١١\١٠\٢٠١٠
با مه‌سه‌له
گرنگه‌کانمان له‌یاد نه‌چن..!

جه‌لال ده‌باغ
پێتان سه‌یر نه‌بێت هه‌ندێک لایه‌ن وده‌سته‌و کۆمه‌ڵ و که‌سانی وا هه‌ن،
چ له عیراقدا‌و، یان له کوردستانداو، یاخود له هه‌رێمه‌که‌دا، به‌جۆرێک
ده‌جوڵێنه‌وه‌و کۆشش ده‌که‌ن تا گه‌لی کوردستان و هێزو حیزبه ره‌سه‌نه‌کانی
مه‌سه‌له گرنه‌کانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مانیان له‌یاد بچن فه‌رامۆشیان
بکه‌ن.
بۆیه ده‌بێ هه‌ر‌ده‌م جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گرنگانه بکه‌ینه‌وه‌و،
به‌هه‌موو رێوشوێنێکی تێکۆشان هه‌وڵ بده‌ین له‌بیرنه‌کرێن. بێگومان ئه‌مانه
ته‌واوی ئامانجه‌کانی خه‌باتماننین و ئامانجی قۆناغێکن، چونکه ئامانجی
له‌وانیش گرنگتر هه‌ن و بارودۆخه‌که ده‌یانخاته پله‌ی یه‌که‌م. هه‌روا
ئه‌مانه ته‌نیا به‌شێکن له مه‌سه‌له گرنگه‌کان و پێموایه به‌کورتی
ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی ده‌ستور، هه‌رچه‌نده
که‌م وکوڕی و ناته‌واوییه‌کانیشی زۆرن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی
گه‌له‌که‌مانه که له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستکاری نه‌کرێت و په‌یڕه‌وبکرێت،
چونکه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌بارێکی خراپ ده‌ستکاریی بکرێت.
دووه‌م: به‌ندی ژماره 40 له ده‌ستور که له‌سه‌ر که‌رکوک و ناوچه
دابڕاوه‌کانی کوردستانه که په‌یڕه‌وکردنی له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی
کوردستانه. ئه‌م بڕیاره هه‌رچه‌نده هه‌ندێ لایه‌نی نێگاتیڤی تێدایه،
وه‌ک بابه‌تی راپرسی و سه‌رژمێری، چونکه هێزه شۆڤێنیه‌کان ده‌یانه‌وێ
به خراپ سوودیان لێوه‌ربگرن و، شتێکی ئاشکرایه که ئه‌گه‌رچی به‌هۆی
سیاسه‌تی ته‌عریب و راگوێزانه‌وه ویستراوه ژماره‌ی کورد‌و تورکمان که‌م
بکرێته‌وه، به‌ڵام که‌رکوک به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌کی مێژویی و جوگرافی
هه‌ر کوردستانه‌و، گه‌لی کوردستان ده‌ستبه‌رداری نابێت. ئه‌وه‌ته
دووباره لایه‌نه شۆڤێنیه‌کان که هه‌ندێکیان دیسان فه‌رمانڕه‌وان،
یان به‌ره‌و فه‌رمانڕه‌وایی ته‌واوی ده‌چن، ده‌یانه‌وێ ده‌ستبه‌رداری
سیاسه‌تی ته‌عریب و کۆچبه‌ری و راگوێزان نه‌بن وبه هه‌زارو یه‌ک
فڕوفێڵ ده‌یانه‌وێ ژماره‌ی کوردان که‌م و ژماره‌ی عه‌ره‌بی هاورده
زیادبکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی چه‌ندان ملیۆن دینار
قه‌ره‌بووشیان وه‌رگرتووه‌و هه‌ندێکیان له ناوچه‌کانی خۆشیان زه‌وییان
وه‌رگرتووه، هه‌ر ده‌یانهێڵنه‌وه، یان ده‌یانگێڕنه‌وه بۆ که‌رکوک و
ناوچه‌کانی کوردستان. بۆیه ئه‌مه‌ش به‌هیچ جۆرێک شایانی پاشه‌کشه‌وقه‌بوڵکردن
نیه.
به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی که‌رکوکدا، کێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان
زۆر گرنگه‌و ده‌بێ هه‌موو لایه‌ک به یه‌ک هه‌ڵوێست له کۆششدابن بۆ
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه دابڕاوانه بۆ سه‌ر کوردستان. ئه‌مه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌که
نا‌بێ پشتگوێ بخرێت و باشه خزمه‌تی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه بکرێت له‌لایه‌ک
و باوه‌ڕو متمانه‌یان به‌هێزتربکرێت به‌جۆرێک که بزاڤێکی خۆشیان په‌ره‌پێبدرێ
بۆ داوای گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌کانیان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
به‌په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا، مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگ دیاریکردنی
سنووری هه‌رێمی کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌موو
بواره‌کاندا سنووری ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیاربێت و بتوانی له بواره‌کانی
ئابوری و رۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و، هه‌موو
بواره‌کانی تردا ئه‌رکی ده‌ستوریی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: سامانه‌کانی نه‌وته‌که‌ی کوردستان که له‌بواری مێژوییه‌وه
بۆته سه‌رچاوه‌ی مه‌ینه‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و گۆران گوته‌نی به‌شه‌که‌مان
له‌و سامانه زۆره‌ی گه‌له‌که‌مان هه‌ر "داخ و ئاخ" بووه!. بۆیه
پێویسته به‌هیچ جۆرێک له‌و مافه ده‌ست به‌رنه‌درێ که هه‌رێمی
کورستان خۆی نه‌وته‌که‌ی به‌رهه‌م بێنێت و له هه‌موو روویه‌که‌وه
خاوه‌نی بێت. به‌تایبه‌تی که هه‌موان ده‌زانن عێراق له‌ریزی پێشه‌وه‌ی
وڵاتانی نه‌وتدارو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌و، گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وت
نزیکه‌ی12%ی یه‌ده‌گی هه‌موو جیهان له کێڵگه نه‌وتیه‌کانی ره‌مێله‌و
ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێڕاقه. له سه‌رده‌می رژێمه‌کانی پێشووی عێراقدا
خه‌باتی گه‌ل و هێزه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی له‌دژی کۆمپانیا مۆنۆپۆله‌کانی
نه‌وت و رێکه‌وتنی نابه‌رانبه‌رو کۆیلایه‌تی ئاڕاسته‌بوو. راسته ئێستا
بارودۆخه‌که گۆڕدرانی به‌سه‌ردا هاتووه به‌ڵام ده‌بێ له‌هه‌موو
کۆنتراکته‌کاندا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکانی وڵاتان به‌رژه‌وه‌نه‌دیی باڵای
گه‌ل و نیشتیمان له‌به‌رچاوبگیرێت و رێگه‌نه‌درێ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکا یان به‌ریتانیا به‌ته‌نیاباڵ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر سامانی نه‌وته‌که‌ماندا
بسه‌پێنن، بۆئه‌مه‌ش باشه هه‌ندێ رێکه‌وتن له بواری نه‌وتدا له‌گه‌ڵ
کۆماری چینی میللی رێکبخرێت.
بۆیه نا‌بێ نه‌وت له‌هیچ لایه‌نێکه‌وه به‌قاچاغ بفرۆشرێت، نا‌بێ سه‌ربه‌خۆیی
و سه‌روه‌ریی نیشتیمانی و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان له رێکه‌وتنه
نه‌وتییه‌کاندا فه‌رامۆشبکرێت و ده‌بێ له کۆنتراکته‌کاندا رێگه‌ی
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌ریم له‌به‌رچاو بگیرێت و بایه‌خێکی فره زۆرتر به
پاڵاوته‌کان و هه‌موو ده‌رهاتووه‌کانی نه‌وت وپیشه‌سازیی نه‌وت بدرێت.
سێیه‌م: باری گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵک: بایه‌خدان به باری گوزه‌ران و
ژیانی خه‌ڵک یه‌کێکه له مه‌سه‌له هه‌ره گرنگه‌کان که ده‌بێ بایه‌خیان
پێبدرێ. دابینکردنی کاره‌بای فول بۆ ماوی 24 سه‌عات بۆ هاونیشتیمانیان،
هه‌روا ئاو، ئاوه‌ڕۆ، رێگاوبان چاکردنی شه‌قام و کۆڵانه‌کان. به‌رزکردنه‌وه‌ی
ئاستی ژیان، چاوگێڕانه‌وه به هه‌موو موچه‌کاندا به‌تایبه‌تی موچه‌ی
خانه‌نشینه‌کان. دانانی سنوورێک بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخ له بازاردا.
پاراستنی که‌رتی گشتی و، دوورکه‌وتنه‌وه له‌وه‌ی که‌رتی خزمه‌ته
گشتییه‌کان بدرێته که‌رتی گشتی، به‌تایبه‌تی وه‌ک په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی
وپۆست.
چواره‌م: پۆسته سیادییه‌کان: ده‌بێ له‌پۆسته سیادییه‌کانداو له
به‌شداریی نوێنه‌ری گه‌لی کوردستاندا، که ئێستا هه‌ر روو
له‌دیاریکردنی پۆستی سه‌رکۆماره، ده‌بێ له‌و گۆشه نیگایه‌وه سه‌رنج
بدرێ که ئه‌و پۆسته ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی خۆی بدرێتێ و هه‌ر پۆستێکی
"ته‌شریفاتی" نه‌بێت. ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وا پێویست ناکات هه‌موو
ته‌قه‌لایه‌کمان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته بێ ده‌سه‌ڵاته‌بێ.
پێنجه‌م: دیاری کردنی بوجه‌ی پێویست و هه‌نگاونانی جۆربه‌جۆر بۆ
دامه‌زراندنی کارگه‌و فابریکه‌ی ناوه‌ڕاست و گه‌وره بۆ به‌رهه‌مهێنانی
کاڵای جۆربه‌جۆرو، سووککردنی بێ‌کاری له‌ناو چین و توێژه
جۆربه‌جۆره‌کانی گه‌لدا.
شه‌شه‌م: به هێزکردنی یه‌کێتیی ریزه‌کانی گه‌ل و حیزب و هێزه
نیشتیمانپه‌روه‌ره‌کانی. رێزگرتنی ئۆپۆزیسیۆن و پیاده‌کردنی دیموکراسیی
راسته‌قینه‌و ئازادیه ره‌هاکان. گوێگرتن و به‌هه‌ند وه‌رگرتن
وسه‌رنجدانی هه‌موو ره‌خنه‌کانی هاونیشتیمانان و به‌تایبه‌تی
رۆژنامه‌نووسان ونووسه‌ران و رۆشنبیران.
پێموایه ئه‌م چه‌ند خاڵه گرنگی ته‌واوی خۆیان هه‌یه‌و بێگومان زۆر
خاڵی گرنگیتریش هه‌ن که نا‌بێ له بیر بکرێن. ئه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز
تۆ ده‌ڵێی چێ؟
10\10\2010
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|