بانگه‌واز بۆ به‌شداریکردن له یادی دوعا له شاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دا.
بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی دوعا و ته‌واوی قوربانیانی قه‌تڵی نامووسی و دژ وه‌ستانه‌وه به دژی به‌رده‌باران و ره‌شه‌کوژی ژنان، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین که له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موومان به‌یه‌ک ده‌نگ بێینه مه‌یدان بۆ ڕیسواکردنی به‌رده‌باران کردنی دوعا‌و ئه‌م ئه‌نفالکردنه‌ی ژنان له کوردستان.
په‌یوه‌ست بن مه‌راسیمی ساڵڕۆژی یادی دوعا له شاری ڤانکۆڤه‌ر.
تکایه هه‌ر به‌ڕێزێک که به‌شداری ده‌کات مۆمێک و گوڵێک له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
کات وشوێن: شه‌ممه 12/04/2008، کاتژمێر 15:00 Trout Lake Parشوێن: 3300 Victoria drive
بۆ زانیاری زیاتر تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به'' ئه‌مه‌ل عوسمان '' به‌م ژماره ته‌له‌فونه‌ی خواره‌وه: 604 874 0659
- ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق- نوێنه‌رایه‌تی ڤانکۆڤه‌ر - كه‌مپینی جیهانی له دژی ڕه‌شه‌کوژی و به‌رده‌بارانکردنی ژنان له کوردستان - رێکخراوی دژی هه‌ڵاواردنی ژنانی ئیران - چه‌ند ریکخراو و لایه‌ن و که‌سایه‌تی یه‌کسانی خواز و دیفاع له مافه‌کانی ژنان له شاری ڤانکۆڤه‌ر
|