با دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ک ئه‌نفاله‌کانی لێنه‌یه‌ت!
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی خوێنمژانی به‌عسه‌وه ، هه‌موو هاونیشتمانانی کوردستان و ئاشتییخوازان و به‌رگرییکه‌رانی چه‌کی کیمیایی و کۆکوژیی له جیهاندا ، به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه‌یان ئه‌کرد که تاوانباران له دادگاییه‌کی (دادپه‌روه‌رانه)دا ببینن و به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤکوژان له هه‌ر شوێنێکی دنیادابن ، ئه‌و ڕاستییه بزانن که هه‌ر به سزای خۆیان ئه‌گه‌ن و چاره‌نوسیان له چاره‌نوسی قوربانییه‌کانیان باشتر نابێت ، چونکه جینۆساید کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی مرۆڤایه‌تییه و له هه‌ر جێیه‌کی دنیادا بێت ، ئه‌بێت به‌رپاکارانی به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن. ئه‌وه‌ی که جێی سه‌رنجه و هیچ گومانێکی نه‌هێشتووه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که‌م و زۆر ده‌ستیان هه‌بووه له ده‌ربازکردنی هه‌ندێک له تاوانباره سه‌ره‌کییه‌کانی جینۆسایدی کورددا که ئه‌توانرا به شاهیدییدانیان ڕۆڵی کاریگه‌ر ببینن له ڕه‌وتی دادگاییکردنه‌کاندا و خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌کان ، نهێنیه‌کان و پلانه‌داڕێژراوه‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد له لایه‌ن شۆڤێنیستان و دوژمنانی کورد و کوردستانه‌وه. نمونه‌ی ئه‌و تاوانبار و کوردکوژانه‌ش ، سه‌دان سه‌رۆکجاش و ڕاوێژکاره‌کانی به‌عس بوون له کوردستاندا و دواتریش چوونه ناو دوو حیزبده‌سه‌ڵاته‌که‌وه و هه‌ر یه‌که له‌و تاوانبارانه به‌رامبه‌ر به سه‌د خێزانی شه‌هیدان و زۆربه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ، موچه‌ی ماڵنشینیی و یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره له سامانی گه‌لی ئه‌نفالکراو و کیمیابارانکراوی کوردستان وه‌رئه‌گرن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه! هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان و پاکانه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بۆ خه‌زره‌جیی و سامه‌ڕایی ، نمونه‌ی زه‌قی ئه‌و پاکانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه بۆ کوردکوژان. ئه‌وه‌ی که له هه‌مووی زیادتر مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه و به هیچ جۆرێک گه‌له‌که‌مان ئێستا و له ئایینده‌شدا لێی نابورێت! ئه‌وه‌یه که فڕۆکه‌وانی کیمیابارانکه‌ری عێراقیی ، طارق العزاوي ، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سلێمانییه‌وه (ده‌ربازکرا)وه! له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که دوو مانگ به‌رله دادگاییکردنه‌که‌ی تاوانبارانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ، ئه‌و تاوانباره ده‌ربازکراوه! خۆ ئه‌گه‌ر دادگاییکردنه‌که نه‌بووایه ، ئه‌وا له‌وانه‌یه هه‌رگیز ئه‌و ده‌ربازکردنه ئاشکرا نه‌بووایه! خه‌مڵاندنمان بۆ ئه‌م ده‌ربازکردنه ئه‌وه‌یه که: یه‌که‌م: تاوانبار توانیویه‌تی به ئاسانیی له ده‌ست (ئاساییشپارێزه‌ران)ی سلێمانیی و کوردستان هه‌ڵبێت! دووه‌م: سه‌رۆکجاشه‌کان ، ڕاوێژکاران و پیاوانی کۆن و نوێی به‌عس ، به ئاسانیی ده‌ستیان ئه‌گاته داموده‌زگاکانی کوردستان و تاوانباران ڕزگارئه‌که‌ن! سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌و تاوانباره‌شیان وه‌ک خه‌زره‌جیی و سامه‌ڕایی ده‌ربازکردووه! ئه‌ی هاونیشتمانانی ئه‌نفالکراو و کیمیاییبارانکراوی کوردستان. هه‌ر کام له‌و خه‌مڵاندنانه ڕاستبێت ، ئه‌وا نیشانه‌ی ماڵوێرانییه و مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا بگۆڕڕێت و سنورێک بۆ سوکایه‌تیکردن به که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌مان دابنرێت! داوا له جه‌ماوه‌ر ئه‌که‌ین که چیتر ڕێگا نه‌ده‌ن به‌و گه‌مه‌کردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران به کێشه نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانییه‌کانمان. ئێمه ئه‌و دادگاییانه به دادپه‌روه‌رانه نازانین و گه‌مه‌ی سیاسیان له پشته‌وه‌یه و ئه‌نجامه‌کانیشی له ئه‌نجامه‌کانی دادگاییه‌که‌ی ئه‌نفال باشتر نابێت که وا ساڵ و نیوێک به سه‌ر بڕیاری دادگادا تێپه‌ڕیوه و تاوانبارانی ئه‌نفال به سزای خۆیان نه‌گه‌یشتوون! له‌م ڕووه‌وه پشتگیریی له بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه شارستانییه‌که‌ی (چاک) و هه‌موو ڕێکخراوه شارستانییه‌کان و مرۆڤپه‌روه‌ران و پێشکه‌وتنخوازان ئه‌که‌ین که به‌دواداچوون ئه‌که‌ن و له هه‌وڵی به‌سزاگه‌یاندنی کوردکوژان و تاونبارانی جینۆسایددان.
پارتی چه‌پی کوردستان 24-12-2008
|