٢٩\٧\٢٠١٧
با گشتپرسیی و
دیموکراسی راستەوخۆ
ببێتە پایەی
حوکمڕانی لە کوردستان.

عەلی مەحمود
محەمەد
گشتپرسیی ئەمرۆ بۆتە بابەتی ژمارە یەکی کوردستان و لە ھەموو کۆڕو
کۆبونەوەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رۆژنامەو گۆڤار و پێگە
ئەلکترۆنییەکان، بابەتی گەرمی رۆژ گشتپرسییە، خەریکە ھێزە ھاوبیرە
سیاسییەکان، گروپە ئایدۆلۆجیەکان، دابەش دەکات.
بابەتی گشتپرسیی پێویستە بە بێ تەخوینکردن، لە ژینگەیەکی تەواو ئازاددا
گفتوگۆی لەسەر بکرێت ، ھەردوو بەرەی بەڵێ و نەخێر ، ھەوڵبدەن لەناو
گەلدا زۆرترین ھەوادار بۆ خۆیان رابکێشن، با بەرەی نەخێر بێنە ھەولێرو
دھۆک ریکلام بۆ خۆیان بکەن ،بەرەی بەڵێش بێ تەخوین و جنێودان لە
سلێمانی ریکلام بۆ پرۆژەکەی خۆیان بکەن ، با ٢ مانگی دیموکراسیانە لە
ململانێی سیاسیدا بەرینە سەر ، جەمسەر بەندییەکە ھەمان جەمسەر بەندی
سیاسی ٥٣ ساڵ لەمەوپێشە بۆ ئەم پرسەش ، ئاساییە ئێستاو داھاتووش دوبارە
بێتەوە ، سەیری نەخشەی ھەڵبژاردن و گشتپرسییەکانی جیھان بکە، ئەم
دابەشکارییە مێژووییە تەنانەت لە وڵاتێکی ئاست بەرزی سیاسی وەک
فەرەنساش بەدی دەکرێت ، کارەکە خۆی لە کۆتادا گەل یەکلای دەکاتەوە ،
ئەگەر بڕیار وایە گشتپرسییێکی پاک و دور لە ساختەکاری بەڕێوە بچێت و
ھەردوولا باوەریان بە دەنگی گەل و ئیرادەی گەل ھەبێت، دوای
گشتپرسییەکەش عەرابانی ھەردوولا لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەکانی
گشتپرسییەکە پاداشت و سزای خۆیان وەربگرن، ئازایەتی سیاسیش ھەبێت ئیتر
دەستکێشانەوە لە ژیانی سیاسی زەرورە لە دوای روداوێکی گرنگی وا ، ھەر
نەبێت لە پۆست و پلەی سیاسی و حیزبی وەک نموونەی سکۆتلەندا.
پرۆسەی گشتپرسیی پیادە کردنی دیموکراسی راستەوخۆیە ، بکە ۆ یەکەمجار لە
ھەرێمی سانت غالنی سویسرا لە ساڵی ١٨٣١ دا جێبەجێکرا ، دواتر لە ساڵی
١٨٤٨ ەوە لەسەرتاسەری سویسرا پیادە دەکرێت، تا ھەنووکە زیاتر لە ٦٠٠
راپرسی لە وڵاتی دیموکراسی راستەوخۆ سویسرا ئەنجامدراوە ، لەوانە لە
ساڵی ١٨٩١ ەوە ٢٤٠ گشتپرسییی سەرانسەری ئەنجامدراوە کە کەمتر لە ١٠٪یان
سەرکەوتوو بوونەو دەنگی پێویستی بەڵێی ھێناوەتەوە ، ھەر لە سایەی
گشتپرسیی و دیموکراسی راستەوخۆدا ژنانی سویسرا تا ساڵی ١٩٧٢ مافی
دەنگدانیان لێ زەوت کر، کە چەندین جار پەرلەمانی ئەم وڵاتە دەنگی بۆ د،
وەلێ پیاوانی سویسرا لە رێگای گشتپرسییەوە رەتیان دەکردەوە، ھەر
پارساڵیش لەم وڵاتە دەستپێشخەرییەکانی موچەی بنەڕەتی ، کەمکردنەوەی
جیاوازی موچە بۆ ١ بە ١٢ و کەمتر لە کۆمپانیاکان و زۆر دەستپێشخەری
دیکەی گرنگ رەتکرایەوە ، لێرەدا کێشەکە لە پرۆسەی گشتپرسییدا نییە ،
بەڵکە کێشەکە لە ھەیمەنەی بیری کۆنەپەرستانەو راستگەرایانە لە کۆمەڵگاد،
مەگەر ئەوانەی داوای ئازادی و یەکسانی دەکەن لە گەڵ ئیرادەی خەڵکدا نین؟؟؟
، مەگەر ھەر ئیرادەی خەڵک نەبوو ، ھیتلەر و ترامپ و خومەینی و ....
دەیانی دی ھێنایە سەر دەسەڵات، ئەم نموونە ناشرینانەی مێژوو نابێت
دەستبەرداری مومارەسەی ئیرادەی خەڵکمان بکات.
دیموکراسی راستەوخۆ شێوازێکە لە شێوازەکانی دیموکراسی ، وەلێ لە ھەموان
زیاتر تیایدا گەل بڕیار دەدات، بە پێچەوانەی دیموکراسی نوێنەرایەتی، کە
شوێنی مامەڵەیە بە دەنگی گەلەوە ، لە دیموکراسی راستەوخۆ گەل بڕیاری
خۆی دەدات، لە دەرکردنی بڕیارەکان ، گۆڕینی دەستورو یاساکان، دانان و
دەرکردن و سزادانی بەرپرسان ، نموونەی باڵاش لە دیموکراسی راستەوخۆ (تا
رادەیەکی زۆر سویسرا و کۆمۆنەی پاریس) ە( لە مێژووشدا لە ٥٠٠ ساڵ پێش
زاینییەوە ئەسیناو ئیمپراتۆری رۆمانی لە ٥٠٩ پێش زاینەوە پیادە کراوە ،
وەلێ کۆیلەو ژنان مافی دەنگدانیان نەبووە) ، وە ئێستا لە زۆر وڵات
بزووتنەوەی سیاسی بەھێز پەیدا بوونە وەک پارتی قەراسینەی ئیسلەندی ،
پۆدیمۆسی ئیسپانی، بێدارانی شەوی فەرەنسی ، کوپ ی کەتەلۆنی و سەدان
دەستەو تاخمی ئانارشستی و چەپگەرا کار بۆ پیادە کردنی دیموکراسی
راستەوخۆ دەکەن لە جیھاند، تەنانەت پارتی پۆپۆلیستی وەک ئەلتەرناتیفی
ئەڵمانیای راستگەراو پارتی ٥ ئەستێرەی ئیتاڵیاو پارتی گۆڕانی ٢٠١١ی
فینلەنداو دەیان پارتی دیکە لە سوئید ، نیوزلەنداوە تا دەگاتە
ئەرجەنتین ، لەسەر بنچینەی دیموکراسی راستەوخۆ دامەزراون.
بۆیە گرنگە لە کوردستان نەک بۆ دیاریکردنی مافی چارەی خۆنوسین پەیڕەو
لە گشتپرسیی بکرێت ، ئەگەر گشتپرسیی بڕیار وایە گەلی کوردستان لە
مەینەتی ستەمی نەتەوایەتی سەدان ساڵە رزگار بکات، ئەوا گشتپرسیی و
دیموکراسی راستەخۆ با ببێتە پایەی حوکمڕانی داھاتووی کوردستان و ھەموو
بڕیارو دەسەڵاتەکان لە رێگای گشتپرسیی و کۆبونەوە گشتییەکانەوە بەڕێوە
ببردرێت ، لە دەستوردا جێگیر بکرێت ، گەل بکرێتە سەرچاوەی یەکلا
کردنەوەی بڕیارەکان.
وەلێ بەھۆی دواکەوتوویی بیری سیاسی لە کوردستان ، کە لە دوای
نەوەتەکانەوە زۆر بۆ دواوە گەڕاوەتەوە ، وە نا دیموکراسی بوونی بونیادی
رێکخراوەیی سەرجەم ھێزە سیاسییەکانی کوردستان ، لە ئاستی
گۆڕانکارییەکانی ژیانی حیزبایەتی نین لە جیھاندا کە بەرەو دیموکراسی
راستەوخۆ دەڕوات، نەبوونی ھێزی سیاسی داکۆکی لە دیموکراسی راستەوخۆ
بکات لە کوردستاند، بۆیە گرانە بەرژەوەند پەرستانی سیاسی لە کوردستان
دیموکراسی راستەوخۆ پەسەند بکەن، لە کوێ قازانج و بەرژەوەندییان بێت
کەڵکی لێوەرە گرن، چونکە بەرژەوەندی کەمایەتی سیاسی مشەخۆری باڵادەست
لە گەڵ بەرژەوەندی گەلدا یەک ناگرێتەوە، بۆیە ترسیان لە ھاتنە مەیدانی
گەل ھەیە.
alimahmud2001@yahoo.com
|