٩\٢\٢٠١١
باهۆزى گۆڕان و کۆتایی ستەمکاریی.

پێشڕەو حەمید
باهۆزى گۆران لەئاکامى ستەمکاریدا ناوچەکانى رۆژهەڵاتى ناوینى
گرتووەەوە
و تانەگاتە ئامانجەکانى خۆى مەحاڵە هیچ هێزێک بتوانیت
رایبگریت ؟ چونکە ئەوەى لەتونس رویدا سەرئەنجامى نغرۆبونى ئەو ولاتەبو
لەفەسادى بەهەموماناکانەیەوە، ئەوەى ئیستا لەمیسر بەردەوامى هەیە ،
ئەنجام گیرى ئەوداگیرکردنە ئابوریى و رۆشنبیرى و کولتوریە
رامیارسانەیە،کە پارتەکەى موبارەک و بنەمالەکەى لەمیسردا سەرپەرشتى
دەکەن ، ئەوەى لەدژى ئەو زۆڵم و ستەمەى ئەورژێمە دەنگى هەڵبریى و
بریارىداوە تاکۆتاى هاتنى بەردەوام بیت ئەوگەنج و هاولاتیانەن کە
هەموشتیکیان لەدەستداوە لەژیر سایەى ئەو دەساڵاتەدا کە زۆریک بە پلان و
پیلانى رۆژئاواى ناوزەند دەکەن.
بەدەر لەهەمو ئەو گۆرانکاریە خیرایانەى کەلەناوچەکەدا روئەدەن و
لەهەریمى کوردستانیش زۆرکەس ئارەزوى دوبارەکردنەوەى دەکەن جۆریک
لەتایبەتمەندیتى لەخۆیدا کۆکردوەتەوە ؟ چونکە ئەگەر لە( تونس و میسر )
ناڕەزایەتى و شۆرش سەرئەنجامى گەندەلى و پاوانکردنى بازارو هەمو
کایەجیاجیاکانى کۆمەڵگابوبێت لەلایەن یەک پارت و بنەماڵەی یەوە ئەوا
لەکوردستانیش هەمان سیناریۆ بونێکى گەورەیان هەیە و زۆریک لەهاوڵاتیان
و لایەنە نەیارەکانى حکومەت بەمانا تەندروستەکەى تامەزۆرى ئەو
باهۆزەدەکەن کە ئیستا بوەتە دۆزەخێک بۆ ستەمکاران و ئاسۆیەک
بۆئازادیخوازان.
گەلى کورد لەباشورى کوردستان دژبەستەمى بەعسیەکان و حوکمى ئاگرو ئاسنى
عەربەشۆڤینستەکان بەرلە هەرگەلێکى ترى رۆژهەلاتە ناوین کۆدەنگانە شۆرشى
بەرپاکردو ستەمکارى لەگۆڕنا ، هەربۆیە هەرجوڵاندنەوەیەک لەرۆژهەلانى
ناوین و هەرشوێنکێى ترى ئەم جیهانە ئەنجام بدرێت دژ بەستەمکارى پێشوازى
لێدەکات و پشتگیرىدەکات ، بەڵام لەدواى
نۆزده ساڵ لە ڕزگاربون لەحوکمى یەک
پارت و داگیرکەرانى بەعس ، جاریکى تر بەهۆى حوکمى نادروستى یەکێتى و
پارتى توشى ستەمکارییەکى کرایەوەو هەموساتیک بەشیکى زۆرى ئەو میللەتە
بەتایبەتى ئەو هاوڵاتیانەى هەرێم کە سودمەند نین لەمانەوەى ئەم ڕەوشە
پرلە ناعەدالەتیە خۆزگەیەکى پەنخواردو لەگەرویاندا هاوار بۆ
گۆڕانکاریەک دەکات کە بۆهەمیشە دەستى ستەمکارى لە یەخەى بکاتەوەو مافى
هاوڵاتى بون بۆهەموو تاکەکان بەبێى جیاوازى یەکسان بکات.
نۆزده ساڵى تەواوە،میللەت هاوار بۆ خۆشنودى و سەربەستى دەکات ،
نۆزده ساڵە هاوار دەکات بەسە گەندەڵى و ناعەدالەتى ، بەسە یەکتر سرینەو
دیکتاتۆریەتى، کەچى هیشتا گوێکانى دەسەڵات هیچ نابیستێت جگەلەو
دەنگانەنەبێت بونەتە مارش و لەزانکۆکانى حیزبدا ئاوازیان بۆدانراوە.
کوردستان لەسایەى خراپ بەرێوەبردن و ستەمکاریو پاوانکردنى بازاڕادا،
پربوە لە کائینى بچوک و گەندەڵ، پربوە لە سەرمایەدارى دڕوو برسى ،
پڕبوە لە بێمتمانەی و مڕۆڤى خەسیو ، پربوە لە فەسادى ئەقڵ و ئەقڵ
فاسدەکان ، خراپ ئەداکردن لەگەمە سیاسیەکاندا لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە
، کورد تادیت لەبەردەم نەیارەکانیدا بچوک دەبیتەوەو و گیانى شۆرشگیرى و
بەرخودان لاى گەنجان بەرو خاوبونەوەیەکى ى بەردەوامى پێ هەڵدەگرێت.
گۆرانگارى لەهەریمى کوردستان حەتمى یەو ئەمرۆبیت یان سبەى دەبیت
دەسەلاتدارانى کوردستان لەوە تیبگەن کە سەبرى میللەت ماناى رازی بونى
میللەت نیە بە دەسەڵاتى ستەمکارى ئەوان ، بەلکو ماناى بەخشینى کاتیکى
زیاترە بۆ خۆچاککردن و پاککردنەوەى ئەو ئەقلانەى نیو کایە جیاجیاکانى
خۆى لە خەونى پیس و شەیتانى ، میللەت هەمیشە کاتى زیاترى لەسەر حسابى
ناخۆشیەکانى خۆى بەخشیوەتە دەسەڵات و چاوەروانى ئەوەى لێدەکات کە
بەچاویلکەیەکى لێڵەوە لە گۆرانکاریەکانى چواردەورى خۆى نەڕوانیت و
ببینێت کە سەردەمەى ستەمکارى چەند بخایەنێت ئاکامەکەى لەبەرژەوەندى
ئەواندا نابێت.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|