با بیستوجواری چواره‌کان به به‌رز و پیرۆز ڕابگرین.
خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
کۆمه‌ڵ کوژهعهفلهقیهکان توانیان له 24.04 .1974 گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری کۆمه‌ڵکوژی له‌مێژووی ڕه‌شیان تۆمار بکه‌ن. توانیان پێشکه‌وتووترین چه‌کی سه‌رده‌می یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی و ناپاڵمی قه‌ده‌غه‌کراوی جیهانی هیندی بۆ یه‌که‌م جار له‌ناوچه‌ی پشده‌ر تاقی بکه‌نه‌وه. توانیان ڕۆژ ئاوا و هه‌موو دونیای سه‌رمایه‌داری له‌ئاست تاوانه‌کانیان ده‌مبه‌ست بکه‌ن، توانیان ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و کاسه‌ی سه‌ری دانیشگاییان و ژن و منداڵی بێتاوانی شاری قه‌ڵادزێ له‌چه‌ند چرکه‌یه‌کدا ژێره و ژوور بکه‌ن. توانیان یه‌که‌م زانکۆی شۆڕشی کورد زینده‌به‌چاڵ بکه‌ن.
به‌ڵام له 24. 04. 1982 نه‌یان توانی له به‌رده‌م بووڕکانی ڕقی پیرۆزی خۆنیشاندانی ئه‌و شاره خۆ ڕابگرن.
له به‌هاری هه‌موو ساڵێ خه‌ڵکی ئه‌و شارهبهدهست له‌ملان له‌گه‌ڵ هاوڕێ یانی سۆران سه‌ڵته، قوباد حه‌سه‌ن ، دایکهئامینهو مامۆستا سنه‌وبه‌ر، ڕقی پیرۆزیان ده‌مه زه‌رد ده‌کرده‌وه.
فاشسته‌کان توانیان هه‌ندێک له‌سه‌رانی کورد له‌خشته‌به‌رن و شه‌ڕی خۆکوژیان پێ بکه‌ن، به‌ڵام نه‌یان توانی ڕقی پیرۆزی ئه‌م شاره دا بمرکێنهوه. فاشسته‌کان له 1984 هه‌ر چه‌نده هه‌ندێک له سه‌رانی ئه و‌سا و ئێستا زۆر هاواری تێک نه‌چوونی زه‌مینه‌ی به‌ناو گفتوو گۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا کرد! به‌ڵام نه‌یان توانی به‌رگی به‌ناو جه‌یشی شه‌عبی به‌به‌ر زانکۆییانی کورد له هه‌ولێر، موسڵ ، به‌غدادا بکه‌ن به‌پشتیوانی قوتابی یان خوێندکارانی ئه‌و شاره بوو.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره ته‌لیسمی ترسی فاشسته‌کانیان له‌ده‌روونی هه‌موو ژن، منداڵ و مه‌زنی کوردستان ڕه‌وانده‌وه.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌بوون ئاوردانی شۆڕشه‌کانیان نه‌ده‌هێشت سارد بێته‌وه.
خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌بوون باوه‌شی گه‌رمیان بۆ هاوڕێ ههڵوهدایهکانی پێشه‌وا قازی، بارزانی ، فه‌هد ،ئاپۆ ، سیدا سالح یوسفی و ئارامی جوانه‌مه‌رگ کرد بۆوه.
له دوای کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، کۆمه‌ڵ کوژیه‌کانی به‌ناو ئه‌نفال و بارزانیه‌کان،له 1989 فاشستهکۆمهڵ کوژه‌کان چاریان نه‌ما ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌م شاره‌یان به‌گوند و شار و مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه بۆ کۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێکان ڕاگوازی.
له04. 03. 1991 خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی ئه‌م شاره‌بوون به‌ده‌ست لهمللان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی دیبه‌گه خوێنی ئاڵی یه‌که‌م شه‌هیدی ڕاپه‌ڕین ( به‌ختیار هوڕێوه) یان پێش که ش به ئازادی کوردستان کرد، هاوڕێکانی شه‌هید به‌ختیار بوون یه‌که‌م میللی چه‌خماخه‌ی ڕاپه‌ڕین له‌ئۆردوگا زۆره‌ملێ خه‌بات له‌نێوان موسڵ و هه‌ولێر له فاشسته‌کان هێنایه‌وه.
خه‌ڵکی ڕاگوێزراوی ئه‌م شاره‌بوون له 07. 03. 1991 پێش ئازاد کردنی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی بازیان و سه‌رکردایه‌تی جهحافیلی سوک لهچهمچهڵ دا گرت، کام شؤڕشگێڕ هه‌یه له‌هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان قه‌رزداری خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌بن.
با له 35 ساڵ وه‌گه‌ڕی یه‌که‌م شاڵاوی جینۆسایدی کورستان له‌سه‌ر ده‌ستی بهعسیهفاشستهکان له 24. 04. 1974 هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاوار بکه‌ین:
ده‌با چیتر به‌عس ئاسا ئه‌م شارهپشتاو نه‌خه‌ین و سه‌روه‌ریه‌کانی پێشێڵ نه‌که‌ین. ده‌با مردوو و زیندووی ئه‌م ناوچه‌یه چیتر وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان و گه‌رمیانیه‌کان به‌سوک سه‌یر نه‌که‌ین. با کێسی قه‌ڵادزی به‌زیندووی ڕابگیرت. تاوان بارانه‌کانی وه‌ک تاوان باری جینۆساید به‌دنیا بناسێنرێن. با 24.04 ببێته ڕۆژی جینۆسایدی گه‌لی کورد، با شه‌ڕه‌فی یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینیان پێ ڕه‌وا ببینرێت، که‌هه‌موو دنیا به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی شاری هۆلاکۆ به‌زێن ده‌زانێت که 04. 03. 1991، با یه‌که‌م زانکۆی بۆردوومان کراویان بۆ ئاوه‌دان تر بکرێته‌وه، با ڕێگای سنووری کێلێ – سه‌رده‌شت به‌نێو ده‌وڵه‌تی بکرێت، با ئاوردانی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تایه‌کانی شۆڕشی به‌مۆزه‌خانه بکرێن،
هه‌ر شاد و پیرۆز بێت گیانی شه‌هیدانی کوردستان ، به‌رز و پیرۆز بێت ڕوحی شۆڕشگێڕی هه‌میشه زیندوه‌کانی شاری قه‌ڵادزێ، هه‌ر شه‌کاوه بێت ئاڵای کوردستان.
هۆڵه‌ندا 2009.04. 24
|