٥\٣\٢٠١٥
با ئەم
(٨ی مارس)ە کردار
بنوێن نەک تەنها قسە.
کازیوە ساڵح
لە ٧ی مارسدا چوار
کاتژمێر مێگاتۆن / پایسکیل لێخوڕین ئەکەم
بۆ هاوکاریکردنی ئەندامە هەژارەکانی 'وای'.
(YMCA)
تەنها شوێنێک داشکاندن بە هەژاران ئەدات بۆ ئەوەی ئەوانیش چانسی
بەشداریکردن و ژیانێکی تەنروستیان هەبێت.
سەدان ژنی نەدا و دایک سەڵت و منداڵ و پیر سوودیان لەم هەلە وەرگرتووە
و ئەوەش هاوکاری تەندروستێکی باشتر و ژیانێکی ئارامتری بۆ فەراهەم
هێناون.
(YMCA)
تەنها یانەیەکی وەرزشی نییە بەڵکو دەیان بەشی دی وەکو هاوکاری
پەناهەندە ، خوێندن ، مناڵان ، پیران و فێرکردنی گەنجان وبەهرەی
بەڕێوەبردنە.
ئەم هاوکاریکردن و داشکاندنانە لە رێگەی ئەندامەکانی ناو ئەم یانەیەوە
فەراهەم هاتوو کە کات و وزە و چالاکیان بەم
شوێنە بەخشیوە.
(Y)
بۆ من ماڵی دووەممە
و نۆ ساڵە ئەندامی ئەم یانەیەم و هەفتەی چوار چار لێرە وەرزش ئەکەم،
بۆیە بڕیارمدا چالاکی ٨ی مارسم تەرخان بکەم بۆ فەند کۆکردنەوە
بۆ ئەم یانەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی ئەو
کەسانەی هەژارن و ناتوانن ببن بە ئەندام، ئەویش لە ڕێگەی ئەنجامدانی
چوار کاتژمێر مێگاتۆن یان وەرزشی سەر پایسکل خۆبەخشانە، ئامانجم ئەوەیە
لانی کەم ١٠٠٠ هەزار دۆلاریان بۆ کۆبکەمەوە، بەڵام ناتوانم بگەم بەو
ئامانجە بە بێ هاوکاری ئێوە. خوازیارم هەموو ببن بە بەشێک لەو نەریتە
جوانە کە هەزاران کەس ڕوو لە 'وای' ئەکات یان بۆ ئەوەی خۆ بەخشانە
ئەچێتە ئەو ڕکەبەرێ لە بواری جیاوازی وەرزشیدا بۆ ئەوەی هاوکارییان بۆ
کۆبکاتەوە، یان دڵفراوانە هاوکاری مادییان ئەکات.
ئەوانەتان لە کەنەدا ئەژین ئەزانن ئەم شوێنە قازانج نەوستانە تەنها لە
سەر بەخشیشە کارەکانیان ئەڕوات و کەسیشیان بێ ئومێد نەبوون چوونکە
دابەشکردنی گیرڤان و هاوکاریکردنی رێکخراوە کۆمەڵایەتی و تەندروستیەکان
نەریتیەکی ئێجگاری نایابی مرۆڤی کەنەدییە.
ئێمەی کورد لە هەموو میللەتانی جیهان دوای هاوکاری ئەکەین هەر ڕۆژەی بۆ
برینێک و کارەساتێکمان ، با جاریەکیش بچینە ڕیزی هاوکاری ئەوانەوە.
گەرچی هەژارەکان لە هەموو جیهان بێ نیشتمانن ، ئەگەر بۆ ساتیکیش بێت
دڵیان خۆش بکە و هەلیان بۆ دروست بکە لە رێگەی بەخشینی مادییەوە.
ئێمە ژمارەمان ٢٥ بیست وپێنج کەسە و هەر یەکەمان 'وای' پەیجی تایبەتی
خۆی بۆ کردووەتەوە، لەم لینکەی خوارەوە لاپەرەی من ئەبینیت و ئەتوانیت
راستەو خۆ هاوکاریەکانتان لە رێگەی پەیجەکەوە بنێریت بۆ خۆیان.
واتە لە ڕێگەی ئەو لینکەوە بڕێک پارە ببەخشە بە 'وای' پێویست ناکات خۆت
سەردانی وای بکەیت یان خەڵکی کەنەدا بیت.
تۆ ناوت و زانیاریەکانی خۆت دەنووسیت لە سەر ئەو پەیجە و ئەوانیش پاشان
نامەی سوپاست بۆ ئەنێرین و ناوەکەشت لە لیستەکەیاندا بڵاو ئەکەنەوە.
www.my.ymcagta.org/netcommunity/page.aspx?pid=1060&tab=0&frsid=5638
لەوێ کلیک لەسەر ئەم
لینکە بکە: .Click
here to donate to my page
ناوت لە لیستی بەخشیشدەرەکانی ویدا بڵاو دەبێتەوە و بڵاو ئەکرێتەوە.
مەرج نییە کەنەدی بیت یان لە کەنەدا بژیت بۆ ئەوەی ببیت بە بەشێک لەم
چالاکیە، لە هەر کۆێ جیهان بیت ئەبێت.
ڕۆژی ٧ی مارس لە ٣٠.٨ بۆ
٣٠.١٢ مێگاتونە لە وای بەڕێوە ئەچێت، ئەوەی
ئەندامیش نەبێ دەتوانێ لەم ڕۆژەدا بە خۆڕایی بێتە ژوورەوە و
لەوێ هاوکارییەکانی لە رێگەی یەکێک لەو ٢٥
کەسە کە خۆی هەلێئەبژرێت ببەخشێت.
ماڵپهڕی کازیوه ساڵح
|