٧\١٢\٢٠١١
نه ده‌سه‌ڵاتی ئێستا،
نه ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌شتر!
پارتی و یه‌کێتی هه‌موو
شتێکی خراپیان لێده‌وه‌شێته‌وه؛
وه‌ک رێگرتن له خۆپیشاندان و سه‌رکوتکردن و
ته‌قه‌کردن له خه‌ڵک و ژنکوژیی و دزینی
سامانی خه‌ڵک و سوتاندن و داگیرکردنی باره‌گای
هه‌ر لایه‌نێکی به‌رهه‌ڵستکار! به‌ڵام که‌س
نییه گومانی له‌وه هه‌بێ که سوتاندن و
تێکدانی شوێنه‌کانی شێلان و مه‌یفرۆشیی و مه‌یخواردنه‌وه
راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌می هزری
تاریکپه‌رستانه و کۆنه‌په‌رستانه‌ی دینداریی
یه‌کگرتوو و گرووپ و لایه‌نه ئیسلامییه‌کانه،
به‌رگریکردن له یه‌کگرتووش له لایه‌ن گۆڕان
و به‌ره‌که‌ی که پێکدێ له میدیایه به ناو
ئازاده‌کانی وه‌ک هاوڵاتی
و ئاوێنه و له‌و بابه‌تانه و
ره‌شبیره‌کانی پێشانی به‌ر
ده‌رکی سه‌را که شانبه‌شانی قیژه‌قیژی
مه‌لایه‌کان و نه‌ڕه‌نه‌ڕی (ئه‌ڵاهوئه‌کبه‌ر)ه‌که‌ی
ئیسلامییه‌کان باس
له ئازادیی
ده‌که‌ن
که گوایه ده‌یانه‌وێ ئاستێک بۆ دڕنده‌یی
پارتی و یه‌کێتی دابنێن.. جگه له هه‌وڵدانێکی
سیاسه‌تبازانه بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی
ره‌شتر له ده‌سه‌ڵاتی پارتی هیچی دیکه نییه.
٧\١٢\٢٠١١
- ئه‌مڕۆ
------------------------------------------------------------------------------------------------------
ته‌نیا هه‌ولێر ده‌ستی
دڕنده‌کانی پێنه‌گه‌یشتووه،
تکایه بیپارێزن!
له راستییدا، ئه‌و سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌کانی
شێلان و فرۆشگای مه‌ی و مه‌یخانه و هۆتێله‌کان له بادینان و له
سلێمانی، به‌ڵگه‌ی ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و دواکه‌وتن و ناشارستانیی
کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان نیشان ده‌ده‌ن که هێزه سیاسییه‌کان له پشتیه‌وه‌ن،
ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که به شێوه‌یه‌کی گشتیی میلله‌تێکی
گوندیین و جگه له که‌سانێکی که‌م له مرۆڤی شارستانیی که ئه‌وانیش
په‌راوێز خراوان هه‌موومان فه‌رهه‌نگێکی
ده‌ره‌به‌گیی و دینیی کۆنه‌په‌رستانه‌مان هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتیش له
نێوان هێندێک سیاسه‌تبازی دڕنده‌ی حیزبه‌کان به تایبه‌تییش پارتی
و یه‌کێتی قۆڕخ کراوه، جا له‌سه‌ر هه‌ر که‌سێکی مرۆڤدۆست و پێشکه‌وتنخواز
پێویسته پارێزگاریی له هه‌ولێر بکا وه‌ک پایته‌خت و نه‌هێلێ وه‌ک
شار و شارۆچکه‌کانی دیکه بکه‌وێته به‌ر هێرشی ئیسلامییه‌کان و
گۆڕان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی کاری تێکده‌رانه ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه
ئه‌و قه‌واره سیاسییه‌ی که ته‌نیا هێندێک ماف و ئازادیی تێدا به‌ده‌ستهاتووه
به به‌راورد به سه‌رده‌می رژێمی به‌عسییه‌کان ئه‌ویشمان له‌ده‌ست
ده‌چێ.. سه‌رانی حیزبه‌کانیش باکیان نییه و هه‌موویان جێی خۆیان
له ئه‌وروپا خۆشکردووه و ته‌نیا خه‌ڵکی هه‌ژار و ره‌شوڕووتی گه‌له
داگیرکراو و سته‌مدیده‌که‌مان تێده‌چن.
٥\١٢\٢٠١١
- ئه‌مڕۆ
------------------------------------------------------------------------------------------------------
با هه‌موومان
له‌گه‌ڵ پایته‌خت
ده‌نگهه‌ڵبڕێن:
نه یه‌کێتی و
نه پارتی، نه
گۆڕان و
ئیسلامیی!
که‌س گومانی له‌وه نییه که پارتی و یه‌کێتی
دوو ئه‌ژدیهای ترسناکن و چڕنۆکی خوێناوییان تا
سه‌ر ئێسکی میلله‌ت چووه، به‌ڵام هه‌روه‌ک
چۆن رووداوه‌کانی سلێمانی به ده‌سیسه‌ی
(گۆڕان)ی نه‌وشێروانه خوێنڕێژه‌که هه‌ڵگیرسا
و گاڵته‌یان به ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی
ناوچه‌که کرد و ناڕه‌زایه‌تیی ئاسایی
خه‌ڵکیان شێواند، رووداوه‌کانی ئێستای
بادینانیش به هه‌مان شێوه به ده‌سیسه‌ی
لایه‌نه ئیسلامییه دڕنده و
کۆنه‌په‌رسته‌کان هه‌لگیرساوه، دیاره
یه‌کێتیی و پارتی ئه‌و رووداوانه‌ی سلێمانی و
بادینانیان زۆر پێ باشتره له‌وه‌ی
بزووتنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی گه‌ل که
ناره‌زایه‌تییه‌کی مه‌ده‌نیی و ئاوه‌دانکاریی
و ژیاندۆستانه‌یه له به‌رامبه‌ر
چه‌وساندنه‌وه و پێشێلکردنی ماف و
ئازادییه‌کان بکه‌وێته سه‌رپێ و
ده‌سه‌ڵاتداران ملکه‌چ بکه‌ن بۆ
ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشخستنی ژیان وه‌ک
ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر سه‌ره‌تایه‌کی
ده‌رکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر په‌ره‌بستێنێ و
هه‌موو کوردستان بگرێته‌وه ئه‌وه خۆبه‌خۆ
ده‌بێته هۆیه‌کی کاریگه‌ر بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌و
سیسته‌مه دڕنده و چه‌وسێنه‌ره‌ی که یه‌کێتی
و پارتی به هاوکاریی ئۆپۆزسیۆنه گه‌مژه و
کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی گۆڕان و ئیسلامییه‌کان
دروستیان کردووه.
٣\١٢\٢٠١١
- ئه‌مڕۆ
|