٢٠\٦\٢٠٢٠
با دەوڵەتی
تورکیای رەگەزپەرست ریسوا بکەین.

ئهحمهد رهجهب
دەسەڵاتدارانی تورک لە سەرەتای دروستبوونی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی
پیشەیان کوشتنی بە کۆمەڵی خەلکی سڤیل و بێ دەسەڵات بووە لە گەڵ
لەناوبردن و خاپورکردنی گوندو شارو داگیرکردنیان و، ئەو پیشە قیزەوەنە
گوازرایەوە بۆ نەوەکانیان تا گەیشتە تاونباری دێز رەجەب تەیب ئەردۆگانی
خوێنرێژو، نموونەی کردەوە نامرۆڤەکانیان زۆرەو، لەوانە قرکردنی
ئەرمەنەکان و کوشتنی کوردان بەکۆمەڵ لە دەرسیم و سەرجەم شارەکانی
باکوری کوردستان و قەسابخانەکەی گوندی رۆبۆسکی و کوشتارەکەی پاریس و
تاوانەکەی گوندی کورتەک و زارگەلی و کەمپی مەخمور، شەنگال، ماوەت و
سەفرە و ناوچەکانی تری کوردستان و، ئەم تاوانبارەو رژێمەکەی لە ھێرشی
بۆ سەر ھەندێ ناوچەی کوردستان چەکی قەدەغەکراوی بەکارھێناوەو دەستی
نەپاراستووە لە بۆردومانی خەڵکی سڤیلی گوندنشینەکان و قوتابخانەو
نەخۆشخانەو سەرەرای وێرانی کردنی ماڵ و سوتاندنی باخ و لە ناوبردنی
ئاژەڵ و وێرانکردنی دێھات و شارەکانی کوردستان.
لەمرۆدا روون و ئاشکرایە تورکیا خاوەنی ١٩ پێگەو بنکەی سەربازییە بە
چەکی مۆدیرن و تۆپ وتانک ولە ھەندی شوێن سەکۆی نیشتنەوەی
ھەلێکۆپتەروگۆرەپانی تایبەتی بۆ فرۆکەی بێفرۆکەوان و بنکەی تایبەتی
سیخوری و مۆڵگای دەزگای میتی سەرکوتکەرو، تورکیا لەناو خاکی کوردستان
لە ھەولێرو دھۆک سەربەست و ئازادانە بە شوڤڵ و گرێدەرو کەرەستەی تر
رێگاوبان دروست ئەکات و بست بە بست بە بەرچاوی بەرپرسان بەرەو ئامانجە
گڵاوەکانیان زەوی داگیر ئەکەن.
پیویستە ھاوڵاتیانی کوردستان داوا لە حکومەت بکەن و بە یەک دەنگ بڵێن
کوا داھاتی نەوتی کوردستان؟ چەند ساڵە نەوت بە ھەرزان ئەدەن بە تورکیا؟
کوا داھاتەکەی و ئەچێتە گیرفانی کێ و لە کام بانق دانراوە ؟ ماوەی حەوت
ساڵە حکومەتی ناوەند داوا ئەکات برێ لەو نەوتە بدرێت بە کۆمپانیای
سۆمۆو لە بەرامبەردا مووچەی مامۆستاو فەرمانبەرانی کوردستان بدەن و، بە
ھۆی گرێبەستی نھێنی لە گەڵ تورکیاسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت ئیفلیج
بوونەو سەریان لێشێواوەو نازانن چی بکەنو، ئەوش ئەگەر نەکەن، واتە
ئەگەر نەوت نەنێرن جارێکی تر خەڵکی کوردستان برسی ئەکەن و ناتوانن
مووچەو مافەکانیان بپارێزن و، بۆ وەبیرھێنانەوە تورکیا بە پارەی نەوتی
خۆمان کورد ئەکوژێت.
تورکیا وڵاتێکی داگیرکەرەو، پێویستە زیاتر ریسوا بکرێت و، لە میژەوە
چاوی بەرپرسانی تورکیا لە سەر داگیرکردنی خاکی وڵاتانەو، لیرەدا باسی
کۆن ناکەێن بەلکو لە داگیرکردنی خاکی کوردستان ئەکەێن لە جرابلوس و
عەفرین و سەری کانی لە رۆژئاوا ( سوریا) و یەک لە سەر سێی خاکی باشوری
کوردستان داگیر کراوەو، بەوەش نەوەستاوە ئەیەوێت زیاتر پێشرەوی بەرەو
قوڵایی بکات و ھەلومەرجیشی بۆ رەخساوە.
تورکیا وڵاتێکی تیرۆریستەو دەست لە کوشتن ھەڵناگرێت و بە بەرچاوی
ئەمریکاو وڵاتانی ئەورۆپا بەناودیموکراتی و نەتەوە یەکگرتووەکان خەڵکی
سڤیل لەناو ئەبات و، لەم دوایەدا لە شاخی مەتین ، ئەزمر، ماوت و سەفرەو
زەرون بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ژمارەیەک ھاوڵاتی سڤیلی شەھید کردووەو،
دوێنی بە ١٨ فرۆکەی جەنگی لە شەنگال ، کامپی پەنابەرانی مەخمور، قەندیل،
قەرەچوغ و ناوچەی برادۆستی بۆردوومان کردو شەھیدو برینداری لێکەوتەوە.
حکومەتی عێراق بەتوندی ھێرشی فڕۆکەکانی تورکیای بۆ سەر شارو ناوچەکانی
کوردستان ریسوا کرد بەڵام سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم وەک کەرو
ڵال بێدەنگن و نوزەیان لێوە نایەت و، ئەو دەستێوەردانەی تورکیا پێشێل
کردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیە پێویستە ھەموو
خەڵکی بە شەرەف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئەو دەستدرێژییە بۆ
سەر خاکی ھەرێمی کوردستان ریسواو شەرمەزار بکەن و، پێویستە حکومەتی
ھەرێمی کوردستان لە خەوەکەی بێداربێتەوەو سنورێک بۆ ئەو دەستدڕێژیانەی
تورکیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێت بە ئارەزووی خۆی لە ناو
باشوریکوردستانتەراتێن بکا ت و، ئەگەر حکومەت ئەوە نەکات پێویستە دەست
لەکاربکێشێتەوە.
بۆردوومانکردنی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەن فرۆکە
جەنگییەکان تورکیا لە ناو خاکی کوردستان بێ رێزی و سوکایەتییە بە گەل و
نیشتمان و، ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوە بێشک
خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسواو شەرمەزارییە و، لە راستیدا بەردەوامی
ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەکانی کارێکی نارەوا و نامرۆڤانەیە و
ئاسایشی وڵات و
خەڵکیگوندەکانیخستوەتەمەترسییەوەبەجۆرێکناتواننلەشوێنوزێدیباوباپیرانیخۆیانبەئارامیبژێنو،
ئازادانەبەردەوامبنلەکاریرۆۆژانەیان وەک: کشتوکاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ
و ھەنگ و بایخدان بە پوش و باخ و رەزەکانیان.
با حکومەت بزانێت ھیچ کوردێکی بە شەرەف یان ھەر حزبێکی کوردستانی دژ بە
دوژمنانی کوردو کوردستان میوان نین بەڵکو خاوەن ماڵن و پێویستە واز لەو
قەوانە سواوە بێنن.
١٥\٦\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|