په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

با بازرگانیکردن بە ئێسکوپرووسکەکانیشەوە نەکرێت.

ئەحمەد مەجید  

 

دواى 19ساڵ چاوەڕوانى، دواى 19ساڵ فرمێسک ڕشتن،دواى 19 ساڵ نەهامەتى و ئاه و ناڵەى کوڕو کچى و دایک و باوک ئەنفالکراوەکان، دواى 19ساڵ چاوەڕوانى ژن و مێردەکان، دواى 19 ساڵ چی و چی و چی...

 

حەیف وا ئێستا بە ڕەوا نابینرێ ئێسک و پروسکى کەس و کارەکانمان بهیچنریچتەوە خاکى باوو باپیرانمانیان، بۆ لەبەر ئەوەى دڵسۆزبووین و نەبووین بە دەستەسڕی بەعس؟ لەبەر ئەوەى گیانمان بەخشی بەخاکەکەمان؟ یان لەبەر ئەوەى جاش و مستەشارەکان ناڕازین و خزم و دۆستی بەرپرسە باڵاکانن یان ئێستاش بازرگانى بەئێسک و پروسکەکانانەوە دەکەن؟ یان ئەتانەوێ چیتر رۆفاتەکانیش لەئێمەى بەجێ ماوو و براو خوشک و...هتد کانمان  لێ بێ بەریکەن؟

 

 ئەى دەسەڵاتدارانى کورد، ئێمەى کەسوکارى ئەنفالکراوەکان چیتر لێ ناگەڕێین چارەنووسمان بەدەستى ئێوەوە بێت، چونکە لەم مەسەلەیەشدا تەنها بەرژەوەندى تایبەتى خۆتانتان پیادەکرد، لێرەوە دەپرسم دەسەڵاتدارانى کورد لەعێراق و کوردستان تاچەند فشارتان دروستکرد بۆ لەسێدارەدانى تاوەنباران (عەلى کیمیاوى و سوڵتان هاشم و ڕەشید تکریتى) کرد؟، تا چەند جاش و مستەشارەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆتان پەلکێشی دادگا کرد؟، تا چەند باروگوزەرانى پاشماوەى ئەنفالکراوەکانتان باش کرد؟، بۆچ لێ ناگەڕێن ئێمەش وەک مرۆڤ بژین؟!، بۆچی ئێستاش ڕقتان لە ئێسک و پروسکەکانمانە، سەیر؟، ئەرێ تاکەى بیر لەخۆتان ناکەنەوەو بەخۆتاندا بچنەوە؟، وا هەست ناکەن مێژوو ئەمەتان لێ قبوڵ ناکات و تۆمارى دەکات؟.

 

بۆیە لێرەوە ئاگادارتان دەکەین، ئێمە ڕێگا نادەین ڕوفانیشیان ئەنفال بکرێتەوە، باش بزانن ئێمە ئامادەین بەو پارەیەى بە ئارەقى نێوچاوانی خۆمان دەرى دەهێنین، بەو پارووە نانەى دەممان، دەیانهێنینەوەو ناشمانەوێ و لێناگەرێین رێگریمان لێ بکەن لەهێنانەوەیان و ناشمانەوێ تەنها لەبەر ئەوەى حکومەتى عیراقی سوپاسێکتان یان دەستخۆشییەکتان بکات دوبارە  بمانفرۆشنەوە.

 

بۆیە منى خاوەن زیاد لە150 خوشک و براو برازاو ئامۆزاو پورزاو...هتد ئەنفالکراوو بۆ خۆشم 22 ساڵە لە ژیانى پێشمەرگایەتى و کۆڵنەداندا بووم دژ بە ڕژێمى بەعسی ئەنفالچى، بۆ ساتێکیش کۆڵم نەداوەو پێم وانیە لەم مەسەلەیەشدا کۆڵ بدەم،  لەمینبەرى ئەم پەڕەیەشەوە داوا لەسەرجەم کەسوکارى ئەنفالکراوەکان دەکەم بەهیچ شێوەیەک رازی نەبن ئێسکوپرووسکی  کەس و کارەکانمان لەخوارووى عێراق جارێکیتر ئەنفال و کۆمەڵکوژ بکرێنەوەو با ئێمە یەکگرتوو بین دژ بەوانەى بازرگانیمان پێوە دەکەن و نایانەوێ وەکوو مرۆڤ بژین.

 

گەرمیان