٢٦\٧\٢٠١٨
با هاوپشتیى بۆ
تێکۆشان بۆ بەدیهێنانى مافەکان بنیادبنێن.

عەبدولڕەحمان رەسول
کاتێک سیستەم نابەرابەرى و چەوسانەوە و گەندەڵى و دزى لە کارگەکانى دا
بەرهەم دەهێنێت و گەشەى پێدەدات,چارەسەر تەنها تێکۆشان و شۆڕشە بۆ
بەدیهێنانى ماف و ئازادى و بەرابەرى ,هیچ تێکۆشانێکیش بەبێ یەکگرتوویی
و هاوخەباتى و هاوپشتى چینە چەوساوەکان و خەڵکى ناڕازى لە چەوسانەوە و
نابەرابەرى و کۆیلایەتى هەرگیز شۆڕش و ڕاپەڕینەکان سەرکەوتوونەبوون
بەڵام پاش سەرکەوتن و گۆرانکارى لەجۆرى سیستەم ئەى بۆچى دیسان سیستەمى
بەناو تازە خەڵک دیسان و کۆیلە وچەوساوە دەکات ,دیسان هەروەک سیستەمى
کۆن خەڵکى هەژار و کرێکار و ئازادیخواز ئازاردەدرێت و زیندانى دەکرێ و
تیرۆر دەکرێ و لە سێدارە دەدرێت ,دیسان گەندەڵى و دزى دەکرێ لەسامانى
گشتى کۆمەڵگا .ئەزانن بۆچى ؟ لەبەرئەوەى هەڵەیەک هەیە بەدرێژایی
مێژوویی شۆڕش و ڕاپەڕینەکان ئەویش ئەوەیە خەڵکى چەوساوەو هەژار و کۆیلە
نا ووشیاربووە لەوەى کە شۆڕش و ڕاپەرینى لەسەردەستى ئەوچینە هەژار و
چەوساوە کراوە بەڵام فێڵى لێکراوە هەڵ خەڵەتێندراوە بە جۆرێک کە نەیان
هێشتووە خۆیی بەشدارى دەسەڵاتدارى لە ڕوویی کارگێرى ئیدارى و دابەشکارى
سامانى گشتى بکات.
ئەگەر هەر لەسەرەتاوە لەکاتى شۆڕش و ڕاپەڕینەکان دا خۆیی لە گەرەکەى
خۆیەوە دەستى پێ بکردایە و بەشدارى دەسەڵاتى بکردایە لە نەخشە و پلانى
داهاتوویی شار و کۆمەڵگاى دا ئەوا بە دڵنییایەوە لەقۆناغى دوایی گۆڕانى
سیستەم خەڵک لەسەر هەبوونى بیروباوەڕى جیاواز و بەشدارى کردن لە
خۆپیشاندانەکان دادگایی نەدەکراو سزا نەدەدرا و هەروەک تاونبار سەیر
نەدەکرا !
ئەگەر بەشدارى کردنى سەڵات و حکومەتى کردبایە مامۆستا و فەرمانبەر
لەسەر داواکردنى ماف و ئازادى بەرشەق نەدەدرا و سوکایەتى پێ نەدەکرا و
دوایش دادگایی نەدەکرا .ئەگەر خەڵکى چەوساوە بەشداربوایە لە دەسەڵات
گەنجان و لاوان لە سەر داواکردن و مافەکانیان ڕەشە کوژ نەدەکران لە ناو
خۆپیشاندانەکاندا .
ئەگەر خەڵک بەشداربوایە لەدەسەڵات و حکومەت ژنان و کچان لەسەر
خۆشەویستى نە دەکوژران و تەرمەکانیان لە قەراغ و ڕێگاکان و دۆڵ و
شاخەکان فڕێندەدرا و دۆسى یەکانیشان دا نەدەخرا و لە گۆڕەستانى بێ
کەسان بەبێ ناو و ناونیشان ژێر خاک نە دەکران .
ئەگەر خەڵک لە بەشداربوایە لە حکومەت و دەسەڵات بە سەدەها و هەزرارەها
گەنج و لاو و منداڵ ئاوارەى دەوڵەتان نە دەبوو یاخود لە دەرەیاکاندا
تەرمەکانیان نەهەنگ و قرشەکان نە یان دەخوارد .بۆ یە ئەگەر خەڵک
بەشداربوایە لە دەسەڵات پارە و داهاتى زۆرى کۆمەڵگا نەدەدزرا و گەندەڵى
نە دەکرا و وڵات و کۆمەڵگا پارەو داهاتى گشتى کۆمەڵگا ئاوەدان
دەکرایەوە و هەنگاو بەهەنگا بەرەو پێشکەوتنى شارەستانى و نوێ بوونەوەى
زیاتر و جوانتر دەڕۆیشت ,ماف و ئازادى یەکان بەبێ جیاوازى دینى وقەومى
و حیزبى بۆ هەمووان دەبوو .
هەر بۆیە گرینگە لە تێکۆشانى داهاتوویی خەڵکى ناڕازى لە چەوسانەوە و
نابەرابەرى و سەرکوت و کوشتن هەنگاو بەهەنگا و زۆر بە جدى و بەجۆرى
کردارى بە نەخشە و پلانى هاوبەشى شارەستانى و سیکۆلارى و ئازادیخوازى
بەشداربێت خەڵک لە هەنگاوەکانى دەسەڵاتدارێتى و حکومەتدارێتى بە جۆرێکى
مەدەنى و ئازادانە تەنها بۆ ئەوەى لەخۆشى و شادى و ناخۆشى و گرفتەکانى
داهاتوویى کۆمەڵگا هەموومان بەشداربین .
ڕێگاچارەى پێویست و نەخشە ڕێگاى دروست بۆ هێنانەدى ماف و ئازادى یەکان
بەهێزکردنى تێکۆشانى هاوبەش و پشتیوانى هاوبەشە .کاتێک لە
خۆپیشاندانەکاندا یەکێک زیندانى دەکرا هەموولایەک بەبێ جیاوازى لەپشتى
بین وهیچ شەڕێکى دەروونى لایەنىدەسەڵاتدار کاریگەرى لەسەر کەس دانەنێت
بۆ کەم کردنەوەى پشتیوانى بەکردار ,لەبەرئەوەى لەکاتى خۆپیشاندان و
نارەزایەتى یەکاندا دەسەڵاتداران بەردەوام نەخشە وپلانى خۆیان
بۆکەپکردنەوە و پاشکەشە پێ کردنى خەڵکى نارازى و خۆپیشاندەر جێبەجێ
دەکەن بۆناو زڕاندنى هەڵسوڕاوانى خۆپیشاندەر هەتاوەکو دەستگیریان بکەن
و تۆمەتیان بۆ دروست دەکەن ,پێویستە خەڵک لە هیچ کات و قۆناغێکدا پشتى
یەکترى بەرنەدات و بەردەوام گەشە بە تێکۆشانى هاوبەش بدرێت بۆ هێنانەدى
ماف و ئازادى یەکان .
بە دڵنییایەوە ئەگەر یەکگرتووبن خەڵکى چەوساوە و ماف خوراو سەرکەوتوو
دەبن بەڵام ئەگەر یەکگرتوونەبن دیسان شکست دەهێنن .هەربۆ یە کارڵ مارکس
گووتوویەتى یەتى (ئەى کرێکارانى جیهان یەکگرن ) ئە گەر نەتواندرێت
سەرجەم کرێکارانى جیهان یەکگرتووبن لەتێکۆشان و مەحاڵ بێت بەڵام
پێویستە خەڵکى چەوساوە و ماف خوراو و ناڕازى لە سیستەمى چەوسێنەر و
گەندەڵکارو دزى کۆمەڵگاکان هەر یەکەیان بۆ خۆیان یەکگرتووبن و گەشە بە
یەکێتى و هاوخەباتى خەڵکى ناڕازى و چەوساوەبدرێت . لەئێستاشدا لە
باشوورى کوردستان هەلومەرج و بارودۆخ لە باروگونجاوە بۆ گەشەدان
بەتێکۆشانى هاوبەش لە بەرئەوەى تاکە ڕێگا چارەیە بۆ ڕزگارى لە
دەچەوسانەوە و بەدیهێنانى ماف و ئازادى یەکان ,سەرجەم ڕێگاکانى تر تاقى
کراونەتەوە .
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
رەسول
|