ئازادی و سنووره‌کانی جوانی.
م . حه‌مید عه‌زیز
ئازادی وواتای به‌هاو هه‌سته جوانه‌کانه که مرۆڤایه‌تی نامۆ ناکات به‌ژیان چونکه ژیانی بنده‌ستی و کۆیلایه‌تی وواتای ژیان ده‌مرێنێ و هیچ تروسکایی یه‌ک ناهێڵێته‌وه که مرۆڤ باسی شیته‌ڵ کردن و گفتووگۆی ژیانی خۆی له‌سه‌ربکات . هه‌ستی ژیان و سه‌ربه‌ستی دان به بوونه‌وه‌ران و به‌تایبه‌ت مرۆڤ هه‌ستێکی مه‌زنه له هزرو هه‌ناوی ئه‌و مرۆڤانه خۆیاندا‌و و ئه‌وانه به‌وواتای ژیانه‌وه هاتوون و که‌سی نه‌مرن ، ئه‌وانه‌یشی که‌خۆیان ئازادن به‌خته‌وه‌رن و ئه‌وانه‌ی داوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی ژیان ده‌که‌ن بۆ هه‌موو بوونه‌وه‌ران ئه‌وانه‌ن سه‌رتۆپکی مرۆڤایه‌تی و شتێ یان ئه‌ندازه‌یه‌ک هۆشمه‌ندبوون به‌ژیانی ساده‌ی مرۆڤایه‌تی و ئاگادارن له‌ڕه‌ووتی سه‌غڵه‌تی و نائارامی بوون و کێشه‌کانی ده‌نا ژیان هیچ وواتایه‌کی نابێت ئه‌گه‌ر هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بکه‌ینه‌وه . ئه‌و مرۆڤه مه‌زننانه‌ی که‌خوێنی خۆیان خسته‌سه‌رده‌ست و پێشکه‌شی تاکڕه‌ووه‌کانی دنیای ده‌سه‌ڵاتیان کرد بۆ سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتمانیان ئه‌و مرۆڤانه له‌دنیای سۆز‌و گه‌وره‌ییدا نه‌مرن هه‌میشه زیندوون و شۆڕشێکن دژ به ئازاردان و کوشتنی سبه‌ینێی باشتر‌و داپڵۆسینی خه‌ونه جوانه‌کانی ئاده‌میزاد . ئازادی وواتای به‌خته‌وه‌ری هه‌ناسه‌کانی ڕۆحی بوونه‌وه‌ره له‌یه‌که‌م چرکه‌ی هه‌ست به‌بوون کردنی حه‌زه‌کانی خۆی وه‌کو چۆن عه‌شقێکی دیلی خاک تینووی بارانی په‌ڵه هه‌وری ئازادی یه و ئاماده‌یه بژی و بمرێ بۆ ئه‌و هه‌ناسه‌ی خۆشبه‌ختی و ڕزگاربوونه . مرۆڤیش که فێری وواتاکانی ئازادی بوو نرخی گه‌وره‌یی مرۆڤبوونیی خۆی ده‌دۆزێته‌وه بۆیه هه‌میشه له‌نیشتمانه که‌له‌پچه‌کراووه‌کاندا کۆمه‌ڵێ سه‌ربه‌ستی خواز‌و مرۆڤ دۆست خه‌بات ده‌که‌ن له‌پێناوی کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌م و ده‌ست به‌سراوانه‌ی که‌هاواری ژیان ده‌که‌ن . ئازادی ڕۆح شادبوونه به‌ژیان و به‌رده‌وامی خۆشه‌ویستی کردنه له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی و ده‌ووروبه‌ردا چونکه بێ خۆشه‌ویستی و ئازادی له‌خۆشه‌ویستی ژیان هیچ وواتایه‌کی نی یه . ژیان و بوون و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌بێ ئازادی شه‌خته‌و ڕه‌ق بوونه‌وه‌ی پیت و ووشه‌و دێڕه‌کانی کتێبخانه‌ی خۆشه‌ویستی و ژیانه . ده‌توانین بڵێین ئازادی هه‌موو کرداره جوانه‌کانه که وواتا به‌خشه به ژیان و بوون . سنوریش هۆش و بیره ده‌بێته پالیس و چیغی ئه‌و تابلۆیه‌ی که ماڵه گه‌وره‌که‌ی ئازادی تیا نه‌خشێنراوه بۆیه خه‌ڵکانی ئازادیخواز‌و ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕ خوێن ده‌ده‌ن و ئازادی ده‌کڕن به‌خوێنی دڵی خۆیان ژیان و بوون ده‌کڕن نه‌ک خوێنی خه‌ڵکیتر بکه‌ن به پرد‌و به‌سه‌ریدا پله‌وپایه مسۆگه‌ر بکه‌ن وه‌کو زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و دنیا ده‌یکه‌ن . کورد ئه‌ڵێ : کێ ئه‌یکاو کێ ده‌یخوا .؟. زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی جیهان پرۆلیتارو جوتیاران و هه‌ژاران به‌خوێنی خۆیان به‌رپای ده‌که‌ن له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی ژیاندا به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامدا مرۆڤی بێ فه‌ڕ ( ئینتیهازی ) و سه‌رمایه‌دارو که‌سایه‌تی لاواز و ماستاوچی و مامه‌حه‌مه‌کان ده‌یخوات . (( ئازادی جوانترین پالیسه بۆ باخه‌کانی گووڵ و ژیان و به‌خته‌وه‌ری نرخ و گه‌وره‌یی و گرنگی دانه به‌مرۆڤایه‌تی وسه‌عافی جوانترین په‌رژینه که‌ڕێز له‌داپۆشین و سنوریش بۆ بێ به‌رگی داده‌نێ )) . ئازادی سنووری نی یه به‌ڵام بیرمه‌ندانی دژ به کۆیلایه‌تی بۆ ڕێزگرتن و به‌رزنرخاندنی ووشه‌ی ئازادی سنوورێک بۆ تێکنه‌شکاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤی ئازادیخواز له جیهانی ئازادی‌دا داده‌نێن . ئازادی به‌های هه‌سته جوانه‌کانه له‌و ئایه‌مانه‌ی ( مرۆڤ ) له‌دنیای سۆز‌و گه‌وره‌ییدا نه‌مرن ئه‌وانه شۆڕشێکن دژ به ئازاردان و کوشتنی مرۆڤ و خه‌ونه جوانه‌کانی ئاده‌میزاد . ئایه‌م به‌ئازادی له‌دایک بووبێ و به‌ئازادی ژیابێت هه‌رگیز نامرێ که‌واته ئازادی جیهانی شۆڕش و کتێبێکه به‌ڕوی که‌له‌پچه‌ی تاڵی دیلی‌دا تفه‌نگێکه بۆ نه‌هێشتنی بکوژانی ده‌نگه‌جوانه‌کانی دۆستانی ژیان . ئازادی نانه بۆ گووڵه برسی یه‌کانی مانه‌وه‌و هه‌ڵنه‌وه‌راندن پاکی و به‌رائه‌ته بۆ دڵۆپی شه‌ونمی به‌یانیانی ڕۆحی مه‌له ئازاد‌و بێ گوناهه‌کان . ئازادی له ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه له‌خوێنماندا چه‌که‌ره ده‌کات بۆیه به‌منداڵی مرۆڤ شه‌یدای ده‌ره‌وه‌یه چونکه هه‌موو جوڵه‌و عه‌شقه سروشتی یه‌کانی به‌رائه‌تی تێدا ڕوواوه به‌ڵام گه‌وره دڕنده‌کان و ناحاڵی یه‌کان به‌ناوی ئاین و کلتورو شه‌ره‌فه‌وه ئه‌و ئازادی یه زه‌وت ده‌که‌ن و ئه‌و هۆرمۆنه سروشتی یه‌ی گیانی مرۆڤ تێک ده‌ده‌ن و به‌روبومێکی کاڵ و کرچ به‌رهه‌م دێنن له‌و منداڵه‌دا هه‌ر بۆیه مامۆستاکانی قوتابخانه به‌داردێن بۆ پێشوازی کردن له قوتابی و پێیان وایه زانیاری و زانستیش به‌زۆر ده‌ڕوێنرێ له‌کێڵگه‌ی مێشکی مرۆڤدا . مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایک بووه به‌ڵام سیستمه خوارو خێچه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات مافه‌کانی لێ زه‌وت کردووه له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆی . هه‌رسه‌رده‌مه‌ی به‌هۆیه‌که‌وه مرۆڤ چه‌وساوه‌ته‌وه‌و غه‌دری بینیووه ته‌نهاش له‌پێناوی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی که‌م و ده‌سه‌ڵاتدا بووه . ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێووه‌بردنی کوردستانی باشووریش سه‌رده‌میانه ڕه‌فتار ناکات له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیدا که‌چی ڕوخانی ئه‌و هه‌موو دیکتاتۆرو تاکڕه‌وانه‌ی جیهان نابێته ووانه‌و ئامۆژگاری بۆیان و هه‌ر له‌به‌ر خۆیشیان تۆزێ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یان بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی میلله‌تیش دووایی به فریایان بکه‌وێت . ڕێزگرتن و نرخاندن له‌مرۆڤ به‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رهه‌یوانی ماڵه‌گه‌و‌ره‌ی سیستمی ئازادی یه ده‌ستێکیشه له‌بینه‌قاقای که‌ڵه‌گاکانی ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌رکردنی سه‌فه‌ری خۆشبه‌ختی مرۆڤه . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی شێر‌و پڵنگه‌و ئازاردانی ڕۆحیش بابه‌تی قوتابخانه تاریکه‌که‌یه‌تی و شتی تریش به‌ڵام له‌به‌رده‌م دووژمن ده‌ست به‌سنگه‌وه‌یه و هه‌میشه داوای لێبووردن له دووژمن ده‌کات و بۆ گه‌لی خۆیشی وه‌ک و خودا سه‌ربه‌رزانه به‌لای خه‌ڵکی بێ نان و به‌رگی ووڵاته‌که‌ی پۆس لێده‌دات .. بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ناڕه‌حه‌ته به ووشه‌ی ئازادی و به‌هێڵی سوری داده‌نێ چونکه ئه‌و ئازادی یه به‌رگ و نانه بۆ هه‌ژارانی مه‌مله‌که‌ت و دڕک و چه‌قۆیه بۆ چاوی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌و . ئازادی وواتای تێکنه‌دان و نه‌شێواندنی جوانی و ڕاستی یه‌کانه وه‌ک جوانی بیروباوه‌ڕو جوانی خۆشه‌ویستی و جوانی ئیش کردن و .. هتد .
ئازادی حاڵی بوونه له‌گه‌وره‌یی و جوانی و نرخی مرۆڤ بۆیه پێویسته له‌یه‌ک حاڵی ببین و ڕێز له‌بیرو بۆچونی یه‌کتر بگرین . ئازادی وواتای پابه‌ند بوون و ڕێز گرتنه له کاره باشه‌کانی مرۆڤ . که‌سیش خۆی نه‌کا به‌که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر یه‌کێکی تره‌وه چونکه خوداوه‌ندی جوانی ئاده‌میزادی به‌جوانی دروست کرد‌و به ئازادیش هێنایه ژیانه‌وه به‌ڵام مرۆڤه‌کان خۆیان حه‌ز به‌یه‌ک ناکه‌ن و هه‌میشه له‌ده‌سه‌ڵاتدا خۆیان بیر ده‌چێته‌وه‌و پێیان وایه تا دنیا دنیایه نامرن .. بۆیه ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌تاوی خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌ر تاریک‌و هه‌ڵنه‌هاتووه هه‌میشه مرۆڤه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێ به‌شن له‌ئازادی و ماف و یه‌کسانی و ژیان . چه‌ند دێڕێکیش بۆ ده‌سه‌ڵاته کات به‌سه‌رچووه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان بنووسین و بڵێین : شانزه ساڵ له‌وه‌و پێش هه‌ڵبژاردنێکتان کرد و ئه‌نجامه‌که‌یتان پێ هه‌زم نه‌کرا که‌چی تازه به‌تازه کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و نووسین و ده‌نگی ئازاد و ڕاستی سنووردار ده‌که‌ن که ئه‌وه ترسناکترین زه‌نگی دیکتاتۆری یه‌ته‌و بانگی دوواکه‌وتن و ( جه‌هاله‌ت ) ه . له‌وکاته‌وه هه‌تا ئێستا که‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتتان له‌کوردستان 16 ساڵه دنیای دیموکرات و پێشکه‌وتووخواز چوار جار هه‌ڵبژاردنی کردووه چونکه یاسای هه‌ڵبژاردن که نزیکه‌ی 170 ساڵه ئه‌مریکا په‌یڕه‌وی ده‌کات ئه‌و ئه‌مریکایه‌ی که سیستمی نامرۆیی سه‌رمایه‌داریشه .. نزیکه‌ی زیاتر له 150 ساڵیشه ئه‌وروپا په‌یڕه‌وی ده‌کات چونکه زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا سیستمی پاشایه‌تی بوو ده‌نا ته‌مه‌ن و مێژووی ئه‌وروپا کۆنتره له ئه‌مریکا . هه‌موو چوار ساڵ جارێکیش هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و میری و سه‌رۆک و پارله‌مان ده‌گۆڕدرێت باڵام پارله‌مانی باشووری کوردستان له‌ساڵی 1991 ه‌وه له‌دایک بووه‌و هه‌تا ئێستا که ساڵی 2007 ه کاری پێده‌کرێت . وه‌کو پارله‌مانه‌که‌مان یاسایی نی یه بڕیاری نایاساییش ده‌رده‌کات و ده‌مان باته‌وه سه‌رده‌می به‌عس و سیستمی ووڵاتانی عاره‌بی . وه‌کو چۆن له‌به‌رواری 10/12/2007 دا بڕیاری سنووردارکردن و سزادانی ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌رکرد بڕیارێکیش بۆخۆی ده‌ربکات که‌پارله‌مانێکی نایاسایی یه ئه‌و هه‌موو کۆلکه مه‌لاو ئاغا‌و نه‌خوێنده‌واره‌شی که‌تێیدایه ده‌ری بکات . هیوادارم ده‌سه‌ڵاتی باشوور که‌ناوی خۆی ناوه ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن و مه‌ده‌نی و دیموکرات سه‌یرێکی ووڵاتانی مرۆڤ دۆست و پێشکه‌وتوو بکات و چاوێک به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه چونکه له‌باتی ئه‌وه‌ی ده‌می نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی دابخات و فێری کۆیله‌یه‌تییان بکات هێرشه‌کانی تورکیا‌و ئێران تاوانبار بکات و به‌رگری له کورد بکات .
* (سه‌عاف) په‌لکی درێژی داره‌خورمایه بۆ سووتان و بۆ په‌رژین به‌کار دێت کاتێ ووشک ده‌بێت .
www.hamiid.com
|