٦\١٢\٢٠١٠
بانگه‌وازێک بۆ
گشت مرۆڤه یه‌کسانیخوازه‌کان.
له پێناوی یه‌کخستنی توانای سه‌رجه‌م یه‌کسانیخوازن و مرۆڤ دۆستان،
ئێمه وه‌ک سێ ژنی چاڵاکوانی ماڤه‌کانی مرۆڤ به پێویستێکی هه‌نوکه‌یی
ده‌زانین هه‌ڵمه‌تێکی به‌رنگاربوونه‌وه له دژی دیارده‌ی ژن کوژی (به
پاساوی ناموس په‌رستی له نێو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا)، که ئه‌مڕۆ
بۆته پرسێکی گرینگی کۆمه‌ڵگای کوردستانی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی
کوردستان. کۆبوونه‌وه‌یەک له شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوید رێکبخه‌ین ،
ئامانجمان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه کۆکردنه‌وه‌ی گشت تواناکان و
ئاڵوگۆڕکردن و تاوتوێکردنی بیروڕاکانمان و گه‌ڵاڵه‌کردنی پلانێکی هاوبه‌ش
که ببێته هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی له داهاتوودا، تا له‌و رێگایه‌وه
بتوانی به‌شێک بیت له بزووتنه‌وه‌ی نه‌هێشتنی تووندوتیژی دژی ژنانی
کورد.
بۆیه داواتان لێ که‌ده‌ین به ده‌نگ بانگه‌وازه‌که‌مان
بێن و به‌شداری بکه‌ن له کۆبوونه‌وه‌که‌مان.
کات: یه‌کشه‌ممه 12/12/2010
- کاتژمێر: 13:00
شوێن: ستۆکهۆڵم ABF-huset،
Sveavägen41،
Per Albinrummet
له‌گه‌ڵ رێزماندا
شنه‌ی هیدایه‌تی، نه‌جیبه مه‌حمود، تارا توانا
|