٢١\۴\٢٠١٠
ئازادیی و یادی سه‌ت
و دوازده‌ی ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی.

دارا ئه‌حمه‌د
له یادی سه‌ت و دوازده ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی به‌شداریی خه‌می
تێکڕای گه‌له چه‌وساوه و سته‌مدیده‌که‌مان ده‌که‌ین له‌وه‌ی که
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌ناو رۆشنبیره‌کانی له - نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان
هونه‌رمه‌ندان و ... هتد - له پێناو بژێوی ژیان و خواسته خۆپه‌رستییه‌کانیان
به‌ناوی میدیای ئه‌هلی و ئازاد یان میدیای حیزبیی ملکه‌چ و سه‌رشۆڕانه
بوونه‌ته ده‌ربار بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و (تاله‌بانی - بله)
و به‌رهه‌ڵستکارانی له بابه‌تی گرووپه خوێنرێژ و ناوچه‌گه‌ره‌که‌ی (مه‌ولود
مسته‌فا ئه‌مین) و ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان و دوکانه‌کانیتری سیاسه‌تبازیی
و مۆڵگه به‌ناو فه‌رهه‌نگییه‌کانی له بابه‌تی یه‌کێتی نووسه‌ران
هونه‌رمه‌ندان و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان.
به
داخه‌وه دروستبوونی ئه‌و رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردییه له مێژوودا
به‌ره‌نجامی سته‌می سیسته‌می له‌راده‌به‌ده‌ر چه‌وسێنه‌ری سه‌ت و
دوازده ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ده‌ره‌به‌گیی و دینیی سه‌پاوی سه‌ر کوردان
بوو که وای کرد هه‌ندێک سیاسه‌تمه‌داری خێڵه‌کیی له خێڵی
به‌درخانییه‌کان ده‌ست بۆ کاری رۆژنامه‌نووسیی ببه‌ن و لێمان ببنه
دامه‌زرێنه‌ر و پێشڕه‌وی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی، هه‌رچه‌نده
رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی له‌ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و پێشینه ناکامه‌ی هێشتا
ته‌پوتۆزی فه‌رهه‌نگی ده‌ره‌به‌گیی و کۆنه‌په‌رستیی به‌رنه‌داوه وه‌لی
ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی چه‌پ و
پێشکه‌وتووخوازیی له سییه‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو و به‌دواوه‌ی
نه‌هاتبایه ناو ئه‌وا هه‌ر به یه‌کجاریی کۆله‌وار و سه‌رکز و وێران و
ده‌بوو، هه‌رچۆنی بێ ئه‌وه واقیعێکه و رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی
تێیکه‌وتووه.. خۆشیی بێ یان ترشیی تازه ئه‌و رۆژه بووه به رۆژی
رۆژنامه‌گه‌رییمان و ده‌بێ یادی بکه‌ینه‌وه، که‌چی به‌داخه‌وه ئێستا
کێشه‌که‌مان له‌وه‌دایه که له‌پاش ئه‌و هه‌موو خه‌بات و
قوربانییدانه‌ی میلله‌ت به گشتیی و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به
تایبه‌تیی و له‌پاش وه‌ده‌ستهێنانی نیمچه ئازادیی و سه‌ربه‌خۆییه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی له باشووری کوردستان.. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته حیزبییه
خێله‌کییه فه‌رهه‌نگکوژ و ژنکوژ و کاولکاره بتوانێ زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری نووسه‌ران و رۆشنبیران به‌گشتیی به هۆی خواستن و به‌کارهێنانی
ده‌یان نێوی جودا جودای نێوه‌رک پووچی وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی دیموکراسیی
و رێزگرتن له رای یه‌کتر، فه‌رهه‌نگیی لێبوورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی
گه‌لان، بارودۆخ و هاوسه‌نگی رامیاریی، پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و
نیشتیمانیی، میدیای ئازاد و ئه‌هلیی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و
لیبرالییه‌ت، هاتنه‌ئارای گرووپگه‌لی له‌بابه‌تی بنیاتگه‌ریی و وێران و
ره‌هه‌ند و...، کرانه‌وه به رووی جیهان و شه‌ڕی شارستانییه‌کان،
نه‌مریی سه‌رمایه‌داریی، لێبوورده‌یی دینیی، ئازادیی دینیی و یاسایه
کارووباره که‌سییه‌کانیان، دروستکردنی کۆمه‌ڵه و رێکخراوی مه‌ده‌نی و
و دیموکراسیی و پیشه‌یی و جه‌نده‌ریی کۆله‌وار و مشه‌خۆر به‌تایبه‌تییش
یه‌کێتییه‌کانی نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان، و ...هتد
هه‌ر هه‌موویان به ئاسانیی له‌سه‌ر په‌نجه‌ی خۆی بسووڕێنێ و هاوکاتیش
به هۆی ئه‌وان و به هاوکاریی هه‌ندێک گروپی به‌نێو به‌رهه‌ڵستکار
گه‌مارۆی که‌سانی ئازادی‌خوا و بچووکترین بزاڤی رۆشنگه‌ریی و
ئازادیخوازیی بده‌ن و سه‌رکوتیان بکه‌ن.
دیاره خه‌بات و کۆڵنه‌دان و قوربانیدانی ئه‌و ئه‌ندازه که‌مه‌ش له
نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به خۆڕایی نه‌رۆیشتووه و جێگه‌ی خۆی
گرتووه.. ئێستا هه‌ر هیچ نه‌بێ ئاستێکیان بۆ ده‌سه‌ڵات داناوه و
ناتوانن وه‌کو ده پازده ساڵی پاش راپه‌ڕین ئازادیخوازان به هه‌موو
جۆره‌کانییه‌وه به بێ لێپرسینه‌وه و به عه‌نته‌ریی بنبزر و تیرۆر
بکه‌ن و تا راده‌یه‌ک ئازادیی گوتن جێگه‌ی خۆی گرتووه و تا دێ پتریش
په‌ره‌ده‌ستێنێ، به‌ڵام ئه‌و بڕه ئازادییه زۆر زۆر له‌خوار ئاستی
خوازراوی میلله‌تێکه بۆ وه‌دده‌ستهێنانی ماف و ئازادییه‌کانییانیان
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌موو ماف و ئازادییانه‌ی که سه‌رده‌مانێکه له‌نێو
گه‌ڵانی جیهاندا هه‌ن به تایبه‌تییش ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیی
راده‌ربڕین و ئازادیی ژنان و ئازادییه‌کانی چینه نه‌دار و
زه‌حمه‌تکێشه‌کان به گشتیی.
هه‌ر بۆیه ئه‌من له‌و رۆژه‌دا به پێویستی ده‌زانم هه‌رکه‌سێک که خۆی
به نووسه‌ر یان رۆژنامه‌نووسی ئازاد ده‌زانێ له‌باتی پیرۆزباییکردن
داوای بووردنێکی گه‌وره له گه‌له‌که‌ی خۆی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تیی بکا
له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی کورد به
شێوه‌یه‌کی گشتی بوونه‌ته ده‌رباری ده‌سه‌ڵات و وه‌ک مشه‌خۆرێکی زۆر
زیانبه‌خش و قێزه‌ون له‌سه‌ر زگی برسیی گه‌له‌که‌یان ده‌له‌وه‌ڕێن!
هاوکاتیش - ئه‌گه‌رچی رێژه‌یه‌کی زۆر زۆر که‌من به به‌راورد به
مێگه‌ڵی ده‌رباره‌کان - سه‌ربه‌رزانه به پێداگرتن له‌سه‌ر تێکۆشان بۆ
قووڵکردنه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی ئازادییه‌کان له‌هه‌موو بواره‌کانه‌وه
- ئازادییه‌کی راسته‌قینه نه‌ک ئازادیی ساخته‌ی فه‌رمانڕه‌وایان -
په‌یمان و به‌ڵێنی خۆیان بۆ گه‌له‌که‌یان دووپات بکه‌نه‌وه.. وه‌ک
په‌نگری ژێر خۆڵه‌مێش بگه‌شێنه‌وه تا سه‌رله‌به‌ری جه‌نگه‌ڵی
ووشکهه‌ڵاتووی تارکستانی کوردستان ئاور ده‌ده‌ن و نیشتیمانێکی پڕ له
رۆشنایی له نۆژه‌نڕا ئاوا ده‌که‌نه‌وه.
٢١\۴\٢٠١٠
dara@emrro.com
|