٩\٣\٢٠١٧
با له ٨ی
ئاداری ئه‌مساڵدا دژ بە
به‌شوودانی منداڵان
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.
ئه‌گه‌ر
ئه‌مرۆ له دنیادا و لە ئاکامی خه‌باتێکی
نه‌پچراوەی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز به‌شێکی زۆر له
مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و منداڵان به‌ده‌ستهاتوه، و حکومه‌ته‌کانی
ناچارکردوه که خۆشگوزه‌رانی و مافه‌کانی ژنان و منداڵان تاڕادەیەکی
بەرجەستە به‌یه‌کسانی ده‌ستە به‌ربکه‌ن، ئه‌وا لهوکۆمهلگایانهی که
یاسای دینی وکه‌لتوری کۆنه‌په‌رستی وپیاو سالاری باڵا ده‌سته، ستهمکێشی
ژنان وژیردهستهی ئه‌پارتایدی رەگەزیی بهقیزهوهندترین
شیوه نمایشی خۆی ده‌کات. لە ئاکامی بەردەوام بوونی ململانێی
کۆنەپەرستانەی نێوان ڕەوتە جۆراوجۆرەکانی بۆرژوا ناسیونالیست‌و
ئیسلامیەکان، خەڵکی عێراق دوچاری جه‌نگ و تیرۆر‌و کاره‌ساتی
مرۆیی گه‌وره‌و پشیویەکی کۆمه‌ڵایه‌تی گەورە
و بێوێنە بۆتەوە. سیاسەتی جیاکاری تایفی و
سەرکوت، تەوژمێکی بەهێزی بەخۆیەوە گرتووە. سەرباری گرانی و بی‌کاری و
هەژاری وفەساد و تاڵانی ئاشکرا، جێگیرکردنی یاسای دواکەوتوانەی
میلیشیایی چەکداری...تاد، ئەوا دۆخی ژنان لەنیو ئەو سیناریو تاڵەدا
کارەسات بارە. جیاکاری وداسەپاندنی یاسای کۆنەپەرستی ئیسلامی، ستەمکێشی
و بێمافی ژنان بەوپەری خۆی گەیاندووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان! بەجیا
لەوە بەرپرسە لە هەڵومەرجی دۆزەخ ئاسای ژنان و چوونە سەری ئاماره‌کانی
توندوتیژیی و کوشتنی ژنان و ئه‌تکردن و
دەستدرێژیی و خۆسوتاندن و بەشوودانی
کچانی خوار ١٨ سال، هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و حکومه‌تی عیراقیش به‌رپرسی ڕاستەوخۆی سازکردنی ئه وژینگه
دژه ژن و دژ منداڵانه‌یه، که ئه‌مرۆ ده‌یان خیزان به‌هۆی هەڵومەرجی
دژواری ژیانی مه‌مره و مه‌ژی له که‌مپه‌کانی
پەنابەراندا ناچار به رازیی بوون
به به شوودانی منداڵه‌کانیان کراون.
بە هۆی خۆ دزینەوەو بێدەربەستی حکومه‌ت!!
لەبهخێوکردن و په‌روه‌رده‌کردن و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی ئینسانی و بۆ
ژنان و منداڵان و ئەو هەڵومەرجە نائینسانیەی تیایدان، لە ماوەی یەک
سالی رابردودا دەیان ژنی ڕزگار بووی ژێر چەقوکانی پیاو سالاری
پەیوەندیان بە فیدراسیۆنەوە کردوە، تا بەهانایانەوە بچێت. فیدراسۆنیش
وه‌ک هه‌میشه هاوکاری بێ‌درێغی یاسایی وڕێنمای ژنانی په‌نابه‌ری کردوە
لە ولاتەکانی ئەوروپا و بە هانایانەوە چووە، تا بتوانێت و هێندی بکرێت
کێشەو گیروگرفتەکانیان بۆ چارەسەر بکات و بیانخاتە سەر رێچکەی دامه‌زراندنی
ژیانێکی نوێ. هەروەها لێبراوانە دژ بە توند‌و تیژی و
کوشتنی ناموسی و ئه‌و هۆکارە
فەرهەنگی و سیاسی و یاسایانەی ئەم دیاردەیە
پەرەپێیدەدەن، تێکۆشاوە.
ئه‌گه‌ر تا دۆێنی کچانی خوار تەمەن ١٨ سالی ئاواره‌ی ناوخۆ له لایه‌ن
باندهبازرگانهکان ئەوانەی کەبازرگانی به جه‌سته‌ی ئینسانه‌وه دەکەن،
کرین و فرۆشتنیان به کچان و ژنانی ناوخۆ ده‌کرد
له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌وا هه‌رئه مرۆ بەجۆرێکی تر دیاردەی
بەشودانی منداڵانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە
کوردستان و عێراق راچڵکێنەرە و ئاواره‌کانی
ناوخۆ وه که‌مپه‌کانی په‌نابه‌رانیشی گرتۆتەوە.
به‌پێ ئه‌و ئامارانه‌ی پیش‌تر له به‌یانی ڕۆژنامه‌گه‌ری هەفتانەی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بەزمانی ئینگلیزی
ڕامانگەیاندبوو، به‌دوای هاتنی ڕه‌وتی کۆنه‌په‌رستی داعشه‌وه له سالی
٢٠١٤ەوه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موسل وئاوارەی
ودەربەدەری وماڵویرانی دەیان ئاوارەی ناوخۆ ئاوارەی سوریا بۆ کوردستان
له سه‌دا ٣٨ حالاتی هاوسەرگیریی منداڵان له
که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران له کوردستان تۆمارکراوه. له کەمپی عه‌ربه‌ت
١٤٣ حالات تۆمارکراوه که
٨٥ منداڵ بوون..
له که‌مپی ئاشتی ٢١٨
هاوسەرگیریی منداڵ تۆمارکراوه.
سنوردانان بۆ ئه‌م تاوانانه‌ی دژ به منداڵان له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران
به‌ریوه ده‌چێت ده‌ستبه‌جی ئه‌رکێکه له ئه‌ستوی حکومه‌تی عێراق و هه‌ریم
کەبه یاسا ده‌ستی ئه‌م تاوانانه له‌سه‌ر منداڵان قه‌ده‌غه بکات،
بەشودانی منداڵان پیشلکاری ڕاستەوخۆیە بەرامبەر بە مافەکانی منداڵان و
دەبێ وەک بەشودانی زۆرەملێ تەماشا بکرێت . فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی له ڕۆژی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی
ژنان سەرباری پشتیوانی خۆی لە کەمپەینی دژ بە شوودانی
منداڵان لەکوردستان جارێکی تر بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان
و ڕێکخراوه‌کانی داکۆیکار له مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌کات بۆ
پاراستنی مافه‌کانی منداڵان و دژ به بەشوودانی
منداڵان له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان یه‌ک بخه‌ن
وفشار بهینن بۆ حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێم که:
١- قه‌ده‌غه‌کردن و
لێپرسینەوەو سزادانی یاسایی، به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی هاوسەرگیریی له‌گه‌ڵ
منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٨سال ئه‌نجامده‌ده‌ن.
٢- سزادانی یاسای و ده‌ستکۆتاکردنی تۆڕ و
بانده تاوانکاره‌کان وه هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ده‌زگاو که‌سایەتی
و دینی و دامه‌زراوانه‌ی ڕهسمێت به
به‌شوودانی منداڵان ده‌ده‌ن.
٣- دابینکردنی سه‌رجه‌م پێداویستیەکان و
خزمه‌تگوزاریه‌کان و ژیانێکی شیاو بۆ په‌نابه‌ران وتێکهڵکردن و
قبولکردنی منداڵانی په‌نابه‌ر له
قوتابخانه‌کان
بەرز و بەڕێز بێت ٨ی
ئادار رۆژی جیهانیی ژنان
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٤\٣\٢٠١٧
____________________________________
پەیوەندیی:
٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١،
٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com
ifir@hotmail.co.uk
پەیوەندییەکانی بەشی بەغدا:
٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤
janan12@hotmail.co.uk
-
سکایپی:
janan.aljabiri
بەشی سەرەکیی (لەندەن):
٧٨٥٦٠٣٢٩٩١.
بەشی کوردستان:
٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦
|