرى ئەم کلوتوور و سیستەمەن.
ئێمە دەبێ دەرکى ڕۆشن بەمە بکەین و مرۆڤەکان بە ژن و پیاوە وە لە ڕووەوە وشیار کەینەوە خە باتێکى شێلگیر و هاوبەش بکەن دژ بە سیستەمى سەرمایەداریی و سیستەمى پیاوسالاریی بۆیە ناکرێ هە موو ئەم ستەم و بێ مافیانە بخرێتە ئەستۆى پیاوەوە وە یان ژنەوە و سیستەم و کلوتوورى پیاوسالاریی لێ بێبەرى و بێتاوان بکرێت وتاوانە کە هە مووى بخرێتە ئەستۆى پیاوەوە و یان ژنەوە ڕاستە زۆرێک لە پیاوان جێبەجێکارى ئەم سیستەمە کۆن و دواکەوتوانەن و دژ بە ژن توندوتیژیی دەنوێن و تاوان ئەنجام دەدەن بەڵام تاوانبارى سەرەکى کلوتوور و سیستەمە دواکەتوەکەیە کە عەقڵى مرۆڤەکانى داخستوە و ڕەش کردوە.
من وەک خۆم دژى هەر تاوان و توندوتیژییەک دژ بە مرۆڤەکان بە ژن و پیاوەوە و بە توندیی مەحکومى دەکەم و لە گەڵ ئازادى و بەرابەریی مرۆڤەکان دام و بەرگرى نە لە پیاوى ستەمکار دەکەم و نە لە ژنى ستەمکار بەڵکو بەرگرى لە مرۆڤى ستەملێکراو دەکەم بە ژن و پیاوەوە دیارە لە کۆمەڵگاى ئێمەدا توندوتیژیی و تاوان هەیە بە زۆرى و گشتى پیاوان بەرامبەر بە ژنان و بە ڕێژەیەکى کەمیش ژنان بەرامبەر بە پیاوان دەیکەن ئەمە ڕاستیەکى حاشا هەڵنەگرە و نکوڵى لێناکرێ و ئەمە بە تەنها لە کۆمەڵگاى ئێمەدا نییە بە ڵکو لە هەموو کۆمەڵگاکانى بەشەریدا هەیە بە ڕێژە و پلەى جیاجیا و پەیوەندى بە عەقڵ و غەریزەکانەى مرۆڤەکانەوە هەیە و لە مرۆڤێکە وە بۆ مرۆڤێکى تر و لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکى تر دەگۆڕێت دواى ئەوە کۆمەڵگاى بەشەر ى مێژوویەکى پڕ تووندوتیژیی هەیە گەر چاوێک بە مێژوودا بخشێنینەوە ئەم ڕاستیەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە لە نێو مێژووى بەشەریدا بەشێکى زۆر کورت و کەم هەیە لە کلوتوورى ناتوندوتیژیی.
نامەوێ بەم قسانە پاساو بهێنمەوە بۆ رەوایی دان بە توندوتیژیی نەخێر من دژى هە موو توندوتیژیەکم دژ بە مرۆڤەکان بەڵام ئەمە وەک راستیەکى مێژوویی و واقیعى دەڵێم دیارە پیاو لە کۆمەڵگاى ئێمەدا لە ژێر کاریگەرى کولتوورى دواکەوتوانەى پیاوسالارییدا پەنا دە باتە بەر توندوتیژیی بەرامبەر بە ژنان لە ژێر ناوى ناموست پەرستیدا ژن تیرۆر دەکات تە نانەت هەندێ جا رپیاو باوەڕ و قەناعەتى بەم توندوتیژییە نییە و لەگەڵیدا نییە بەڵام لەژێر گوشاری کولتووری پیاوسالاریی و کولتوورى دواکەوتوانەى خێل َ و بنەماڵە و خێزان و کۆمەڵگادا ناچار دەکرێت بەوەى توندوتیژیی بنوێنێت و تاوان بکات بۆ ئەوەى نە کەوێتە بەر قسە و تانەوتەشەرى کلوتوورەوە من پێم وایە ئەو پیاوانە کۆیلەى کولتوور و خێڵ و کۆمەڵگان من پێم سەیرە زۆر جار قسە لەوە دەکرێت کە پیاوان لە نێو کۆمەڵگادا بە بەراورد بە ژنان ئازادن کامە ئازادى من پێم وایە ئەم ئازادیە جۆرێکە لە کۆیلە بوونى پیاو بە دەست سیستەم و کلوتوورى دواکەوتوانەى پیاوسالارییەوە کامە ئازادى ئە و ئازادیەى کە تیایدا پیاو خاوەنى بیروڕا و ئیرادە و قسەى خۆى نییە؟!! کامە ئازادى ئازادیەک لە سەر حسابى ستەم و چەوساندنەوە و پلە دوویى ژنان ئازادیەک لە سەر حسابى لێسەندنەوەى ئازادى و ئیرادە لە ژنان لەسەر حسابى بەکاڵاکردنى ژن ئەمە کەى ئازادیە؟!!
ئازادى واقیعى پیاو لە ئازادى دان بە ژنەوەیە پیاو دە بێت خۆى ئازاد کات لە و ئازادیە پڕکۆیلایەتیەى کلوتوورى پیاوسالاریی کە کردویەتیە گەورە و ئاغا و بە سەر ژنەوە کە کردویەتیە بکوژ و جەلاد بەسەر ژنەوە واى لە پیاو کردوە کە نەتوانێت مامە ڵە یەکى مرۆیانە لە تەک ژندا بکات ورێز لە بەها مرۆییەکانى ژن بگرێت وەک مرۆڤ بڕوانێتە ژن ئە مە ئیتر کەى ئازادیە من ئەم ئازادیەکە کولتوورى پیاوسالاریی بەخشیویەتە پیاو بە شەرمەزاریەکى گەورەى دە زانم بۆ پیاو دەبێت پیاو ئەم ئازادیەى قبووڵ نەبێ و لە دەرەوەى ئەم کولتوورەدا بۆ ئازادیەکى واقعى بگەڕێت و پێکەوە لەگەڵ ژندا بە هاوبەشى خە باتى بۆ بکات و ئازادى ڕاستەقینەى مرۆیى بەدەست بهێنێت کە لە نێو ماڵ و خێزان و کۆمەڵگادا وەک مرۆڤ بڕوانێتە ژن و ڕێز لە ژن بگرێت و ئازادى پێ ببەخشێت ئاخر ژن و پیاو وەک مرۆڤ لە گشت نێوەندەکانى ژیاندا پێکەوە دەژین و کاردەکەن ناکرێت دژى یەکبن و سەنگەر لە یەکتر بگرن.
ئازادى پیاو بەندە بە ئازادى ژنەوە شتێک نییە ناوى ئازادى پیاو بێت گەر ژن لە بەرابەریدا ئازادو یەکسان نەبێت بە ڕاستى هە یبەتى پیاو لە هەیبەتى ژنەوەیە هە یبەتى پیاو لە هەیبەتى مرۆبوونیەوەیە نەک ئەو هەیبەتەى کە کولتوورى پیاو سالارى بۆى دیارى کردوە شتێ نییە ناوى هە یبەتى پیاو بێت ئەگەر لە بەرابەردا هە یبەتى ژنى تیادا بسشکێنرێت و سفر بکرێتەوە و سوکایەتى بە ژن بکرێت هە یبەتى پیاو لە سمێل و هێز و سیادەیدا نییە بە بەسەر ژندا بەڵکو لە عەقڵ و لۆژیک و مامەڵەیکى مرۆیانە و ئازادانەی دایە لەگەڵ ژندا هەیبەتى پیاو ئەوە نییە لە نێو خێزاندا ئاغا بێت و ژنیش خزمەت کار هەیبەتى پیاو لە پیاو سالارییدا نییە بەڵکو لە مرۆ سالارییدایە دیسان پَم وایە ئەو هەیبەتەى سیستەمى پیاوسالاریی بۆ پیاوى داناوە و وێناى پیاوى پێ دەکات شەرمەزاریە بۆ پیاولە کۆتایدا دووبارەى دەکەمەوە کە ئازادى مافى هاوبەشى ژن و پیاوە پێکەوە و خەباتیش بۆ ئازادى خاباتێکى هاوبەشى ژن و پیاوە پێکەوە و دەکرێت لە ڕێکخراوەکانى ژناندا پیاوانى ئازادیخواز و یەکسانیخواز ئەندام بن و ناکرێت ڕێکخراوەکانى ژنان ئەندام بوونى پیاو تێیاندا هێڵى سوور بێت.
|