په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٤\٢٠١٧

با لە ‌دژی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دەنگی ناڕەزایەتی ھەڵبڕین!

 


لە خۆپیشاندانی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بۆ ڕاگرتنی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران لەگەڵمان بەشداربن.


کات: رۆژی پێنجشەم: ١٣\٤\٢٠١٧، کاتژمیر: ٥‌ تا ٧ی ئێوارە
شۆێن: بەردەم وەزارەتی ناوخۆ لە لەندەن:
Home Office, 2 Marsham St, London, SW1P 4DF
نزیکترین ئیستگای قیتاری (Westminster; St James Park)

زیاتر لە ٣٠ پەنابەر کەزۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی بەریتانیاوە، گیراون ولە گرتوخانە دەستبەسەرەکاندا بەدیار سیاسەتی دیپۆرتەوە ڕاگیراون. ئەم پەنابەرانە کەلەھەڵمەتێکدا لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکراون ودوای ئەوەی وەفدی حکومەتی عێراقی ھەفتەی ڕابردو سەردانی گرتوخانەکانیان کرد، تا نەخشەی ناردنەوەی زۆر ملیی پەنابەران دابڕێژن، کەوتنە بەردەم ناڕەزایەتی پەنابەرەکان و وەفدەکە بێ ئاکام گرتوخانەکەیان بەجێ ھێشت. تا ئێستا ئەو پەنابەرانە لە گرتوخانەکاندا بێ لێ پرسینەوە ھێشتویننەتەوە ولەبەردەم ھەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدان بۆ بەغدا، لە کاتێکدا زۆربەی ئەو پەنابەرانە زیاتر لە ١٥ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن و ژنو مناڵیان ھەیە.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە درێژی ھەوڵەکانی خۆیدا دژ بەم ھەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەی حکومەتی بەریتانیا وعێراق بەرامبەر بە پەنابەران کەمپەینێکی سەراسەری بەڕیخستوەو لە ھەنگاوی یەکەمدا خۆپیشاندان دەباتە بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە بەشداری ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر لیستی حزبی سەوز.. داوا لە پەنابەران و ئازادیخوازان و داکۆکیکاران لە مافەکانی پەنابەران دەکەین لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە لەگەڵماندا بەشداری بکەن تا ئەم زەختو زۆرە لەسەر پەنابەران ھاوسەرو منالەکانیان ھەڵگرین وبەربگرین بە دیپۆرتی ئەم پەنابەرانە.


بۆ زانیاریی پتر پەیوەندیی بکەن بە ژمارە تەلەفونەکانی: ٠٧٨٥٦٠٣٢٩٩١ ، ٠٧٨٠٤٨٩١٠٨٢

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

____________________________________
 ٠٧٨٩٥٦٣٦٦٣٣ ،٠٠٤٤٧٨٥٦٠٣٢٩٩١، ٠٠٤١٧٨٨٥٣٢٠٠٤ ،٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٢١٤١٦
www.federationifir.com  ifir@hotmail.co.uk
بەغدا: ٧٨٠٠٠٦٣٠٤٨(٠)٠٠٩٦٤ janan12@hotmail.co.uk - سکایپی janan.aljabiri
لەندەن: ٧٨٥٦٠٣٢٩٩١٠ - کوردستان: ٧٧٠٧٢٤٣٤٣(٠)٠٠٩٦

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک