١٩\٩\٢٠١٠
با دریژە بە
نارەزایەتییەکانمان بدەین لە پێناوی:
پێکهێنانی
لێژنهیەکی سەربەخۆ و ئاشکراکردنی بکوژانی سەردەشت و لە دژی سەرکوت و
کوشتاری پارتی.

موزەفەر عەبدوڵا
دوای زیاتر لە 4 مانگ تیپەر بوون بەسەر تیرۆری رۆژنامەنوس و قوتابی
سەردەرشت عوسمان و، تەقینەوەی نارەزایەتی ئازادیخوازانەی خەلکی
کوردستان بە گشتی لە دەرەوەو ناوەوەو نارەزایەتی دەربرینی دەیان
ریکخراوو دەولەت بەرووی پارتی داو ، تۆمەتبار کردنی پارتی بەم تاوانە،
لە ئاکامدا پارتی ملی دا بە پیکھینانی لێژنهیەکی لیکۆلینەوە لە دامو
دەزگا تۆقینەرەکانی خۆی، لە پاراستنو ئاسایشو پولیس لە ژیر پەردەی
دادگاو یاسادا تا نارەزای یەتی یەکان کۆتایی پی بینی و خۆی رزگار بکات
لە ژیر ھەر فشارو تۆمەتباری یەک.
بەڵام ھەروەک جەماوەر کە بی بنەما نەبوو پەنجەی تاوانبارییان بو پارتی
دریژ کردو تاقی کرنەوەیان لەگەڵی ھەبوو و چاوەریی ئەم سیناریۆ گالتە
جاری یە بوون ، ئیستا ئەم ئاکامە گالتە جاری یە راستەو خۆ مۆری دا لە
تاوانباری پارتی و لە سیناریۆی لێژنهی لیکۆلینەوە گالتە جاری یەکەی و
ھەم لە راست و دروستی و پیشبینی و چاوەروانی خەلکی . جا ئەوەی
تاوانەکەی سەرانی پارتی و دامو دەزگاکانی و، ھەر لایەنیک کە بچیتە پشتی
بەرگری لە پارتی، گەورەتر دەکاتەوە ئەوەیە کە پارتی و بنەمالەکەی خۆیان
ھەستاون بەو کردەوە تیرۆریستی یەو رۆژنامە نوسیکی بی تاوانیان تیرۆر
کردوە بەڵام ئیستا دەیاناویت تیرۆر کراو بە تیرۆریست دابنین تا لە
گەورەیی ئەم کیشە سیاسی یە کەم کەنەوەو بی ئیعتباریکەن و بەمەش
جەماوەریش تاوانبار بکەن و نارەزایەتییە بەرھەقەکانیان خەوشدار بکەن.
بەڵام بە پیچەوانەی سیاسەتو کردەوە دژی جەماوەرییەکانی پارتی یەوە،
نارەزایەتی خەڵکی و چاوەروانی و داواکانیان بەرھەقن و ھەرگیز ناتوانن
بیشیوننو خەوشداری بکەن .بۆیەش پیویستە و لە توانادایە بە ھیزی
یەکگرتوانەو ریکخراوو بەردەوامیدان و بە بەرزکردنەوەی خواستی پیکھینانی
لێژنهیەکی سەربەخۆ لە ریکخراوە مافپەروەرە نیو دەوڵەتییەکان و لە
نوینەری خیزانی سەردەشت و رۆژنامە نوسە سەربەخۆ و ئازادەکان ،تاوانباران
بدۆزننەوەو ئاشکرا بکرین و بدرینە دادگایەکی سەربەخۆ و ئاشکراو
دادپەروەرو بە سزا بگەیەنرین .وە ھاوکات ھەمو ئەو کەسانەش کە تا ئیستا
تیوە گلاون لەم لێژنهی لیکۆلینەوەیەو دادگا گالتە جاری یە دەبیت دادگا
بکرین و سزا بدین ،چونکە بوونەتە بەشیک لەم تاوانە.
بۆ ئەم مەبەستانە ئەرکی سەرشانی ھەموو کەسانو ھەلسوراوانی سیاسی و
رۆژنامەنوسانو رۆشنبیرانو بەرگریکارانی مافی مرۆڤ و ھەر کەسو لایەنیکە
کە لە دژی سیاسەتو کردەوەی ملھورانەی پارتی دووبارە بیننەوە مەیدانو
دەست بەرنەوە بۆ بەریخستنی کەمپەینی نارەزایەتی و ھەر شیوەیەک لە
نارازایەتی کە مەیسەرە تا بەدی ھینانی ئەو خواستانە.
0046313315725
16\9\2010
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|