په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١٥\٣\٢٠١٠

            ئازارى وشەکانى سێریۆ.

بەشدار سامى

0

لە ژوورەوە پاڵکەوتووم
مەرەکەب دەڕژێنمە سەرتەوێڵى تەنیاییم
نە پەنجەرەیەکم هەیە بۆ تەماشا
نە دەرگایەک بۆ چوونە دەر
گوێم لەدەنگى خۆم گرتووە و
کەس نابیستم
هێندە نەبێ
کە نازانم نیشتیمان چۆن لەخەو هەڵدەستێ و
چۆن من بەخۆى دەبەستێتەوە.

1
خاکم نەبوو
ژوورم هەبێ
خاکم نەبوو
ئاسمانم هەبێ.

2
بیست ساڵى تەواو کردووە تەمەنم
بیست ساڵ پتر
لەبێ نیشتیمانى دا.

3
کە حەوشەم نەبێ
تیایدا ڕووتبونەوەى چەستەم هەبێ
دیوارەکە بۆ بە کەلەى سەر نەشکێنم.

4
خەفەتێک لە کۆشم دایە
خەفەتێک کەوتۆتە کۆشم..
بەدرێژایى سەعاتەکانى تەنیاییم باڵادەکات.

5
بەهۆى زۆر ڕۆیشتنم
دەیان پێڵاو لەپێیەکانم جێماون
دەشێ سەدانى تریش بدڕێن و جێبمێنن
تادەگەم بەنیشتیمان.

6
ژوور لەسەر خاک دەکرێ
نیشتیمانم نەبێ
خاک لە کوێ بێنم
ژوور جێگاى دەوێ جێگا
جێگا لە کوێ بێنم.

7
کۆمکەرەوە ئەى زەوى
ژیان لە نێو پێڵاوەکەم دا
بۆنى گۆرەوى گرتووە.

8
تاکە شتێک لەبونم کرمۆڵەى نەکردبێ
نیشتیمانى خاوەن خانووى
ژوورە کەمە.

9
نیشتیمان مەترێک لێمەوە دوورە
مەترێک واتا
ئەو لە حەوشەکەمان دایە
من لە جادەکان بە دواى دا دەگەڕێم.

10
هێندەى لەگەڵ تۆدا نوستم
هێندە لەگەڵ ژنەکەم نا
هێندەى لەگەل تۆدا ڕۆیشتم
هێندە لەگەڵ خۆم نا
هێندەى لەگەڵ تۆدا مردم
هێندە لەگەڵ مردن نا!

11
تا ئێرە قێزەونى کەدەتبینم
لەوجێگایەدا جوانى کە دیارنى
دەبێ بڕۆم
دەبێ نەتبینمەوە!

12
مناڵەکەم داواى شیرینى بکات
بۆى دەکڕم
داواى نیشتیمانم لێبکات جیبکەم ؟

13
تائێرە زەوى ڕایکێشاوم
تائێرە نیشتیمان لە من دا کۆنەبۆتەوە
ئەى ئاسمان تۆیش سەعاتێک ڕام کێشە!

14

کە نیشتیمان خەوى لێکەوتووە
بۆ بوەستم
جادەکان دەڕۆن
جادەکان هەمیشە دەڕۆن!

15
گەر بڕیارە بمخەیتە پەراوێزەوە
خۆت چ بەهایەکت دەمێنێ؟
ڕێگەم بدە خۆم کۆکەمەوە،
لە بۆن کەلاک
کەلاکی هەردووکمان.

16
گونجاوترین شوێن بۆ پێیەکانم زەوییە
بەهۆى گەرانەوەم بۆ بۆشایی
لە بۆشاییدام
زەوى لە کوێ بێنم؟

17
مرۆف تادێ زێتردەبێ
تادێ زێتر و بەخوڕتر
ئاوەدانى ژوورەکان دەبەخشێتە کۆڵان
زەوى وەستاوە
زەوى لەوە پەرشتر نابێ.

18
هیچ شتێک ئەوە ناسەلمێنێ کەمن نەوەى قوڕبم
گەر وابوایە نیشتیمان وەک گەورەترین قوڕ
قەترەیەک قوڕى بەمن ڕەوا دەبینى.


2009
bashdarsami@yahoo.com