با هه‌نگاوی یه‌که‌می
چاکسازیی،
دوورکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه
بێت که گه‌نده‌ڵن و له نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشن.

مه‌هدی کاوانی
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌و باره‌ی
ئێستای له‌ناو دووڕیانێکی تابڵێیت مه‌ترسی
دایه. مه‌ترسیه‌که لێره‌وه
نییه که
بگوترێت یه‌کیه‌تی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌شوێنیدا
شتی چاکتری لێ شین ده‌بێت. شینه‌که‌ی من و به‌سه‌دان هه‌زاری تر له‌به‌ر
ئه‌وه نییه که
ته‌نیا شینه‌که‌مان بۆ ئه‌و پارته
بێت که ئێمه‌مانان به‌شێکی مێژوو بووینه
له‌ناوی، به‌ڵام شێنه‌که بۆ کورده
بۆ ته‌واوی پارته سیاسیه‌کانه به
پارتی دیموکراتی کوردستانیش که ڕه‌نگه
له‌به‌ر به‌رته‌سکیی تێڕوانینیان،له
جێ پێ شوێنی شینه‌که‌ی یه‌کیه‌تی هه‌ڵپه‌ڕکێ
داببه‌ستن.
قه‌یڕانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی یه‌کیه‌تی مێژوویه‌کی درێژی به‌ڕێکردووه.
خه‌لک پێشبینی ئه‌وه‌یان ده‌کرد له‌ئان و ساتی قه‌یڕانه‌که‌یان و
دووباره‌خۆخه‌ریک کردنه‌وه‌ی پارتی بۆ نوێبوونه‌وه، به‌شێکی فراوانی
جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی سه‌نگه‌ریان بۆ ناو پارتی بگۆڕیبایه‌وه‌و به‌دوایه‌وه‌سیاسه‌تی
نه‌گریساوی فیفتی به‌فیفتی سیاسی نێوانی ئه‌و دوو پارته‌هه‌تا هه‌تایه‌بڕه‌ویبایه‌وه‌که
بۆ کورد له‌زیان به‌ولاوه‌هیچی تری لێ شین نه‌بۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه
ڕووی نه‌دا. هۆکار زۆره‌و له‌و بابه‌ته
بچووکه شوێنی نابێته‌وه.
خه‌لک چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد له‌هه‌ل و مه‌رجی ڕووخانی سه‌دام و
هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان و باشی وه‌زعی کوردان و خراپی باری نه‌یارانیه‌وه،
ئه‌و ته‌تبیعه‌ی ئه‌و کاتی و ئێستای نێوانی یه‌کیه‌تی و پارتی خێر‌و
بێری به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و موئه‌سه‌ساتی و
پێشڤه‌چوونی کورد له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی کیانی نه‌ته‌وایه‌تی، لێ که‌وتبایه‌وه،
به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌ڕووی نه‌دا به‌لکو به‌رجه‌سته‌باشه‌کان تا زۆرڕاده‌زۆرانێکیان
خۆیان پێچه‌وانه‌کرده‌وه. مه‌سه‌له‌که‌ش هه‌ر هه‌مووی له‌به‌ر ناڕێکی
ئه‌دای ئه‌و دووپارته‌و له‌بنه‌وه‌سه‌نگه‌ر له‌یه‌کگرتن و ناکۆکیه‌کانی
ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ... بوو.
من به‌هه‌موو قه‌ناعه‌تێکه‌وه‌ده‌ڵێم یه‌کیه‌تی له‌ئان و ساتی وه‌ها هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌زیانی
گه‌وره‌ی بۆ کورد‌و بزاڤه‌سیاسیه‌که‌ی و جه‌ماوه‌ری و کاته‌چاره‌نوسازه‌کان
بۆیان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌له‌هه‌موویان گرنگتر زیاتر پاشه‌کشه‌ی پڕۆسیسی
دیموکراتی ده‌بێت له‌کوردستان . له‌شووێن ئه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌دا ڕه‌نگه‌به‌دوایه‌وه‌پارتی
بچووک بچووک له‌سه‌ر کلێشه‌که‌ی سه‌ر هه‌ڵده‌نه‌وه‌به‌ڵام له‌هه‌موو
حاله‌ته‌کان نایه‌کگرتو و بێ ڕۆل ده‌بن و به‌دوایه‌وه‌ته‌یاری دینی له‌کوردستان
زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ و موباده‌ره‌ی دیموکراتی له‌بن ده‌ستی پارتیش ده‌رده‌چێت
و ئه‌وانیش که‌م یان زۆر چه‌نسی یه‌کیه‌تیان به‌رده‌که‌وێ.
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به‌و هه‌موو که‌موکورتی و قه‌یڕانه‌سیاسی
و ڕێکخراوه‌ه‌یی ڕیزه‌کانی ناو خۆیان ، حالی حازر پشکی که‌متری جه‌ماوه‌ری
له کوردستان له‌پارتی که‌متر نیه. شینه‌که‌لێره‌وه‌ده‌ست پێ ده‌کات.
جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی حزبه‌که‌ی خۆی ده‌وێت به‌ڵام ئه‌دای سه‌رکرده‌کانی
به‌دڵ نیه. حه‌ز به‌چاکسازی ده‌کات له‌هه‌موو ڕوێکه‌وه. حه‌ز به‌وه‌ده‌که‌ن
که‌ببن به‌خاوه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی لێوه‌شاوه‌که‌نه‌ک هه‌ر باری خۆیان
چاک که‌ن به‌لکو باری ته‌واوی کوردیش پێیانه‌وه‌چاک بکرێت . که‌یه‌کیه‌تی
نیشتمانی کوردستان باری خراپه‌په‌تای گواستراوه‌ته‌وه‌بۆ پارتی و لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی
تریش . ئیمڕۆ ئه‌گه‌ر نێوه‌ندی برا شه‌ریکی دابه‌ش کردنی سامانی
نیشتمانی کورد له‌نێوان هه‌وادارانی پارتی و یه‌کیه‌تی، گه‌نده‌لی ،
خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات ، به‌حیزبایه‌تی کردنی دام‌و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت
و قورخ کردنی ده‌سه‌ڵات دوور له‌خواستی خه‌لک.....بگۆردرێته‌وه‌بۆ
پێشبرکێی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و تێکڕای هێلکه‌کان بخرێته‌سه‌به‌ته‌ی
ناخبی کوردی و داخوازیه‌کانیان ، بێ شک به‌دوایه‌وه‌باری خه‌لک له‌هه‌موو
روێکه‌وه‌به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات و پێگه‌ی سیاسی کوردیش له‌ئاست ناوه‌وه‌و
ده‌وروبه‌رو جیهاندا باشتر ده‌بێت.
تۆپه‌که ئێستا خراوه‌ته‌ناو گۆڕه‌پانی یه‌کیه‌تی
کاخوانه‌کینێ ده‌توانێ له‌و قه‌یڕانه‌سه‌خته‌ی ڕزگاری ببێت.
یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان کۆنگره‌ی سێیه‌می له‌پێشه‌و حیزبه‌که‌یی و
جه‌ماوه‌ری کوردیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نه‌ئه‌و کۆنگره‌یان وه‌ک هینه‌کانی
پێشتریه‌وه‌نه‌بێت و شتی باشی لێ شین بێته‌وه.
به‌ڵێ هه‌ر له‌ئێستاوه‌جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی هاوار هاواری ئه‌وه‌یانه‌که‌ئاواته‌کانی
ئه‌و جاره‌یان وه‌ک هی هه‌لبژاردنی مه‌لبه‌نده‌کان نه‌مرێندرێ.
ڕه‌نگه‌زۆرانیک له‌جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته،ڕێگا چاره‌سه‌ریه‌که‌به‌ته‌وافوق
له‌نێوان ته‌واوی ته‌که‌توله‌کان بدۆزنه‌وه . به‌به‌چوونی خۆم کاری وه‌ها
ته‌نیا سڕکردنی کاتیه‌و ده‌رده‌که‌دووباره‌سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. کاری
ته‌ندروست چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ئه‌ویش خۆی له‌له‌ناوبردنی گه‌نده‌لی
و بێڕۆل کردنی گه‌نده‌لچیه‌کان ده‌بینیته‌وه‌و به‌دوایه‌وه‌و له‌شێنه‌یی
دیارده‌کانی تر و چاکسازی به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ته‌واوی جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی
ده‌گرێته‌وه.
هه‌ق وایه‌هه‌موو ده‌نگه‌دڵسۆزه‌کانی ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان
که‌قه‌ناعه‌تیشم به‌وه‌ی هه‌یه‌سنورێکی یه‌کجار فراوانی به‌خۆوه‌گرتووه،با
له‌پێناو ئه‌وه‌بێت به‌دوای ئه‌و که‌سه‌یان ده‌سته‌خێرخوازانه‌خۆمان
کۆکه‌ینه‌وه‌که‌ده‌یانه‌وێ چاکسازی فعلی له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی
بکه‌ن .
کاتێ که‌به‌ڕێز مام جه‌لال له‌نامه‌یه‌کیا بۆ به‌رپرسانی سوسیال
دیموکراتی فه‌ڕه‌نسی نوسیوه و جه‌ختی
کردۆته‌سه‌ر خۆبه‌ستنه‌وه‌به‌بیروڕاکانی سۆسیال دیموکرات‌و به‌رزڕاگرتن‌و
نرخاندنی (دیموکراتیه‌راسته‌قینه‌کان)و (دابه‌شکردنی عادلانه‌ی سامان)و
(که‌مکردنه‌وه‌ی درزی نێوان توێژه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان)و (چاره‌سه‌رکردنی
ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ئابوریه‌کان)و (هاوکاریه‌کی پته‌و هاوئاهه‌نگیه‌ک، به‌تایبه‌ت
له‌نێوان هێزه‌سۆسیالیست‌و پێشکه‌وتنخوازو دیموکراته‌راسته‌قینه‌کان.
کاتێ که‌به‌ڕێز کاک نه‌وشێروان له‌ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته‌سیاسی و پڕۆژه‌گه‌لیانه‌ی
که‌له‌ڕۆژنامه‌و سایته‌کان بڵاو بوونه‌ته‌وه، ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان
هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ نامه‌که‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال نیه‌که‌بۆ سوسیال
دیموکراتی فه‌ڕه‌نسی نووسیویه‌تی.
قه‌ناعه‌تیش به‌وه‌ی ده‌که‌م که‌ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ئاخاوتنه‌کانیان وه‌ک
چۆن باسیان لێوه‌کردووه‌وه‌ک خۆی بۆ به‌کردار کردنی بیگوازنه‌وه، به‌دوایه‌وه‌باری
یه‌کیه‌تی نیستمانی کوردستان چاک ده‌بێت.
به‌بۆچوونی خۆم له‌پیناو به‌کردار کردنی ئاخاوتنه‌کانی ئه‌و دوو به‌ڕێزه:
پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی سێ ده‌بێت یه‌کیه‌تی تاوتۆی کۆنگره‌ی سێ به‌ئاڕاسته‌ی
: به‌ڵێ بۆ گۆڕان و چاکسازی، به‌ڵی بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی قه‌واره‌یه‌کی
گونجاو له‌گه‌نجانی به‌تواناو پڕۆفیشناڵ و دانی ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵات پێیانه‌وه،
نا بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌لچیه‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حیسابی
سامانی نیشتمانی گه‌ل و دوور له‌یاسا خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه.
وابزانم سێکوچکه‌ی چاکسازی و گۆڕان به‌گیانی سرده‌م وهێنانه‌پێشه‌وه‌ی
گه‌نجان و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵ بووینه، له‌ڕێگایانه‌وه‌باشترین
هه‌ل له‌به‌رده‌م ئه‌و پارته‌ده‌ڕه‌خسێ که‌هه‌نگاوی پۆزه‌تیڤانه‌باوێ
بۆ پێشه‌وه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که‌لێره‌خۆی قیت ده‌کاته‌وه‌کێ ئه‌و
کاره‌بکات ، نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات که‌٨٠٪یان گه‌نده‌ڵ بووینه.
ئۆپۆزسیۆنی ناو یه‌کیه‌تی که‌دوورخراونه‌ته‌وه‌له‌مه‌رکه‌زی بڕیار دان
، جه‌ماوه‌ر که‌دوورخراونه‌ته‌وه‌له‌کارتێکردنیان . بنکه‌ی کادیره‌کانیان
که‌زیاتر له‌نیوه‌یان په‌ڕاوێزو بێ ڕۆڵ کراون و ئه‌وانی تریش به‌شی
زۆریان له‌ڕێگای ئه‌و ده‌سکه‌وته‌تایبه‌تیانه‌یان به‌ده‌نگی ته‌که‌تول
و نوخبه دووباره‌ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. پرسیاری تر له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و
لێدوانانه‌خۆی قیت ده‌کاته‌وه، که‌واته‌ده‌بێ یه‌کیه‌تی چی بکات تا وه‌کو
له‌و قه‌یڕانه‌ڕزگاری ببێت. ٩٠٪ جه‌ماوه‌ری یه‌کیه‌تی ئێستاکه‌بڕوایان
وایه‌که‌ئه‌گه‌ر به‌ڕێز نه‌وشێروان و جه‌ماعه‌تی ڕیفۆڕم نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ناو
یه‌کیه‌تی و ڕۆڵیان نه‌درێتێ ، هه‌ر کۆنگره‌یه‌ک یه‌کیه‌تی به‌بێ ئه‌وانه‌وه‌بیبه‌ستێ
، نه‌ک خراپتر له‌پاشتر به‌لکو کاره‌ساتی بێ ئومێدی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
یه‌کیه‌تیشی به‌دوور مه‌زانه‌لێ بکه‌وێته‌وه. تۆپه‌که‌که‌وتۆته‌ناو
لای کاک نه‌وشێروان و خودی به‌ڕێز مام جه‌لال . کاک نه‌وشێروان بۆئه‌وه‌ی
ئایا ئه‌و به‌ڕیزه‌لایه‌نی تیمارسازی هه‌ڵده‌بژێری یان کار بۆ چاکسازی
هه‌مه‌لایه‌ن ده‌کا . دیسان بۆ به‌ڕێز مام جه‌لالیش که ئایا لێدوانه‌کانی
بۆ به‌رپرسانی سوسیال دیموکراتی فه‌ڕه‌نسی له‌کۆنگره‌ی سێی داهاتووی یه‌کیه‌تی
به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نی، واته هه‌تا ئه‌و به‌ڕێزه له‌سه‌ر ته‌مه‌ن
ماوه‌هه‌نگاوی جدی داوێ بۆ ڕزگار کردنی یه‌کیه‌تی له‌و قه‌یڕانه‌یان وه‌کو
جاره‌کانی تر ده‌یه‌وێ له‌ڕێگای تیمارسازی و هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها
بۆ خودی خۆی درێژه‌به‌کاره‌کانی بدات . ڕێگای ڕاستی و دروست ئه‌وه‌یه:
پێش به‌ستنی کۆنگره‌لیژنه‌یه‌کی پسپۆر‌و شاره‌زاو کارامه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی
ویسته‌کانی نوخبه‌پێک بهێنرێ و ده‌وسه‌ڵاتی ته‌واویشیان بدرێتێ بۆ ده‌ست
نیشان کردنی بنه‌ماکانی کۆنگره‌ی سێ به‌ئاڕاسته‌ی چاکسازی وگۆڕان.
دیاره‌قه‌واره‌ی ته‌شکیله‌ی بنکه‌ی یه‌کیه‌تی و کادیره‌کانیان ئه‌وانه‌ی
له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن گه‌لێ زیاتره‌له‌وانه‌ی که‌له‌ناو ده‌سه‌ڵاتن
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌و لیژنه‌یه‌هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات که‌ژماره‌ی به‌شدار
بوانی ئه‌وان بۆ کۆنگره، که‌متر نه‌بێت له‌وانه‌ی که‌ئێستاکه‌به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌به‌ستراونه‌ته‌وه.
، ده‌بێ ئه‌جندای کۆنگره‌بۆ ئه‌وه‌بێت که‌ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌گه‌نجان
و جیلی تازه پێگه‌یشتوو ئه‌وانه‌ی شاره‌زایی باشیان له‌بواری به‌ڕیوه‌بردنی
ده‌سه‌ڵات و کاری سیاسی و ڕێکراوه‌یی هه‌یه، به‌رز بکرێنه‌وه‌بۆ ده‌زگاکانی
سه‌رکردایه‌تی ناوه‌ندی و پاش ده‌رچونیشیان به‌ئاڕاسته‌ی گۆڕان ،ڕۆلیان
پێ بدرێ . نه‌هێلدرێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌ناشه‌رعی ده‌وله‌مه‌ند
بووینه، دووباره‌هه‌لبژێرنه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌پێویسته‌له‌پێشدا
لیژنه‌یه‌کی پسپۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ڕێک بخرێ و بڕیاری ئه‌وه‌بدرێ که‌ئه‌وانه‌ی
به‌فعلی ده‌سه‌ڵاتی پێشویان بۆ قازانجی خۆیان به‌کارهیناوه ، دووباره‌هه‌ڵنه‌بژێردرێنه‌وه،یان
مافی خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان نه‌بیت . هه‌روه‌ها کۆنگره‌ش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌بداته‌ده‌سته‌ی
هه‌لبژێردراو که‌ده‌بێ کاری به‌په‌له‌یان بۆ سازادانی گه‌نده‌لچیه‌کان
و پاککردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌زگا حیزبی و حکومی لێیان و له‌و که‌سانه‌ی
که شیاوی شوێنه‌کانیان نینه ، بێت .
٢٧/١١/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk
|