په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

با دەقەکەى ناوەندى چاک بە سەر ئێوەشدا تێنەپەڕێت.
نامەیەک بۆ نوێنەرانى تازە هەڵبژێردراوى دەستەى داکۆکى لە مافى زیندانییە سیاسییە کانى کوردستان.

هیوا ڕەش  

سڵاو و پیرۆزبایى گەرمم لە ڕێگەى ئێوەوە بۆ خۆتان و سەرجەم زیندانییە سیاسییە خۆڕاگرەکانى کوردستان .

بە داخ و ئەفسوسەوە باسى لێوە ئەکەم ، لەم دواییانەدا بە گەرمى بە دووى هەواڵ و چالاکییەکانى ( ناوەندى چاک _کوردۆساید ) عەوداڵم ، تا ئێستا توانیویەتى بێلایەنانە کارەکانى ڕابپەڕێنێت ، وەلێ خەریکە دەسگەلێکى نادڵسۆز و نا بەرپرس لە ڕێڕەوى ڕاستینەى خۆى لاى ئەدا و بەرەو هەڵدێرى حیزباندن و باوەشى حیزب پاڵى پێوە ئە نێن .

دەستەى داکۆکى لە مافى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان کە لە نزیکەوە تێکەڵ بە چالاکى و ئەرکە پیرۆزەکانیان بوومە ، تا ئێستا بێلایەنانە و بە بێ جیاوازى هزر و ئایدیا داکۆکى لە سەرجەم زیندانییە سیاسییە بێماف و ستەملێکراو لە سایەى حکومەتى حیزب کردووە ، و ئەمڕۆش هەینى 28 8 2009 یەکەمین کۆنگرەى خۆیان گرێ دا کە مایەى دڵخۆشى هەموو لایەک بوو ، لەوێشدا کاک ( محەمەد پشدەرى ) ئەتوانم بڵێم دەنگى ڕەهاى سەرجەم ئامادە بووانى بە دەست هێنا ، بەڵام ئەمە جارى یەکەم نیە و دڵنیاشم دواجار نابێت کە کەناڵى KNN هەڵپەیەتى لە چۆنێتى قۆستنەوەى مەسەلەکە و ئاراستە کردنى بەرەو ( گۆڕان ) کە کاک نەوشیروان سەرپەرشتیار و بەرپرسیەتى ، من لێرەدا قسەم لە سەر ( گۆڕان ) نیە بیەوێ چۆن کاروبارەکانى و بەرنامەى خۆى جێبەجێ بکات ؟

 

بەڵام ئەخوازم نوێنەرانى دەستەى داکۆکى لە مافى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستان هەر یەک بە ئارەزووى خۆى و هەواى نەفس و میزاج نەیەتە گۆ و کوێى پێ خۆش بێت ئەو شوێنە بکاتە مینبەر و ژەهرى خۆى بکاتە جەستەى دەستەکە و توشى نائومێدییان بکات ، چونکە گلەیى زەقى زیندانییانى سیاسى لە کۆمکارەکەى پارتى و یە کێتى تێوە گلانیەتى لە پاراستنى بەرژەوەندى حیزب نەک وەدەستهێنانى مافى زیندانییان ، بە هیوام سیناریۆى ( ناوەندى چاک _ کوردۆساید ) بە سەریاندا تێنەپەڕێت و ڕێگە نەدەن درز و کەلێن بخرێتە ڕیزەکانیانەوە و وەکو کۆمکارى زیندانییە سیاسییەکان خۆیان قێزەون نەکەن ، چونکە لە نزیکیشەوە ئاگادارم ئەوانەى بە دروشمى خۆپیشاندانەکانى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستانەوە خۆیان با ئەدەن تەنها بۆ مەبەستى جوان کردنى ڕاگەیاندنەکەیان و بەرژەوەندى خۆیانە ، ئەوانەى دروشمەکە دائەڕێژن نەک وەکو ئەوان خۆیانى پێوە هەڵناکێشن بەلکو لەبەر ئەوەى بەرژەوەندى باڵاى زیندانییە سیاسییەکانى کوردستانیان زۆر لە خۆدەرخستنى خۆیان پێ باڵا ترە بە لایانەوە عەیب و نەنگە باسیشى بکەن ، دوو لەو دروشمە دیارانەش :

ئەگەر حکومەت نەگۆڕێ ، ئەدۆڕێ.
لە داهات و بودجەمان ، چى تر مەخۆن مووچەمان.
کە کەناڵەکانى میدیاى حیزبى و ئەهلیش ڕەواجیان پێ ئەدەن.


07701309524
Hewarash1@yahoo.com