٦\٢\٢٠٢٠
بابەتگەلێکی
پەنابەریی لە لایەن ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە.
ژنێکی پەنابەری سوری دوو گیان لەگەڵ منداڵێکی لە
شاری ئەزمیری تورکیا بە چەقۆ لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران.
هیوا
خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" ژنێکی پەنابەری سوری دوو گیان
لەگەڵ منداڵێکی لە شاری ئەزمیری تورکیا بە چەقۆ لەماڵەکەی خۆیاندا
کوژران
ژنێکی پەنابەری سووری بەناوی (منار محەمەد حوسێن) تەمەن (٣٠) دوای
ئەوەی هاوسەرەکەی دەچێت بۆ سەر کار چەند کەسێکی نەناسراو هەڵدەکوتنە
سەر ماڵەکەی بەر چەقۆی دەدەن و دەیکوژن لەو کاتەشدا منداڵێکی بە ناوی (
محمد خلیل جەمال ) تەمەن ( ٥ )ساڵ لەخەو خەبەری دەبێتەوە هاواردەکات
ئەویش دەخنکێنن و هەڵدێن.
بەپێی زانیاریەکان قوربانیەکە دوو گیان ماوەی دووگیانیشی شەش مانگ بوەو
خاوەنی کچێکی تەمەن دووساڵ و کوڕێکی تەمەن پێنچ ساڵ بوە کە بەداخەوە
کورە پێنچ سالەکەشی لەگەڵ خۆیا بوە قوربانی.
بەپێی لێدوانی پزیشکی دادوەری شاری ئەزمیریش تاوانەکە لە نێوان کاتژمێر
٩ بۆ ١٠ سەرلەبەیانی ڕوویداوە بەڵام کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ
لەلایەن دراوسێکانەوە تاوانەکە ئاشکرا دەکرێت و پۆلیسی لێ ئاگادار
دەکرێتەوە.
بەپێی لێدوانی شایەتحاڵێک نزیک لەکەس و کاری قوربانیەکە کە لێکۆڵینەوە
لەگەڵ گشت دراوسێکانیان کراوەو لێکۆڵینەوەی زیاتریش بەردەوامە
شایەتحاڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشدا گومان دەکەن هۆکاری تاوانەکە بۆ دزی
بوبێت چونکە قوربانیەکە چەند پارچە زێرێکی پێوەبووە بردوویانە شوێنی
پەلاماردن بە جەستەی قوربانیەکەوە بوە کە بەرگری کردووە.
شایەنی باسە ڕێژەی پەنابەرانی سوری لە تورکیا نزیکی چوار ملیۆن
پەنابەرە کە بەهۆی جەنگی ناوخۆی سوریا پەناهندەی ووڵاتی تورکیا بوون.
٣\٢\٢٠٢٠
- ئەزمیر
---------------------------------------------------------------------
گرتنی پەنابەران لە تورکیا.
چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ ( ١٣٥ )
پەنابەرو قاچاخچیەک دەستگیرکران.
هەر هەمان ڕێکەوت ٣/٢/٢٠٢٠ لە ناو دەرایایی ئیجەدا لە سنوری ئایڤاچەکی
سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٧٨ ) پەنابەر لەناو دوو بەلەمی چوپدا دەستگیرکران
لە نێو پەنابەرە دەستگیرکراوەکاندا ( ١١ ژن و ١٧ منداڵ ) بونیان هەبوو.
ئەدرنا:
ڕێکەوتی ٣/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٤٠ ) پەنابەری
ئەفغانی لەناو دوو بەلەمی چوپدا لەدەریایی ئیجەدا دەستگیرکران کە پێک
هاتبوون لە (٢١پیاو ، ١٢ ژن ، ٧ منداڵ).
هیوا خدر - ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
---------------------------------------------------------------------
دادگای تورکیا سزای زیندانی بۆ هەر قاچاخچیەک لە
(٣ ساڵەوە بۆ ٩ ساڵ) زیادکرد.
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند کە "علی کمال کورت بەڕێوەبەری
گشتی پۆلیسی شاری ئەدرنا ڕایگەیاندوە:
گۆڕانکاری لەیاسایی سزای زیندانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەتایبەتی
پەنابەران کراوەو چۆتە بواری جێ بەجێکردنیشەوە..".
هیوا ووتیشی "ناوبراو ڕایگەیاند: پێشتر سوکترین سزای زیندانیکردنی
قاچاخچی تەنها سێ ساڵ بوە بەڵام بەم یاسا نوێ یە هەر قاچاخچیەک دەستگیر
بکرێت نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت لەگەڵ سزادانی دارایی بە بڕی ( ٢٠،٠٠٠ )
بیست هەزار لیرەی تورکی هەروەها ووتی ماوەی زیندانیکردن و سزایی دارایی
بەپێی گەورەی تاوانەکەی زیاتر دەبێت وە هەر قاچاخچیەکیش دووبارە
بەهەمان تاوان دەستگیربکرێتەوە سزاکانی دەبێتە دوو هێندە..".
هیوا ئەوەشی ووت"هاوکات ئەم گۆڕانکارییە یاساییە دوای ئەوە دێت
لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە چەند کارەساتێکی دڵتەزێن لە تورکیاو یۆنان
ڕوویاندا کە قاچاخچیەکان بەرپرس بوون لە دەریایی ئیجە لەسنوری تورکیا
لە ١١/١/٢٠٢٠ دوای نقوبوونی بەلەمێکی پەنابەران ١١ پەنابەر خنکان کە
هەشتیان کوردی ڕۆژئاوابوون هەروەها لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیاش هەمان
بەروار دوای نقوبوونی بەلەمێکی پەنابەران تەنها ٢٢ پەنابەر ڕزگارکران
لە کۆی ٥٣ پەنابەر کە بەداخەوە زۆرینەی ئەوانەی خنکان هاوڵاتیانی
هەرێمی کوردستان بوون".
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنە
٢\٢\٢٠٢٠
- تورکیا
---------------------------------------------------------------------
دوایی ١١ ساڵ چاوهروانی
بهیهکتر شادبوونهوه.
هاورێ
هاولاتیهکی خهڵکی کوردستانه ماوهی ١٨ ساڵه له ولاتی بهریتانیا
ژیان بهسهر دهبات داستانی ژیانی هاورێ پر له بهسهر هات وچیرۆک
ورووداوی نهخوازراو، له سالی ١٩٨٩ له زیندانی ڕژیمی بهعسی لهناوچوو
ئهشکهنجه و ئازارێکی زۆر دهچێژێت پاش ئازاد بوونی بهدوای ڕاپهرینهکانی
ئازاری ساڵی ١٩٩١ دهبێته پیشمهرگهو پاش چهند ساڵێک ڕوو لههاندهران
دهکات و له وڵاتی بهریتانیا دهگیرسێتهوه . پاش ماوهیهک له نهخۆشخانهی
دهروونی بۆ ماوهی ١١ سال دهمێنێتهوهوپاشان لهژیر چاودێری پزیشکدا
چارهسهر وهردهگرێت.
هاورێ دهڵیت "لهو ماوهیهدا بهداخهوه تهنها چهند کهسێکی کهم
لێان پرسیمهوه بهلام دوای ناسینی فیدراسیۆن و بههاناوه هاتنم
ژیانی من زۆر ئالۆگۆری کرد و فیدراسیۆن نهک تهنها لێی دهپرسیمهوه
و هاوکاری دهکردم و کتیبی بۆ دههێنام بهڵکو به بهردهوامی سهردانی
دهکردم، یارمهتیان له نهخۆشخانه بۆ وهردهگرتم بۆ ئهوهی له
ئاههنگهکانی خۆیان بهشدار بم و تێکهڵ بم ودڵم خۆش بێت".
هاوری بهچاوی فرمێسکهوه ئهوهشی ووت "فیدراسیۆن توانی به خێزانهکم
شادم کاتهوه که ١١ ساڵ له یهکتر دابڕابووین..".
هاوری ههروهها ووتیشی" من ههتا بمێنم له ژیاندا له دلسوزی
فیدراسیۆن وئهوکهسانه دهرناچم که تهنها جێیان نههێشتم..".
٣١\١\٢٠٢٠
- لەندەن
---------------------------------------------------------------------
ئاماری گرتنی پەنابەران لە تورکیا.
ئەزمیر:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی دیکلیل سەر بەشاری ئەزمیر ( ٣٠ )
پەنابەری سۆماڵی لەناو بەلەمێکی چوپدا دەستگیرکران کە ژن و منداڵیش لە
نێوانیاندابوو.
چانکاڵێ:
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (
٣٣ ) پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی
لیسبوسی یۆنانی ژن و منداڵیش لەنێوانیاندابوو.
مۆغەڵا:
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغەڵا لەناو
بەلەمێکی چوپدا ( ١٦ ) پەنابەرو قاچاخچیەکی سووری دەستگیر کران
ئەدرنا:
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٠ لەناوچەی هاڤسا سەر بەشاری ئەدرنا لەناو
ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووکدا ( ٢٨ ) پەنابەرو دوو شۆڤێری ئۆتۆمبێلەکە
دەستگیرکران پەنابەرەکانیش پەنابەرانی ووڵاتانی ( سوریا ، ئەفغانستان ،
پاکستان ، ئەریتریا ، جورجیا ) بوون.
دوێنێش ڕێکەوتی ٣٠/١/٢٠٢٠ هەر لەشاری ئەدرنا ناوچەکانی ( ئۆزونکوبرو ،
ئیبسالا ، میرش ) ( ٢٠١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە
پەنابەرانی ووڵاتانی (سوریا ، میسر ، مەغریب ، ئەفغانستان ، پاکستان).
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٣١\١\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------
شاڵاوی گرتنی پهنابهران بهردهوامه.
له ماوهی دوو رۆژدا (٧٨٥) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.
بهپێ لێدوان راگهیاندنهکانی پۆلیسی دەریاوانی و ووشکانی سنورهکانی
تورکیا ، سەرەڕای خراپی کەش و هەواو سەختی شەپۆلەکانی دەریایی ئیجە بهڵام
ڕووکردنی پەنابەران بۆ گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپا درێژەی هەیەو تەنها
لەماوەی ( ٢ ) ڕۆژدا ( ٧٨٥ ) پەنابەر لەسنورەکانی تورکیا دەستگیر کراون.
ناوچەی ئێنز:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئێنزی سەر بەشاری ئەدرنا ( ٢٨٤ )
پەنابەر دەستگیر کران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی ( سووریا
، ئێران ، پاکستان ، ئەفغانستان ، جەزائیر ، مەغریب).
ناوچەی ئایڤاچەکی:
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (
٥١ ) لە بەلەمێکدا لەناو دەریایی ئیجەدا دەستگیرکران پێک هاتبوون لە (
٣٨ سوری ، ١١ کۆنگۆ ، ٢ فەڵەستینی ) ژن و منداڵیش لە نێوانیاندا بوو
بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی لیسبوسی یۆنانی.
ههروهها لەناو پاسێکی ( مینو بووس ) دا کە تەنها توانای هەڵگرتنی ( ٩
) سەرنشینی هەبوو ( ٢٢ ) پەنابەری تێدا دەستگیر کرا کە ژن و منداڵیش لە
نێواندا بوو.
ناوچەی دیدیمی:
دوێنێش ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدیمی سەر بەشاری ئایدن ( ١٢٩ )
پەنابەر دەستگیر کران کە پێک هاتبوون لە ( ٦٨سووری ، ٤٠ فەڵەستینی ، ١٢
کۆنگۆ ، ٥ میسری ، ١ عێراقی ، ١ سۆماڵی ، ١ سنگالی ، ١ ئەفریقی ) کە
سەرجەمیان پێک هاتبوون لە ( ٦٤ پیاو ، ١٨ ژن ، ٤٧ منداڵ )
ناوچەی بۆدروم:
هەردووێنێ ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی بۆدرومی سەر بەشاری مۆغڵا لە
دوو کاتی جیاوازدا ( ٨٥ ) پەنابەر دەستگیرکران پەنابەرەکان لە دوو
بەلەمی چوپدا لەناو دەریایی ئیجەدا دەستگیرکران کە بەپێی لێدوانی پۆلیس
هەر چوپێکیان تەنها توانای هەڵگرتنی ٢٠ سەر نشینی هەبوە بەڵام لە کاتی
دەستگیرکردنیان هەرچوپێکیان زیاتر لە ( ٤٠ ) پەنابەری لەسەربووە کە
ئەمەش زیاتر هۆکاری نقوبوون و خنکان و گیان لەدەستدانی پەنابەرانە
بەتایبەتی لەم وەرزی زستانەدا.
لەناوچەکانی ( ئێنز و ئیبسالاو ئۆزونکورو:
هەوکات دوێنێ ڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ( ئێنز و ئیبسالاو
ئۆزونکورو ) ( ٢١٤ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە پەنابەرانی
ووڵاتانی ( عێراق، ئێران ، سوریا ، ئەفغانستان ، پاکستان ، سۆماڵ ،
جەزائیر ، مەغریب )
هیوا خدر: ئەندامی
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا
٣١\١\٢٠٢٠
---------------------------------------------------------------------
گرتنی پەنابەران لە تورکیا.
ئەدرنا:
ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢٠ لەناوچەکانی ( ئۆزونکوبرو ، هاڤسا ، ئێنیز ) سەر
بەشاری ئەدرنا ( ١٣٣ ) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە
پەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، مسر ،
مەغریب ، بەنغلادیش).
ئایدن:
ڕێکەوتی ٤/٢/٢٠٢٠ لەناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن ( ٣١ ) پەنابەر
دەستگیرکران پێک هاتبوون لە ( ١٥ پیاو ، ٥ ژن ، ١١ منداڵ ) کە ( ١٦
پەنابەریان فەڵەستینی بوون ، ١٥ پەنابەریشیان سوری بوون).
هەمان ڕێکەوت ٤/٢/٢/٢٠٢٠ لە سنوری ناوچەی دیدمی سەر بەشاری ئایدن لە
نێو دەریایی ئیجەدا لە دوو بەلەمی چوپدا ( ٤١ ) پەنابەر دەستگیرکران کە
پێک هاتبوون لە ( ٢٤ سووری ، ١٠ فەڵەستینی ، ٧ ئەفغانی).
فیدراسیۆنی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

|