بانگه‌واز بۆ کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌ڵمانی
بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایی سه‌باره‌ت به بڕیاری له سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه نووسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( عه‌دنان حه‌سه‌ن پور ، هیوا بوتیمار)له لایه‌ن ئێرانه‌وه ، هه‌روه‌ها به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژی سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له مه‌ڕ پێشێلکردنی مافه‌کانی خه‌ڵکی له هه‌موو بوارێکی ژیاندا ، خۆپیشاندانێک له به‌رده‌م کونسوڵگه‌ری ئێران له شاری فرانکفۆرت له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت ، داوا له ڕه‌وه‌ندی کوردی نیشته‌جێ ی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌ین که به به‌شداری کردن له‌م خۆپیشاندانه‌دا ، ئه‌مه‌گداری خۆیان بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشان بده‌ن. کات : ڕۆژی شه‌ممه 18.8.2007 کاتژمێر : 12 تا 15 دوانیوه‌ڕۆ شوێن : Reimund Strass 90 Frankfurt am Mein
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار : حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان مه‌ڵبه‌ندی کولتووری کوردی له ئه‌ڵمانیا سه‌نته‌ری هاوکاری کورد‌و ئه‌ڵمان ناوه‌ندی چاک ماڵی کورد‌و ئه‌ڵمان کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له ئه‌ڵمان هاوده‌نگ
|