١٩\١٢\٢٠١٢
ئازاردانی
کەمئەندامان
دیسان مافیایی
حکومەتەکەی بارزانی و تاڵەبانی سەلماندەوە.

دارا ئەحمەد
پاش
٢٨ رۆژ لە مانگرتنی
کەمئەندامان لە پێناو وەدیهێنانی چەند داواکارییەکیان و کردنی مووچەی
کەمئەندامان بە ٦٠٠
هەزار دینار و مووچەی کەمئەندامە فەرمانبەرەکانیش
بە ٣٠٠ هەزار دینار،
دونێ کۆمەڵەک لە مانگرەکان لە سلێمانییەوە خۆیان گەیاندە پێش باڵەخانەی
نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و
یاداشتەکیان پێشکەشکردن، پاشان بە مەبەستی درێژەدان بە مانگرتنەکەیان
لە پێش باڵەخانەی حکومەتی هەرێم خڕبوونەوە.
لێ ئەفسووس حکومەتی هەرێم هەروەک پیشەی ئاسایی خۆی کە هەمیشە بەرانگژی
ماف و داخوازییە رەوایەکانی چین و توێژە نەدار و بەشمەینەتەکان
بوویتەوە و دەبیتەوە، ئەو جارەش مافییایی خۆیان سەلماندەوە و بە
شێوازەکی زۆر توند و نامرۆڤانە رەفتاریان لەتەک کەمئەندامان
کرد و پۆلیسە چەتەئاسایەکانیان کەتنە ئازاردانیان و قۆڵبەستیان کردن و
لە پێش باڵەخانەکە گواستنیانەوە
و مانگرتنەکەیان پێ شکاندن.. بەڵام کەمئەندامان
هێشتا کۆڵیان نەدایە و لە کۆششی ئەوە دان بچنەوە پێش باڵەخانەکەی
حکومەت و درێژە بە مانگرتنەکەیان بدەن.
ئەوە لە کاتەک دایە کە کەسەکی ستەمکار و خینڕێژی وەک جەلال تاڵەبانی
بێجگە لەوەی بە هاوبەشیی لەتەک بارزانی بەرپرسە لەو ژیانە پڕ لە
چەرمەسەرییەی خەڵکی کوردستان و هەموو
کارەساتەکانی کوردستان بەرپرسیشە لە هەڵگیرساندنی سەرجەمی شەڕە
کۆنەپەرستییە نێوخۆییەکانی کوردستان.. چەندین ساڵە بە هۆی پیربوون و
نەخۆشییەکانی بە دەیان جار پتر لە تێکڕای مووچەی هەموو کەمئەندامی
کوردستان پارە و سامانی میللەت لە خۆی خەرج دەکا ئەوە جگە لە
خەرجییەکانی بنەماڵەکەی خۆی و (بلە)ی خەزووری و ماستاوچی و
دەستوپێوەندەکانی.. هەر لەو رۆژانەش چەندین تیمی پزیشکیی کوردستانیی و
عێراقیی و نێودەولەتیی خەریکی چارسەرکردنی نەخۆشییەکانی بوونە و هەر
ئێستاش بڕیاریان دایە هەر لەسەر حیسابی بودجەی میللەت رەوانەی باشترین
خەستەخانەی ئەڵمانیای بکەن، کەچی لە پێناو هێشتنەوەی کەمئەندامان بەو
قیچە مووچە کەمەیان و درێژەدان بەو ژیانە
مەمرە و مەژییەیان بە دڕندانەترین شێوە کە لە مێژووی مرۆڤایەتیی
نموونەی نییە هێرشیان کردە سەر کەمئەندامە مانگرەکان و لاپەڕەیەکی
دیکەیان لە مێژووی رەشی خۆیان تۆمار کرد.
ئیدی هیچ پاساوەک نەمایتەوە لۆ ئەوەی ئازادییخوازان و مافپەروەران و
مرۆڤپەروەرانی خەڵکی کوردستان هێشتا لەوە تێنگەن کە ئەو دەسەڵاتە تەنێ
کۆمەڵەک مافایانە و دەستیان وەسەر حوکم داگرتییە و دوور و نێزیک هیچ
پەیوەندییەکیان بە میللەتەوە نییە، ئیدی هیچ بیانووەک نەمایتەوە لۆ
ئەوەی میللەت وەک راپەڕینی ١٩٩١ لەو مافیایانە
رانەپەڕی و ئەو دەسەڵاتە ستەمگەر و چەوسێنەرەیان
وەک دەسەڵاتی سەدامی گۆڕبەگۆڕ لەنێو نەبا.
١٩\١٢\٢٠١٢
ماڵپهڕی دارا ئهحمهد
|