په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\٩\٢٠٢١

    ئازادییتان باش!

دارا خونچە

لە نێوانی من و یار بۆشاییەک هەس
پارێزەرانی دەیبێژنێ ''دوا کەوشەنی ئازادییەکان''
لەوێندەرێ بە سنووربەزێمان دەزانن
ئارەزووەکان دەئەنجنن.. دەیانهاڕن..
سەربەستییتان باش یارۆیان!


کارم نییە روو وەرگێڕم

هێمای ترس لە پێش دەنگە دلێرەکان قوتکەمەوە

ئەمن چیدی وەرناسووڕێم واژەی قشت قشت رۆبنێم و
هێمای پرس لە پشت رستە ژیکەلەکان داچەقێنم
خۆم خڕیانم لەبەر خوڕەی ئاوی سازگاری مەژییم و
تیشک و تاوی جەستەی تژیم لە ژیلەمۆ بەخێوکردن..
ئیدی تەنێ

خۆم بەرسڤم خۆم بەرپرسم
بەرسپیارم لە گیان و مان
لە ژیان و ژانی سەرجەمیان
چیدی پەیڤەکی لێرووێر
لە کەلەنی پەنجانمدا داناوەری..
ئەمن چ بکەم دووپێگەلەک ئاخێوەرن
بێ پرسیار و بێ بەرسڤن
لە سەردەمی (یەعفوور) دەژین
تازەبەتازە خەریکن (قولهوەڵا) ئەزبەردەکەن
بە ئاراستەی (تەبەت یەدا) شاڵاودەبەن!


لە نێوانی من و یار
یەک دەرەزی گەورۆنە هەس
لە ئەندازەی رێی کاکێشان بەرینترە و
جێی شریقەی یەک ماچیشی لێنابتەوە
شەوەزەنگتان خۆش یارۆیان
تا دیدەنیی سپێدەوارەکی رۆشن
ئازادییتان باش!


سەرەتای ئەیلوولی ٢٠٢١
ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک