١٧\٦\٢٠١١
بەکارهێنانی
(دی دی تی) راگرن!
دی. دی.تی لە 1940وە بۆ لەناوبردنی پەخشە، مێش، ئەسپێ، کێچ بەکاردێت تا
رێگە لە نەخۆشی مەلاریا بگیرێت، بەڵام دەمێکە هەندێ وڵات و رێکخراوە
جیهانییەکان داوای قەدەغەکردنی(DDT)دەکەن. هێشتا(دی.دی.تی و پێدەوترێ
جمکسین)لە کوردستان و عیراق بەکاردەهێنرێت. بە گوێرەی زانیاری
سایتی(پەیامی خەڵک)، لەم رۆژانە لە ئاوایی(زەردە)ی سەر بە شاری کفری و
دێهاتەکانی تری گەرمیان لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە(DDT)یان
بەکارهێناوە.
ئەم مادەیە بۆ لەناوبردنی مەلوموری زیانبەخش و نەخۆشی مەلاریا
بەکاردەهێنرێ، بەڵام لە:
- ساڵی 1972 لە ئەمریکا قەدەغەکراوە. پێشتر لەلایەن سوپای ئەمریکا بۆ
لەناوبردنی ئەسپێ بەکارهاتووە.
- ساڵی1978لە ئەڵمانیا قەدەغەکراوە.
- لە 22/5/2001جاڕنامەی ئەستۆکهۆڵم درووستکردنی ئەو مادەیە
قەدەغەکردووە.
- لە ساڵی 2009وە رێکخراوی ژینگەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان(UNEP) و
رێکخراوی تەندرووستی جیهانی(WHO) هەوڵی جۆربەجۆر دەدەن بۆ قەدەغەکردنی
بەکارهێنانی(DDT).
زیانەکانی دی. دی. تی چییە.
زیانی(دی.دی.تی)زۆر مەترسیدارە:
1- مادەی (Cancerogen)ی تێدایەو ئەمە دەبێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە.
2- کارتێکردنی هەیە لەسەر هۆرمۆنی(ئۆسترۆگین)لەلای مێینە و
هۆرمۆنی(ئەندرۆگین)ی نێرینە.
3- هەنگ لەناودەبات.
لە مەکسیک مۆدێلی دژ بە نەخۆشی مەلاریا هەیەو لە وڵاتانی ئەمریکای
لاتین و لە نزیکەی40 وڵاتی دنیا بەکاردەهێنرێت. بەو مۆدێلە 60% نەخۆشی
و گیانلەدەستدانی مرۆڤ بەهۆی مەلاریا کەم کراوەتەوە.
ئێمە داوا لە حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ دەکەین، هەوڵ بدەن مادەی
لەناوبەری ئەڵتەرناتیڤ بۆ(دی.دی.تی)بەکاربهێنن.
کەمپەین بۆ هەڵوەشاندنی فەرمانی ٨١
15\6\2011
|