١٣\٥\٢٠١٢ ١٤\٥ با ئه‌ندامه کورده‌کان بگه‌ڕتنه‌وه کوردستان کێشه‌ی کورد، کێشه‌یه‌کی نیشتمانییە.. نه‌ک که‌سایه‌تی.
محه‌مه‌د بێبه‌ش
ئه‌وه بۆ ده ساڵ ده‌چێت رژێمی دیکتاتۆری له ئێراقدا سه‌رنگوم کراوه، که‌چی کێشه‌کانی کورد له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ئێراقدا، هه‌ر به که‌سایه‌تی ده‌کرێ و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کاندا ده‌کات، واته کلتوری سیاسی ئیراق، به‌رامبه‌ر کێشه نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانییە‌کان ئێستاش مامه‌ڵه‌یه‌کی فه‌ردی دیکتاتۆریانه‌یه.. له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی سیاسی ئیراقدا، کاتێت بووسه‌رکردایه‌تی کورد به ده‌یان جار‌و له کاته جیاوازه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌دامی به‌عس گفتوگۆ‌و دانوسان ومفه‌وه‌زاتی کرد ،واته هه‌ڵبژاردنی که‌سایه‌تیه‌کان گرنگ نیه، ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانمان گرنگن، وابزانم نه‌ک خه‌ڵکی کوردستان، بگره سه‌رکردایه‌تی کوردیش ماندوو بون به پێداهه‌ڵدانی پێشوه‌خت ونابه‌جێی پاشوه‌خت...ئه‌زمونێکی زۆرمان لا که‌ڵکه بوو له شیعه‌ی عیلمانی ومه‌زهه‌بی و عه‌ربی ئێراقی به‌گشتی ، بۆمان ده‌رکه‌وت ته‌نها جیاوازیه‌کان له ناوی مرۆڤه‌کانه ، ده‌نا هیچ جیاوازیه‌کیان نییە له ڕه‌وشتی سیاسی و بیرکردنه‌وه‌ی ناخه‌کاندا ، ئیستا ده‌نگۆی گۆرینی مالکی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه جارێکی تر بۆ جه‌عفه‌ری ،لێره پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دا ئایا سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ڵوێست و پلانی چیه ،ئه‌گه‌ر ئه‌مه رویدا..؟؟
من لێره‌دا وه‌ڵامێک ده‌خه‌مه ڕوو ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی کورد رازی بوو ، به‌م جێم گۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا...!!! بێقه‌یدو مه‌رج ئه‌وا ده‌ڵێین سه‌رکردایه‌تی کورد هاوبه‌شه له سیاسه‌تی مه‌راوه‌غه و ده‌ستی به‌ده‌ستیه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا که ده‌یه‌وێ به کێشه‌ی کوردیه‌وه بکات ،ئێمه‌ی کورد کێشه‌ی که‌سایه‌تیمان نییە ،کێ ده‌بێته به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند ، یان له‌کام تایه‌فه‌و پارت و تیره‌یه ،کێشه‌ی ئیمه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌بده‌ئ و پره‌نسیپی ده‌ستکه‌وت و مافه‌کانمانه ، کێشه‌ی ئێمه کێشه‌ی دوو نه‌ته‌وه و دوو نیشتمانه ،هه‌مووشمان ده‌زانین له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت و دوو نیشتماندا کێشه سه‌ره‌کیه‌کان دوو ره‌هه‌ندن:
یەکەم: ده‌سه‌ڵاتی خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. دووەم: سنوور و جوگرافیای ده‌سه‌ڵاته‌کان.
به بروای من له‌مرۆی ئیراقدا پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد به دوو دروشم خۆی له ناکۆکیه‌کانی ئه‌مرۆی ناوه‌ند دوربگرێ.. که له نێون شیعه و سونه و پێکهاته‌کانی تری ناوه‌ندو خوارووی ئیراق هه‌یه.
دروشمی یه‌که‌م: خواست و مه‌رجه‌کانی گه‌لی کورد زۆر به شه‌فافی و روون بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ئاشکرا بکرێ. دروشمی دووه‌م: هه‌ڵگرتنی ئاڵای سپی بۆ هه‌ر حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه‌کی عه‌رەب و باقی پێکهاته‌کانی ئیراق که ده‌بێته ده‌مڕاستی ناوه‌ند.
باشترین کات و گونجاوترین کاتیش بۆ کێشانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامه کوردیه‌کان، واته په‌رله‌مانتار و وه‌زیره کوردیه‌کان له ناوه‌ند 14/5 /2012 که وه‌ک دوا مۆڵه‌ت دراوه به مالیکی ،کشانه‌وه‌مان بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیه نه‌ک بۆ ئاڵۆزی ، کشانه‌وه‌مان ده‌رهێنانی کێسی کورده له‌ده‌ست که‌سایه‌تیه‌کانی ناوه‌ند ، کشانه‌وه‌مان بۆ بڕوا‌و متمانه‌یه به گه‌ل ، کشانه‌وه‌مان یه‌کریزی و هه‌ڵوێسته ، کشانه‌وه‌مان پابه‌ندبوونی سه‌رکردایه‌تی کورده به گفت وگوتاره‌کانیانه‌وه ، کشانه‌ومان.. کێشه‌کانمان ده‌باته ناو گفتوگۆ نیوده‌وڵه‌تیه‌کان ، کشانه‌وه‌مان هێزوحورمه‌ت به‌ڕیفراندۆم وبه‌دیموکراسی ده‌دات ، کشانه‌وه‌مان یه‌کگرتویمان ده‌پارێزی و دۆست و دوژمان ئاشکرا دکات ، کشانه‌وه‌مان دوره په‌رێزی کورده له ناکۆکی شیعه‌و سوننه ، چونکه تێکه‌ڵ نه‌بونمان به کێشه‌ی شیعه‌و سونه ، ده‌کری بڵێین باشترین ده‌سکه‌وتی ئه‌قلیمی نیوده‌وڵه‌تی لێده‌که‌وته‌وه ، پێچه‌وانه‌که‌شی لایه‌نگیری ناوچه‌ییه‌و که ئه‌مه‌ش ده‌بێته زیانی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانییە بۆ کورد ، به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌ستی پێده‌که‌ین له سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌وانیش به جۆرێک له جۆره‌کان دابه‌شبون به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌قلیمیدا وکه کاریگه‌ری ئه‌م دابه‌شبونه زه‌ره‌رو زیانه‌کانی له شه‌ری براکوژی و کوردکوژی که‌متر نییە وبگره یه‌کپارچه‌یی ئه‌م هه‌رێمه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، له‌وانه‌یه سه‌رکردایه‌تی کورد کشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له به‌غدا به‌هه‌ڵه بزانێ ، ئه‌ویش به‌هۆی دوو هۆکار.
١- له‌ده‌ستدانی موچه‌ی چه‌ند مانگێک ، به‌ڵام گه‌ل ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی زۆر له موچه لا به‌رزتره له ساڵه‌کانی ڕابردو سه‌لماندیان، جگه له بێنانی شه‌ری خۆکوژییشیان پێکرا. ٢- له‌وانیه له پله و پایه‌ی که‌سایه‌تیه‌کانی خۆیان سڵ که‌ن که له به‌غدا پێیان دراوه ،به‌ڵام هیچ کام له‌و هۆکارانه له سه‌روی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه و نیشتماندا نین و نه قودسیه‌تی که‌سایه‌تیه‌کانیش له نیشتمان پیرۆز ترن، چونکه ئه‌گه‌ر کوردستان نه‌بێ ئیمه و سه‌رکردایه‌تی کورد که‌سایه‌تی کوێین.
به‌ڕاستی خه‌ڵکی کوردستان له‌مه‌و دوا چاوه‌روانی هه‌ڵوێست له‌سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌که‌ن، چیدی خه‌ڵکی کوردستان نایانه‌وێ به ووتاری باق و بریق مه‌سه‌له ره‌واکانیان خه‌فه بکرێ و بکرێته قوربانی مه‌دالیاو پێگه‌ی که‌سایه‌تی ، ڕۆژانه به هه‌واڵی جۆراوجۆر خه‌ڵکی بخه‌نه دڵه راوکی و مالکی هه‌رشه‌ی کردوه‌و عه‌لاوی کۆبۆوه‌و سه‌در له تارانه وجه‌عفه‌ری و شه‌هرستانی داینه‌مۆن و ...هتد ئه‌مانه بابه‌تی کوردنین ..هیچ له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه که‌م و زیاد ناکات ، خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ڵوێسته و هه‌ڵوێستیشی له سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌وێ . پێویسته سه‌رکردایه‌تی کورد بگه‌ڕیته‌وه ره‌هه‌نده نیشتمانییە‌کان وپرس ودۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، چونکه به بڕوای چاودێرانی سیاسی و دیپلۆماتکارانی نێوده‌وڵه‌تیش ...کاتێکی زۆریان به‌خشیه ناوه‌ندو لایه‌نی به‌رمبه‌ر بۆ دروستکردنی ئیراقێکی دیموکرات وفیدراڵ ، به‌لام جگه له‌ده‌ستاو ده‌ست و مراوه‌غه ، هیچ ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی بۆ گه‌لی کوردستان لێنه‌که‌وتۆته‌وه . بۆیه ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد ئیتر واز له‌گه‌مه‌ی ووتاره‌کان بهێنن و دوای خواسته نه‌ته‌وییه‌کان بکه‌ون . ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌ستبه‌رداری فه‌لسه‌فه‌ی هه‌رده‌ڵیین وده‌یڵێینه‌وه بێکردارو بێ ئامانج بهێنن ، یان وه‌ک مامۆستا تایه‌ر تۆفیق ده‌ڵێ (هه‌رده‌ڵیین و تێناگه‌ین ، هه‌ر ده‌رۆین و پێناگه‌ین) ده‌بی ئه‌م هه‌له‌ش وه‌کو سه‌دان هه‌لی خوازراو له‌ده‌ست نه‌دات ، سه‌رکردایه‌تی کورد ئیستا وه‌ک ڕۆژنامه‌کان ته‌نها هه‌واڵ په‌خش ده‌که‌ن ، ووتاره کۆنه‌کان ده‌جونه‌وه ، چاره‌نوسی نیشتمانی کوردستانیان گرێبه‌ست کردوه به ئیراقی دیموکراسی ، که ئه‌مه‌ش نه‌ک خه‌ونی شاعیران نییە ، به‌ڵکو جێگه‌ی له خه‌ونی په‌یکه‌ره شکاوه‌کانی ڕابردوش نابێته‌وه ، ئه‌وه‌ی جه‌مال عه‌بدلناێر نه‌یتوانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی بکات ، بێگومان به سه‌رکردایه‌تی کورد ناکرێ بۆیه‌کپارچه‌ی نیشتمانی عه‌ربی بکات..!!
سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێ له‌گه‌ڵ خواسته نه‌ته‌وه‌و نیشتمانییە‌کانی کوردا بێت، نه‌ک بنیاتنانی عێراقی عه‌ره‌بی به‌هێز، که خواستی خودی سه‌رانی عه‌ره‌بی نییە، جگه له بیری ته‌سکی شۆڤێنی، ئیتر نازانم به‌رژه‌وه‌ندییە باڵاکانی کورد له کوێی ئێراقێکی به‌هێزدایه؟؟؟؟؟؟
سوێد
|