با بێده‌نگ نه‌بین
و زیاتر به‌سه‌ر‌مان تیپه‌ڕ نه‌که‌ن.
مه‌هدی کاوانی
وه‌ختی خۆی، ئاگام له‌هه‌موو سه‌ین و به‌ینه‌کانی کۆنفراسی یه‌که‌می
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بوو.
کاتێ کاته‌کان ده‌هێنمه‌وه‌پێش چاوی خۆم هه‌ر وا ده‌زانم ئێستانه‌کێیه.
ئه‌رسه‌لان بایز بوو له‌ژێر په‌رده‌ی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌وڵێریه‌کان که‌ده‌یگۆت
ده‌بێ حاجی مه‌مۆی‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌و به‌رپرسی
ڕێکخستنی ناوخۆی شاری هه‌وڵێر ، دووباره‌له‌کۆنفرانسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌هه‌ڵیبژێرینه‌وه،
به‌ڵام دانیشتنه‌کانی کۆنفرانس ده‌رکه‌وت که‌ئه‌و به‌ڕێزه‌ته‌نیا بۆ خۆ
بردنه‌پێشی بوو و ده‌یه‌ویست به‌هۆیه‌وه‌ده‌نگی هه‌ولێریه‌کانیش بۆ خۆی
مسۆگه‌ر بکات له‌کاتی خۆ پالاوتنی نه‌ک مه‌به‌ستی بێت حاجی مه‌مۆ(عه‌باس
موحه‌مه‌د) ده‌رچوێنرێ، کاره‌کانیش وه‌ک چۆنی داڕێژبوو ، هه‌روه‌ها که‌وته‌وه،
واته‌ئه‌ویش له‌پاڵ حاجی خۆی بۆ ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی پاڵاوت و ده‌نگی
هه‌وڵێریه‌کانی مسۆگه‌ر کرد . به‌ڵام ئه‌ویش وه‌ک حاجی ئه‌و ده‌نگه‌یان
نه‌هێنا که‌بگه‌نه‌ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی ،مه‌سه‌له‌که‌ش سولێمانیه‌کان
بوون . چونکه‌ئه‌وان لێ ڕانه‌هاتبوون ده‌نگ به‌هه‌وڵێریه‌کان بده‌ن .
من به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه‌ده‌ڵێم پسپۆری هاوڕێ جاجی به‌تایبه‌تی له‌بواری
ڕێکخستن له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی و کۆمه‌ڵه‌وێنه‌ی نه‌بوو و ئه‌گه‌ر
ناوچه‌گه‌رێتی نه‌بوایه، ده‌بوایه‌به‌شدار بوان به‌شانازیه‌وه،
هاوڕێ حاجی مه‌مۆ دووباره‌بۆ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه‌هه‌ڵبژێرنه‌وه.
من ڕاستی قسه‌کانم ئاڕاسته‌ی براده‌رانی هه‌وڵێری به‌شدار بوو له‌هه‌مان
کۆنفرانس ده‌که‌م ، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ژیان ماون ، کاخوانه‌کینێ چ ناته‌واوی
له‌ده‌ربڕینه‌کانم ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ندێ له‌وتاره‌کانی لڤین له‌سه‌ر
مێژووی کۆمه‌ڵه‌که‌ده‌ڵێ پاش زنجیره‌زیندانیه‌سیاسیه‌کانی هاوڕێیانی
کۆمه‌ڵه‌له‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حوسێن، شیڕازه‌ی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی
ئه‌و ڕێکخراوه‌به‌ته‌واوه‌تی لێک ترازابوو و شتێک نه‌مابوو به‌ناوی
کۆمه‌ڵه، که‌چی شه‌هید ئارام سه‌رله‌نوێ ڕێکی خسته‌وه. ئه‌و کاره‌ی
شه‌هید ئارام ڕێک ئه‌و کاتانه‌بوو که‌هاوڕێ حاجی مه‌مۆ له‌دژوارترین
کاته‌کانی خه‌باتی ناوشاری هه‌وڵێرو گیرانی ئه‌و پۆله‌یه‌ک له‌دوا یه‌کانه‌ی
هاوڕێکانی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ناوخۆی کۆمه‌ڵه‌و کادیره‌لێهاتوه‌کانی‌بوو.
که‌سایه‌تیه‌ک له‌هه‌لومه‌رجێکی دژواری وه‌هادا بتوانێ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌له‌هه‌ولێر
له‌ناو ئه‌و هه‌موو مه‌ترسیه‌به‌دواوه‌ی ڕژێمه‌وه‌بپارێزی ، جێی خۆی
بوو کۆنفرانسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌و به‌شدار بوانی به‌ڕێزلێنانێکی زۆره‌وه،
ئه‌و هاوڕێیه‌یان بۆ ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی و ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردبایه‌وه،
به‌ڵام که‌ئه‌وه‌ڕووی نه‌دا، فێڵی سیاسی و نه‌ریتی ناوچه‌گه‌رێتی و
دابه‌ش بوونی سیاسی کۆمه‌ڵه‌بوو .
من گله‌یی له‌هاوڕێ حاجی مه‌مۆ ده‌که‌م له‌نوسینێکی بڵاوکراوه‌ی له‌گۆڤاری
هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی ژماره 452،453،455 له‌ژێر ناونیشانی (هه‌ولێر و
کۆمه‌ڵه‌و هه‌ندێ ورده‌کاری) که‌نه‌ده‌بوایه ناوی ئه‌و که‌سانه‌بێنیته‌ناوناوانه‌وه‌که‌نه‌ک
به‌قه‌ده‌ر سه‌ره‌داوێک مێژوویان له‌دروست بوونی کۆمه‌ڵه نه‌بووه، به‌لکو
هه‌تا پێش ڕاپه‌ڕینی 1991یش نابوبراو به‌شێ له‌ڕژێم بووه. باجۆره‌که‌سانی
له‌و بابه‌تانه‌ش به‌پشتی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل بیانه‌وێ میژووی ده‌سکرد
بۆ خۆیان دروست بکه‌ن . به‌ری خۆر به‌بێژینگ ناگیرێ و که‌سانی مێژوویی
وه‌ک به‌ڕێز حاجی و ئیدی و ئیدی ، وه‌ها بێئاگانینه‌که‌هه‌لپه‌هه‌ڵپێی
ئه‌و جۆره‌که‌سانه‌قبوڵ بکه‌ن. له‌وه‌ش زیاتر ئه‌مڕۆی کورد نه‌فره‌ت له‌و
خه‌لکانه‌ش ده‌کات که‌پێشتر خاوه‌ن مێژووی شۆڕشگێڕی بوون و ئێستاش به‌شێکن
له‌گه‌نده‌ڵ جا چ جای پاشه‌ڕۆکانی ڕژێم که‌بیانه‌وێ له‌پشتی گه‌نده‌ڵچیه‌کانه‌وه‌مێژوو
بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن. کورد ده‌ڵێ حوزر له‌قه‌بیحاتی گه‌وره‌تره. ئه‌و
لێدوانانه‌م، وته‌یه‌کی هه‌ره‌به‌نرخی شه‌هید مالاغه‌فوری هێنامه‌وه‌بیر
و ده‌یگۆت خۆزگه‌ی کوژرانی ئه‌و خه‌لکانه‌ی که‌به‌ده‌ستی ڕژێمه‌وه‌هاتوونه‌ته‌ناو
ڕێزه‌کانی شۆڕش، ناخوازم ، نه‌وه‌کا به‌سه‌روه‌ری بچنه‌ناو مێژووی
شۆڕشگێڕی.
به‌ڵام وه‌رن بابێینه‌وه‌سه‌ر ئاخاوتنه‌کانی کاکه‌فه‌رید زامداری
شاعیری پێشتر‌و باری دابه‌شبوونی ئێستای . ده‌بێ ئه‌و براده‌ره‌که‌حاجی
مه‌مۆی له‌نووسینه‌که‌ی له‌ژێرناونیشانی ( دیسان ده‌رباره‌ی مێژووی
کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان که‌له‌هه‌مان هه‌فته‌نامه‌ی ناو براو/ژماره452
بڵاو بووته‌وه) خۆ له‌بچووکترین شوێنیشه‌وه‌ناوی ئه‌و به‌ڕێزه‌ی نه‌هێناوه.
ئایا به‌ڕێز هاوڕی حاجیه‌ک که‌ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ڕێکخستنی ناوشاری
هه‌وڵێر بێت به‌ئاگایی هه‌موو ده‌سته‌ی ته‌شکیله‌ی سیاسی ئه‌و ڕێکخراوه‌و‌هه‌موو
به‌شداربوانی کۆنفراسی یه‌که‌می کۆمه‌له‌وه، ده‌کرێت بخرێته‌خانه‌ی له‌بیر
کردن یان ئه‌ویش خۆی له‌ناو ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی دوو ساڵ له‌مه‌و پێش هه‌لپه‌هه‌لپیان
له‌سه‌ر حاجی ده‌کرد ، خۆی ده‌بینێته‌وه. نووسینه‌که‌ی و ماندووبوونی
سیاسی له‌ناو بزاڤی شۆڕشگێڕی کوردی ،ئه‌گه‌ر چی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵیه‌کی
خه‌تی جه‌لالی و کۆمه‌ڵه‌ی له‌نووسینه‌که‌ی پێوه‌دیار بوو و له‌ڕاستیشدا
دوو شتی ڕێکاو ڕێک پێچه‌وانه‌ی یه‌کتری بوون، قبوڵ ده‌که‌م. به‌ڵام ئه‌و
براده‌ره‌ش له‌وانه‌یه‌پێشی گوترابی، به‌مه‌به‌ستی سیاسی مێژوو ده‌گێڕێته‌وه‌نه‌ک
گێڕانه‌وه‌ی واقعی ڕاست و دروستی مێژوو. ده‌شزانم ئه‌وه‌ی ئێستاکه‌له‌پشته‌وه‌ی
ئاخاوتنه‌که‌ی کاک فه‌ریدو ئه‌وانه‌ی پێشتر.
منیش وه‌ختی خۆی له‌گه‌ڵ کاک فه‌ریدو ئه‌وانی تریش هاوڕاو له‌ناو هه‌مان
سه‌رده‌مه‌کان له‌سوچێکه‌وه‌به‌ڕێکخستنی ناوخۆ به‌سترابوومه‌وه و له‌ناو
هه‌مان زه‌مه‌نه‌کانیش براده‌رو هاوڕێی نزیکی خاوه‌ن یه‌کبیری یه‌کتر
بووین و که‌م و زۆریش ئاگامان له‌هه‌لس وکه‌وته‌سیاسیه‌کانی یه‌کتر نه‌ک
ڕێکخستن هه‌بوو. به‌ڵام‌حاجی له‌گه‌ڵ شه‌هید مامۆستا جه‌عفه‌رو شه‌هید
جه‌میل ره‌نجبه‌رو ئی تر،سه‌رقافله‌و خه‌مخۆری بنیاتنانی شه‌جه‌ڕه‌ی
ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌بوون، ئێمه‌ش به‌دواوایانه‌وه‌بووین .
به‌ڵام که کاک فه‌رید ئه‌و ڕاستیه نادرکێنێ یان بێده‌نگی له ئاستیا
ده‌کا گوناهه.
نازانم ئه‌و براده‌رانه‌ی که‌ئێستاکه‌به‌پشتی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌لێدوان ده‌ده‌ن
و به‌ئاره‌زووی خۆیان میژوو ده‌گێڕنه‌وه‌ئه‌و کاره‌یان بۆ کێیه!بۆ ئه‌و
65 هه‌زار که‌سه‌یه‌که‌له‌کۆی زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن خه‌لکی سولێمانی
هاتوون ناوی خۆیان بۆ هه‌لبژاردنی ئاینده‌تۆمار بکه‌ن! که‌ناکاته5% ده‌نگده‌رانیش
. گێڕانه‌وه‌ی مێژوو و سه‌وه‌ریه‌کان بۆ خه‌لکه، ئه‌دی ئه‌گه‌ر خه‌لک
لێی قبوڵ نه‌کردی ،چۆنچۆنی ده‌که‌وێته‌وه . ئه‌گه‌ر خه‌لک ده‌نگی ئێوه‌ی
قبوڵه‌بۆچ نایه‌ت له‌سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئێوه‌به‌نوێنه‌ری خۆی قبوڵ
بکات . ئا لێره‌یه‌ڕاستی قسه‌کانم ده‌سه‌لمێنم که‌ده‌ڵێم مێژوو بریتیه‌له‌به‌ستنه‌وه‌ی
کۆن به‌نوێ. کاتێ که‌که‌سه‌کان نه‌یان توانی ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه‌به‌ئامانج
بگه‌یه‌نن ، مانای ئه‌وه‌یه‌ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی میژوه‌که‌ون ده‌که‌ن . مه‌گه‌ر
که‌سانێکی تر به‌دیوی مێژوو لێیان وه‌ده‌نگ بێن و رووداوه کۆنه‌کان به‌ویستی
جه‌ماوه‌ر لێکه‌نه‌وه. له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌و چه‌واشه‌کاریه‌ی ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی کۆرساته. به‌ڵێ کاتێ که‌مرۆڤ ته‌ماشای به‌رنامه‌ی سه‌روه‌رانی
کۆرسات ده‌کات که‌به‌چاوی خۆی و به‌بیزار بوونی ژماره‌یه‌کی هه‌ره‌زۆری
هه‌وادارانی یه‌کیه‌تی که‌پێیان خۆشه‌ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شمولی بێت، نه‌ک
وا به‌فراوانی ناوچه‌گه‌ری پێوه‌دیار بێ. که‌چی ئه‌وان نه‌بایان پێکه‌وتووه‌و
نه‌باران و به‌رنامه‌که‌یان وا لی کردووه‌که90%ی سه‌روه‌ریه‌کان به‌س
له‌پارێزگای سولێمانی وه‌خه‌ملێنن ئه‌وی تریشیان بۆ که‌رکوک و بادینان
به‌جی هێشتووه‌و وه‌ک ئه‌وه‌وابێ که‌یه‌کیه‌تی ته‌واجودێکی هه‌ره‌لاوازی
له‌هه‌ولیر هه‌بێت . ئه‌و لێدوانه‌وانه‌م دژی شاری سولێمانی نیه‌و ده‌شزانم
شاری سلێمانی پایته‌ختی بابان و شاری مه‌لیکی کوردستان شێخ مه‌حمو‌دی
نه‌مرو شاری خۆڕاگریه‌که‌ی شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی 1930 و پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیری
و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و زۆرانیکی تره . به‌ڵێ هه‌رچه‌ندی به‌سه‌ر
سه‌روه‌ریه‌کانی ئه‌و شاره‌دابڵێین هه‌ر که‌مه. به‌ڵام بۆ هه‌موانیش
ئه‌گه‌ر سولێمانی هه‌ولێری مێژوو‌و شاری هۆلاکۆ به‌زین و که‌رکوکی دڵ و
قودسی کوردستان و دهۆکی ده‌ڵال و مه‌هابادو سنه‌و دیاربه‌کرو‌ده‌رسیمی
خۆڕاگر و زۆرانێکی تر به‌ده‌نگیانه‌وه‌نه‌یه‌ن له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ده‌نگه‌کانی
ئه‌وانیش کپ ده‌کرا . ئه‌و خۆ به‌دوور خستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ته‌شکیه‌ی
ئێستای یه‌کیه‌تی به‌هیج شێوه‌یه‌ک ناکه‌وێته‌ناو بازنه‌ی خزمه‌ت کردنی
شاری سولێمانی و سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماند که‌ئه‌وان
به‌پیر ئه‌و ده‌نگه‌نامۆیانه‌وه‌نایه‌ن . هه‌لبژاردنی پارێزگاکانیش ده‌ریان
بڕی که‌ته‌واجدی یه‌کیه‌تی له‌هه‌ولێر هیچی که‌متر نیه‌له‌هی سولێمانی
. ئه‌گه‌ر سه‌رژمێری ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ش بکه‌ین که‌چوونه‌ته‌ناو ڕێزی
سه‌روه‌رانه‌وه، پێم وانیه‌پشکی هه‌ولێر له‌سوله‌یمانی که‌متر بێت و
له‌هه‌موو ڕوێکیشه‌وه‌هه‌ولێرو سولیمانی و شاره‌کانی تری کوردستان پێکه‌وه‌جوانن
که‌به‌رپرسه‌کانی کۆرساتیش وه‌ها ده‌که‌ن ئه‌و ده‌نگه‌که‌مانه‌ده‌درونه‌وه‌که‌به‌پیریانه‌وه‌دێن
.
مێژوو هه‌ر ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی حکایه‌ته‌کۆنه‌کان نیه، به‌تایبه‌تی بۆ
هه‌رپارتێکی سیاسی که‌تێکه‌ڵاوی ئه‌ندێشه‌کانی بووبێت. مێژوو مانای
تۆمارکردنی ڕووداوه‌گرنگه‌کان و به‌ستنه‌وه‌ی به‌ئێستاو پێشبینی کردنه‌کانیتی
بۆ داهاتوو. له‌ناو ته‌شکیله‌ی سیاسی، فه‌لسه‌فی،ئابووری ، کۆمه‌لایه‌تی
، فه‌رهه‌نگی....مێژوو به‌ته‌کیانه‌وه‌یه‌بۆ هه‌ریه‌کێک لێیان قسه‌گه‌لی
خۆی پێیه. تێکڕای ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ئه‌گه‌ر ئاوێته‌ی مێژووی سه‌رده‌می
خۆیان نه‌بن ،وه‌کو دیارده‌یه‌کی ته‌جریدی لێ دێت. یه‌کیه‌تی نیشتمانی
کوردستان که‌داستانی سه‌روه‌ریه‌کانی سه‌رده‌می شاخ ده‌گێڕیته‌وه‌و
داستانه‌نا سه‌روه‌ریه‌کانی هه‌مان کاتیش وه‌لاوه‌ده‌نێ و ناشی به‌ستێته‌وه
به‌ئێستاکه‌ی و باری خۆیان و پێکهاته‌ی ته‌شکیله‌ی سیاسی ئێستایان ئه‌وه‌وه‌کو
ئه‌وه‌وایه‌که‌ئه‌وان له‌ناو ئه‌ستێره‌یه‌کی تردا بژین یان نێوانی ئه‌و
کاتی و ئێستایان ئاسمان و ڕیسمانه. زیندویه‌تی هه‌ر پارتێکی سیاسی به‌وه‌وه‌ده‌کرێت
که‌ڕاستگۆیانه‌ته‌وای مێژووی خۆی بنوسێته‌وه‌به‌لایه‌نه‌پۆزه‌تیڤ و
نێگه‌تیفه‌کانیشیه‌وه‌و به‌راوردیشی بکات له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌کانی
ئێستای . به‌داخه‌وه‌جیلی نوێی ئێستای یه‌کیه‌تی که‌م ئاگایان له‌مێژووی
خۆیان هه‌یه، هه‌تا بۆ گێڕانه‌وه‌ی حکایه‌ته‌کۆنه‌کانیش له‌ڕێگای یه‌کانگیری
نه‌بوونی حکایه‌ته‌کان، هه‌مدیسان سه‌ریان له‌ئه‌مه‌کانی تر تێکداوه.
له‌وه‌ش زیاتر ناوه‌ندێکی یه‌کگرتووش نیه‌تاوه‌که‌حکایه‌ته‌کان هه‌نده‌ک
وێچوونیان له‌ناو خۆیان هه‌بێت. دیسان هه‌ر بابایه‌ده‌یه‌وێ خۆی وه‌ک
پاله‌وانێک بێنیته‌مه‌یدانه‌وه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی حکایه‌ته‌کان بباته‌وه‌ئه‌و
ئاقاره‌که‌خۆی تیایدا پاڵه‌وان بووه. ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕمیش هه‌ر ده‌رفه‌ته‌و
حکایه‌ته‌کان به‌جۆرێک پۆشته‌ده‌کا، تاوه‌کو له‌گه‌ڵ که‌سه‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان
کۆک بکرێت ، ئه‌وه‌وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌که‌ئه‌و پارته‌ده‌سکردانه‌بیه‌وێ
کاته‌کانی کۆنیان به‌سیمای که‌سه‌کانی ئێستایان بچوێنێ.
ڕێزم بۆ سه‌روه‌ره‌یه‌کانی کۆمه‌ڵه‌و داستانه‌کانیان و هه‌موو ئه‌و
خوێنه‌ی که‌له‌پێناوی ڕژاوه، دیسان ڕێزم بۆ بنکه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
ئه‌و پارته‌سیاسیه‌ی به‌ته‌شکیله‌ی ئێستای هه‌یه، که90%ی مێژووه‌که‌یان
بۆ کۆمه‌ڵه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌شزانم ئه‌وان زۆر پڕن له‌ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وهیچیشیان پێ ناکرێ . به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێژووی
کۆنی کۆمه‌ڵه‌به‌ئێستا نه‌چوێنرێ ، ئه‌وه‌وه‌ک ئه‌وه‌وایه‌که‌ته‌نیا
چیڕۆکی پاله‌وانه‌کان بگێڕنه‌وه. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر مێژووی کۆمه‌ڵه‌و سه‌روه‌ریه‌کانی
و ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی که‌لێیانه‌وه‌ڕژاوه‌به‌ئێستا بچوێنین ، ده‌بێ
پڕۆسترۆیکا بکه‌ین . پڕۆستڕۆیکای هه‌مه‌لایه‌نی . له‌پێشه‌وه‌له‌گه‌نده‌لچیه‌کان
ده‌ست پێبکه‌ین نه‌ک هه‌رته‌نیا دوورخستنه‌وه‌یان له‌ناو هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات
به‌لکو سزادانیان و ڕووت کردنه‌وه‌یان له‌و داهاته‌نیشتمانیه‌زه‌به‌لاحه‌ی
ئێستایان، که‌هیچ پێوه‌رێکی یاسایی پێوه‌نیه. به‌ڵی ئه‌گه‌ر
پڕۆستڕۆیکا له‌وانه‌وه‌ده‌ست پێنه‌کات، ناتوانن هیچ به‌هیچ بکه‌ن و
مێژووی سه‌روه‌ریه‌کانیشی وه‌ک چیڕۆکی پاله‌وانه کۆنه‌کان لێ دێته‌وه.
14/09/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk
تێبینی:
مێژووه‌که‌ی سه‌روه‌دیاره‌که‌بابه‌ته‌که‌له‌چ ڕۆژێکه‌وه‌نوسراوه‌ته‌وه.
من هه‌مان ڕۆژ بۆ هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتیم نارد به‌مه‌به‌ستی بڵاو کردنه‌وه‌ی.
مه‌به‌ستیشم له‌وه‌بوو پێم خۆش بوو بابه‌ته‌که‌ی منیش له‌هه‌مان هه‌فته‌نامه‌ی
ناوبراو بڵاو بکرێته‌وه، چونکه‌بابه‌ته‌که‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌ندی
وتاری تر بوو که‌له‌هه‌مان هه‌فته‌نامه‌بڵاو کرابوونه‌وه. ڕه‌خنه‌شم
له‌هاوڵاتی هه‌یه، مادامه‌کینێ خۆی داوه‌ته‌به‌رشه‌قی هه‌ڵگرتنی باری
مێژوو و نووسینی که‌سایه‌تیه‌میژوویه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌نده‌شی
به‌یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تیه‌مێژووییانه‌حیساب کردبایه‌و وای له‌خۆی نه‌کردبایه‌که‌هه‌ندێ
ده‌نگ به‌ده‌ربخاو هه‌ندێ ده‌نگیش بشارێته‌وه. به‌هه‌رحال من به‌و
نووسینه‌م ماندوو بوویمه‌و ئه‌و مافه‌ش ده‌ده‌مه‌خۆم و هه‌ق وایه‌هاوڵاتیش
هه‌مان ماف بداته‌من، مادامه‌کینێ ئه‌وان له‌ژێر هه‌ر هۆکارێکه‌وه،
بابه‌ته‌که‌ی منیان بڵاو نه‌کردۆته‌وه. له‌سایت و ڕۆژنامه‌ی تر
بڵاویان بکه‌مه‌وه‌و ئیتر سوپاس.
٢٠/١٠ ٢٠٠٨
|