په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٨\٢٠١٣

ئازادی تەواو بۆ رۆژنامەنووسان لە رووماڵکردنی رووداوەکانی سنووری رۆژئاوا.
 


ھەرێمی کوردستان - سلێمانی: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت بەئەرکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانی نازانین، ھێرش بکاتە سەر ئەو دەزگاو کەناڵ و لایەنانەی ھەواڵ لەسەر بارودۆخی سنووری رۆژائاوای کوردستان بڵاودەکەنەوە. ئەرکی راستەقینەی سەرۆکایەتی ئەوەیە پێچەوانە ئەو لێدوان و زانیاریانە، بسەلمێنێت.

نەبونی زانیاری تەواو بۆ ھاوڵاتیان و کەناڵەکانی راگەیاندن سەبارەت بە بارودۆخی سنوری نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان نیگەرانیی لە لای ھاوڵاتیان و ناوەندی سیاسی و راگەیاندنی ھەرێمی کوردستان دروستکردوە.

ماوەیەکی زۆرە ھەواڵی تەمومژاویی سەبارت بە داخستن و دانەخستنی سنووری رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا لە راگەیاندنەکان بڵاودەکرێتەوە، بە بێ ئەوەی سەرچاوەیەکی بێ لایەن ھەواڵی دڵنیاکەر بۆ ھاوڵاتیان راستبکاتەوە.

نەبونی زانیاری تەواو سەبارەت بە بارودۆخی سنووری رۆئاوای نیشتمان لەگەڵ باشوورەکەی، ھەر لایەنێک ھۆکار بێت، پێشێلکردنی مافی سەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستانە لە مافی زانینی راستییەکان لەو سنوورانە.

ئازادکردنی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان - رۆژائاوا، ئەوەشمان بۆ دەردەخات کە ئایا کەموکورتییەکە لە کەناڵەکانی راگەیاندنە لە رووماڵکردن و لاوازی پیشەیی خۆمانە، یان رێگرییەکانی کاربەستانی ناوچەکەیە؟

ئەم بارودۆخە وادەخوازێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەربەستەکانی بەردەم روماڵی ئازادانەی راپۆرت و ھەواڵی رۆژنامەنووسان ھەڵبگرێت. ئازادی تەواوو بەردەوام بۆ رۆژنامەنوسان بڕەخسێنێت لە سەردانی سەر سنووری رۆژئاوای کوردستان و ئاشکراکردنی راستییەکان.

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت لە کاتێکدا ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرێت، بە ئەرکی سەرۆکایەتی ھەرێم کوردستانی نازانین ھێرش بکاتە سەر ئەو دەزگا و کەناڵ و لایەنانەی ھەواڵ لەسەر بارودۆخی سنووری رۆژائاوای کوردستان بڵاودەکەنەوە. ئەرکی راستەقینەی سەرۆکایەتی ئەوەیە پێچەوانە ئەو لێدوانانە، بسەلمێنێت.

ئازادکردنی تەواوی رۆژنامەنوسانی بیانی و ناوخۆییە لەو ناوچانە بۆ روماڵکردن و کۆکردنەوەی زانییاری لەسەر بارودۆخەکە. ریگای تاقیکراوە زامنکردنی گەیشتنی ھاوڵاتیانە بەراستی. نەبوونی زانیاری تەواو لەسەر سنووری رۆژئاوا ھاوڵاتیان دەخاتە ناو گێژاوی پروپاگەندە. لەبری رەتکردنەوە، زانیاریمان پێببەخشن.
_______________________________
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر( رازاو شەریف، ھیوا عوسمان، عەمار شابەندەر، توانا عوسمان، رەحمان غەریب) دامەزراوە، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ لە لایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنفرانسێکدا لە شاری ھەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە ھەڵبژێردران.
میترۆ بە پاڵپشتی رێکخراوەکانی (پاڵپشتی میدیای نێودەوڵتی IMS) لە ساڵی ٢٠١١ و ڕێکخراوی فریاگوزاریی میللەتی نەرویجی (NPA) دوو راپۆرتی ساڵانەی بە زمانکەانی کوردی، عەرەبی ئینگلیزی بڵاوکردۆتەوە. دوو راپۆرتی وەرزیشی ھەبووە. میترۆ ساڵی ٢٠١٢ توێژینەوەیەکی سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەنوسی بڵاوکردۆتەوە.

 

بۆ پەیوەندییکردن:
ئاوات عەلی - بەپرسی پرۆژەکان
٠٧٧٠١٤٣٥٨٢٢
بەشی تۆمارکردن - ٠٧٧٠٧٠٨٩٩٩٩

 

میترۆ

٩\٨\٢٠١٣
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک