١٦\٥\٢٠٢٤
ئازادیخوازەکانی کاتالۆنیا و ستەمکارانی
مەدرید
لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی نوێدا.

ھەڵۆ محەمەد
ئیمڕۆ
١٢/٥/٢٠٢٤ هەڵبژاردنی پەرلمانی ئیسپانیایە و حکومەتەکەی پێدرۆ شانسێز
سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات کە نایانەوێ ئیسپانیا
پارچەپارچە بێت پێویستیان بە دەنگی پارتەکەی کارلێس پێنجیمۆندتی
سەربەخۆخوازی کاتالانییە کە لە ڕاپرسییەکی ئەم دواییەدا %٢٢ دەنگی وەک
دووەم پارتی کاتالۆنیا بەدەست هێناوە .
پێنچیمۆنت کە لە ریفەڕاندۆمی ٢٠١٧ بووە سەرۆکی کاتالانیا، و حکومەتیان
دامەزراند. بەڵام هەر زوو دەسەڵاتی ناوەندی لە مەدرید بە هێزی پۆلیس
ڕووبەڕوویان بوونەوە و حکومەتی کاتالۆنیان ڕوخان و سەربەخۆخوازەکانیان
گرت و سزا دا و هەندێکیان هەڵاتن.پێنجیمۆنت ناچار بوو هەڵبێت و لە
دەرەوەی کاتالۆنیا درێژە بە خەباتی ئازادیخوازی خۆی بۆ کاتالۆنیا
بدات.بەم پێیە ناوبراو دوایی رووبەڕووی هەڕەشەکانی دادگای دەستووریی
ئیسبانیا بووە و تاوانبارکرا بەوەی دەیەوێ ئەو وڵاتە پارچەبارچە بکات.
لەو کاتەوە تا ئێستا پێنجیمۆنت هەر بە سەرۆکی کاتالۆنیا
تەماشاکراوە.ئەگەرچی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەتایبەت ئەوانەی خۆیان
کێشەی نەتەوەییان هەیە وەک بەریتانیا کە سکۆتلەندی و وێڵز و
ئیرلەندییەکانیش داوای جیابوونەوە دەکەن ،پشتیوانی سەربەخۆیی
کاتالانیایان نەکرد و هەڵوێستیان بریتی بوو لەوەی کاتاڵۆنیا لە یەکێتی
ئەوروپا وەرناگیرێ بە ئەندام و ئەم دەوڵەتە نوێیە بۆی نییە دراوی یۆرۆ
بەکار بهێنێ. ئەمەش ستەمێکی گەورە و بە گەمارۆدان و ئابڵوقەیەکی سیاسی
و ئابووری دادەنرا، بۆیە کاتالۆنییەکان لە بوونە دەوڵەت شکستیان خوارد.
بەڵام هەموو هەڕەشە و گوڕەشەی ئیسپانیا لەو وڵاتانەی ئەوروپا بەتایبەت
بەلجیکا و ئەڵمانیا نەیتوانی پینجیمۆنتی ڕادەست بکەنەوە.
بۆ ئەم هەڵبژادنە کاتالۆنیەکان هەر هاوار هاواری پێنجیمۆنت
پێنجیمۆنتیانە و بە سەرۆکی و سیمبۆلی ئازادیخوازی خۆیانی دەزانن.
پێنجیمۆنت و پارتەکەی ماوەیەکە لەگەڵ حکومەتەکەی شانسێز خەریکی گفتوگۆن
بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە.
شانسێز دەیەوێ زۆرینەی پەرلەمان بەدەست بهێنێ و حکومەتی بەدەستەوە
بمێنێ.بۆیە پێویستی بە دەنگی پارتەکەی پێنجیمۆنتە.لە دۆخێکی وادا
دەیەوێ لێبووردنی گشی دەر بکات بۆ ئازادیخوازەکانی کاتالۆنیا ئەوانەی
لە زیندانن ئازادکرێن و ئەوانەشی هەڵاتوون بگەڕێنەوە. پێنجیمۆنت
بۆئەوەی ئەم دەرفەتە لە دەست نەدا داوا دەکات هەڕەشە یاساییەکانی لەسەر
لابرێ و وەک سەرۆک بگەڕێتەوە و بەشداری هەڵبژاردنەکان بکات و هەوڵی
چارەسەکردنی کێشەکانی تریش بدەن.
شانسێز لەناوەوە لەژێر گوشاری زۆری ئۆپۆزیسیۆندایە و تاوانباری دەکەن
کەا خۆی فڕۆشتووە، چۆن دەست دەخاتەنە ناودەستی کەسێک بڕیاری دادگای
لەسەرە و دەیەوێ ئیسپانیا لەتلەت بکات..
هەڵبەت هەلومەرجی ئێستا و ئەو هەموو زیانەی گەورەی بە کاتالۆنیا کەوت،
بۆتە هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگی سەربەخۆخوازی،و ئێستاش بێکاری و هەڕەشەی
وشکبوونەوەی زەوی لە کاتالۆنیا و کەمی خانووی نیشتەجێ و زۆر کێشەی تریش
ڕۆڵیان هەیە بەسەر گرانی باری ئەرکی سەرشانی سەربەخۆخوازەکانەوە...
بەڵام پێنجیمۆنت و پارتەکەی هەر سوورن لەسەر ئەوەی ریفەڕاندۆمەکەی ساڵی
٢٠١٦ یان تاوان نەبووە و کاتالۆنیا دەبێ سەربەخۆ بێت و بێتە دەوڵەت..
کەواتە ئەم گرفتە بە ئاسانی لە یەخەی ئیسپانیا نابێتەوە، ئەگەریش هەیە
وڵاتانی تر دەست بخەنە ناو مەسەلەکەوە. هەروەک پێش ماوەیەک دەنگۆیەک
بڵاو بۆوە کەوا دەزگای هەواڵگیری روسیا و پۆتین پێنجیمۆنتیان بینیوە و
گفتی هاوکاری سەربازی و دارایی و زۆر شتی تریان پێداوە بە مەرجی ئەوەی
ئاژاوە و ناسەقامگیریی لە ئیسپانیا و ئەوروپادا ساز بدات..ئیسپانیا
ویستی ئەم تۆمەتە بقۆزێتەوە و سزا و هەڕەشەکانی لەسەر پێنجیمۆنت و
کاتالۆنیا قورستر بکات، بەڵام نەیتوانی هیچ بەڵگەیەک بەدەست بهێنێ
لەبەرئەوەی پێنجیمۆنت داواکەی رووسیای رەت کردبۆوە. کریستینا مۆنگەی
زانستکاری ئیسپانی دەڵێ: سەربەخۆخوازەکان پارتەکەی پێنجیۆنت ئەرجواز لە
داوای سەربەخۆی ناهێنن. پارتی ئەوانی تریش پارتەکانی پپو ڤۆخ ناچار
دەکەن بێنە سەر باری سەربەخۆخوازی، پێی وایە دیسان پێنجیمۆنت دەبێتەوە
بە سەرۆک کەواتە وەک مۆنگەی دەڵێ: ئیسپانیا دەیەوێ بە حەپی ئیبۆپرۆڤین
ئازارەکەی بشکێنێ. ئەمەش ستراتیژیی نییە.
بێگومان کێشەی سەربەخۆیی کاتاانیا بە پینە و پەرۆ و تاکتیکی هەڵبژاردن
چارەسەر نابێت و باشتر وایە لەسەر بنەمایەکی ئاشتییانە و ئاوەزمەندانە
وەک ئەزموونەکەی چیک و سلۆڤاکیا بێ قڕە و هەرا دۆستانە و ئاشتییانە
جیابنەوە. ئەو سنوورە دەستکردەی ئێستای ئیسپانیا پیرۆزتر نییە لە ویست
و ئیرادەی نەتەوەی مافخوراوی کاتالۆنی و باسکی و چەندانی تر..
شایانی وەبیر هێنانەوەیە دەوڵەتی ئینگلیز و زۆر شوێنی تر دژ بە ویستی
کورد وەستانەوە و یەکێگکی تر لەوانە بەتایبەت دەوڵەتی ئیسپانیا کاتی
خۆی دژ بە ڕیفەڕاندۆمەکەی باشووری کوردستان وەستایەوە.. ئاخر وەک دەڵێن:
(ئەوەی ماڵی لە شووشە بێت، لە لە بەردەفڕکێ دەترسێ)..
کتومت وەک لای خۆمان هەڕەشە و گوڕەشەی داگیرکەران هەرگیز ناتوانێ کۆڵ
بە کورد بدات چۆک لەبەردەم داخوازییە نەتەوەییەکانیدا بدات!..جا ئەگەر
لەسەر بنەمای تێەیشتن و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی کورد و خۆیان ئامادەی
چارەسەرکردنی دۆزی نەتەوەیی و مێژوویی و سیاسی کورد بکەن، لە ئاکامدا
بە سوودی خۆیانە بەر لە هەر لایەنێکی تر!... بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا
داگیرکەرانی تورک و فارس و عەرەب ئەم ڕاستییەیان بۆ قووت دەچێت؟!
١٢\٥\٢٠٢٤
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|