باگوێ له ڕاستیه‌كانی یاڵمان پاشا بگرین ! لێگه‌ڕێن بائایدۆلۆژیاكان بمرن نه‌ك مرۆڤه‌كان . هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان ئه‌گه‌ر بڵێین له توركیادا كێشه‌ی كورد هه‌یه ڕووبه‌ڕووی ئه‌وه ده‌بینه‌وه كه به‌درێژایی مێژوو نكوڵی له بوونی كراوه،به ئاشراببونی ئه‌م كێشه‌یه هه‌ندێ توڕكه‌سه‌رده‌بن وتوڕه‌ده‌بن،ده‌ڵێین له‌توركیادا كێشه‌ی له‌بابه‌ته‌مان نیه.چه‌ند ڕسته‌یه‌كی پێشوه‌خت ئاماده‌كراومان ڕووبه‌ڕووده‌كه‌نه‌وه،ئه‌وه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی به‌ش به‌شكردنی ووڵاته‌و جوداخوازی وتیرۆرو په‌كه‌كه یه.مه‌سه‌له‌ی كورد له نكوڵی لێكردنی بوونیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ وه‌ك نه‌ته‌وه‌كی جیاواز له ئێمه،ئه‌وبۆچونه‌ی كه نزیكه سه‌ده‌یه‌كه گوێ بیستی بوینه‌كه گوایه له توركیادا كورد نیه هه‌مومان له‌یه‌ك ره‌گه‌زین وتوركین.ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ئیتر كاتی به‌سه‌رچووه چیتر بڕناكات، باله‌وه زیاتر دوانه‌كه‌وین،چونكه له‌م ووڵاته‌دا گه‌لێك هه‌یه به‌ناوی كورد بۆ ئێوه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز نایانبینن له‌كاتێكا ئه‌وان شانازی به‌كوردبوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن وئێوه تاێستا ڕێگری له به‌كارهێنانی زمانی دایكیان ده‌كه‌ن كه ئه‌وه ساده‌ترین مافی مرۆڤه به‌زۆر زمانی ره‌سمی خۆتانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن،كه ئه‌وه دژی ویستی ئه‌وانه،ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه (ئایدۆلۆژیای ره‌سمی ده‌وڵه‌ت)بخه‌ینه لاوه‌و به‌ڕوویه‌كی ڕاست وئاشكراوه له‌م كێشه‌یه بكۆڵینه‌وه چونكه مێژوو به‌زه‌یی به‌كه‌سدا نایاته‌وه به‌جێده‌مێنین!! ئایتاج یاڵمان پاشائه‌م ڕاستیانه‌ی به‌وپه‌ری دڵسۆزی وئازایه‌تیه‌وه ڕاگه‌یاند به‌فیكره‌ت بیلای ڕۆژنامه‌نوس تووشی سه‌رسامیه‌كی بێوێنه‌ی كرد چونكه له مێژووی نوێ توركیادا له‌به‌ره‌ی سوپاوه‌كه‌به(چه‌تری پاراستنی ڕژێمی دیمۆكراسی كه‌مالیزم ناسراون ڕوونكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌تان به‌م شێوه‌یه كه‌م كه‌س ده‌ریبڕیون)ئه‌گه‌رچی ئه‌م لێدوانانه‌ی یه‌ڵمان پاشا له‌كاتی خۆیدا بوو به‌ڕێزی پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزه‌پیاده‌كانی سوپا بوو،گووتی به‌بێ شك مه‌سه‌له‌ی كورد‌و په‌كه‌كه به‌ره‌نجامی هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی خۆمانه،ئێمه داهێنه‌ری مۆدێلی شه‌ڕی چه‌كداری په‌كه‌كه ین. چونكه ئێمه به درێژایی مێژووی كۆماره‌كه‌مان هه‌موو داواكاریه‌كانی گه‌لی كوردمان به‌ر په‌رچداوه‌ته‌وه به‌وه‌ی گوایه ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ ووڵاته‌كه‌مان پارجه پارچه بكه‌ن كۆنه‌په‌رست وجیاخواز وتێكده‌رن وده‌یان بوختانیشمان بۆ هه‌ڵبه‌ستوون.هه‌یشه به چاوێكی دوژمنانه ته‌ماشای كوردمان كردووه.ئێستاش رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه بوینه‌ته‌وه‌ده‌مانه‌وێ هێشتا هه‌ست و نستی كۆمه‌ڵگا بۆئه‌و شه‌ڕه ناره‌وایه بخرۆشێنین، باگوێ له‌یاڵمان پاشا بگرین!مه‌سه‌له‌ی كورد كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی كۆماره‌كه‌مان نكوڵیمان له‌بوونی كردووه گوتومانه ئیتنێك كه‌مایه‌تیه‌ك به‌ناوی كورد بوونیه،ئێستاش ده‌بێ به‌ناچاری بڵێین به‌ڵێ له‌توركیادا نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه ناوین كورده‌و كێشه‌ی سیاسیان هه‌یه له‌گه‌ل ئێمه‌ی توركی سوننه‌ی ئه‌فه‌ندیدا!!!ئه‌ی كێ ئه‌م هه‌موو درۆیه‌ی كرد هه‌موو میلله‌تی تورك یا ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه به‌زۆره‌ملێ هه‌مومانی پێگۆشكراوین؟گه‌رچی هێستا ئه‌و بیره‌ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه له‌شاده‌ماری هه‌مواندایه وهێشتا نه‌وه‌كانی پێ په‌روه‌رده‌ده‌كرێ!!ئه‌ی چی بكه‌ین له مێژووه‌ی كه‌له هه‌موولاپه‌ره‌كانیدا نوسراوه و ده‌ڵێ كورد نیه!ئه‌گه‌ر هه‌ندێ خیوازیشیان هه‌بێ هه‌ر توركن جه‌ندین بیرمه‌ندو پرۆفیسۆرمان له‌و بواره‌دا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه،ئایا لێره‌دا كێ تاوانباره به‌رانبه‌ر به نوسینه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌مان به‌شێوه‌كی ناڕاست وچیمان چنیوه له‌وه‌ی كه كورد توركه ناتوركمانه یا ئه‌رمه‌نه كورد هه‌موو شتێكه ته‌نها كورد نیه،به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وت ئه‌مانه هه‌موو درۆبوون كورد هه‌ر كورد ده‌رچوو مێژووه‌كه‌ی ئێمه ناڕاست وچه‌واشه‌ده‌رچوو،گوته‌كانی یاڵمان پاشا وه‌كو ڕۆژی ڕوناك ڕاست وئاشكران وئه‌وپه‌ڕی رێك‌و پێكن وبه‌بیستنی ئه‌و ڕاستیانه‌ناره‌حه‌ت بوین چونكه ئه‌و گه‌له‌ش ئاوات وئاره‌زوو ی‌خۆی هه‌یه وده‌یه‌وێ به‌زمانی دایكی خۆی بدوێ گێرانی پێبڵێ وكه‌توره‌كه‌ی بژێی و گه‌شه‌بكا، ئه‌گه‌رچی زۆرن ئه‌وانه‌ی هێستا له گۆشه‌ی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا ئه‌و دهۆڵه كۆنه ده‌كوتن ئایدۆلۆژیای ره‌سمی ده‌وله‌ت كوێری كردوون هێشتا ده‌ڵێی زمانێ نیه به‌ناوی زمانی كوردی حاشا له‌هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن كه بۆنی كوردبوونی لێبێت،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زیانێكی گه‌وره به‌گه‌ل وده‌وله‌تی تورك ده‌گه‌یه‌نێ په‌كه‌كه شی ئه‌وه‌نده‌ی تر پێ به‌هێز ده‌بێ،به‌ڕاستی سه‌یره ئێمه بۆ خۆمان ده‌مانه‌وێ له كاروانی شارستانیه‌ت وگه‌لان دوانه‌كه‌وین به‌ڵام نكوڵی له بوونی گه‌لێكی گه‌وره‌ش ده‌كه‌ین،ئیتر به‌سه ئه‌و چه‌مكانه كاتیان نه‌ماوه‌و به‌سه‌رچونه بڵێن كورد قڵی توركه یا( گۆشت ونوخانی په‌نجه‌یه‌كن)(محمدزیا گۆك ئه‌لپ)ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه هێشتا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد توركه گه‌ره‌ترین زیان به‌م نیشتیمانه ده‌گه‌یه‌نێ چونكه هه‌ڵقوڵاوی ئایدۆلۆژیایه‌كی نه‌زۆكی ره‌گه‌زپه‌رستیه،ڕاسته هه‌موو خه‌ڵكی توركیاین وهه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و خاكه‌یه كه له‌سه‌ریه‌تی به‌ڵام ئه‌مه واتا ئه‌وه‌نیه كه هه‌مومان سه‌ر به‌یه‌ك نه‌ته‌وه بین،تۆی (ئه‌فه) ئه‌فه‌ندی چۆن شانازی ده‌كه‌یت به‌خۆته‌وه كه توركیت،ئه‌ویش شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه كورده یا عه‌ره‌به یا لازه یا چه‌ركه‌سه،جگه له‌وه‌ش چه‌مكی برای دینی كه گوایه هه‌موومان ئیسلامین هه‌ر ناكاته ئه‌وه‌ی ئێمه یه‌ك مییله‌ت بین.ئه‌م هه‌موو جیاوازی ره‌گه‌زو ئایین وئایینزاو نه‌ته‌وه جیاجیایانه چاره‌سه‌رێكیان هه‌یه ئه‌ویش دیمۆكراتیه،ناكرێ هه‌تا سه‌ر ئێمه به‌زۆر یه‌ك میلله‌تی ویه‌ك ئایینی ویه‌ك زمانی بسه‌پێنین چونكه ئه‌گه‌ر وامان كرد واتا درێژه به‌هه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانیه‌كان ده‌ده‌ین،ئێمه هه‌مومان هاونیشتیمانی توركیاین به‌ڵام به هه‌موو جیوازیه‌كانمانه‌وه،(له‌ڕاستیدا كێشه‌كه لێره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئێمه‌ی هاونیشتیمانیه جۆراوجۆره‌كانی ناوتوركیا به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانمانه‌وه داتاشراوین بۆ ده‌ستورێكی پێشتر ئاماده‌كراو بۆمان، واتا ده‌ستور بۆ ئێمه ئاماده‌نكراوه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه به پێی ده‌ستورێك له‌قالب دراوین كه‌له ڕووی گه‌شه‌ی مێژوویه‌وه ئێمه له ئاستیدا نین،هه‌ر بۆیه هه‌م ده‌ستوره‌كه شكشتی هێنا هه‌م خۆمان چه‌واشه‌كراین)كێشه‌ی كوردیش ئه‌و به‌رداشه‌هاڕیوێتی ،هه‌ر بۆیه له ئێسته‌وه ده‌ڵێم ئازایه‌تی وڕاستگۆیه‌كه‌ی یاڵمان له خزمه‌تی هه‌موان دا ده‌بێت،نكوڵی وحاشاكردن له بوونی گه‌لێك كه‌هه‌شه ته‌نها ماڵوێرانی وپه‌شیمانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌بۆیه هه‌رچی زووتره بچن پیرۆزبایی له‌كورده‌كانی باكووری عراقیش بكه‌ن كه ده‌بنه دۆستێكی چاكی داهاتوومان!!له هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌ی ناشارستانیانه باشتره،ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستامان له‌سه‌دا سه‌دی هه‌ڵه‌یه به‌رانبه‌ر كورد،به‌ستنه‌وه‌ی كورد به‌وه‌ی ته‌نها مه‌سه‌له‌ی تیرۆره‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه كه ته‌نها له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جه‌لادانه‌دا یه‌كدێته‌وه!!!ئێمه نه‌خۆشین چاكترین چاره‌سه‌ر،تیماركردن ودۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یه،نه‌ك كوشتنی (نه‌خۆش)و (نه‌خۆشیه )كه پێكه‌وه؟؟؟؟؟!!!!!!!!لێگه‌ڕێن با ئایدۆلۆژیا نه‌زۆكه‌كان بمرن نه‌ك مرۆڤه‌كان .
|