ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و ئازادی بیروڕا له هه‌ر په‌رله‌مانێک پیرۆزتره!
حه‌مه‌غه‌فور
پڕبه‌دڵ ئاره‌زووی ئه‌وه‌م هه‌یه کوردستان سه‌ربه‌خۆ بوایه. ده‌وڵه‌ت‌و یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتێکی مۆدێرن، سکۆلارو هاوچه‌رخ وه ناقه‌ومی‌و نائایینی له‌سه‌رکار بووایه. کیانێکی شه‌رعی‌و دانپیانراو بووایه‌و چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان شه‌فاف‌و به‌رچاوبوونایه‌و مه‌وداو بڕو ئاستی ماف‌و ئه‌رک‌و کاروکاردانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆیی‌و زانستی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و مێژوویی‌و ته‌نانه‌ت کولتوورییه‌کانیش به‌گوێره‌ی یاساوڕێسایه‌کی هاوچه‌رخ‌و ئینسانیی ڕێکخرابانایه. یاسا سه‌روه‌ر بووایه‌و هه‌مووانیش له‌به‌رامبه‌ر یاسا‌دا یه‌کسانبوونایه. پێشبڕکێیه‌کی پۆزه‌تیفی عه‌قڵانی‌و هه‌مه‌لایه‌نه له‌وله‌بی چه‌رخی جووڵه‌ی مرۆیی کوردستانی بخه‌مڵاندایه‌و شه‌رعییه‌تێکی یاسایی وا له‌ئارادابووایه که سه‌رله‌به‌ری تواناییه مادی‌و مه‌عنه‌ویه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی به‌ئاراسته‌ی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نموونه‌یی‌و ئازاد‌و کراوه‌و جه‌ربه‌زه‌دا به‌کێش‌بکردایه! کۆمه‌ڵگایه‌ک مناڵان تیایدا به‌سه‌لیقه‌یه‌کی هاوچه‌رخی ئه‌وتۆ په‌روه‌رده‌بکرانایه که هه‌ستیان به ئاسووده‌یی‌و ئارامی‌و میهره‌بانی‌و جوانیی ژیان بکردایه، نه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریان‌هاتووه! ژنان‌و کیژانی ووڵات هه‌ستیان به نامۆیی نه‌کرادیه‌و هیچیان له نێرینه که‌متر نه‌بووایه‌و شاهیدی تراژیدیای زنجیره‌یی جینۆسایدێکی مونه‌زه‌م نه‌بووینایه له به‌رامبه‌ریان‌دا! هه‌ر هیچ نه‌بووایه ووشه، ئه‌م ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ناخی ئینسانه ئازادبووایه‌و ته‌وقی عه‌قڵییه‌تی کۆنخوازی ئایینیی‌و خێڵ‌و عه‌شیره‌ی نه‌کرایه‌ته گه‌ردن.
به‌ڵام ئه‌فسووس! داوێنی ئه‌م ته‌مه‌نناو ئومێده پڕویقاره کۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌مه‌گیره له کوردستان ده‌رگیری بێنه‌وبه‌رده‌یه‌کی نه‌شازو نه‌خوازراو کراوه. کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کو کوردستان که به‌قووڵایی نیازه مرۆییه‌کانی تامه‌زرۆی گه‌شه‌و پێشکه‌وتن‌و شارستانییه‌ت‌و بنیاتنانه، هه‌ڵپه‌ی سه‌روه‌ری‌و سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادییه‌تی، که‌چی جڵه‌وی که‌وتۆته ده‌ستی هێزو ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانێک که به‌ئاراسته‌ی سه‌دوهه‌شتا پله‌ی دژ له‌به‌رامبه‌ری‌دا وه‌ستاوه‌ته‌وه! کاره‌ساتی جه‌رگبڕیش ئه‌وه‌یه که‌سانی ده‌ره‌جه به‌رزی ئه‌م ده‌ورودوکانه حکومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌که‌یان به نموونه‌ی دیموکراسی‌و فه‌رماندنی مافی مرۆڤ نیشانی ڕای گشتی‌و جیهان ئه‌ده‌ن! په‌رله‌مانێک له‌و ئاسته‌دا نه‌بێ له به‌های ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بڕوانێ وه‌کو یه‌کێک له کایه‌و ڕه‌گه‌زه پایه‌ییه‌کانی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و هاوچه‌رخ، هیچ شه‌رعییه‌تێکی نییه‌و هه‌ق وایه ده‌سله‌کاربکێشێته‌وه! چونکه داڕشتنی یاسا، به‌تایبه‌تیش یاسای په‌یوه‌ست به ئازادی ووشه‌و ئازادی ده‌ربڕین‌و خستنه‌ڕووی بیروڕاوه، مه‌سه‌له‌یه‌کی مه‌سیری‌و حه‌یاتی کۆمه‌ڵگای دیموکرات‌و ئازاد‌و کراوه‌یه له‌پێناوی ته‌قینه‌وه‌ی تواناییه داخلییه داهێنه‌رانه‌کانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌ک‌دا. ته‌شریعی یاسا بۆ ئه‌وه‌یه که توانا شاراوه‌و ئاشکرا‌کانی ئه‌فرادی کۆمه‌ڵگا وه‌به‌ربهێنرێ له‌پێناوی به‌رقه‌راکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و بنیاتنانی خۆشگوزه‌رانی‌و پێشکه‌وتن‌دا. نه‌ک یاسا بۆ سنووردارکردنی ئه‌م مه‌وداو ده‌روازه کراوانه‌ش که له‌مه‌یداندان‌و چاونه‌ترسانه له‌جه‌نگدان له‌دژی کۆنخوازی‌و دواکه‌وتووی‌و بیرۆکراسییه‌ت دابڕێژرێ!
په‌رله‌مانی کوردستان به په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌یاسای ڕۆژنامه‌نووسی به‌رده‌ستی‌و گۆڕانکاری سه‌لبی تریش له‌سه‌ری، نیشانی‌دا که له ڕیشه‌وه نامۆیه به مه‌سه‌له‌ی ئازادی‌و ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری. ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی که سه‌دان جار وه‌کو نموونه‌ی عه‌قڵانییه‌ت‌و قبووڵکردن‌و گوێگرتن له خه‌ڵک‌و جه‌ماوه‌ر وێناکراوه، خۆی به ده‌می خۆی شه‌رحی حاڵی خۆی کرد! به‌م هه‌ڵوێسته‌ی له‌به‌رامبه‌ر یاسا‌و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌دا گه‌وهه‌ری واقعی خۆی خسته‌ڕوو بۆ ڕای گشتی‌و لێره به‌دواوه ده‌بێ وه‌کو (المجلس الوطنی) سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌ددام سه‌یری‌بکرێ.
ئه‌م ناکۆکییه زه‌ق‌و کوشنده‌یه له ناو فه‌زای سیاسی‌و فاکته‌ری فره‌یی‌و پلورالیزمی کوردستان‌دا ده‌بێ یه‌کاڵابکرێته‌وه! ده‌بێ هه‌یئه‌تی تایبه‌تی له ڕۆژنامه‌وانان‌و ژوڕنالیسته‌کان‌و ڕووناکبیران‌و ئازادیخوازان عونسوری بنه‌ڕه‌تی بن له‌پاڵ شاره‌زایانی بواری یاسا‌و مافی مرۆڤ‌و ته‌شریعی یاسا‌دا بۆ داڕشتنی یاسایه‌کی پێشکه‌وتوو و شایسته‌ی ئه‌م سفیره جه‌نجاڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕووناکبیری‌و ڕۆژنامه‌وانی له کوردستان‌دا. به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌بێ ئه‌م فه‌زایه‌ی ئێستای بزاوتی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به ئیجابی بخه‌مڵێنرێ‌و بکرێته بناغه‌ی کارکردن بۆ داڕشتنی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی. نه‌ک کار بۆ له‌باربردن‌و سنوودارکردنی بکرێ.
وه‌ستانه‌وه‌و هاوده‌نگ‌بوون‌و یه‌کگرتوویی ڕۆژنامه‌وانان‌و ژوڕنالیسته‌کانمان‌و ڕووناکبیرانی ئازاده شان‌به‌شانی ئازادیخوازان بۆ دانانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر جێگای خۆی سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای ڕۆژنامه‌نووسی که له‌لایه‌ن سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستانه‌وه خرابووه‌به‌رده‌م په‌رله‌مان، هه‌نگاوێکی مه‌تین‌و جێگائومێدو دڵگیره‌و جێگای پشتیوانی جددی هه‌موو لایه‌که. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه ڕوون‌و ئاشکرا بێ که ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و حکومه‌ت‌و په‌رله‌مان‌و حیزبه‌کانیش، بازیان‌دا به‌سه‌ر ماته‌ریاڵی ئینسانی هه‌ره سه‌ره‌کی له‌م پرۆژه‌یه‌داو سه‌دان ژوڕنالیستی لێ‌وه‌شاوه‌و ڕۆژنامه‌نووسی ئازا به‌هه‌ند نه‌گیران‌و سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نوووسانیان کرده نوێنه‌ری کۆمه‌ڵگاو په‌رله‌مان بۆ داڕشتنی پڕۆژه‌یاسای ڕۆژنامه‌وانی کوردستان. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵکو گۆڕانکاری ترسناکیان کرد له‌ناو پڕۆژه پێشنیارییه‌که‌ش‌داو ئازادی ووشه‌و ده‌نگی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییان کرده قوربانی عه‌قڵییه‌تی کۆنخوازو عه‌شیره‌یی‌و ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندی کۆنه‌په‌رستی ئایینیش چه‌رخاندیان! بۆیه ده‌بێ ووریابن ئومێدی خۆیان نابێ به‌ته‌نها ببه‌ستنه‌وه به ئیمزاکردن‌و نه‌کردنی مه‌سعود به‌رزانییه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه په‌سه‌ندکراوه‌که‌ی په‌رله‌مان.
سه‌ره‌نجام بۆ به‌رزانی په‌رله‌مان پیرۆزتره له ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و ئازادی بیروڕا. ئه‌م حوکمه‌ی من له‌خۆمه‌وه نییه، به‌ڵکو به به‌ڵگه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم؛ "په‌رله‌مان بۆ به‌رزانی به‌ره‌نجامی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌وانه‌و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه". هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌کی کوردی له سه‌دان مناسه‌به‌دا ئه‌م قسه‌یان دووپاتکردۆته‌وه. به‌ڵام یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌ره‌نجام مافێکه، یاده‌درێ یان نادرێ! به‌وهۆیه‌وه که په‌رله‌مانی کوردستان‌و حکومه‌ت‌و سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌کرده‌وه له‌م شازده هه‌ڤده ساڵه‌دا نیشانیانداوه، هێنده‌ی سه‌قامگیرکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان سه‌ره‌کی‌و گرنگ بووه، خه‌ڵکی کوردستان‌و خواست‌و هیواو ئاواته‌کانیان تا بگات به ئازادیه سیاسییه‌کان‌و ئازادی بیروڕاو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریش بایی پووشێک به‌های نه‌بووه له‌لایان. به‌ڵام ته‌جروبه‌ی جیهانی پێشکه‌وتوو وه هاوچه‌رخ نیشانیداوه که ئازادی له هه‌ر هێزو ده‌سه‌ڵاتێک به‌رزترو پیرۆزتره. خسوسه‌ن ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌م ساته‌وه‌خته‌ی کوردستان‌دا له هه‌ر په‌رله‌مانێک پیرۆزتره‌و ده‌بێ به‌ڕه‌سمی له ته‌شریعی یاسا‌دا جێگای‌بکرێته‌وه. ئینسان به‌بێ په‌رله‌مان ده‌توانێ درێژه به ژیانی بدات له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام به‌بێ ئازادی له قه‌فه‌زێکی به‌تاڵ به‌ولاوه‌تر نابێ! کۆمه‌ڵگایه‌ک په‌رله‌مانه‌که‌ی هه‌ڵپه‌ی داخستنی ده‌می جه‌ماوه‌ری بێت، زۆر دووره له که‌ناره‌کانی ئارامی‌و سه‌قامگیرییه‌وه!
15/12/2007 hamaxafoer@yahoo.com
|